تیۆری جەنگی ڕەوا
ئامادەکردنی: زانا تۆفیق
بۆ بینینی بابه‌ته‌كه به PDF كلیك له‌م به‌سته‌ره بكه:- ژمارە 3ی ئه‌یلولی 2020ی گۆڤاری ئایندەناسی
تیۆرى جه‌نگى ڕەوا بریتییه له دادوهریكردنى ئه‌خلاقى بۆ دیارده‌ى جه‌نگ كه پشت به كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و ڕێسا ده‌به‌ستێت، چونکە جه‌نگ له چوارچێوه‌ى ئه‌م تیۆره‌دا ڕێگایه‌كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئاشتى و دادپه‌روه‌رى. ده‌ركه‌وتنى تێز و بیركردنه‌وه‌كانى جه‌نگی ڕەوا خاوه‌ن مێژوویەكى دوورودرێژە، هه‌ڵبه‌ت له زۆرینه‌ى شارهستانییهتهكان و ئایینه جیاوازه‌كاندا باس له ڕەوایهتیدان به جه‌نگ و چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌چوونى جه‌نگ كراوه. سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى ئه‌م تیۆره ده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ یۆنانییه‌كان و دواتر ئیمپراتۆریه‌تى ڕۆمانى، به‌ڵام زۆرێك له توێژەرانى ئه‌م بواره، قۆناغى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌م تیۆره به فه‌لسه‌فه‌ى ئایینى مه‌سیحى سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاستەوە گرێ ده‌ده‌ن. بۆیە به‌كارهێنانى ئه‌م چه‌مكه په‌یوه‌سته به شارهستانیهتى خۆرئاوا، به‌مه‌ش توێژەران جیاوازی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌و چه‌مكانه‌ى تر كه له ڕووى به‌كارهێنان و ناوه‌رۆكه‌وه نزیك ده‌بنه‌وه له تیۆرى جه‌نگى ڕەوا وه‌ك جه‌نگى پیرۆز (Holy war)، یاخود جیهاد (Jihad)، كه له ئایینى ئیسلامدا به جۆرێكى ڕێگه‌پێدراوى جه‌نگ وێنا ده‌كرێن. ڕەگوڕیشهى ئه‌م تیۆره مێژوویەكى كۆنى هه‌یه و هه‌ریه‌كه له “ئاگۆستین” و “تۆماس ئاكوینى” به دامه‌زرێنه‌ر و بونیادنەری ئه‌م تیۆره داده‌نرێن. له قۆناغى مۆدێرندا، سروشتى جه‌نگ و بنه‌ماكانى ده‌ستتێوه‌ردان و ئامانج و پاڵنه‌ره‌كانى گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه، به شێوه‌یه‌ك ستراكچه‌رى ئه‌م تیۆره په‌یوه‌ست ده‌بێت به بونیادنان و هاتنه‌كایه‌ى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یى له خۆرئاوادا. له‌م قۆناغه‌دا چیتر ئایین وه‌ك هۆكارێك بۆ ڕەوایهتیدان بۆ هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگ دانانرێت و هۆكار و پاساوى سه‌ره‌كیى جه‌نگ خۆی دەبینێتەوە له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى تاوانى ده‌ستدرێژیكار دژ به ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یى له سیستمى نێوده‌وڵه‌تیدا. هەروەها بنه‌ما و پرەنسیپهكانى ئه‌م تیۆره بوونەتە به‌شێكى گرنگ له ڕێسا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
تیۆرى جه‌نگى ڕەوا پێمان ده‌ڵێت كه بارودۆخێك دێته كایه‌وه كه نه‌ك به‌كارهێنانى هێز ڕەوا ده‌بێت، به‌ڵكوو ده‌بێته كرده‌یه‌كى پێویست كه ده‌بێت ڕوو بدات وه‌ك ته‌نیا بژارده‌یه‌ك، له پێناو پاراستنى ماف و بوونى هاوڵاتیان. خاڵى ده‌ستپێكى تیۆرى جه‌نگى ڕەوا، جه‌ختكردنه‌وه‌یه له چه‌مكى دادپه‌روه‌رى، كه تێدا ده‌بێت كرده‌وه‌كانى جه‌نگ به شێوه‌یه‌كى ڕاست و دادپه‌روه‌رانه بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت. لێره‌دا تیۆری جەنگی ڕەوا له ئه‌ده‌بیاتى په‌یوه‌ندیى نێوده‌وڵه‌تى و ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازیدا ده‌كرێت ناو ببرێت به یاساى مۆراڵى (The Moral Law)، كه كۆمه‌ڵێك بنه‌ما له‌خۆ ده‌گرێت په‌یوه‌ست به جه‌نگه‌وه له سیستمى نێوده‌وڵه‌تیدا. بۆیە له ڕوانینى گشتیدا تیۆرى جه‌نگى ڕەوا بریتییه له هه‌وڵێك بۆ ڕەخساندنى چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ڕێكخستنى ده‌سه‌ڵات له سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تیدا، به جۆرێك كه به‌رژەوه‌ندیى هاوبه‌شى نێوده‌وڵه‌تیى تێدا بێت. واتە كاتێك جه‌نگ ڕەوایهتى وه‌رده‌گرێت كه دادپه‌روه‌رى و سه‌قامگیرى ده‌سته‌به‌ر بكات، نه‌ك ئەوەی كە ته‌نیا له پێناو به‌رژەوه‌ندیى خودیدا بێت. تیۆرى جه‌نگى ڕەوا سێ قۆناغى سه‌ره‌كى ده‌گرێته خۆ (پێش جه‌نگ، كاتى ڕوودانى جه‌نگ و قۆناغى دواى جه‌نگ)، هه‌ریه‌كه‌یان ئاماژەیه بۆ ڕوویەك له ڕووە مۆراڵییهكانى جه‌نگ دەكەن. قۆناغى پێش جه‌نگ (jus ad bellum) په‌یوه‌ندیداره به‌و بابه‌تانه‌ى كه پێویسته بۆ دروستكه‌رانى بڕیار بۆ چوونه جه‌نگه‌وه، كه ده‌بێت له ڕووى مۆراڵییه‌وه ڕێگه‌پێدراو بێت. قۆناغى دووەم په‌یوه‌سته به ڕەفتارى جه‌نگه‌وه (jus in bello)، به‌گوێره‌ى پێوه‌ره ئه‌خلاقییه‌كان ئه‌و بنه‌مایانه ده‌گرێته خۆى كه تێیدا ئیداره‌ى ڕەفتارى ڕەوا ده‌كات له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى جه‌نگدا، ئه‌مانه‌ش بریتین له گرنگترین ئه‌و بنه‌مایانه‌ى كه تێیدا مافى ئه‌و كه‌سانه ده‌پارێزێت كه جه‌نگاوه‌ر نین و به‌شێك نین له پڕۆسه‌ى جه‌نگ. قۆناغی سێیه‌میش (jus post bellum) ئه‌و بنه‌مایانه ده‌گرێته‌وه، كه ئیداره‌ى ئاشتى ڕەوا ده‌كات له‌نێوان ده‌وڵه‌تاندا و پارێزگارى ده‌كات له مافى تاكه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كان به شێوه‌یه‌كى گه‌وره‌تر له‌و كاته‌ى جه‌نگه‌كه ده‌ستى پێ كردووه. ئه‌م پرەنسیپه به به‌راورد به دوو بنهماكەى تر، نوێترە له ئه‌ده‌بیاتى تیۆرى جه‌نگى ڕەوادا، كه تێیدا به چاره‌سه‌رى ململانێ (Resolution of conflict) ناو ده‌برێت. هه‌روه‌ك ئاماژەى پێ كرا، نۆرمه‌كانى تیۆرى جه‌نگى ڕەوا لە ئێستادا به‌ته‌نیا نۆرمى مۆراڵى نین، به‌ڵكوو بوونەتە بەشێکی سەرەکی لە یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکان، كه ئاڕاسته‌ى هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كرێن له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى ئاشتی و دادپه‌روه‌رى.
بۆ ھیچ کەس، دەزگا و لایەنێک نییە، بەبێ ئاماژەدان بە ناوی گۆڤاری ئایندەناسی، ژمارە و رۆژی دەرچوونی ئەم بابەتە بڵاوبکاتەوە