كاندیدى بێبه‌خت، کاندیدانی کورد لە بەغداد و کاندیدانی عەرەب لە هەرێمی کوردستان
ههندیَك سه‌رنج و ژماره‌ى دواى ههلَبژاردنهكان
ئاماده‌كردنى : سامان سالَح ، رۆژنامه‌نووس و چاودیَرى ههلَبژاردنهكان
له‌دواى ههلَبژاردنهكهى په‌رله‌مانى عیَراق 12/5/2018، كهپرۆسهیهكى جیاوازبوو له‌ڕووى بهڕیَوهچوونهوه و ده‌زگاى ئه‌لیكترۆنیى له‌چه‌ند قۆناغیَكى پرۆسه‌كه‌دا به‌كارهات، دواى ته‌واوبوون و نیشتنه‌وه‌ى ته‌پوتۆزى بردنه‌وه و دۆڕان و تۆمه‌ت و سكالاَ، به‌لاى ئیَمهى رۆژنامه‌نووس و چاودیَرى ههلَبژاردنهكانهوه ههندیَك سه‌رنج و ژماره و به‌راوردكاریى هه‌ن زۆر گرنگن، چونكه:
1- كارى سه‌ره‌كیى رۆژنامه‌نووس ده‌رخستنى راستى و زانیارى و لایه‌نه نهبینراوهكانى هه‌ر پرۆسه‌یه‌كه بۆ خهلَك.
2- ده‌رخستنى راستییه‌كان بۆ راى گشتیى بهبیَ حوكمدان له‌سه‌رى، تا لایه‌نى تایبه‌تمه‌ند و كه‌سانى ئاره‌زوومه‌ند له به‌دواداچوون، خۆیان بتوانن لایه‌نى بههیَز و لاواز و ده‌رفه‌ت و مه‌ترسییه‌كان بزانن و سوودى لیَوهربگرن.
ئه‌م نووسینه بهشیَكه له راپۆرتیَكى تایبه‌ت و دریَژتر كه وه‌ك چاودیَریَك له پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانى عیَراق له كاتى چاودیَریكردنم له ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتیى، له سنوورى پاریَزگهكانى سلیَمانى و ههلَهبجه، نووسیوومه و تۆمارم كردووه، ههولَدهدهم لهڕیَگهى پیَگهى زانستى بلاَوى بكه‌مه‌وه به‌و ئامانجه‌ى كه ببیَته جیَى سه‌رنج بۆ پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان و بهربژیَر و پارته سیاسییه‌كان، تا بتوانن بۆ به‌رنامه‌ى حیزبیان بۆ ههلَبژاردن و ریَككارى ده‌ستنیشانكردنى بهربژیَر و وتاره‌كانیان بۆ خهلَك سوودى لیَوهربگرن و ببیَته سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ نوسین و تویَژینهوهى زانستیى. به‌و هیوایه‌ى ئه‌م به‌شه له راپۆرته‌كه ببیَتهمایهى ههلَوهسته له‌سه‌ر ههندیَ لایه‌نى نه‌بینراوى پرۆسه‌كه كه له‌كاتى خۆیدا به‌هۆى سهرقالَیى هه‌ر پارت و كاندیدیَكى سیاسیى بوارى تیَڕوانینى نه‌بووه بۆ ئه‌م لایه‌نه.
یه‌كه‌م: كاندیده بیَ به‌خته‌كان كیَن؟
پیَدهچیَت هیچ كات بۆ هیچ مرۆڤیَك هیَندهى كاتى بانگه‌شه‌ى پرۆسه‌ى ههلَبژاردن گونجاو و ریَگهپیَدراو نهبیَت كه باسی خۆیى و توانا و لیَهاتوویى و ناوبانگ و شایستهییهكانى بكات، تا بتوانیَت بهشیَوهیهكى سهرنجراكیَش خۆى بخاته بازاڕى ململانیَكانهوه، هیچ كاندیدیَكیش نه‌بووه له‌پرۆسه‌كه كه زیاتر له نیو ملیۆن هاولاَتى له‌به‌رده‌ستدا نهبووبیَت بۆ خۆناساندن، مه‌گه‌ر ته‌نها “كه‌مینه- پیَكهاته”كان نهبیَت، كه له‌م پرۆسه‌دا بهختیَكى خراپیان هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆى بهرتهسكیى جه‌ماوه‌رى دهنگدهریانهوه كه زۆرجار له گهڕهكیَك یان ناوچه‌یه‌كى بچووك تیَپهڕناكات، هه‌رچه‌ند ئه‌مه ریَگهى لهوهنهگرتووه خهلَك به‌گشتیى ده‌نگیان پیَبدات، به‌لام سروشتى عیَراقى تایه‌فى و پارچه‌پارچه و ناهه‌موار كهسیَتى گشتیى له‌وجۆره‌ى تیَدا ههلَنهكهوتووه كه خهلَك وه‌ك سه‌ركرده‌ى گشتیى لیَى بڕوانن و كه‌سه‌كانیش بهجۆریَك كاریان نه‌كردووه له‌بازنه‌ى ته‌سكى ناوچه‌یى و نه‌ته‌وه‌یى و تایه‌فى ده‌رچووبن، ئه‌مه حوكمدان نییه، چونكه لهپیَشدا وتمان حوكم له‌سه‌ر كه‌س ناده‌ین، به‌لام له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌نجامه‌كان ئه‌گه‌ر كهسیَك بهربژیَربیَت و له (4) چوار پاریَزگهدا ته‌نها یه‌ك ده‌نگیش نههیَنیت، “كاندیدیَكى بیَ به‌خته”، ئایا جیَگهى سه‌رنج و پیَداچوونهوه نییه؟.
له‌خواره‌وه خشته‌ى ئه‌نجامى ده‌نگى هه‌شت (8) پاریَزگه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه له‌سه‌ر ئه‌م پیَوهرانه وه‌رگیراون:
1- پاریَزگهكانى ههریَمى كوردستان، وه‌ك ههریَمیَكى فیدڕالَ له ناو دهولَهتى عیَراق.
2- ناوچهكوردستانییهكانى ده‌ره‌وه‌ى ههریَمى كوردستان كه خاكى كوردستان لهسنووریاندایه و پیَكهاته و كه‌مینه‌كان لهوناچانهدا چالاكیى سیاسیى و ئاینى و كۆمهلاَیهتیان هه‌یه.
3- له نۆ (9) كورسی پیَكهاتهكانى به‌شداربوو له په‌رله‌مانى عیَراق كه به سیسته‌مى كۆتا دانراون، حه‌وت (7) یان دهكهویَته ئه‌م هه‌شت پاریَزگهیهوه كه ههریَمى كوردستان و ئه‌و پاریَزگهیانهن كهپیَیان دهوتریَت: ناوچه كیَشهلهسهرهكان.
بۆ زانیارى زیاتر بڕوانه خشته‌ى ژماره (1)
ئه‌نجامى ده‌نگى سه‌رجه‌م ئه‌و كاندیدانه‌ى كه له‌سنوورى ههریَمى كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كان سفر (هیچ) یان ته‌نها یه‌ك (1) ده‌نگیان هیَناوه:
به وردبوونه‌وه لهخشتهكه چه‌ند راستییه‌ك دهردهكهویَت ، وا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو:
1- كۆى ژماره‌ى كاندیده‌كانى سنوورى هه‌شت پاریَزگاكه له‌و لیستانه‌دا كه ناویان هاتووه له‌خشته‌ى ژماره1 چل و چوار كاندیدن، كه ههندیَجار به‌هۆى بوونى لیسته‌كه‌یانه‌وه له‌و هه‌شت پاریَزگایه دووباره بوونه‌ته‌وه.
2- كاندیدى تیَدایه كه له چوار پاریَزگادا ته‌نها یه‌ك ده‌نگیشى نههیَناوه.
3- ئه‌م ناوانه ته‌نها كاندیدى پیَكهاته-كه‌مینه‌كان ناگریَتهوه، بهلَكو هاوپه‌یمانیى سیاسیى عیَراقیشى تیَدایه، وه‌ك: “ته‌زامون -تضامن” كه لهسىَ پارتى سیاسیى پیَكهاتووه و له پاریَزگهى دیاله كاندیدیَكیان ته‌نها “یه‌ك” ده‌نگى هیَناوه.
4- به هه‌ر 44 بهربژیَرهكه له هه‌شت پاریَزگهكهدا ته‌نها بیست و حه‌وت (27) ده‌نگیان هیَناوه.
دووه‌م: كورد له بەغداد و عه‌ره‌ب له كوردستان
1- كورد له بەغداد:
ئه‌وه‌ى له‌م ههلَبژاردنهدا به‌لاى زۆریَك له خهلَكهوه جیَگهى سه‌رسوڕمان بوو، بوونى لیستى عه‌ره‌بیى بوو له ناوچه‌ى كوردستان، هه‌رچه‌ند ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه شتى له‌وجۆره رووبدات، بهلاَم دواى پرۆسه‌ى راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و ئابلَوقهكانى حكومه‌تى عیَراق بۆ سه‌ر خهلَك و خاكى ههریَمى كوردستان و هیَرشهكانى سوپاى عیَراق، پله‌ى دوژمنایه‌تى و جیابوونه‌وه‌ى خهلَك گه‌یشته راده‌یه‌ك كه هیچ كوردیَك بڕواى به‌وه‌نه‌بوو كه كهسیَكى كورد بویَریى ئه‌وه‌ى ههبیَت له‌ناو لیسته عه‌ره‌بییه‌كان بیَت، بهلاَم نه‌ك ئه‌وه روویدا، بهلَكو لیستى عه‌ره‌بیى له كوردستان به كاندیدى ته‌واو كوردیى له نه‌ته‌وه‌ى كورد دروستكرا، هه‌روه‌ك كوردیش هه‌بوون له‌ناو لیسته عه‌ره‌بییه‌كان، یان لیستى كوردى له ناوچه‌ى عه‌ره‌بستان كه به‌شداربوون لهههلَبژاردنهكهدا، لهمبوارده دوو ناوچه‌ى جیاواز دیاریده‌كه‌ین بۆ خستنه‌ڕووى ژماره و زانیارییه‌كان ئه‌وانیش پاریَزگهى به‌غدادى پایته‌خت و سیَ پاریَزگهى ههریَمى كوردستان -ن.
له‌م خشته‌یه‌ى خواره‌وه‌دا ناوى لیسته به‌شداربووه‌كانى كورد له به‌غداد و ژماره‌ى ده‌نگه‌كانیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو
له‌م خشته‌یه‌وه ده‌توانین چه‌ند تیَبینیهك بخه‌ینه‌ڕوو، كه مایه‌ى سه‌رنج و گفتوگۆن، چونكه:
1- بهپیَچهوانهى لیسته عه‌ره‌بیه‌كانى ناوچه‌ى كوردستان، سه‌رجه‌م بهربژیَرى “لیستى نه‌وه‌ى نویَ” له به‌غداد كورد نه‌بوون، لهكاتیَكدا بهربژیَرى لیسته عه‌ره‌بییه‌كان له ناوچه‌ى كوردستان، به ته‌واویى له نه‌ته‌وه‌ى كوردبوون.
2- جگه له‌م دوولیستهى سه‌ره‌وه كه كوردین “نه‌وه‌ى نویَ” به‌و پیَوهرهى سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى كورده و له‌كوردستانه”، ئه‌وا دهكریَت ئاماژه به چه‌ند لایهنیَكى تریش بكه‌ین كه دهكریَت ده‌نگه‌كانیان بۆ كورد ههژماربكریَت ئه‌وانیش له خشته‌ى خواره‌وه‌دا روونكراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ى له‌م خشته‌یه‌وه رووندهبیَتهوه ئه‌وه‌یه كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه له به‌غداد جگه له دوو لیستى كوردیى، دابه‌شبوون و پیَكهوه نه‌بوون له لیستیَكى دیاریكراودا، له‌هه‌مووى زیاتر جیَگهى پرس و بایه‌خ ئه‌وه‌یه كه كوردى فه‌یلى له به‌غدا “كه‌خۆیان وه‌ك كورد ناوى خۆیان نههیَناوه له‌لیسته‌كه‌دا” نه‌یتوانیوه ته‌نها كورسییه‌ك بهدهستبهیَنیَت و له كورسی “كۆتا”كه‌شی له پاریَزگهى واست -یش سه‌ركه‌وتوونه‌بوون، بهلَكو كهسیَكى سه‌ربه‌خۆ! له‌سه‌ر كۆتاى فه‌یلى له پاریَزگهى واست، كورسی كۆتاى فهیلیهكانى بهدهستهیَناوه، ئه‌و دابه‌شبوونه زیانیَكى گه‌وره‌ى له پیَكهاتهى كوردی فه‌یلى داوه.
2- عه‌ره‌ب له كوردستان “ههریَمى كوردستان”
له ههلَبژاردنى ئه‌مجاره‌ى په‌رله‌مانى عیَراق ههندیَ لیستى عه‌ره‌بى له ههریَمى كوردستان له كیَبڕكیَى ههلَبژاردنهكان به‌شداربوون، ته‌واوى بهربژیَرى ئه‌و لیستانه كورد بوون و لهههرسیَ پاریَزگهكه بوارى ئه‌وه‌یان بۆ ره‌خسا كه بانگه‌شه به‌شداریى بكه‌ن، له‌دیارترین ئه‌و لیسته عه‌ره‌بیانه‌ى كه له ههریَمى كوردستان به‌شداربوون ئه‌مانه‌بوون:
1- هاوپه‌یمانى نه‌سر، به سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیَراق.
2- ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى، به سه‌رۆكایه‌تى عه‌ممار حه‌كیم.
3- لیستى وه‌ته‌نیه، به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌یاد عه‌لاوى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پیَشووترى عیَراق.
ئه‌مه جگه له‌و كهسیَتییه سه‌ربه‌خۆ عه‌ره‌بیانه‌ى له‌ناو لیستى ته‌واوى پاریَزگهكانى عیَراقدا هه‌بوون، وه‌ك: له‌میا شاوى و نۆفلَ ناشی و چه‌ند كهسیَتییهكى تر.
له‌م خشته‌یه‌ى خواره‌وه‌دا ناوى لیست و ژماره‌ى ده‌نگ و بهربژیَرى لیسته عه‌ره‌بییه‌كانى سنوورى ههریَمى كوردستان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
لهخشتهكهوه بۆمان رووندهبیَتهوه كه لیسته عه‌ره‌بییه‌كان له ناوچه‌ى كوردستان هیچیان نه‌یانتوانیوه كورسی په‌رله‌مانى بهدهستبهیَنن و دهكریَت بلَیَین به هه‌ر 46 كاندیده‌كه‌ى ناو لیسته عه‌ره‌بییه‌كانى ناوچه‌ى كوردستان، هیَندهى یه‌ك كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له‌ناو لیستى سائرون، یان هیَندهى لیستى نه‌وه‌ى نویَ، یان له به‌غداد نههیَناوه، یاخود ده‌توانین بلَیَین ته‌نها ئالاَ تالَهبانى، خۆى ده‌نگه‌كانى له‌نیوه‌ى ده‌نگى هه‌ر 46 كاندیده‌كه‌ى ناو لیسته عه‌ره‌بیه‌كان زیاتره. ئه‌م راستییانه لهكاتیَكدایه كه یهكیَك له كاندیده‌كانى ناو لیسته عه‌ره‌بییه‌كانى سلیَمانى له‌كاتى بانگه‌شه‌ى ههلَبژاردن له كهنالَى ته‌له‌فزیۆنى “NRT” وتى: “من به‌ته‌نها هیَندهى 45 په‌رله‌مانتارى كورد كارده‌كه‌م”.
ئه‌گه‌ر له‌لایه‌كیتره‌وه بهراوردیَكى تر‌ى ده‌نگى كورد له عه‌ره‌بستان و عه‌ره‌ب له كوردستان بكه‌ین، ئه‌وا له‌م خشته‌یه‌دا رووندهبیَتهوه كه جیاوازییه‌كه چۆنه.
كۆتایى و ئه‌نجام :
ده‌رخستنى زانیارى و ژماره و بهلَگه و به‌راوردكاریى، كاریَكى گرنگى زانستییه، هه‌رچه‌ند له‌م نووسینه‌دا كه شیَوازى رۆژنامه‌وانى زیاتر تیَیدا زالَهو وه‌ك پیَویست ههندیَ لایه‌نى زانستى و بهكارهیَنانى تیۆرییا وه‌ك پیَویست ره‌چاونه‌كراوه، بهلاَم ئهمهدهبیَته سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایى و به بایه‌خ بۆ لیَكۆلَهرانى بواره‌كه، هه‌روه‌ك مایه‌ى سه‌رنجى پارت و لایه‌نه سیاسیى و كه‌سانى تایبه‌تمه‌ندیش دهبیَت.
ئه‌وه‌ى له‌م نووسینه‌وه دهبیَته ئه‌نجام ئه‌وه‌یه كه، پیَشبینى و راكانى پیَش ههلَبژاردن و گه‌رمى و حه‌ماسی لایه‌نه‌كان و راپۆرت و ههوالَه دانراوه‌كانى راگه‌یاندن، زۆرجار پیَچهوانهى ئهنجامهكانن، هه‌روه‌ك له‌م نووسینه‌وه بۆمان رووندهبیَتهوه كه بهربژیَرى كه‌مینه‌كان له‌ناو چوارچیَوه گشتییه‌كه‌دا بیَ به‌ختن، چونكه كه‌مترین یان هیچ ده‌نگیان له پاریَزگهیهك یان چه‌ند پاریَزگهیهك نههیَناوه، بهلاَم لهلایهكیتریشهوه زۆر به‌ختیان هه‌یه كه به‌كه‌مترین ده‌نگ ده‌بنه ئه‌ندامى په‌رله‌مان له‌ناو پیَكهاتهكهى خۆیان به‌هۆى بوونى سیسته‌مى “كۆتا”، ئه‌مه‌ش بهشیَكه له ده‌سته‌به‌رى دیموكراسیی كه ئه‌مجۆره له عه‌داله‌ت دروستده‌كات، كه زۆرجار كاندیدى وا هه‌یه به زیاتر له سه‌د هه‌زار ده‌نگ دهچیَته په‌رله‌مان و لهپالَ كاندیدیَكى تر كه به‌چه‌ند دهنگیَك دهچیَته په‌رله‌مان دادهنیشیَت.
ئهنجامیَكى تر ئه‌وه‌یه كه كورد له به‌غدا به‌هه‌موو جۆریَك پیَویستى به یه‌كگرتن، چ كوردى فه‌یلى و چ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه به‌گشتى هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر یهكگرتنیَكى ته‌واو لهنیَو كورد له به‌غدا ههبیَت، ئه‌وا لهئیَستادا كه به دابهشبوویى دوو كورسیان هیَناوه “وه‌ك كه‌س” ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه به یه‌كگرتوویى لهگهلَ كوردى فه‌یلى زیاتر بهیَنن، هه‌روه‌ك لهپیَناو دۆسیه‌ى ره‌واى نه‌ته‌وه‌ى كورد‌و به‌تایبه‌ت “كوردى فه‌یلى”، پیَویستبوو لهپاریَزگهى واست، پارته سیاسییه‌كانى كوردستان به‌تایبه‌ت یهكیَتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ده‌نگیان به لیستیَكى نه‌ته‌وه‌یى فه‌یلى بدایه، یان دروستیان بكردایه، نه‌وه‌ك ئه‌وانیش به‌هۆى په‌رته‌وازه‌ییه‌وه ده‌نگه‌كانیان بۆ كهسیَكى سه‌ر به‌حیزبه عیَراقییه مه‌زهه‌بییه‌كان بیَت.