گۆڤاری تورکیاناسی پانێڵی هەڵبژاردنی شارەوانی تورکیای لەزانکۆی سلێمانی ئەنجامدا
کۆلێژی زانستەڕامیاریەکان بەهاوبەشی لەگەڵ گۆڤاری تورکیاناسی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی لە ڕێکەوتى (٢٠٢٤/٣/١٠) لە هۆڵی کۆنگرێسی سەرۆکایەتی زانکۆی سڵێمانی پانێڵێکی سازکرد بە ناونیشانی :(هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیاو پێگەی کورد).
بەشداربوانی پانێڵەکە پێکهاتبون لە بەڕێزان :
م.عدنان ئەحمەد ( هەڵبژاردنی شارەوانیەکان لە تورکیاو دەنگی پارتە سیاسیەکان).
م.احمد سیروانی ( کورد لەنێوان بەرەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا.
م.ڕابەر سیوەیلی ( باکوری کوردستان لەنێوان سەرۆکی هەڵبژێردراوو قەیومدا).
لەوبارەیەوە د.فاروق عبدول مولود مامۆستای کۆلیژی زانستە ڕامیارییەکان و ئەندامی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی رایگەیاند: ئەم چالاکیە بە هاوبەشی کۆلیژی زانستە رامیارییەکان و گۆڤاری تورکیاناسی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی رێکخرابوو، ئامانج لەم چالاکییە هاوبەشە بۆ بەرچاوڕوونی و پێدانی زانیاری بوو بە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ سەبارەت بە دواین پێشهات و ئەگەرو لێکەوتەکانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت.
وتیشی: پێشکەشکارانی پانێڵەکە بەوردی تیشکیان خستە سەر کاریگەری ئەم هەڵبژاردنە لەسەر پێگەی کورد لە تورکیاو تەواوی ناوچەکە. و بەهەڵبژاردنێکی چارەنوسسازیان لەقەڵەمدا بۆ باکوری کوردستان کە رەنگە سەنگ و قورسایی کورد لە تورکیا بەرێتەپێشەوە.
جێگەی ئاماژەیە، هەر لەم چالاکیەدا ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئایندەیی کۆمەڵێک لە بڵاوکراوەکانی کردە دیاری بۆ زانکۆی سڵێمانی و ئامادەبوانی پانێڵەکە.