ئایا دەسەڵاتی سیاسی لە ئێران ده‌گۆڕێت؟
بەختیار ئەحمەد ساڵح
بەرایی
بەراورد بە 40 ساڵى ڕابردوو ئه‌مه پڕمه‌ترسیدارترین ناڕه‌زایه‌تییه كه ئێران به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت، سه‌ربارى پڕمه‌ترسیی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به‌ڵام به دوور ده‌زانرێت ڕژێم بگۆڕێت، ڕاستە دووباره‌بوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه ڕژێم له قه‌یراندایه و خۆپیشاندانه‌كانیش وه‌ك حاڵه‌تێكى درێژخایه‌نیان لێهاتووه، بەڵام مانەوەی خۆپیشاندانەکان بەم شێوەیەی ئێستا ناتوانێت گۆڕانکاری گەورە بهێنێتە ئاراوە. لەسەر ئاستی جیهان زۆرن ئەوانەی پێیانوایە درێژبوونه‌وه‌ى ماوه‌ى خۆپیشاندانەکان، هێما و ئاماژه‌یه بۆ كاریگه‌رى خۆپیشاندانه‌كان و دواجار خستن و كه‌وتنى ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌ر بۆیه هیواى زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵده‌چنن، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ى ڕاسته. كاتێك خۆپیشاندان له قۆناغی گردبوونه‌وه و وتنه‌وه‌ى دروشم و به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایش نه‌توانێت بگوازرێته‌وه بۆ قۆناغى دروستبوونى شانەی چه‌كداری و هاتنی هێزەکانی دەوڵەت بۆ بەرەی خۆپیشاندەرەکان، كاتێك پارتێكى به‌هێز له ڕووى پێگەی جەماوەرییەوە بوونى نه‌بێت كه ڕابه‌رایه‌تى خۆپیشاندانەکان بكات، ئه‌و خۆپیشاندانه به به‌رده‌وام بوونى زیاتر زیان بە ڕەوایەتی پرسەکانی خۆی دەگەیەنێت تا دەسەڵات، بەو پێیەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی قوربانییەکان و نەبوونی هیچ ئاسۆیەکی ڕوون لەسەر داهاتووی خۆپیشاندانەکان دەرەنجام نائومێدی زیاتری لێدەکەوێتەوە.
دەکرێت بوتریت کە نزیک بەهه‌ر ده‌ساڵ جارێک سه‌ربارى گۆڕینی سیماكان (نه‌ژاد، ڕۆحانى و ڕه‌ئیسی) هاوڵاتیان ده‌ڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان، نموونەی خۆپیشاندانى خوێنكارانى زانكۆ كه له‌ساڵى 2009 بوو بهناڕهزایهتى به‌رفراوان له پایته‌خت و پیاوانى ئایینی دژ به ڕژێمه‌كه‌یان جووڵانه‌وه، دواتر له ساڵى 2017 و له‌به‌ر خراپى بارى گوزه‌ران سه‌رله‌نوێ خۆپیشاندانەکان سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه. له ساڵى 2019 دووباره ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له گوند و ناوچه دوورده‌سته‌كان سه‌ریهه‌ڵدایه و چه‌ند مانگێكى خایاند، له ئێستاشدا ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له كوردستانه‌وه ده‌ستى پێكرد و بەزۆرینەی ناوچەکانی ئێران‌دا بڵاو بۆتەوە. سەرباری ئەو خۆپیشاندانە یەک لەدوای یەکانە، هیچ کام لەخواستەکانی خۆپیشاندەر نەهاتۆته دی، هۆكارى سه‌ره‌كیش بە پلەی یەکەم ئەوەیە کە هیچ کام لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بەرگەی دروستبوونی ناوەندێکی دیکەی قەیرانی -هاوشێوەی عێراق و سووریا- ناگرن لە ناوچەکە و ئەوەی دەیانەویت تەنها ناچارکردنی ئێرانە بۆ گۆڕینی سیاسەتەکانی لەڕێگە جووڵاندن و پشتگیری‌کردن لە خۆپیشاندانەکان.
مێژوویەکی کورتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە
كۆمارى ئیسلامیى ئێران له دواى دروستبوونییه‌وه له ساڵى 1979، چه‌ندین جار جووڵانه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تى وخۆپیشاندانى گه‌وره‌ى به‌خۆوه بینیوه كه به‌هێزترینیان خۆپیشاندانه‌كانى ساڵى 2009 بوو كه له‌دواى دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد وه‌ك سه‌رۆكى كۆمار ده‌ستى پێكرد بەهۆی ئەنجامدانی ساختەکارییەکی زۆر لە دەنگەکان لەبەرژەوەندی ئەحمەدی نەژاد. سه‌ربارى ڕژانه سه‌رشه‌قامى ملیۆنه‌ها كه‌س له‌سه‌رتاسه‌رى ئێران و به‌رده‌وامبوونى خۆپیشاندانەکان بۆماوه‌ى چه‌ندین مانگ به ڕابه‌رایه‌تى جووڵانه‌وه‌ى سه‌وز، به‌ڵام دواجار خۆپیشاندانه‌كان كپكرانهوه و ڕابهرهكانیان (موسه‌وى و كه‌روبی) تا ئێستاش هه‌ر ده‌ست به‌سه‌رن. هۆكارى سه‌ره‌كى شكستى خۆپیشاندانه‌كانیش به‌شدارى نه‌كردنى چینی كرێكار و توێژى هه‌ژارى كۆمه‌ڵگە بوو، به‌و پێیه‌ى ڕابه‌رایه‌تى خۆپیشاندانه‌كان زیاتر له لایه‌ن چینی مامناوه‌نده‌وه ڕابەرایەتی دەكرا و ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ر زه‌بر و توندى كاردانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات نه‌یان توانى خۆیان بگرن.
له‌دواى شكستى جووڵانه‌وه‌ى سه‌وز، ئێران ڕووبه‌ڕووى دوو شه‌پۆلى دیكه‌ى به‌هێزى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆوه، یه‌كێكیان كۆتایی ساڵى 2017 و ئه‌ویتریشیان له مانگى تشرینی دووه‌مى 2019 بوو كه به‌هۆى خراپی بارى گوزه‌ران و به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى سوته‌مه‌نى بوو. به پێچه‌وانه‌ى جووڵانه‌وه‌ى سه‌وز، كه زیاتر له‌لایه‌ن توێژى ڕۆشنبیر و چینی مامناوه‌نده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا، ئه‌م خۆپیشاندانانه هه‌ڕه‌مه‌كى و بێ پلان بوون، پاڵه‌وانه‌كانى چینی كرێكار و هه‌ژار و بێكاره‌كان بوون، سه‌ره‌تا له شاره بچووكه‌كانه‌وه ده‌ستى پێكرد به‌ڵام جگه له چه‌ند جارێكى كه‌م، نه‌یتوانى بگاته تارانى پایته‌خت. جیاوازى ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه كه‌مى ژماره‌ى به‌شداربووه‌كانى بوو، شایانى باسه كه ژماره‌ى زۆرى خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ك ئاسایشی زیاتر دابین ده‌كات بۆ بهشداریكهرانى خۆپیشاندانه‌كان و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هانده‌ر ده‌بێت تا ئه‌وانه‌ش كه له ماڵه‌وه دانیشتوون بێنه ده‌ره‌وه و به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن. سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی خۆپیشاندانەکانی ئێستاش دەکرێت بگوترێت کە:
- لە بڵاوبوونەوەیدا خێرایە.
- هەوڵی ڕێکخستنی دەدرێت لەدەرەوە، بەڵام هێشتا هەر ڕێکنەخراوە.
- بێڕابەرە.
- زۆرترین پشتیوانی لێدەکرێت لەلایەن نەیارانی ئێرانەوە.
- زۆرینەی بەشداربووەکان لەدایکبووانی نەوەدەکانی سەدەی پێشوون.
- بەشداریکردنی ڕەگەزی مێینە لە خۆپیشاندانەکاندا زۆر بەرچاوە.
- ئەم نەوەیە بە تەواوەتی نامۆیە بە بنەماکانی حوکمڕانی لە ئێران.
- ئەگەر پێشزەمینەی خۆپیشاندانەکانی پێشووتر سیستەمی حوکمڕانی و هەلو مەرجی نالەباری گوزەران بێت، پێشزەمینەی ئەم خۆپیشاندانانە زیاتر ئازادییەکانی تاکە.
ئەوەی لەئێران دەگوزەرێت خۆپیشاندانە یا شۆڕش؟
هاوشێوه‌ى خۆپیشاندانه‌کانى پێشوو پلان و ئامادەکاری پێشوەختە نییە بۆ ناڕەزایەتییەکان و هیچ پارتێکیش نییە کە خاوەن پێگەیەکی جەماوەری بەهێز بێت تا بتوانێت ڕابەرایەتی خۆپیشاندانەکان بکات. ڕۆڵى لایه‌نى ده‌ره‌كى ته‌نها هاندان و ناردنه دەره‌وه‌ی هاوڵاتى ئێرانی بوو بۆ سەر شه‌قامه‌كان به بێ ئه‌وه‌ى له ڕووى ڕێكخستن و ئاماده‌كاری پیشوهختەوه كار له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان كرابێت و لەبەرامبەردا چاوەڕوانی ئەوەش دەکرا کە هاووڵاتییەکی بێچەکی ڕێکنەخراو بتوانێت ڕووبەڕووی دەوڵتێک بێتەوە کە تەواوی ناوچەکەی بە خۆیەوە گیرۆدەکردووە.
ته‌نها كاتێك ئەم خۆپیشاندانانەی ئێستا ده‌بێته شۆڕش كه ناڕازییه‌كان بەتێپەڕبوونی کات به‌هێزتر و دەوڵەت لاوازتر ببێت، واته خۆپیشاندانه‌كان ڕۆژ له دواى ڕۆژ گه‌وره‌تر و به‌ربڵاوتر ببن و ژماره‌یه‌كى زیاتر به‌شدارى تێدا بکات و له به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵات ڕه‌وایه‌تى خۆى له‌ده‌ست بدات. شۆڕشى ساڵى 1979 ئێران پێویستى به ساڵێك بوو تا سه‌ربكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ى كه له ئێستادا له گۆڕێیه ببێت به شۆڕش، پێویسته ئەو کەسانەی بەشداری خۆپیشاندانەکان دەکەن تەمەنیان لەنێوان 35 بۆ 45 ساڵ بێت نەوەک 15 بۆ 25 ساڵ تا خواستەکان ڕیشەییتر ببن و کورت نەکڕێنەوە لە ئازادییە تاکە کەسییەکان. به‌رده‌وامبوونى خۆپیشاندانه‌كان ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت و نه‌توانێت بۆخۆى ڕابهرایهتییهك دروست بكات، ته‌نها جۆرێك ده‌بێـت له به‌تاڵكردنه‌وه‌ى توڕه‌یی په‌نگخواردووى هاوڵاتى دژ به ده‌سەڵات كه له دواى ماوه‌یه‌ك بۆخۆى داده‌مركێته‌وه و ساڵانێكى زۆری پێویست ده‌بێت تا دووبارە له داهاتوودا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، به ئه‌گه‌رى زۆریش ده‌سه‌ڵات زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بژارده‌یه كارده‌كات، واتا ئه‌و كاته‌ى كه خۆپیشاندانه‌كان جۆرێك ده‌بێت له به‌تاڵكردنه‌وه‌ى توڕه‌یی هاوڵاتى، ده‌سه‌ڵات براوەى یه‌كه‌م ده‌بێت به‌و پێه‌ى كه ئه‌و حاڵه‌ته هێنده‌ى ئه‌وه‌ى كه هاوڵاتى ئاسایی نا‌ئومێد ده‌كات، هێنده‌ى ئەگەری شۆڕشی لێ ناكهوێتهوە، لەلایەکی دیکەشەوە ئه‌وه‌ش مسۆگه‌ر ده‌كات بۆ ده‌سه‌ڵات كه تا لانى كه‌م ده‌ساڵى دیكه، هیچ جۆره خۆپیشاندانێكى دیكه دروست نه‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر چی به‌شێوه‌یه‌كى گشتى خۆپیشاندانه‌كان تا ماوه‌یه‌ك ده‌توانن به‌بێ ڕابه‌رایه‌تى درێژه به ژیانى خۆیان بده‌ن، بەڵام دواجار كۆتاییان پێ دێت وه‌ك شۆڕشه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بی.
سەبارەت بە ژمارەی بەشداربووەکانیش، تا ئێستا به شێوه‌یه‌ك نه‌بووه كه له یه‌ك خۆپیشانداندا ده هه‌زار كه‌س به‌شدارى بكه‌ن، له كاتێكدا كه بۆ دروستبوونى شۆڕش تۆ پێویستت به ژماره‌یه‌كى زۆر و به‌شدارى هه‌موو چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگە هه‌یه، به‌ڵام گه‌ر به شێك له هێزه سه‌ربازییه‌كان له ده‌سه‌ڵات جیا ببنه‌وه و بچنه پاڵ خۆپیشانده‌ره‌كان، له‌و كاته‌دا ئه‌گه‌ر هه‌یه كه ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ى ئێستا به‌ره‌و شۆڕش و ڕوخانى ده‌سه‌ڵات هه‌نگاو بنێت. بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ى ئێستا ببێت به شۆڕش و ده‌سه‌ڵات بڕوخێنێت پێویسته خۆپیشانده‌ره‌كان خواسته‌كانیان له ئازادى تاکە کەسییەوە بەرزتر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌و پرسانه‌ى كه ڕه‌وایه‌تى ده‌سه‌ڵات ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه تا بتوانرێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه پشتیوانى زیاترى جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت، ئەوەش کە حاڵەتەکە یەکلا دەکاتەوە هاتنه پاڵى هێزه سه‌ربازییه‌كان و جیابوونهوهیانە له ده‌سه‌ڵات.
خۆپیشانده‌ره‌كان له ژێر كاریگه‌رى میدیاى ده‌ره‌كى پێیانوایه كه ده‌توانن ده‌سه‌ڵات بگۆڕن، ئه‌ڵبه‌ته لایه‌نى ده‌ره‌كى له ڕێگه‌ى به قوربانیدانى هاوڵاتی ئێرانى ته‌نها ده‌یه‌وێت تۆڵه له ئێران بكاته‌وه له پاى ده‌ستوه‌ردانه‌كانى له كاروبارى ناوخۆیی وڵاتانى ناوچه‌كه.
ڕۆڵی لایەنی دەرەکی
ئامانجی لایەنی دەرەکی لە ده‌ستوه‌ردان و ئاڕاستەکردنی خۆپیشاندانەکان ڕوخاندنی دەسەڵات نییە، به‌ڵكو ته‌نها لاوازكردنى پێگه‌ى ئێرانە له چه‌ند پرسێكى گرنگی تایبەت بەناوچەکە. له ئێستادا ئێران به‌چه‌ند دۆسێیهكهوه سه‌رقاڵه و نه‌یاره‌كانى له ڕێگه‌ى توندكردنه‌وه‌ى بارگرژییه‌كانى ناوخۆ، به نیازن پاشه‌كشێ به ئێران بكه‌ن به‌تایبه‌ت له دانوستانه‌كانى تایبه‌ت به دۆسێى ئه‌تۆمی و هاوكاریكردنى ڕووسیا به فڕۆكه‌ى بێفرۆكه‌وان له دژى ئۆكرانیا. ئه‌وه‌ى دەستوەردانی دەرەکی ئه‌م جارەی جیاکردۆتەوە به به‌راورد به خۆپیشاندانه‌كانى دیكه، جووڵاندنی هەستی نەتەوەیی لەلای کەمە نەتەوەکانە.
گۆڕینی خواستی خۆپیشاندەرەکان لە ئازادی تاکەکەسییەوە بۆ پرسە نەتەوەییەکان، لە لایەن نەیارەکانی ئێران بە تایبەت ئیسرائیل و سعودییە زۆر پشتیووانی لێدەکرێت. هەردوو کەمە نەتەوەی کورد و بەلوچ لەم خۆپیشاندانانەدا زۆرترین قوربانیان داوە و ڕووبه‌ڕووى زۆرترین توندوتیژى بوونه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌م پرسه‌ش له لایه‌ن نه‌یاره‌كانى ئێرانه‌وه وا لێكدراوه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ى له ئێران ڕوو ده‌دات شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته له‌گه‌ڵ كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان. سەرەتا ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى ڕۆژئاوا به‌هۆى كوردبوونى مەهسا ئەمینی، هه‌وڵیان دا له ڕاپۆرته‌كانیاندا زیاتر ڕۆشنایی بخه‌نه سه‌ر چالاكوانه جودا خوازه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه كه‌سی قوربانى ناوى خۆى له ژیناوه گۆڕیوه بۆ مه‌هسا، له‌به‌رئه‌وه‌ى له ئێران ناوى كوردى قه‌ده‌غه‌یه.
خوێندنه‌وه‌ى دەسەڵات بۆ سه‌رچاوه‌ى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان
هێزەکانی سوپاى پاسداران، له خوێندنهوهیهكیدا بۆ دیاریكردنى سه‌رچاوه‌ى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران، خۆپیشانده‌ره‌كان به‌سه‌ر چوار ده‌سته‌دا دابه‌ش ده‌كات: دژبه‌ره‌كان، دادخوازه‌كان، نوێگهرهكان و تهنگدهستهكان، له‌و خوێندنه‌وه‌یه‌دا سوپاى پاسداران ده‌نوسێت :”به‌ر له‌هه‌ر كارێك پێویسته ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه هاتۆته سه‌رشه‌قامه‌كان شیبكرێنه‌وه، ئه‌وانه‌ى كه ڕابه‌رایه‌تى خۆپیشاندهرەكان ده‌كه‌ن، دژبهرهكانن كه له ڕووى ژماره‌وه كه‌مینه‌ن و زۆرترین ئاماده‌ییان هه‌یه”. له درێژه‌ى شیكردنهوهكهدا له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڕابه‌رانى خۆپیشانده‌ره‌كان، سوپا ده‌نووسێت: “پێویسته ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڕابه‌رانى خۆپیشاندانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌خت بێت”.سه‌باره‌ت به‌ده‌سته‌ى دووه‌م كه دادخوازهكانن، سوپاى پاسداران ده‌نوسێت: “كه‌سانێك هه‌ن كه خوازیارى جێگیربوونى دادپه‌روه‌رین، ئه‌م كه‌سانه پێیانوایه كه ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست نادادییه‌وه و تینوى دادپه‌روه‌رین”.سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ى سێهه‌م كه نوێگهرهكانن، سوپاى پاسداران ده‌نوسێت :”ئه‌م ده‌سته‌یه پێك دێت له‌و گه‌نجانه‌ى كه یاسا‌و ڕێساكانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان به‌دڵنییه و په‌سه‌ندى ناكه‌ن، ئه‌مانه له ژیانى لۆكاڵى دابڕوان و له‌هه‌مانكاتدا ده‌ستیشیان به‌مۆدێرنه و پۆست مۆدێرنه ناگات و به‌جۆرێك دوچار به سه‌رلێشێواوى بوون و هه‌ڵگرى پرسیاره بێ وه‌ڵام و گرێ زهینییهكانى خۆیانن، به وته‌ى خۆیان ده‌یانه‌وێت ته‌نها بژین و دورشمى ژن، ژیان ئازادى ده‌ڵێنه‌وه به به‌رده‌وامى”. له كاتێكدا كه ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت له كۆمارى ئیسلامیى ئێران، پێشتر خۆپیشانده‌ره‌كانى به‌نه‌وه‌ى “دوو هه‌زاره‌كان” ناوزه‌ند ده‌كرد، به‌ڵام سوپاى پاسداران به “نوێگهرهكان” ناوزه‌ندیان ده‌كات و پێیوایه: “ئه‌م گه‌نجانه به‌رهه‌مى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن و له سه‌رده‌مى كۆرۆنادا گه‌وره‌بوون و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه هه‌ستیارن و پێویستیان به په‌یوه‌ندى، گفتوگۆ، ڕوونكردنه‌وه و كارى ڕۆشبیرین”. سه‌باره‌ت به ده‌سته‌ى چواره‌م كه تهنگدهستهكانن، سوپاى پاسداران ده‌نوسێت:” زۆرترین ڕێژه‌ى به‌شداربوو له خۆپیشاندانه‌كاندا ئه‌م ده‌سته‌یه پێكى ده‌هێنێت” .تهنگدهستهكان له دیدی سوپاى پاسداران‌دا :”ئه‌و چینه لاوازهن كه له ژێرگوشارى ئابووریدان و له‌هه‌مانكاتدا چینی مامناوه‌ندیش ده‌گرێته‌وه كه ڕووه‌و ئه‌وه ده‌ڕۆن كه بچنه قۆناغێك خوارتر” .سوپاى پاسداران له درێژه‌ى نووسینه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌م ده‌سته‌یه ده‌نوسێت: “ئه‌مانه ته‌نها خوازیارى باشتركردنى هه‌لومه‌رجى گوزه‌رانن و ئه‌وه‌ى ئه‌وانى هێناوه‌ته سه‌رشه‌قامه‌كان ته‌نها گرانییه و ته‌نها ڕێگه‌ى ئارامكردنهوهیان باشتركردنى بارى گوزه‌رانیانه”. له كۆتاییدا سوپاى پاسداران بۆ جڵه‌وكردنى خۆپیشاندانه‌كان –یاخود به ده‌ڕبڕینی خۆیان به‌ڕێوه‌بردنى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان- به پێویستى ده‌زانێت كه چه‌ند هه‌نگاوێكى پلان بۆ دڕێژراو بنرێت له ڕووه‌كانى ئاسایش، دادوه‌رى، كلتورى، ئابوورى.
دۆخی دەسەڵات
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له هه‌ردوو وڵاتى ئه‌فغانستان و عێراق هێزه‌كانى كشانده‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى نه‌یده‌توانى هاوكات به‌رگه‌ى تێچووى جه‌نگ له دوو وڵات‌دا بگرێت. ڕووسه‌كان بۆ زیاتر خۆئاماده‌كردن بۆ شه‌ڕى ئۆكرانیا، ناچاربوون بوونی سه‌ربازى خۆیان له سووریا كه‌متر بكه‌نه‌وه. له به‌رامبه‌ردا كۆمارى ئیسلامیى ئێران، له كاتێكدا كه هه‌ژمونى له چوار وڵاتى ناوچه‌كه -عێراق، سووریا، لوبنان، یەمەن-ڕوو له به‌رفراوان بوونە، به‌ره‌یه‌كى جه‌نگى دیكه‌ى له‌خۆى كردۆته‌وه كهشهڕى ئۆكرانیایه، لەلایەکی دیکەوە دۆخى ئابوورى ئێران به‌ر له ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كان، بەهۆی سنوورداربوونی هەناردەکردنی نەوت و هەڵنەگرتنی سزاکان، لە قەیراندا بوو و به‌دڵنیاییه‌وه له ئێستادا به هۆى به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه‌كان دۆخ و گوزه‌رانى هاوڵاتیان خراپتر بووه، پرسیاری سه‌ره‌كیش لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئێران چۆن ده‌توانێت له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه به‌رده‌وام بێت له كاتێكدا كه دۆخى ناوخۆ تا دێت زیاتر ڕوو له ئاڵۆزى ده‌كات؟
دەکرێت وەڵامێکی خێرای ئەم پرسیارە لەخودی شەڕی ئۆکرانیادا بدۆزینەوە، لەم ماوەیەی ڕابردوودا ڕووسیا 140 ملیۆن یۆرۆی داوە بە ئێران لە بەرامبەر کڕینی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکاندا، هەروەها مۆسکۆ لەگەڵ تاران ڕێککەوتووە لەسەر گواستنەوەی پێداویستییەکانی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێرانەوە بۆ ڕووسیا، هەروەها ڕووسیا سیستمی موشەکی بەریتانی (NLAW) دژە تانک، موشەکی ئەمریکی (Javelin) و موشەکی (Stinger) دژە فڕۆکەی داوە بە ئێران بۆ لێکۆڵینەوە و دروستکردنی هاوشێوەکەی.
ئەوەی خرایەڕوو ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە ئێران لە شوێنێک سەرمایەگوزاری ناکات گەر سوودی سیاسی و ئابووری نەکات، لەکاتی سەختبوونەوەی سزاکانی سەر ئێران لەسەردەمی ترامپ، عێراق -بە ئێستاشەوە-سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی دراوی قورس بوو بۆ ئێران. سووریا هۆکاری گەیاندنی ئێران بوو بەدەریای سپی ناوەڕاست. بانقەکانی ئێران لوبنان سەرچاوەی سپیکردنەوەی پارەی ئێران بوون. یەمەنیش سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ئێران لە ڕووی بازرگانی و ئابووریەوە.
بەو شێوەیە دەردەکەویت ئەو وڵاتانەی کە ئێران لە ڕووی هەژموونی سیاسییەوە باڵادەستە تیایاندا، سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتیشە. ئێران لەیەککاتدا هاوشانی بردنە پێشی پرسە سیاسییەکانی، کار لەسەر پەرەدان بە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانیشی دەکات. هەر وڵاتێک لەو وڵاتانەی کە ئێران تیایاندا باڵا دەستە، جگەلەوەی کە هێزەکانی سەربەخۆی دەتوانن سەرچاوەی دارایی بۆ خۆیان دابین دەکەن لەڕێگەی بەشداریکردن لە بەڕێوەبردنی وڵات‌دا و بارگرانی نابن بەسەر تارانەوە، لەهەمانکاتدا دەرفەتی ئابووری گەورەش بۆ خودی ئێران دەڕەخسێنن.
ده‌ره‌نجام
- كێشه‌ى سه‌ره‌كى جووڵانه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ئێران نه‌بوونى سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى ڕێكخراو و پرۆژه‌ى سیاسی بووه، هه‌ر بۆیه سه‌ربارى به‌هێزى جووڵانه‌وه‌كان، ده‌سه‌ڵات له ئێران توانیویه‌تى سه‌ركوتى بكات و كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كان بهێنێت.
- پرسی پشتگیرى كردن لهناڕهزایهتییهكانى ناو ئێران له لایه‌ن وڵاتانى ناوچه‌كه هێنده‌ى په‌یوه‌ندى هه‌یه به پاشهكشە پێكردنى ئێران له زۆرێك لهپرسهكانى ناوچه‌كه هێنده په‌یوه‌ندى نییه به‌ڕوخاندنى ده‌سه‌ڵاتى سیاسی له ئێران.
- ئه‌وه‌ى زیانمه‌ند ده‌بێت ته‌نها هاوڵاتییه كه به‌شێوه‌یه‌كى بێبه‌زه‌ییانه سه‌ركوت ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچكام له خواسته‌كانى بگاته جێ، په‌نابردنى خۆپیشانده‌ریش بۆ كارى توندوتیژی بە هاندانی دەرەکی به‌هێزترین پاساوه بۆ ده‌سه‌ڵات تا به شێوه‌یه‌كى دڕندانه ڕووبەڕووی خۆپیشاندانه‌كان ببێتەوە.
- ئەوەی لە ئێران دەگوزەرێت خۆپیشاندانە نەک شۆڕش، ئه‌وەش كه ده‌توانێت چاره‌نووسی خۆپیشاندانه‌كان دیارى بكات، خواستی ئه‌و هاوڵاتیانەیە كه ته‌مه‌نیان له نێوان 35-45 ساڵدایه و تائێستا بڕیاریان نه‌داوه به شێوه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه ڕووبه‌ڕووى ده‌سه‌ڵات بوه‌ستنه‌وه.
- شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى ده‌سه‌ڵات له ئێران له‌گەڵ خۆپیشاندانه‌كان، هاوشێوه‌ى شێوازى دانوستانهكانێتى له‌سه‌ر پرسه جیاوازه‌كان نموونه‌ى دانوستانه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا له‌سه‌ر دۆسێی ئه‌تۆمی.
- ده‌سه‌ڵات له ئێران ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ى درێژبوونه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان، خودى شه‌قامى ئێرانى و ڕای گشتی بکات بەدژ خۆپیشاندهرهكاندا.
- تا ماوه‌ى خۆپیشاندانه‌كان زیاتر درێژه بكێشێت، ئه‌گه‌رى دووباره بوونه‌وه‌ى خۆپیشاندان له داهاتوودا كه‌متر ده‌بێته‌وه به‌و پێیه‌ى ئه‌سته‌م ده‌بێت له كورت مه‌ودادا هاوڵاتى ئێران ئاماده بێت هه‌مان ئه‌زمونى شكستخواردوو دووباره بكاته‌وه، هەر بۆیە دەکرێت بوترێت کە درێژ بوونەوەی ماوەی خۆپیشاندانەکان زیاتر لەبەرژەوەندی دەسەڵاتە تا خۆپیشاندەرەکان.
سه‌رچاوه‌كان
- پیشزمینه اقتصادی اعتراضها؛ شرایط زندگی ایرانیها نسبت به خرداد ۸۸ و آبان ۹۸ چقدر بدتر شده است؟
- د.سهرة القاسم إلى أين تنتهى مظاهرات “النساء” في إيران؟
- كريم صالح:مظاهرات إيران.. هل يلقى الملالي مصير الشاه؟
- تقرير أميركي: الأقليات العرقية قد تحسم مصير النظام في إيران
- هل تهدد الاحتجاجات الحالية مصير القادة الإيرانيين؟
- أحمد عبد الحكيم: بين العنف والصمود… أي مصير ينتظر احتجاجات إيران؟باسل درويش :الاقتصاد وليس الحجاب سبب تظاهرات إيران
وەرزنامەی ئێرانناسی ژمارە (٦)، ساڵی دووەم، كانونی دووەمی 2023