ئایا ئۆنلاین، كه‌رتی په‌روه‌رده له كۆرۆنا ڕزگار ده‌كات؟
ئامادەكردن: بارام سوبحی
له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به هۆی داخستنی قوتابخانه و زانكۆكانه‌وه، زیاتر له یه‌ك ملیار قوتابی له خوێندن دابڕاون. هه‌ندێك له وڵاتان ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی سیستمی ئۆنلاینه‌وه، قه‌ره‌بووی ماوه‌ی داخستنی قوتابخانه و زانكۆكان بكه‌نەوە و لەم ڕێگایەشەوە درێژە بە خوێندن بدەن. ئایا ده‌كرێت ئه‌و سیستمه له كوردستان به‌كار بهێنرێت؟ گرفت و له‌مپه‌ره‌كانی و سوود و زیانه‌كانی به‌كارهێنانی چین؟ تەوەری ئەم بەدواداچوون و شیكارە زانیاریئامێزەیە.
دابڕانی ملیارێك و 345 هەزار خوێندكار
له كۆتایی مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید 19) له جیهاندا لێدرا، چونكه ڤایرۆسه‌كه ته‌نها له وڵاتی چین نه‌مایه‌وه، به‌ڵكوو زۆرێك له وڵاتانی جیهانی گرته‌وه. ڕۆژ له‌دوای ڕۆژیش ئاماری تووشبووان و مردووان به‌م ڤایرۆسه له هه‌ڵكشاندایه و بەپێی زۆربەی توێژینەوە و ئەنجامگیریی ناوەند و سەنتەرە پزیشكی و زانستییەكانیش، هیچ ئاسۆیەك بۆ كۆتاییهانی ئەم قەیرانە تەندروستییە لە مەودا نزیك و تا ڕادەیەک مامناوەندیشدا لەئارادا نییە، ئەمەش بیركردنەوە لە خۆگونجاندن لەگەڵ لێكەوتەكانی كۆرۆنا دەكاتە پێویستی و پرسی هەنووكەیی.
بۆ ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌نێو منداڵان و گه‌نجاندا، به هۆی داخستنی قوتابخانه‌كانه‌وه یه‌ك ملیار و نزیكەی 345 ملیۆن هه‌زار خوێندكار له (138) ده‌وڵه‌تدا له خوێندن دابڕاون، واته ڕێژەی (82.2%)ی ئه‌و قوتابیانه‌ی له قوتابخانه‌كاندا تۆمار كراون. ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و ڕۆشنبیری (یونسكۆ) ده‌ڵێت: “داخستنی له‌م شێوه‌ی قوتابخانه‌كان، پێشینه‌ی له مێژووی فێركردندا نییه، ئەمەش دەچێتە پاڵ ئەو دۆخە دژوارەی كە ڤایرۆسەكە لەسەر ئاستی جیهان دروستی كردووە لە سەرجەم كایەكان و تەنانەت پەرستگا و مزگەوت و كۆبوونەوەی خێزانە گەورەكانیشی لێ بەدەر نەبووە.”
ڕێگای ئەلیكترۆنی وەك بژاردە لە كوردستان
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژی (25ی شوبات/2020) پشووی فه‌رمیی بۆ هه‌موو قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایانی حكومی و ناحكومی ڕاگەیاند، ده‌رگای زانكۆكانیش له (29ی شوبات)دا داخران. له كۆتایی مانگی ئازاریشدا، حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند داخستنی ده‌رگای قوتابخانه و زانكۆكان تاوه‌كوو ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حكومه‌تدا هاتووه: هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خوێندنی فه‌وتاوی قوتابیان خشته‌یه‌ك ئاماده ده‌كه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوی دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم له ڕۆژی (١)ی نیساندا، هاتووه: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه كه نابێت خوێندنی ئه‌مساڵی قوتابیان به‌فیڕۆ بچێت. ڕەزامهندیی دا له‌سه‌ر پێشنیاری فه‌راهه‌مكردنی خوێندن و فێربوون به شێوازی پاڵپشتیكار، له ڕێگای پڕۆژەی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی بۆ قوتابیان و خوێندكاران و پیاده‌كردنی شێوازی ئۆنلاین یان ئه‌لیكترۆنی له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ناحكومی وه‌ك شێوازی پاڵپشتیكار، تاوه‌كوو سه‌رجه‌م پێداویستیی ته‌كنیكی و كارگێڕی و قانوونییه‌كانی خوێندنی ئۆنلاین له هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كرێت.
بەم شێوەیە خوێندنی ئۆنلاین تەنیا خوێندنگا ناحكومییەكان دەگرێتەوە و دوایین ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پەروەردە بۆ دیاریكردنی كاتی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی خوێندنگاكانی هەرێم كە بەشێكیان لە مانگی (5)ی 2020 (لە ئەگەری كۆتاییهاتنی ماوەی قەڕەنتینە و كرانەوەی ناوەندەكانی خوێندن) دەست پێ دەكات و تا وەرزی هاوین درێژە دەكێشێت، دەرخەری ئەو ڕاستییەیە كە وەزارەتی پەروەردە لەوە تێگەیشتووە كە توانای دابینكردنی زەمینە و جێبەجێكردنی خوێندنی ئۆنلاینی نییە.
سەبارەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵاش، تاوەكوو كۆتایی مانگی (4)ی 2020، هیچ ڕێنماییەكی گشتگیری بۆ خوێندنی ئۆنلاین بڵاو نەكراوەتەوە و تەنیا چەند كۆلێژێك وەك ئەندازیاری لە زانكۆی سەڵاحەددین، لە ڕێككەوتی 19/3/2020 یەكەمین تاقیكردنەوەیان بە ئۆنلاین ئەنجام داوە و ڕایانگەیاندووە كە ئامادەكارییان بۆ خوێندن بە شێوازی ئۆنلاین ئەنجام داوە، هەروەها زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە هەمان شێوە لە ڕاگەیاندنێكدا ئامادەیی خۆیان بۆ ئەم پڕۆسەیە دەربڕی.
لێكەوتە خراپەكانی داخستنی خوێندنگاكان
له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و داخستنی قوتابخانه‌كان، بانكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: كاریگه‌ریی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئاستی فێربوون تیایاندا نزمه، زۆر وێرانكه‌ر ده‌بێت، به هۆیه‌وه تێكڕای هه‌ڵاتن له فێربوون به‌رز ده‌بێته‌وه، توانای خۆڕاگرتنیان له‌به‌رانبه‌ر كێشه‌كانیان لاواز ده‌بێت. داخستنی قوتابخانه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، كاریگه‌ریی نه‌رێنی و نه‌گونجاوی له‌سه‌ر قوتابیان ده‌بێت و زۆر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، چونكه قوتابیان له ماڵه‌كانیاندا ده‌رفه‌تی كه‌متری فێربوونیان هه‌یه. ئه‌و كاتانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه به‌سه‌ری ده‌به‌ن، له‌سه‌ر شانی به‌خێوكه‌رانیان ده‌بێته بارگرانییه‌كی ئابووری، چونكه له به‌خێوكردنی منداڵه‌كانیاندا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، ته‌نانه‌ت له دابینكردنی خۆراكی پێویستدا، دووچاری ئاڵنگاریی زۆر ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی له كاتی نه‌بوونی ژەمهخۆراكهكانی قوتابخانه‌دا. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌دوای زه‌حمه‌ت و ماندووبوونێكی زۆر له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی فراوانكردن و دابینكردنی هه‌لی فێربووندا به‌دی هاتوون، په‌كیان بكه‌وێت یان له‌ناو بچن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ڕێكخراوی یونسكۆ ئاماژە به چه‌ندین زیانی داخستنی قوتابخانه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: داخستنی قوتابخانه‌كان به هه‌ر هۆكارێك، چه‌ندین زیانی هه‌یه، له‌وانه: كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی فێركردن، كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر ئاستی قوتابی، ده‌بێته هۆی زیادكردنی سیماكانی جیاوازی له سیستمی فێركردندا، چونكه ماڵباته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان توانایه‌كی گه‌وره‌تریان هه‌یه بۆ پاراستنی ئاستی به‌رزی فێربوون و دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی زیاتر بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كان و دابینكردنی كه‌ره‌سته و پێداویستی بۆ منداڵه‌كانیان له‌بریی چوون بۆ قوتابخانه، به پێچه‌وانه‌ی خێزانه مامناوهندهكانهوه.
ئاستەنگەكانی بەردەم چارەسەری جێگرەوەكان
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی یونسكۆ؛ ئۆدری ئازۆلای، ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م جۆره به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا په‌روه‌رده ده‌كه‌وێته “بازنه‌ی مه‌ترسی”یه‌وه. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌ش، ده‌ڵێت: “ڕێكخراوه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان كار ده‌كات بۆ زامنكردنی به‌رده‌وامبوون و ڕێكخستنی فێربوون بۆ هه‌مووان، له‌پێشی هه‌مووانه‌وه بۆ منداڵان و گه‌نجان، چونكه له داخستنی قوتابخانه‌كاندا زیانمه‌ندترین توێژن.”
بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی داخستنی قوتابخانه‌كان و په‌ككه‌وتنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده، بانكی نێوده‌وڵه‌تی پێشنیار ده‌كات بیر له چاره‌سه‌ری به‌دیل بكرێته‌وه. به بڕوای ئه‌وان، یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كانی ئه‌م دۆخه، به‌كارهێنانی سیستمی “خوێندن له دووره‌وه”یه، واته خوێندن له ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه، له‌بریی خوێندن له پۆله‌كانی قوتابخانه‌دا. به‌ڵام هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن “ئه‌م سیستمه به هۆی نه‌بوونی ژێرخانی ئه‌لیكترۆنییه‌وه، بۆ زۆرێك له وڵاتان كارێكی ئاسان نییه، چونكه جگه له‌وه‌ی حكومه‌ته‌كان ئاماده نین بۆ جێبه‌جێكردنی، ئاستی داهاتی خێزانه‌كانیش گرفتێكی دیكه‌یه كه به‌و هۆیه‌وه ناتوانن مۆبایله زیره‌كه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت به شێوه‌یه‌كی فراوان به‌كار بهێنن”.
ڕێكخراوی یونسكۆش كه به‌شێك له كاره‌كانی تایبه‌ته به په‌روه‌رده و فێركردن، ڕایده‌گه‌یه‌نێت پشتگیریی جێبه‌جێكردنی پڕۆگرامێكی فێركردنی فراوان له دووره‌وه ده‌كات. داواش ده‌كات په‌نا ببرێته به‌ر ئه‌په فێركارییه‌كان، تاوه‌كوو مامۆستایان و قوتابیان له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدا بن و له یه‌كتر دانه‌بڕێن.
ئه‌زموونی وڵاتان له‌گه‌ڵ سیستمی ئۆنلایندا
چین
ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یه‌كه‌م جار له وڵاتی چین بڵاو بوویه‌وه، ئه‌و وڵاته‌ی خاوه‌نی زۆرترین ژماره‌ی دانیشتووانه له جیهاندا. هه‌ر له‌گه‌ڵ بڕیاری داخستنی قوتابخانه و زانكۆكاندا، درووشمی حكومه‌تی چین بریتی بوو له: “داخستنی قوتابخانه‌كان، به‌بێ وه‌ستاندنی فێركردن”. به هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه زۆرینه‌ی قوتابخانه و زانكۆ و كتێبخانه‌كانی چین سه‌رچاوه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌كار ده‌به‌ن و به‌خۆڕایی ده‌ست ده‌كه‌ون، بۆیه پڕۆسه‌ی خوێندنی ئۆنلاین سه‌ركه‌وتوو بوو.
ڕۆژنامه‌كانی چین ئه‌زموونی وڵاته‌كه‌یان به گه‌وره‌ترین ئه‌زموونی جیهان له فێركردنی ئه‌لیكترۆنیدا ناو ده‌به‌ن. بۆ وانەوتنه‌وه له ڕێگه‌ی په‌خشی ڕاسته‌وخۆوه، ئیداره‌ی قوتابخانه‌كان مامۆستایانیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی “دینگ تۆك” ڕاهێنابوو كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای “عه‌لی بابا”وه دابین كرابوو. هه‌زاران مامۆستا ئینته‌رنێتیان بۆ وانه‌وتنه‌وه به‌كار هێنا، له ده‌ره‌نجامدا پڕۆسه‌ی فێركردنی ئه‌لیكترۆنی له دووره‌وه به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام ئه‌م سیستمه بۆ منداڵی خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان بووه گرفت، چونكه نه‌یانده‌توانی تێچووی كرێی ئینته‌رنێت دابین بكەن.
ئیستۆنیا
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌ورووپا و له بواری فێركردنی ئه‌لیكترۆنیدا، ئیستۆنیا به یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ئه‌ورووپی داده‌نرێت، چونكه قوتابخانه‌كانی له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیستمه كردووه، به جۆرێك له ئێستادا هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندیی به پڕۆسه‌ی فێربوونه‌وه هه‌بێت، له ڕێگه‌ی سیستمێكی دیجیتاڵیی ناوه‌ندی له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كاندا به‌ڕێوه ده‌چێت. هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی ئه‌و سه‌كۆ فێركارییه‌وه، كه‌سوكاری قوتابیان ده‌توانن ئاگاداری ئاستی پێشكه‌وتنی منداڵه‌كانیان بن و هه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌وه له ڕەفتاری منداڵه‌كانیان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌توانن به‌بێ ئه‌وه‌ی بچن بۆ قوتابخانه‌كه، قوتابخانه‌كان له باری ته‌ندروستیی منداڵه‌كانیان ئاگادار بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆش كه‌وتن یاخود نه‌یانتوانی بچن بۆ قوتابخانه.
ئەڵمانیا
ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه له وڵاته گه‌وره و كاریگه‌ره‌كانی ئه‌ورووپا، به‌ڵام وه‌كوو یۆلیا هینزه؛ شاره‌زای بواری ته‌كنه‌لۆژیا له په‌یمانگای “MMB” له شاری ئایسنی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: “له بواری فێركردنی ئه‌لیكترۆنیدا، ئه‌ڵمانیا به خراپترین وڵاتانی ئه‌ورووپا داده‌نرێت.” هۆكاره‌كه‌شی ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له سه‌ره‌تاوه ئاماده نه‌بووه هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی وه‌كوو فینلاند و ئیستۆنیا و سوید، سیستمی ئۆنلاین به‌كار بهێنێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “ژێرخانی هێڵی ئینته‌رنێت له زۆرێك له ناوچه‌كاندا لاوازه یان زۆر سسته، زۆرینه‌ی مامۆستایانیش له‌سه‌ر ته‌كنیكه‌كانی فێربوونی ئه‌لیكترۆنی ڕانه‌هێنراون و داوای ئه‌وه‌شیان لێ نه‌كراوه.”
یۆلیا هێنزه ده‌ڵێت: “كارێكی نالۆجیكییه چاوه‌ڕوان بكه‌ین له ماوه‌ی (24) كاتژمێردا مامۆستایان ببنه شاره‌زا له فێربوونی ئۆنلایندا، به‌ڵام ئه‌م ڕۆژانه‌ی ئێستا تاقیكردنه‌وه‌ن بۆ هه‌مووان و خاڵی جیاكهرهوهن له ژیانماندا. ئێستا به‌ڕوونی خاڵه لاوازه‌كانی سیستمه‌كه‌مان ده‌بینین، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی مه‌زنه بۆ فێربوون له‌و هه‌ڵانه‌ی كه له ئاماده‌كردنی ئۆنلایندا ڕووی داوه، ده‌كرێت له داهاتوودا ڕاست بكرێنه‌وه.”
وڵاتانی ئاسیا
له ڤێتنام و مه‌نگۆلیاش، پشت به مۆبایل و په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌به‌ستن. له وڵاتێكی وه‌كوو بولگاریاش، زیاتر له هه‌شت سه‌د هه‌زار پێگه بۆ ته‌واوی مامۆستایان و كاربه‌ده‌ستان دروست كراوه، له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه بۆ ده‌ستكه‌وتنی كتێبی قوتابخانه و سه‌رچاوه فێركارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی دیجیتاڵی له پۆلی یه‌كه‌وه هه‌تا پۆلی ده، دوو كه‌ناڵیش به‌رنامه‌ی فێركاری له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنی نیشتمانی په‌خش ده‌كه‌ن.
وڵاتانی عەرەبی
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی، هه‌ریه‌كه له سعودیه و ئیمارات، وێڕای داخستنی قوتابخانه‌كان، له ڕێگه‌ی سیستمی ئۆنلاینه‌وه درێژەیان به پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده داوه. د. شێركۆ كۆمانج دوو ساڵه مامۆستایه له زانكۆی شارقه له ئیمارات، ده‌ڵێت: “دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی (4ی ئازار/2020)، زانكۆ بڕیاری دا كه له هه‌فته‌ی داهاتووەوە خوێندكاره‌كان نابێت بێن بۆ زانكۆ، چونكه له (8/3)، واته چوار ڕۆژ دوای بڕیاره‌كه، ده‌بێت هه‌موو وانه‌كان له هه‌موو به‌شه‌كان له ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه بگوترێنه‌وه. هاوكات هه‌مان بڕیار ئه‌وه‌شی له‌خۆ گرتبوو كه ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی و شه‌ممه (كه ڕۆژانی پشوون له زانكۆ)، ڕاهێنان به ته‌واوی مامۆستاكانی زانكۆ ده‌كرێت، تاوه‌كوو فێر بكرێن كه چۆن له ئۆنلاینه‌وه وانه به خوێندكاره‌كان ده‌گوترێته‌وه.”
به وته‌ی كرمانج، هه‌ر ئه‌و ڕۆژەی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا بڕیاری داخستنی ده‌رگای قوتابخانه و زانكۆكانی ده‌ركرد، زانكۆكه‌یان بڕیاری داوه كار به سیستمی ئۆنلاین بكات. بۆیه ده‌ڵێت: “له كوردستانیش ده‌كرێت هه‌مان كار بكرێت. ئه‌گه‌ر حكومه‌ت سیستمه‌كه ناكڕێت، ده‌وڵه‌مه‌ندێك ده‌توانێت به‌رنامه‌كه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بكڕێت، ئه‌وانیش بیده‌ن به زانكۆكان. خوێندكارانی كوردستان هه‌ر له ماڵه‌وه‌ن و زانكۆكان هه‌ر داخراون، با ته‌جروبه‌ی بكه‌ن، بزانن تا چ ڕاده‌یه‌ك سه‌ر ده‌كه‌ون.”
عێراق
له عێراق، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕۆژی (31/3/2020)، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند به هۆی ئه‌و دۆخه‌ی وڵاتی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، سیستمی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی پهیڕەو ده‌كه‌ن، كه ئامانج لێی؛ به‌ستنه‌وه‌ی قوتابیان و مامۆستایه له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی فێربووندا.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕاشیگه‌یاندووه له ڕێگه‌ی تیمێكی وه‌زاریی پسپۆڕەوه، چاودێریی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی سیستمی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی له زانكۆكاندا ده‌كرێت. چاودێریكردنه‌كه‌ش بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه‌كه‌یه، له‌گه‌ڵ ئاستی سوودوه‌رگرتنی خوێندكار لێی. به‌ڵام لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له پەرله‌مانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا له ڕۆژی (29ی ئازار) ده‌ڵێت: “سه‌رنجمان له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه هه‌یه، بارگرانییه‌كی نوێ ده‌خاته سه‌ر شانی خێزانه‌كان له عێراقدا. داوا ده‌كه‌ین به‌كارهێنانی ئه‌م سیستمه ئازادانه بێت، نه‌وه‌كوو ناچاری. داوا له وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ین كوالێتیی ئینته‌رنێت به‌رز بكاته‌وه و نرخه‌كه‌ی دابه‌زێنێت، یان بۆ خوێندكاران بیكات به خۆڕایی.”
سیستمی ئۆنلاین له كوردستان، ئاستەنگ و چارەسەرەكان
له هه‌رێمی كوردستاندا به‌تایبه‌تی له سیستمی به‌ڕێوه‌بردندا، سیستمی ئۆنلاین له بوارێكی زۆر ته‌سكدا به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ش به هۆكاری ئه‌وه‌ی تا ئێستا خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت له ئاستێكدا نییه كه به‌خێرایی كاروباره‌كان ڕابپه‌ڕێنرێت، جگه له‌وه‌ی ئه‌زموون و كادیری به‌توانا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و سیستمانه كه‌من. له هه‌مان كاتدا به‌ستنه‌وه‌ی هه‌موو به‌ش و كارمه‌نده‌كانی دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه و له‌گه‌ڵ كۆی سیستمی وڵات‌دا، كاتێكی زۆری ده‌وێت.
به ڕای شاره‌زایان، چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ش له ئێستادا ئه‌سته‌مه، چونكه كردنه‌وه‌ی خول و ڕاهێنانی فه‌رمانبه‌ران له‌م دۆخی كهرهنتینهیهدا زۆر ئه‌سته‌مه. جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی كاره ئۆنلاینه‌كان پێویستی به بوونی سیستمی بانكیی ئۆنلاینه، له ئێستاشدا ژماره‌یه‌كی زۆر زۆر كه‌م له هاوڵاتییان و كارمه‌ندان ژمارهبانكییان هه‌یه. سه‌رباری ئه‌وه، سیستمی ئۆنلاین پێویستی به كۆمپیوته‌ری پێشكه‌وتوو هه‌یه، حكومه‌تی هه‌رێمیش له ئێستادا له‌ناو قه‌یرانێكی ئابووریدایه و توانای كڕینی كۆمپیتوتهری پێویستی بۆ فه‌رمانگه‌كان نییه.
سوودەكانی خوێندنی ئۆن لاین
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا؛ مامۆستای زانكۆ و هه‌ڵگری ماسته‌ر له فێركردنی زمانی ئینگلیزی و ته‌كنه‌لۆژیا، له باره‌ی سوودی خوێندنی ئۆنلاینه‌وه ده‌ڵێت: “له هه‌ره سووده دیاره‌كانی خوێندنی ئۆنلاین ئه‌وه‌یه، له هه‌موو شوێن و له هه‌موو كاتێكدایه، واته ‘Asynchronous’ـه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات فێرخواز به‌پێی خواستی خۆی كاته‌كانی خوێندنی خۆی ڕێك بخات و ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ بكات و له كاتی پێویست په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مامۆستا بگرێت. هه‌روه‌ك هه‌موو مادده و پێداویستییه‌كانی فێربوون له‌به‌ر ده‌ستن و پێویست ناكات خه‌می بۆ بخۆی. هه‌روه‌ها هاوبهشیپێكردن و ئاڵوگۆڕی په‌ڕگه‌كان گه‌لێك ئاسانه و به كرته‌یه‌ك و یه‌ك دوو هه‌نگاو جێبه‌جێ ده‌كرێت. تێچووی كه‌متره له ڕووی نرخ و كاته‌وه، له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی به پاس یان تەكسی یان ئۆتۆمبێلی خۆت به‌كار بهێنیت بۆ خوێندنگه و زانكۆكان، له ماڵه‌وه یان له هه‌ر شوێنێك بۆ تۆ گونجاو بێت، ده‌توانیت خوێندن و فێربوونی خۆتی تێدا بكه‌یت.”
پاش باسكردن له سووده‌كانی سیستمی ئۆنلاین، ئه‌و مامۆستایه باس له گرفته‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌م سیستمه ده‌كات و ده‌ڵێت: “خوێندن و وانه‌بێژی و فێربوونی سه‌رهێڵی، پێویستی به شاره‌زاییه له ئامرازه ته‌كنه‌لۆژییه‌كاندا. مامۆستایان به‌گشتی به هه‌ندێك له‌م ئامرازانه ئاشنا نین، به‌ڵكوو پێویستیان به كاته، به هه‌مان شێوه خوێندكارانیش كێشه‌ی زانینی ته‌كنه‌لۆژی (Digital Literacy) ـیان هه‌یه. ئه‌مه ده‌كرێت له ڕێگه‌ی مامۆستایانه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت، به تۆماركردنی ڤیدیۆی فێركاری و هاوبه‌شیپێكردنی له‌گه‌ڵ خوێندكاران‌دا. هه‌روه‌ك ده‌كرێت سوود له‌م سه‌كۆیانه وهربیگرێن، كه به شێوه‌یه‌كی گشتی مامۆستا و خوێندكاران پێشتر پێی ئاشنان.”
گرفتێكی دیكه كه ئه‌و مامۆستایه باسی ده‌كات، ئه‌وه‌یه به هۆی كه‌مده‌رامه‌تیی به‌خێوكه‌ران، زۆرێك له فێرخوازان توانای كڕینی ئینته‌رنێتیان نییه. بۆیه پێشنیار ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته، حكومه‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دابینكردنی ئینته‌رنێت، ئه‌و ماڵپه‌ڕ و سه‌كۆیانه‌ی كه بۆ خوێندن سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت، بكاته خۆڕایی و هه‌مووان به بێ‌سنوور بتوانن ده‌ستیان پێ بگات.
له باره‌ی گرفته‌كانی دیكه‌ی سیستمی ئۆنلاینه‌وه، م. سه‌ردار ده‌ڵێت: “خوێندنی سه‌رهێڵی كه‌متر گه‌رموگوڕیی به‌شداریكردنی تێدایه وه‌كوو له خوێندنی ڕووبه‌ڕووی ناو پۆل، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ندێك له به‌شه جیاوازه‌كان كه پێویستیان به كاركردنی مه‌یدانییه (Field) ـه، له‌وانه‌یه گونجاو نه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌كرێت په‌رتبوون و ده‌رچوونی خوێندكار (Distraction) له خوێندنی ئۆنلاین زۆر بێت و پابه‌ندبوون كه‌م بێت، ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سێك هاندانێكی ته‌واوی هه‌بێت بۆ خوێندنه‌كه‌ی و خۆی یه‌كلایی كردبێته‌وه.”
كرێكار حه‌مه‌غه‌ریب بێده‌ری؛ مامۆستا له په‌یمانگای پۆلیته‌كنیكی كۆیه و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له جیۆته‌كنیك، سووده‌كانی سیستمی ئۆنلاین بۆ خوێندكاران له‌م خاڵانه‌دا چڕ ده‌كاته‌وه: “ئه‌گه‌ر خوێندكار وانه‌یه‌ك یاخود بابه‌تێك تێنه‌گه‌یشتبێت، ده‌توانێت بچێته‌وه سه‌ر ڕیكۆردكراو، تا وردتر سه‌رنجی بدات و تێیبگات. ئاشنابوون به سیستمێكی نوێ، كه ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ زیاتر چاوكرانهوهیان. هه‌موو وانه‌كان به‌تۆماركراوی وه‌ك ئه‌رشیفێك لای خوێندكار ده‌مێنێته‌وه، كه ده‌توانێت له داهاتوودا سوودیان لێ ببینێت. كه‌متر خه‌رجیكردن و بیرنه‌كردنی ماڵه‌وه، كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا كاته‌كانی به‌سه‌ر ده‌بات.”
به‌ده‌ر له سووده‌كان، ناوبراو له چه‌ند ڕەههندێكهوه گرفته‌كانی سیستمی ئۆنلاین ڕوون ده‌كاته‌وه، كه دیارترینیان نه‌بوونی كوالێتیی فێربوونه، به هۆی نه‌بوونی به‌ركه‌وته‌ی ڕاسته‌وخۆی خوێندكار به بابه‌ته‌كه‌وه، چونكه مامۆستا و خوێندكاری هاوپۆلی، به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پێكه‌وه نابن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ده‌بێت و مۆتیڤه‌یشن و ڕكابه‌ری فێربوونی بۆ دروست نابێت، یاخود كه‌م ده‌بێت. جگه له‌وه‌ی ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ پرسیار و وه‌ڵامی ڕاسته‌وخۆ ناڕەخسێت، هه‌روه‌ها كێشه له ڕێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی كات و دێدلاین بۆ كۆرس و ۆرك و ئه‌ساینمێنت و هۆمۆرك و ئه‌نجامدانی سیمینار و نووسینی ڕاپۆرت دروست ده‌بێت.
ئه‌و مامۆستایه ده‌ڵێت: “سیستمی فێركردنی ئۆنلاین بۆ بابه‌ته زاره‌كییه‌كان گونجاوه، به‌ڵام بۆ بابه‌ته پراكتیكییه‌كان ناگونجێت، یاخود به‌ئاسته‌م ده‌توانرێت به‌شێك له په‌یامه‌كه بگات. جگه له‌وانه چۆنێتیی هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندكار له لایه‌نی كیوز و ئیگزام و چۆنێتیی به‌ڕێوه‌بردنیان و چاودێریكردنیان، گرفتێكی دیكه‌یه. كێشه‌یه‌كی دیكه، بریتییه له شێوازی ئیداره‌دان و به‌ڕێوه‌بردنی خوێندكاران به‌گشتی، بۆ نموونه؛ مۆڵه‌تپێدانی خوێندكار له وانه‌كان و تاقیكردنه‌وه، یاخود هه‌ر كێشه‌یه‌كی تر كه په‌یوه‌ندیداره به به‌شه‌كه‌وه.”
ڕوانگه‌یه‌ك به‌ره‌و ئاینده
بانكی نێوده‌وڵه‌تی له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌یدا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، ده‌كرێت ئه‌زموونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی بكرێته بنه‌مای دروستكردنی سیستمێكی نوێ له بواری په‌روه‌رده‌دا، ئه‌و كاره‌ش به گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌بێت، له نموونه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی پرۆتۆكۆله‌كانی پشكنینه ته‌ندروستییه‌كان له‌ناو قوتابخانه‌كاندا، بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌جێگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی پاكوخاوێنیی گشتی، دابینكردنی خوێندن له دووره‌وه، به‌كارهێنانی قوتابخانه داخراوه‌كان بۆ مه‌به‌ستی فریاگوزاری.
ڕێكخراوه‌كه داوا له ده‌وڵه‌تان ده‌كات، له‌دوای تێپه‌ڕاندنی قۆناغی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كاتی له‌ده‌ستچوو، خشته‌ی ساڵانه‌ی خوێندن هه‌موار بكه‌نه‌وه، ئه‌وله‌ویه‌ت به‌و پلانانه بدرێت كه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغه چاره‌نووسسازه‌كان دانراون، له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی سیستمی خوێندن له دووره‌وه.
له ڕاپۆرتی بانكه‌كه‌دا هاتووه: ده‌كرێت به‌رپرسانی كه‌رتی په‌روه‌رده و بڕیاربه‌ده‌ستان ئه‌م قه‌یرانه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی نموونه و شێوازه‌كانی نوێی فێركردن بقۆزنه‌وه، تاوه‌كوو بتوانرێت هه‌لی فێربوون به هه‌مووان بگه‌یه‌نرێت. هه‌روه‌ها خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ حاڵه‌ته لهناكاوهكان، سیستمی فێركردنیش وا لێ بكرێت زیاتر توانای خۆڕاگرتنی به ڕووی قه‌یرانه‌كاندا هه‌بێت.
سه‌رچاوه‌كان:
ناس نیوز(31/3/2020)، “بعد إعلان “فشل” الخطة.. بيان رسمي بشأن التعليم الالكتروني!”، https://www.nasnews.com.
- شێركۆ كرمانج(31/3/2020)، “خوێندنی ئۆنلاین”، https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=787364448454140&id=100015417756289.
- دویچله وله(22/3/2020)، “مع غلق المدارس بسبب كورونا: هل ألمانيا مستعدة للتعليم الرقمي؟”، https://www.dw.com/ar/.
- أمینة خیري(7/3/2020)، “بعد إغلاق المدارس… “كورونا” يضع العالم أمام اختبار “التعليم الإلكتروني”، https://www.independentarabia.com/node/100506/.
- كوردی‌و نیوز(28/3/2020)، “زانكۆیەك لە سلێمانی لەسەر خوێندنی ئۆنلاین ڕوونكردنەوە دەدات”، http://www.kurdiu.org/index.php/ku/news/kurdistan/456562.
- عومەر شایان(1/4/2020)، “ئەنجوومەنی وەزیران: مووچە دابین دەکرێت و دەستکاری ناکرێت”، https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0104202022.
- سەردار عبداللە(26/3/2020)، “خوێندنی سەرهێڵی (Online) و کۆرۆنا و یەک دوو قسە”، http://kitn.net/babat/54648?fbclid=IwAR0Twz9m7pWcAlXkpMK-BK17vF1mySr5BdpMp4n6apJU4JR5HFPaVFObAEY.
- كرێكار حەمەغەریب(2/4/2020)، “خوێندن بە سیستمی ئۆنلاین لە سەردەمی کۆرۆنادا”، https://knwe.org/?p=65570&fbclid=IwAR1_xCENHvr4DAk4W_PSjcT_R8HSy6nONtAU-yv4weL08eZQSsT2i_R8Z40.
- أخبار الامم المتحدة (10/3/2020)، “بسبب فيروس كورونا: واحد من بين كل خمسة طلاب خارج المدرسة، واليونسكو تحشد وزراء التعليم لمواجهة الأزمة”، https://news.un.org/ar/story/2020/03/1050921.
- البنك الدولي (18/3/2020)، “إدارة تأثير فيروس كورونا المستجد على الأنظمة التعليمية في أنحاء العالم”، https://blogs.worldbank.org/ar/education/managing-impact-covid-19-education-systems-around-world-how-countries-are-preparing?cid=ECR_FB_WorldBank_AR_EXTP&fbclid=IwAR2zqoLrwsd_IDr2yacLZtg1aTdw6Prp3xcnb6tkSXtX4AOvUa1MmVUkMmM.
- زانكۆی سەڵاحەدین(20/3/2020)، “کۆلێژی ئەندازیاری یەکەم تاقیکردنەوەی لەسەر خوێندنی ئۆنلاین بەسەرکەوتوویی ئەنجام دا”، http://colleges.su.edu.krd/engineering/onlinelearning/?fbclid=IwAR3jUz7t2qefg51fFPADwbPymhUxEAPhm5Fq0f0VmryObJ8hun5MDfr1S8c.
- كوردی‌و نیوز(28/3/2020)، “زانكۆیەك لە سلێمانی لەسەر خوێندنی ئۆنلاین ڕوونكردنەوە دەدات”، http://www.kurdiu.org/index.php/ku/news/kurdistan/456562.