• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
December 15, 2018

ئایندەى حکومەتى هەرێمى کوردستان: بژاردە و بەربەستەکان

دیداری زانستى هاوبەشى:

(سەنتەرى لێکۆڵینەوەى ئایندەیى)  و (کۆلێجى زانستە ڕامیارییەکان – زانکۆى سلێمانى)

هەولێر – پێنج شەممە – ڕێکەوتى ٢٥/ ١٠/ ٢٠١٨

گۆڤارى لێکۆڵینەوە سیاسى و ئەمنییەکان – ژمارە (٢) لە بەرگى (١)

وشە کلیلییەکان: حکومەت، حوکمڕانى باش، ڕەوایەتى سیاسى، هەرێمى کوردستان.

https://doi.org/10.31271/jopss.10015

 مستقبل حكومة اقليم كوردستان (الخيارات و المعوقات)

المنتدى العلمي المشترك لـ: (مركز الدراسات المستقبلية) و (كلية العلوم السياسية – جامعة السليمانية)

اربيل – الخميس ٢٥/ ١٠/ ٢٠١٨

The Future of the Kurdistan Regional Government:

Options and Obstructions

Joint Scientific Forum between:  (Center for Future Studies) and (College of Political Science – University of Sulaimani)

Erbil – Thursday – 25 / 10/ 2018

پوختەى دیدارەکە:

بەمەبەستى تاوتوێکردنى ئاینده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئەگەرەکانى پێكهێنانی کابینەى نۆیەم لە سایەى ئەنجامەکانى هەڵبژارنى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان لە ٣٠/ ٩/ ٢٠١٨، (سەنته‌ری لێكۆلێنه‌وه‌ی ئاینده‌یی) و (كۆلێجی زانسته‌ ڕامیارییه‌كانی زانكۆی سلێمانی)، به‌چاودێری و ئاماده‌بونی بەڕێز (د.یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هەرێمى کوردستان، لە ڕۆژى پێنج شەممە ڕێکەوتى ٢٥/ ١٠/ ٢٠١٨ له‌ هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی هۆتێل شیراتۆن، دیدارێکى زانستى هاوبەشىیان به‌ناونیشانی (ئاینده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: بژارده و بەربەستە‌كان) ڕێکخست. دیدارەکە لە چوار تەوەر پێکهاتبوو، لەهەر تەوەرێکدا پەیپەرێکى زانستى پێشکەشکرا، لەلایەن هەریەک لەم بەڕێزانە: (د. يوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و (پ.ى.د. ئوميد رفيق) سه‌رۆكى سه‌نته‌رى ليكۆڵینەوەى ئاينده‌يى و (د. فرسه‌ت سۆفى) ئه‌ندامى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى کوردستان و (د.عبدالحكيم خسرو) مامۆستاى بەشى زانسته‌ سياسيه‌كان له‌ کۆلیجى یاسا و ڕامیارى زانكۆى صلاح الدين. دیدارەکە له‌لايه‌ن بەڕێز (د.هه‌ردى مه‌هدى) جيگرى سه‌رۆكى لێكۆڵينه‌وه‌ى ئايندیى به‌ڕيوه‌برا، بە ئامادەبوونى ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئه‌كادیمیست و توێژه‌ر و كه‌سایه‌تی سیاسی و حكومی لە هەرێمى کوردستان و عێراق.

Full Text

Send this to a friend