كۆریدۆری زنگزور؛ گورزێكی ستراتیجیی لە ئێران
توێژەر : میران حسێن
خوێندكاری دكتۆرا لە زانستە سیاسییەكان
بەرایی
كۆماری ئیسلامیی ئێران، ستراتیجی جۆراوجۆری له ناوچه‌كە و جیهان هه‌یه، بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌كی جوگرافی له جیهاندا ستراتیجێكی تایبەت خۆی هه‌یه، كه به‌شێكن له ستراتیجێكی گشتی كه به تێكڕا خزمه‌ت به به‌رژه‌وەندییه باڵاكانی كۆماری ئیسلامیی ده‌كات. ستراتیجییه‌كانی ئێران سه‌باره‌ت به ناوچه جیاجیاكانی جیهان پێكدێن له كۆمه‌ڵێك ئامانج و ئامرازی جیاجیا و به‌پێی بارودۆخی سیاسی، ئابووری و نێوده‌وڵه‌تی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و به‌شێوەیه‌كی قۆناغبه‌ندی ئامانجه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات. ئامرازه‌كانیشی پێكدیت له كۆمه‌ڵێك ئامرازی به‌هێز، نه‌رم، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پاش ڕووخانی یه‌كێتی سۆڤیەتی پێشوو له ساڵی 1991، ده‌رفه‌تێكی نوێ بۆ ئێران بۆ سوودوه‌رگرتن له بۆشایی جیۆپۆلیتیكی دروستبوو، له ئه‌نجامی نه‌مانی یه‌كیتی سۆڤیەت، به‌ده‌ستهێنانی چه‌ك، پێداویستی سه‌ربازی، ته‌كنه‌لۆژیا، پیشه‌سازی و بازاڕی ئازاد بوون بە به‌شێک بێت له هه‌ژموونی ئێران. ئێران ستراتیجێكی دیاریكراوی داڕشت به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیەتی پێشوو، به تایبه‌تی ئەو وڵاتانەی له‌گه‌ڵ ئێران هاوسنوور بوون و بوون به به‌شێك له زۆنی ژێده‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران. ئەو وڵاتە له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو كه هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و وڵاتانه بسه‌پێنێت، کە تێكه‌ڵه‌یه‌كن له نه‌ژاد، ئاین و ئایینزای جۆراوجۆر كه به‌شێكیان به فارسی ئاخاوتن ده‌كه‌ن یان ئایینزای شیعه‌ن.
به‌ڵام هه‌وڵە ستراتیجییه‌كانی سه‌باره‌ت به كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیەتی پێشوو بێ له‌مپه‌ر و بێ كێشه نه‌بوون، به‌هۆی بوونی چه‌ندین ڕ‌كابه‌ر له ناوچه‌كه وه‌كو توركیا، ئیسرائیل، ئه‌مریكا، چین و پاش ده‌ركه‌وتنی ڤلادیمیر پۆتین وه‌كو سه‌ركرده له ڕووسیا قۆناغ به قۆناغ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌موو كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیەتی پێشوو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كانیشی دژی هاوپه‌یمانه‌كانی بێت. كردنه‌وه‌ی كۆریدۆری زه‌نگزور یه‌كێكه له هه‌وڵه‌كانی ڕووسیا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا بۆ سه‌پاندنی هێز به‌سه‌ر ناوچه‌كه، دروستكردنی ئه‌م كۆریدۆره خزمه‌ت به به‌رژه‌وندییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا گورزێكی سیاسی و ستراتیجی له كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌دات.
ئێران پێیوایه دروستكردنی ئه‌م كۆریدۆره دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه، ڕێكکه‌وتنی هه‌ریه‌ك له ڕووسیا، توركیا، ئه‌رمینیا و ئازەربایجان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌گه‌یەنێت، جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه هێڵی سووره بۆ ئێران و نابێت ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه .
كۆریدۆری زنگزور
یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیجییه‌كان كه بیرۆكه‌ی دروستكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای نه‌وەده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ڕێگەیه‌كی ستراتیجی ئابوورییه له نێوان دوو به‌شی خاكی ئازەربایجان، كه وڵاتی ئه‌رمینیا جیای ده‌كاته‌وه و پێكدیت له هێڵێكی ڕێگەی خێرا و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه له توركیاوه ده‌ستپێده‌كات و سه‌رجه‌م وڵاتانی قه‌وقاز و ئاسیای ناوەڕاست ده‌گرێته‌وه، تا ده‌گاته سنووری چین و مه‌به‌ست لێی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له له نێوان سه‌رجه‌م وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و قه‌وقاز به‌ره‌و توركیا، به‌پێجه‌وانه‌وه وه‌كو هه‌نگاوێكی یه‌كه‌م دواتر ئه‌م پرۆژه‌یه چین به ئه‌ورووپاوه ده‌به‌ستێته‌وه (1) . ئه‌م كۆریدۆره به‌ناوچه‌ی سوینیكی ئه‌رمینیا تێپه‌ڕ ده‌بێت. به‌ڵام له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌رمینیادا نابێت و، درێژی 40 كیلۆمه‌تره و له‌ژێر چاودێری هێزه‌كانی پاسه‌وانی ڕووسی ده‌بێت. ئەم پرۆژەیە له كۆمه‌ڵێك هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ڕێگەی خێرا پێکدێت، توركیا و ئه‌ورووپا به ئاسیای ناوەڕاست ده‌به‌ستێته‌وه، واتا پرۆژه‌كه چین به ئه‌ورووپاوه ده‌به‌ستێته‌وه(2)، پێشبینی ده‌كرێت هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و غازیشی بۆ زیادبكریت.
له ساڵی 1992 توركیا پشتگیری پڕۆژه‌ی ڕێڕه‌وی دوو ئاڕاسته‌ی كرد، كه له لایه‌ن پۆل جۆبلوه پێشكه‌شكرا، كه به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌یه ئازەربایجان ده‌ستبه‌رداری به‌رزاییه‌كانی كاراباخ ده‌بێت كه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌رمینیا، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌رمینیا ده‌ستبه‌رداری ڕێره‌وه‌ی زه‌نگزور ده‌بێت كه ناخچوان ده‌به‌ستێته‌وه به ئازەربایجانەوە. له ساڵانی 2001 و2002 هه‌ریه‌ك له ئازەربایجان و ئه‌رمینیا تاوتووێی پێشنیاری ئاشتییان كرد، كه هه‌مان بیرۆكه‌ی پێشوو زیندوو بكرێته‌وه كه به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یه ئازەربایجان ده‌ستبه‌رداری به‌رازییه‌كای كاراباخ و ڕێڕه‌وی لاچین بێت، كه ئه‌رمینیا ده‌به‌ستێته‌وه به كۆماری ئارتساغ و ئه‌و ناوچانه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌رمینیا. له به‌رامبه‌ردا ئه‌رمینیا ده‌ستبه‌رداری كۆریدۆری زه‌نگزور ده‌بێت كه ناخچوان ده‌به‌ستێته‌وه به ئازەربایجان، به‌ڵام ده‌نگه ناڕازییه‌كانی له‌ناو هه‌ردوو وڵات دژی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه بوون(3) .
دروستكردنی ئه‌م كۆریدۆره له‌سه‌ر داواكاری ئازەربایجان و توركیا بوو، به‌ڵام پێشتر ئه‌رمینیا ڕازی نه‌بوو ئه‌و كۆریدۆره دروستبكرێت، ئەویش به‌هۆی فشاری ڕووسیا و لاوازبوونی پێگه‌ی ئه‌رمینیا به‌رامبه‌ر به ئازەربایجان، ئه‌رمینیای ناچار كرد دواجار ڕازی بێت له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی. به‌پێی به‌ندی نۆیه‌م له ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان هه‌ردوو وڵات كه مانگی تشرینی دووهه‌م 2020 واژۆكرا و كۆتایی به‌جه‌نگی 44 ڕۆژه‌ی نێوان ئازەربایجان و ئه‌رمینیا له‌سه‌ر هه‌رێمی ناگۆڕنو كاراباخ هێنا، یه‌كێك له به‌نده‌كانی ئه‌رمینیا ڕازی بوو له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وێكی زه‌مینی له نێوان ئازەربایجان و هه‌رێمی ناخچوان خاوه‌ن حوكمی زاتییه (4) .
كۆریدۆری زنگزور و ئێران
جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه، جێگەی مه‌ترسییه بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران، چونكه پێیوایه جێبه‌جێكردنی ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌ی قه‌وقاز و ئاسیای ناوەڕاست له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار :-
1-جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه ڕێگە به توركیا ده‌دات بگاته سه‌رجه‌م كۆماره‌كانی ئاسیای ناوەڕاست و قه‌وقاز و پێكه‌وه ده‌یانبه‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ش دژی خواسته‌كانی ئێرانه، توركیا ده‌ست واڵا ده‌كات له ئاسیای ناوەڕاست و پێگه‌ی به‌هێز ده‌كات له‌و ناوچه‌یه كه ڕكابه‌رێتی ئێران ده‌كات .
2- جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه سنووری هاوبه‌ش له نێوان ئه‌رمینیا و ئێران ناهێڵێت به‌مه‌ش ئێران سنووری زه‌مینی نامێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا، چونكه ئه‌م كۆریدۆره له‌سه‌ر سنووری هاوبه‌شی نێوان ئێران و ئه‌رمینیا جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌ژێر كۆنترۆڵ و چاودێری ئه‌رمینیا نابێت، به‌ڵكو ئازەربایجان و ڕووسیا و توركیا سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن. به‌مه‌ش ئه‌م كۆریدۆره ده‌بێته به‌شێك له خاكی ئازەربایجان نه‌ك ئه‌رمینیا، له‌هه‌مانكاتیشدا ئێران سنووری هاوبه‌شی نامینێت له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا كه دراوسێیه‌كی گرنگه بۆ ئێران له ڕووی ئابووری، ستراتیجی و گواستنه‌وەوه (5).
3- ئیران مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئیسرائیل و هاوپه‌یمانێتی ناتۆ و ئه‌مریكای باكوور ئێران كۆنترۆڵ بكه‌ن و هه‌ژموونیان بگاته ئاسیای ناوەڕاست و قه‌وقاز كه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئێران له ڕێگەی ئازەربایجانه‌وه كه دۆستیكی گرنگە بۆ ئیسرائیل و توركیاش ئه‌ندامی ناتۆیه (6 ).
4- جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێته ئەڵتەرنا‌تیڤێك بۆ پڕۆژه‌ی ئاوریشمی نوێ، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست، چین و ئێران پێگه‌یه‌كی كارای تیایدا ده‌بینن، كۆتایی به پڕۆژه‌ی شمال جنوب و شه‌رق و غه‌رب ئێران ده‌هێنێت كه ئێران به‌نیاز بوو ئاسیای ناوەڕاست و ڕووسیا به زه‌ریای هیندییه‌وه ببه‌ستێته‌وه و ئاسیای ناوەڕاست و ئه‌فغانستان و پاكستان به ده‌ریای سپیه‌وه ببه‌ستێته‌وه (7).
5- ئێران ئه‌م كۆریدۆره ته‌واوكارییه بۆ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بۆ ئابڵۆقه‌دانی پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ئه‌فغانستان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی هیندی-ئیماراتی–ئیسرائیلی و جێبه‌جێكردنی هێڵی وزه‌ی ئه‌فغانی- پاكستانی – هیندی و فشاره‌كانی بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی له لوبنان و غه‌ززه.
6- ئێران ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێته مایه‌ی به‌هێزبوونی ئازەربایجانی نه‌یاری ئێران، كه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر خاكی ئێران به‌هۆی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به بوونی ئازەربایجانی شه‌رقی كه به‌شێكه له خاكی ئێران.
له‌لای خۆیه‌وه ئیبراهیم عه‌زیزی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران وتی دروستكردنی كۆریدۆری زه‌نگزور هێڵی سووره بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران. ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه تایبه‌تن به گۆڕانكاری جیۆسیاسی له كۆریدۆری زه‌نگزور له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه نین، ئێران به‌توندی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و دژایه‌تی ده‌كات، ئه‌م كۆریدۆره كۆریدۆرێكی خه‌یاڵی و درۆینه وه‌سفی كرد، هه‌وڵ هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی و سیاسی ئێرانیی له ناوچه‌كه، هەر له ڕێگەی دروستكردنی ئه‌م كۆریدۆره و هۆشداری دا ئه‌و هه‌نگاوانه ئه‌و بڕیارانه سزا و لێكه‌وته‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی (8).
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ئێرانی ئاماژە بەوە دەکەن كه باسكردنی ئه‌م بابه‌ته له لایه‌ن ڕووسیاوه و پشتگیریكردنی دروستكردنی كۆریدۆری زه‌نگزور به مه‌به‌ستی به‌ستنه‌وه‌ی باكۆی پایته‌ختی ئازەربایجان به هه‌رێمی ناخچوان وه‌كو دیارییه‌كی ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی ڕووسیا بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی له توركیا و ئازەربایجان وایە(9). به‌شێویه‌كی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باڵیۆزی ڕووسیای له تاران ئاگادار كردۆته‌وه كه ئێران نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی به‌رپرسه ڕووسه‌كانی سه‌باره‌ت به كۆریدۆری زه‌نگزور له ناوچه‌ی قه‌وقاز.
وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای له باڵیۆزی ڕووسیا كردووه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ڕووسیا به‌رامبه‌ر به كۆریدۆری زه‌نگزور له تاران سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بكات (10).
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆریدۆره، .ئێران تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌رمینیا بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و به‌نده‌ی له ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ست له نێوان ئه‌رمینیا و ئازەربایجان كه به نێوه‌ندگیری ڕووسیا واژۆی له‌سه‌ر كرابوو. هەرچەندە وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران حسین عه‌بدولاهیان له 20 ئه‌كتۆبه‌ری 2022، له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌رمینیا هۆشداری دا كه ئێران هه‌رگیز ڕێگە نادات به ڕوودانی گۆڕانكاری له سنووره جیۆسیاسییه‌كان و كۆریدۆره مێژووییه‌كان له باشوور قه‌وقاز و ئه‌م بابه‌ته هێڵی سوورە(11).
ئێران و به‌ریەکكه‌وتنی زۆنه ژێده‌رییه‌كان
ناوچه‌ی ئاسیای ناوەڕاست و قه‌وقاز یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه زۆرترین ململانێ تیایدا هه‌یه له نێوان ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان و، گۆڕه‌پانێكه بۆ زۆنی ژێده‌ری ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاته‌كان بەهۆی ئەم خاڵانەی خوارەوە:-
یه‌كه‌م: پاش ڕووخانی یه‌كێتی سۆڤیت له ساڵی 1991 بۆشاییه‌كی هێز دروستبوو له سه‌رجه‌م وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤیەت كه تازه سه‌ربه‌خۆییان ڕاگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ش بووە هۆی دروستبوونی ده‌رفه‌تێك بۆ ژماره‌یه‌ك وڵات، کە هه‌وڵ بده‌ن پێگه‌ی خۆیان له‌و كۆمارانه دروستبكه‌ن.
دووه‌م: دانیشتوانی ئه‌و كۆمارانه تێكه‌ڵاوییه‌كه له ژماره‌یەك نه‌ته‌وه، ئایین و ئایینزا، كه هه‌ندێكیان به‌زمانی نزیك له زمانی توركی ئاخاوتن ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان به زمانی ڕووسی و هه‌ندێكیان به‌زمانێكی نزیك له فارس، به‌هه‌مان شێوه تێكەڵاوی یه‌كن له نێوان ئیسلامی سوننی و ئیسلامی شیعی و مه‌سیحی ئه‌رسه‌دۆكسی، ئه‌مه‌ش فاكته‌ریك بوو بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئێران، توركیا و ڕووسیا له ناوچه‌كه.
سێیه‌م: یه‌كێك له هانده‌ره‌كانی بایه‌خی هه‌ریه‌ك له ئێران، توركیا و ڕووسیا به‌و ناوچه‌یه، بوونی سامانێكی گه‌وره له گازی سروشتی و نه‌وتە له‌و كۆمارانه و یه‌ده‌گی نه‌وت خاو له كۆماره‌كانی ئاسیای ناوەڕاست 150 ملیار به‌رمیل نه‌وته واتا، 27% كۆی یه‌دەگی جیهانی له‌نه‌وتی خاو، خاوه‌ن 75 هه‌زار ملیار مه‌تر سێجا له غازی سروشتییه واته 34% هه‌موو یه‌ده‌گی جیهانی له غازی سروشتی (12) و به‌شێك له‌و كۆمارانه ده‌كه‌ونه سه‌ر دەر‌یای قه‌زوین كه بایه‌خێكی ستراتیجی و ئابووری زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه.
چوارەم: سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمارانه داخراون یان نیمچه داخراون واتا ده‌رچه‌ی ئاوییان نییه بتوانن سامانی غازی سروشتی و نه‌وت له ڕێگەیه‌وه هه‌نارده بكه‌ن(13).
پاش ڕووخانی یه‌كێتی سۆڤیەت و دروستبوونی بۆشایی هێز له ناوچه‌ی ئاسیای ناوەڕاست و قه‌وقاز كه پێكدێت له ژماریه‌ك كۆمار كه پێشتر به‌شێك بوون له یه‌كێتی سۆڤیەت، ده‌رفه‌تێكی زێرین بۆ هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران دروستبوو، كه هه‌ژموونی خۆیان به‌كاربهێنن له‌و ناوچه‌یه. هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران له ململانێیه‌كی زۆر به‌هێزدا بوون بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه له‌و ناوچانه دروستبوون. هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته له كێبڕكێدا بوون به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و وڵاتانه بخه‌نه ژێر هه‌ژموونی خۆیان، به هه‌مان شێوه چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ش له‌هه‌وڵدان پێگه‌ی خۆیان هه‌بێت له‌و ناوچه‌یه.
به‌ڵام پاش به‌هێزبوونه‌وه‌ی ڕووسیا و دوباره ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی وه‌كو هێزێكی باڵاده‌ست له جیهاندا، ڕووسیا ده‌ستیكرده‌وه به سه‌پاندنه‌وه‌ی هه‌ژموونی به‌سه‌ر زۆربه‌ی كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیەتی پێشوو، ئه‌مه‌ش گورزێكی زۆر گه‌وره بوو بۆ هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێران هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ڕووسیایه، به‌ڵام ئه‌و ناوچانه ڕووسیا به‌به‌شێك له زۆنی ژێده‌ری ڕووسیا له قه‌ڵه‌می ده‌دات و ڕێگە نادات ته‌نانه‌ت به هاوپه‌یمانه‌كانیشی ده‌ستێوه‌ردان له‌و ناوچانه بكه‌ن و زۆر به‌تووندی دژی هه‌ر هه‌وڵێك دەوەستنەوە، وه‌كو ئه‌وه‌ی ڕوویدا له جۆرجیا و ئۆكرانیا به‌پێی سیستەمی (دراوسێی نزیك) كه ڕووسیا به‌كاریده‌هێنێت بۆ ئه‌و وڵاتانه (14 ).
له لایه‌كی دیكه‌وه ئیسرائیل له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه په‌یوه‌ندی زۆر به‌هێز له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و قه‌وقاز دروست بكات، ئەویش له ڕێگەی دروستكردنی په‌یوه‌ندی ئابووری و سه‌ربازیی و هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌و ناوچه‌یه، كه دیارترینیان ئازەربایجانە(15). به هه‌مانشێوه ئه‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بێت له‌ناوچه‌كه له ڕێگەی ڕێکكه‌وتننامه‌ی سه‌ربازیی و ئابووری وه‌كو ئۆزبه‌كستان و قه‌رغیزستان. ڕووسیا پێیوایه بوونی ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌یه هه‌وڵێكی ئه‌مریكایه بۆ ئابڵۆقه‌دانی ڕووسیا (16). جگه له‌م وڵاتانه‌ش چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، كه ڕۆڵیان هه‌بێت له‌و ناوچه‌یه وه‌كو چین، هیند، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا.
له ئه‌نجامدا ململانێیه‌كی توند هه‌یه له نێوان ده‌وڵه‌ته گه‌وره و ئیقلیمییه‌كان له‌ناوچه‌ی ئاسیای ناوەڕاست و قه‌وقاز به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی هێز له‌و ناوچه‌یه و سوود وه‌رگرتن له‌سامانه‌كانی و پێگه‌ی جوگرافی. ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت كه ڕۆڵی ئێران له ناوچه‌كه‌دا پاشه‌كشێ ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا ڕووسیا هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر زۆربه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤیەت سه‌پاندووه و به‌هێز كردووه و توركیا له‌هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات و، كه‌مترین زیان بكات به‌هۆی زیادبوونی هه‌ژموونی ڕووسی له‌ناوچه‌كه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌هاوبه‌شیش بێت له‌گه‌ڵ ڕووسیا.
كۆریدۆری زنگزور و توركیا
توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه ئامانجی زۆر گه‌روره‌ی هه‌یه له ئاسیای ناوەڕاست به‌تایبه‌تی پاش ڕووخانی یه‌كێتی سۆڤیەتی پێشووی. توركیا هه‌میشه كار ده‌كات له‌سه‌ر دروستكردنی په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئه‌و و ڵاتانه و سوود وه‌رگرتن له‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاتانه به‌شێكن له میله‌ته تورك زمانه‌كان و یه‌ك ڕه‌چه‌ڵه‌ك كۆیان ده‌كاته‌وه . ئامانجی توركیا له دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و و ڵاتانه ئه‌وه‌یه توركیا ببێت به ده‌روازیه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غاز و به‌رهه‌می ئه‌و وڵاتانه، هاورده‌كردنی پێداویستییه‌كانیان له‌جیهان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه داخراون و ده‌روازه‌ی ئاوییان نییه. له لایه‌كی دیكه‌وه توركیا هه‌میشه خه‌ون به‌وه ده‌بینێت كه ببێت به وڵاتێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی نه‌وت و غازی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست و دوباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی بۆ هه‌موو جیهان.
دروستكردنی هێڵێك بۆ هه‌نارده‌ركردنی نه‌وت و غازی سروشتی ئاسیای ناوەڕاست نوێ نییه، به‌ڵكو له ساڵی 2011 توركیا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا پرۆژه‌ی نابۆكۆی ڕاگه‌یاند، كه ئامانجی سه‌ره‌كی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو غازی سروشتی ئاسیای ناوەڕاست، ئێران و هه‌رێمی كوردستان بوو. هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی به‌ره‌و ئه‌ورووپا ئه‌و كات له‌ژێر فشاری ڕووسیا پڕۆژه‌كه شكستیهێنا(17 ). هه‌ندێك له چاودێران پیێانوایه دروستكردنی ئه‌م كۆریدۆره ئه‌جێندایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی توركیایه له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك ڕه‌چه‌ڵه‌ك له نێوان سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمارانه له‌گه‌ڵ توركیا و خزمه‌ت به هه‌وڵه‌كانی توركیا ده‌كات وه‌كو هێزێكی سه‌ره‌كی له ئاسیای ناوەڕاست ده‌ركه‌وێت(18)، کە پاڵپشت ده‌بێت بۆ ڕێكخراوی ده‌وڵه‌ته تورك زمانه‌كان كه پێكدێت له هه‌ریه‌ك له توركیا، ئازەربایجان، كازاخستان، ئۆزبه‌كستان و قیرغیزستان كه ئه‌ندامن و توركمانستان تیایدا چاودێره (19).
كۆریدۆر یان پڕۆژه‌یه‌كی ئابووریی نوێ
هه‌ندێك له توێژه‌ره‌كان پێیانوایه كردنه‌وه‌ی ئه‌م كۆردیدۆره ده‌ستپێك ده‌بێت بۆ دروستكردنی پڕۆژه‌یه‌كی ئابووریی نوێ له جیهاندا، پرۆژه‌یه‌كی ئابووری نوێ هه‌یه به ناوی ده‌ستپێشخه‌ری ئابووری ده‌ریای قه‌زوین یان ناوی كۆریدۆری ناوەڕاست كه چین، ئاسیای ناوەڕاست، دەر‌یای قه‌زوین، قه‌وقاز، ئازەربایجان، جۆرجیا و توركیا به ئه‌ورووپاوه ده‌به‌ستێته‌وه (20). ئه‌م پڕۆژه‌یه ڕكابه‌رێكی چه‌ندین پڕۆژه‌ی ئابووری دیكه ده‌كات، كه هاوكات له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئه‌م كۆریدۆره، وه‌كو پڕۆژه‌ی ئاوریشمی نوێ، كه له لایه‌ن چینه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و پڕۆژه‌ی هیندی – ئیماراتی – ئیسرائیلی كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پاڵپشت ده‌كرێت، پڕۆژه‌ی شیمال، جنوب، شەرق و غه‌ربی ئێرانی، پرۆژه‌ی هێڵی وزه‌ی ئه‌فغانی – هیندی و ڕێگەی گه‌شه‌پێدان له نێوان عێراق و توركیا و چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه له جیهاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌موویان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه كیشوه‌ری ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و ئه‌ورووپا و ئه‌فریقا به‌یەكه‌وه ببه‌ستنه‌وه .
ڕۆڵی ڕووسیا
ڕووسیا ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له دروستكردنی ئه‌م كۆریدۆره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووسیا سه‌رپه‌رشتی ڕێكکه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ستی له نێوان ئه‌رمینیا و ئازەربایجان كرد، كه به‌پێی به‌ندی نوێ، ئه‌و ڕیکكه‌وتننامه‌یه ده‌بێت ده‌روازه‌یەكی زه‌مینی لە نێوان ئازەربایجان و ناخچوان دروست بكرێت، ئه‌رمینیا ڕازی بووه ئه‌و كۆریدۆره دروستبكرێت، به‌پێی ڕێكکه‌وتننامه‌ی دروستكردنی ئه‌و كۆریدۆره هێزه سه‌ربازیی ڕووسی به‌شێكن له‌و هێزه‌ی كه سه‌رپه‌رشتی پاراستنی ئه‌و ڕێگەیه ده‌كه‌ن . له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئازەربایجان له 18-19 ئابی ڕابردوو سه‌رۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پۆتین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئازەربایجان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، ڕێڕەوێكی زه‌مینی هه‌بێت له نێوان ئازەربایجان و هه‌رێمی ناخچوان(21).
له لایكی دیكه‌وه ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌ژموونی ڕووسیا به‌هێز ده‌كات له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست، قه‌وقاز و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئۆراسیای نوێیه كه له لایه‌ن بیرمه‌ندی ڕووسی ئه‌لیكسه‌نده‌ر دۆگین و ڕاوێژكاری تایبه‌تی ڤلادیمێر پۆتین ئاماژه‌ی پێكراوه، كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕووسیا هه‌ژموونی باڵای هه‌بێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیتی پێشوو.
هه‌ندێك له چاودێران پێیانوایه كه پشتگیری ڕووسیا له كردنه‌وه‌ی كۆریدۆری زه‌نگزور به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی ڕووسیا بۆ ڕزگاربوونی له سزا ئابوورییه‌كان به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیا، له ڕێگەی كردنه‌ووی بازاڕی نوێ بۆ ئابووری ڕووسیا و به‌هێزكردنی هه‌ژموونی له باشووری قه‌وقاز (22).
ئه‌رمینیا دۆستێكی بێهیوا
دروستكردنی كۆریدۆری زنگزور یه‌كێكه له لێكه‌وته‌كانی دواین جه‌نگی نێوان ئه‌رمینیا و ئازەربایجان كه ماوه‌ی 44 ڕۆژی خایاند له‌ساڵی 2020 كه لە ئه‌نجامدا ئه‌رمینیای تووشی شكستێكی زۆر گه‌وره کرد. پاش ئه‌وه‌ی ئازەرییه‌كان توانیان به پاڵپشتی توركیا ناوچه‌ی ناگۆرنۆ كاراباخ داگیر بكه‌ن، ئه‌رمینیا نه‌یتوانی به‌رگری بكات له‌به‌رده‌م سوپای ئازەربایجان، و یه‌كێك له به‌نده‌كانی ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ست له نێوان هه‌ردوولادا كه به سه‌رپه‌رشتی ڕووسیا ئه‌نجامدرا كردنه‌وه‌ی كۆریدۆری زنگزور بوو . ئه‌رمینیا هاوپه‌یمانی ئێرانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌سیحی ئه‌رسه‌دۆكسه، به‌ڵام هاوپه‌یمانی ئێرانه كه ئێران هاوكاری ده‌كرد دژی ئازەربایجانی شیعه مه‌زهه‌ب كه هاوپه‌یمانی توركیای سوننه مه‌زهه‌ب و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله .
ئێران تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه وه‌كو پێویست هاوكاری ئه‌رمینیای نه‌كردووه له جه‌نگه‌كه له‌گه‌ڵ ئازەربایجان، له‌به‌رامبه‌ردا توركیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری ئازەربایجانی كردووه. پاش شكستی ئه‌رمینیا له جه‌نگه‌كه و بێهیوابوونی له هاوپه‌یمانه‌كانی كه ئێران و ڕووسیا بوون، ناچار كرا واژۆ بكات له‌سه‌ر ئاگربه‌ست و كشانه‌وه له ناوچه‌ی ناگۆرنۆ كاراباخ كه نزیكه‌ی چوار ده‌یه‌یه به‌رده‌وام له جه‌نگدا بوون له‌گه‌ڵ ئازه‌ربا‌یجان و ناچار بوو كۆماری ئارتساغ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه ئه‌رمینیا تاك لایه‌نانه دانی پێدانابوو و ڕه‌زامه‌ند بوو له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كۆریدۆری زنگزور و ده‌ستبه‌رداری سنووری باشووری وڵاته‌كه‌ی بێت له‌گه‌ڵ ئێران و سنووری نێوان ئه‌رمینیا و ئێران به ڕێگەیه‌كی ستراتیجی كه توركیا به ئاسیای ناوەڕاسته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
ئه‌نجام
كۆریدۆری زنگزور یه‌كێكه لەو پڕۆژه ستراتیجیانه‌ی كه له ئه‌نجامی ڕێکكه‌وتنی هه‌ریه‌ك له ڕووسیا، توركیا و ئازەربایجان دروست ده‌كرێت، یه‌كێكه له ئه‌نجامه ڕاسته‌وخۆكانی جه‌نگی ئه‌رمینیا و ئازەربایجان كه تیایدا ئێران نه‌یتوانی وه‌كو پێویست هاوكاری ئه‌رمینیا بكات له به‌رامبه‌ر ئازەربایجان كه به‌هاوكاری توركیا سه‌ركه‌وتووبوو .
جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه گوزریكی ستراتیجی و سیاسیه بۆ ئێران، ئێران زیاتر تووشی گه‌مارۆ ده‌كات، و زیانی زۆر گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت به به‌رژه‌وندییه ئابووری و ستراتیجییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و پلانه‌كانی له ئاسیای ناوەڕاست و قه‌وقاز، ته‌نها زیان به پڕۆژه ئابوورییه‌كانی چین ده‌گه‌یه‌نێت، هەروەها له‌سه‌ر ئاستی سیاسی زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌گه‌یەنێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك لە توركیا و ئازەربایجان خراپتر ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كان
1- سه‌نته‌ری كارنیجی به‌ناونیشانی In the South Caucasus, Can New Trade Routes Help Overcome a History of Conflict?
https://carnegieendowment.org/research/2021/12/in-the-south-caucasus-can-new-trade-routes-help-overcome-a-history-of-conflict?lang=en¢er=europe
له ڕێكه‌وتی 4-11-2024 بینراوه
2- تورك پرس، ما هی تداعیات افتتاح ممر “زنغزور” على تركیا اقتصادیاً؟
https://www.turkpress.co/node/103191
له ڕێكه‌وتی 4-11-2024 بینراوه
3- ویكبیدیا
له ڕێكه‌وتی 4-11-2024 بینراوه
4- جه‌زیره،ممر زنغزور.. معبر حیوی إلى ێسیا الوسگى
https://www.aljazeera.net/encyclopedia/2023/9/26/
له ڕێكه‌وتی 4-11-2024 بینراوه
5- تورك پرس، ما هی تداعیات افتتاح ممر “زنغزور” على تركیا اقتصادیاً؟ https://www.turkpress.co/node/103191
له ڕێكه‌وتی 4-11-2024 بینراوه
6- سایتی ئه‌سباب، ممر زنغزور عنوان جدید لتصاعد السباق الجیوسیاسی بین تركیا وإیران
https://www.asbab.com
له ڕێكه‌وتی 4-11-2024 بینراوه
7- سایتی ئه‌سباب، ممر زنغزور عنوان جدید لتصاعد السباق الجیوسیاسی بین تركیا وإیران
https://www.asbab.com
له ڕێكه‌وتی 4-11-2024 بینراوه
8- سایتی ئیرنای ئیرانی به‌عه‌ره‌بی، ڕئیس لجنه الأمن القومی: إنشا‌و ممر زنغزور خگ احمر بالنسبه لایران
https://ar.irna.ir/news/85589393/
له ڕێكه‌وتی 4-11-2024 بینراوه
9- سایتی مید ئیست،من الصحافه الإیرانیه: هل أهدى بوتین “ممر زنغزور” لأژربیجان وتركیا؟
https://mdeast.news/ar/2024/09/03
له ڕێكه‌وتی 4-11-2024 بینراوه
10- ئه‌نادۆڵ، گه‌ران تبلغ موسكو انزعاجها من تصریحات ڕوسیه بشأن ممر زنغزور،
https://www.aa.com.tr/ar/ /3320962
له ڕێكه‌وتی 4-11-2024 بینراوه
11- سایتی ئه‌سباب، ممر زنغزور عنوان جدید لتصاعد السباق الجیوسیاسی بین تركیا وإیران
https://www.asbab.com
له ڕێكه‌وتی 4-11-2024 بینراوه
12- غـــدی حســن قندیـــل،التنافــس التركـــی-الایرانـــی فـی ێسیــا الوسگـــى،مجله الدراسات الایرانیه،السنه السادسه – العدد الخامس عشر – أبریل ٢٠٢٢، لا75
13- غـــدی حســن قندیـــل،التنافــس التركـــی-الایرانـــی فـی ێسیــا الوسگـــى،مجله الدراسات الایرانیه،السنه السادسه – العدد الخامس عشر – أبریل ٢٠٢٢، لا76
14- زهرا‌و كریم حسین المجال الحیوی لروسیا الاتحادیه بعد 2012 الفرص والتحدیات – تێزی ماسته‌ر- زانكۆی كوفه – 2023، لا69
15- د.عبد الرزاق غراف، ممر زنغزور« صراع الجغرافیا والسیاسه واالقتصاد: كیف أعاد احیا‌و النزاع فی القوقاز من جدید؟ سه‌نته‌ری خه‌لیج بۆ تویژینه‌وه‌كان، لا3
16-غـــدی حســن قندیـــل،التنافــس التركـــی-الایرانـــی فـی ێسیــا الوسگـــى،مجله الدراسات الایرانیه،السنه السادسه – العدد الخامس عشر – أبریل ٢٠٢٢، لا74
17-میران حسین، الدور الروسی فی الصراع الدولی فی شرق المتوسگ،مجله مركز الرافدین،لا15
18- غـــدی حســن قندیـــل،التنافــس التركـــی-الایرانـــی فـی ێسیــا الوسگـــى،مجله الدراسات الایرانیه،السنه السادسه – العدد الخامس عشر – أبریل ٢٠٢٢، لا80
19- سایتی ئۆراسیا نیت Attacks on Armenia highlight ongoing disputes over “corridor” for Azerbaijan
https://eurasianet.org/attacks-on-armenia-highlight-ongoing-disputes-over-corridor-for-azerbaijan
له ڕێكه‌وتی 4-11-2024 بینراوه
20- ئه‌لجه‌زیره، الممر الأوسگ.. گریق الصین وأوروبا لتجاوز العملاق الروسی
https://www.aljazeera.net/midan/reality/politics/2023/4/6/
له ڕێكه‌وتی 4-11-2024 بینراوه
21- سایتی ئیستقلال، ڕوسیا تعلن حق تركیا وأژربیجان فی ممر “زنغزور”.. لهژا غچبت إیران
https://www.alestiklal.net/ar/article/byn-iyran-wtrkya-wathrbyjan-rwsya-tndhm-lhrb-altsryhat-bshan-mmr-znghzwr
له ڕێكه‌وتی 4-11-2024 بینراوه
22- سه‌نته‌ر ڕع بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی سترااتیژییه‌كان،ما موقع “زنغزور” فی الصراع الجیوسیاسی بجنوب القوقاز؟
https://rcssegypt.com/18788
له ڕێكه‌وتی 4-11-2024 بینراوه