لە هێرشێکی تاڵیباندا ١٧ كارمەندی ئەمنی ئەفغانستان کوژران
وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، لە هێرشیکی چەکدارانی تاڵیباندا ١٧ کارمەندی ئەمنی کوژراون.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان، چەكدارانی تاڵیبان هێرشیان کردووەتە سەر بنكەیەكی سەربازییان لە ناوچەی خوجای كار سەربە ویلایەتی تەخار باكووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، لە هێرشەکەدا، ١٧ كارمەندی ئەمنی كوژراون و دووی کارمەندی دیکەش برینداربوون.
ئاماژە بەوەش کراوە، پێكدادان لەنێوان هەردوو لادا هاتووەتە ئارا و ژمارەیەك چەكداری تاڵیبان کوژراون.
ئەم رووداوە دەبێتە پێشێلکردنی دواین رێککەوتنی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا، حکومەتی ئەفغانستانیش کە دوو هەفتەیە سێ گروپی چەکدارانی بزوتنەوەکەی ئازادکردووە، بەڵێننامەیان پێپڕکراوەتەوە جاریکی دیکە نەچنەوە ریزی چەکدارانی تاڵیبان.