توركیا له خۆرهه‌ڵات دەمێنێتەوە؟
د. فاروق عه‌بدول
ستراتیژی گه‌ڕانه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵات له چوارچێوه‌ی سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا كه به وردی نهخشهڕێژكراوه و پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار نماینده و جێبه‌جێیده‌كات، پێناچێت به لای كه‌مه‌وه و له مه‌ودای نزیكدا، ئه‌م وڵاته له خۆرهه‌ڵات دووربكه‌وێته‌وه. ئه‌م پێدراوه‌ش به‌رمه‌بنای ئه‌و ڕۆڵه ههرێمایهتییهیه كه ئه‌مڕۆ توركیا له سه‌ر ئاستی جیهانی نمایشی ده‌كات و توانیویه‌تی له‌م ڕێگه‌یه‌وه پێگه و هه‌ژموونی خۆی به‌ره‌و ئاستێك ببات، كه نه‌ك توانای پەراوێزخستنی نییه، به‌ڵكو كه‌م ڕووداو و كێشه‌ی ناوچه‌یی هه‌یه کە به فلته‌ری توركیادا نه‌ڕوات؛ هه‌ر لە باكووری ئه‌فریقاوه تا قه‌وقاز و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كه‌نداوی عه‌ره‌بی. دەسەڵاتدارانی تورکیا و چاودێرانیش دڵنیایی تەواویان هەیە کە ڕۆڵی هه‌رێمایه‌تی و جیهانیی تورکیا كه ئه‌مڕۆ به سانایی ده‌بینرێت، له گرنگیی پێگه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستەوە سه‌رچاوه دەگرێت؛ نەوت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ٦٦٪ی یەدەگی نەوتی جیهان پێکدەهێنێت. ئه‌م ناوچه‌یه لانكه‌ی سێ ئایینە یەکتاپەرستەکەیه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌سته‌ری نێوان كیشوه‌ره‌كانی جیهانە و کاریگەریی به‌هێزی لە سەر ڕووداو و پێشهاتەکان هه‌یه، به‌رده‌وام ناوچەکە به‌شێك بووه لەو هەڕەشە و مەترسییانەی کە لە سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی دروستبووە.
داود ئۆغلۆ له كتێبی قوڵایی ستراتیژدا، سێ هۆکار ده‌ستنیشانده‌كات كه وای كردبوو توركیا له نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا نه‌بێته هێزێكی کاریگەر، ئەوانیش پرسی ئاسایش و تیرۆر، ناسەقامگیریی سیاسی و قەیرانە ئابوورییە بەردەوامەکانن. هه‌موو ئه‌وانه بوونه به‌شێك له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیای داد و گه‌شه‌پێدان، كه پێی وا بوو كلیلی گۆڕانکارییەکان و تاودانی تورکیا له خۆرهه‌ڵاته‌وه‌یه، به گرتنه‌به‌ری دیبلۆماسیی نه‌رم و كراوه و سیاسه‌تی سفركردنه‌وه‌ی كێشه‌كان.
هه‌ڵبه‌ته ستراتیژی توركیا بۆ خۆرهه‌ڵات پشتبه‌ستووه به دیدێكی واقیعیی گرێ‌دراو به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی توركیاوه، ئه‌م ستراتیژه له سه‌ر بنه‌مای سوودی هاوبه‌ش داڕێژراوه، كه بناغه‌كه‌ی به ده‌ستكه‌وتی ئابووری ده‌ستپێده‌كات و هه‌ندێك جاریش له هاوپه‌یمانیی سیاسی و ستراتیژدا سهریدهردههێنت، به پێچه‌وانه‌ی ستراتیژی ئێرانه‌وه، كه زیاتر فۆڕمێكی ئایدیۆلۆژییانه‌ی له‌خۆگرتووه. لەم ڕووەوە توركيا هەموو توانا و کەرەستە بەردەستەکانی خۆی خستووەتەکار بۆ مانەوەی زیاتری لە خۆرهەڵات؛ مانەوە بە مانا فراوانەکەی، هەر لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانیەوە تا هەژموون و باڵادەستی.
ئه‌وه‌ی زیاتر كارئاسانیی بۆ جێكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیدە واقیعییه‌ی توركیای له خۆرهه‌ڵاتدا كردووه، ئه‌و شه‌پۆله گۆڕانكارییه خێرایەیە كه له‌م ناوچه‌یه‌دا ڕووده‌دات. نه‌وه‌ی نوێی ئه‌م ناوچه‌یه به ده‌سه‌ڵاتدار و بێده‌سه‌ڵاته‌وه، تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌و تێڕوانینه دوژمنكارییانه‌ی به‌رانبه‌ر بە توركیا نەماوە كه نه‌وه‌ی پێشتووتر له سه‌ر ڕوئیای سیاسه‌تی عوسمانی هه‌ڵیچنیبوو. ئێستا “مۆدێلی توركی”، چ لە سیاسه‌ت و چ ئابووری، له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكراویش نه‌بێت، ئه‌وا ڕه‌تكراوه نییه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك هۆکاری دیكه‌ی وه‌كو ئایینی و كولتووری و جوگرافی، هێشتا هێزی پشتیوانی ته‌وژمی توركیان به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات، كه له ئاڕاسته خۆرئاواییهكهیدا ئه‌م ده‌رفه‌تانه كه‌متر به‌رده‌ستن.
توركیا له “سیاسه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵات”دا قازانجی زۆری كردووه، ئەم دیدەشی کردووەتە بنەمایەکی جێگیر لە سیاسەتی دەرەوەیدا. ئەوەی دەمێنێتەوە، مامەڵە و خۆگونجاندنی دەوڵەتان و هێز و گرووپەکانی ئەم ناوچەیەیە لەگەڵ ئەم سیاسەتە جێگیرەی تورکیادا. مامەڵەیەک کە بتوانێت بە لایەنی کەمەوە بەرژەوەندییەکانی پارێزراو بێت و لە بەرامبەر هێڵە گشتییەکانی ئەو ستراتیژەدا بەردەوام هەڵسەنگاندن و دید و بڕیاری تایبەت و سەربەخۆی خۆیان هەبێت.