جیهان لەسایەی پەیوەندییە نوێ نێودەوڵەتییەکانیدا
د.ئومێد ڕه‌فیق فتاح
بۆ بینینی بابه‌ته‌كه به PDF كلیك له‌م به‌سته‌ره بكه:- ژمارە (6)ی ئازاری 2021ی گۆڤاری ئایندەناسی
ھەردوو پرەنسیپی ھاوکاری و ململانێ لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، جوڵێنەری کارەکتەرە نێودەوڵەتییەکانن، بۆیە دەکرێت بوترێت مێژووی په‌يوه‌ندييه نێودهوڵهتييهكان، مێژووی ململانێ و ھاوکارییە، لە ڕێگەی کۆمەڵێک ئامراز و دامودەزگای نێودەوكەتییەوە، لە سەردەمی ئێستادا بەھۆی دەرکەوتنی کۆمەڵێک ھێزی گەورەوە و دەرکەوتن و کاریگەریی کۆمەڵێک ھێزی کاریگەری نادەوڵەتی لە سیاسەتی جیھانی‌دا؛ واى كردووه ڕووبه‌رى ياريكهرهكان له سياسه‌تى جيهانيدا بۆ كاره‌كته‌ره ده‌وڵه‌تييه‌كان وه‌كوو تاكه هێز كاريگه‌ر نه‌ماوه‌ته‌وه، له لايه‌كى تر پێوه‌ره‌كانى فاكته‌رى هێز گۆڕ‌انى گه‌وره‌ى به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌گه‌ر جاران پێوه‌ری هێزى ئابوورى و سه‌ربازى و پانتايى جوگرافى و پێگه‌ى جيۆپۆله‌تيكى وه‌ک پێوه‌رى به‌هێزى ده‌وڵه‌ت؛ پێوه‌رى هێز بوونايه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايانه دهوڵهتەكان و كاره‌كته‌ره‌كان پۆلێن بكرانايه، ئەوا پێوه‌ره‌كان له‌پاڵ ئه‌م پێوه‌رانه‌دا فاكته‌رى تريان بۆ زياد بووه. به هۆى ئه‌م گۆرانكاريیانهوه، هێزه كاريگه‌ر و گه‌وره‌كان پێوه‌رى پۆلێنكردنهكهيان گۆڕيوه.
ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندیى به بابه‌تى جهمسهرگيرى و دابه‌شكردنى جيهانه‌وه هه‌يه، تێڕوانينهكه به شێوه‌يه‌كى تره، چ له ڕووى ڕۆڵه‌وه له سياسەتى جيهانى، چ له ڕووى كاريگه‌رييه‌وه، له ڕاستيدا مۆدێلى ياريكردنهكه له ڕووى دابه‌شكردنه‌وه‌ى ستراكچهرييهوه گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هاتووه، كه ياريكهرهكان له‌بریى ئه‌وه‌ى به‌دواى ئه‌وه‌دا بگه‌ڕێن جه‌مسه‌ر بن، ده‌يانه‌وێت هێزى گه‌وره بن، هێزى گه‌وره له ڕووى ناوه‌رۆكه‌وه ئه‌و هێزانه‌ن كه بۆ بڕياردان له هه‌ر پرسێكى چاره‌نووسسازى سياسى كه په‌يوه‌ندیى به هه‌ردوو پره‌نسيپى هاوكارى و ململانێ هه‌بێت، ده‌بێت ئه‌م هێزانه هاوبه‌شى ڕاسته‌قينه بن له يهكلاكردنهوهيدا.
ئه‌گه‌ر له ڕۆژهه‌ڵات و ئاسياوه بهتايبهتتر سه‌يرى وێنه گه‌وره‌كه بكه‌ين، هه‌موو هاوكێشه سياسیيه‌كان گرێدراوى يه‌ك هاوكێشه‌ى سياسى نين، له بابه‌تى وزه و ئاسايشه‌وه بۆ بابه‌ت و پرسى تيرۆر و شۆڕشه‌كان و هاوپه‌يمانييه ئابوورى و بازرگانى و ته‌نانه‌ت هاوپه‌يمانييه سه‌ربازييه‌كان، هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه هه‌ر چه‌نده له ڕووى قه‌باره و ڕەنگدانهوه ناوچهييهكانهوه بچووك بن، به‌ڵام له لێكه‌وته و شوێنه‌واره‌كانى ڕووداوه‌كاندا زۆر به‌قورسى يهكلايى ده‌بنه‌وه، چونكه گرێدراوى هاوكێشه‌ى تازه‌ى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تين. نموونه زۆرن بۆ هه‌ريه‌ك له‌و پرسانه.
ڕەنگه يه‌كێك له باش‌ترين ئه‌و نموونانه‌ى كه له ئێستادا زۆر زيندووه؛ باسكردن بێت له ڕۆڵ و كاريگه‌ریى چين له سياسه‌تى جيهانيدا وه‌كوو هێزێكى گه‌وره، خاوه‌نى ئابوورييهكى به‌هێز و جێ‌گير، پێگه‌ى گه‌شه‌كردنى ئابوورى، به به‌راورد به ده‌وڵه‌تانى جيهان له باڵاترين ئاستدايه، له دوو ده‌يه‌ى پێشوودا موعجيزهى ئابووریى خولقاندووه. له ساڵى 1990 هه‌تاوه‌كوو ساڵى 2019، به‌رهه‌مى نيشتمانیى چينی به ئه‌ندازه‌ى چوارده جار زياتر گه‌شه‌ى كردووه 828 مليار دۆلار بۆ 11. 537 تريلۆن دۆلار زيادى كردووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بانكى ئاسيایی دامه‌زراندووه كه ژماره‌ى ئەندامانى 102 ده‌وڵه‌تن و قەرز ده‌دات به زۆربه‌ى وڵاتانى تازه‌گه‌شه‌كردوو، ڕەنگه هه‌ندێك وا ڕاڤه‌ى ئه‌م هه‌نگاوه ئابوورييه وا بكه‌ن كه چين له‌م ڕێگه‌يه‌وه ده‌يه‌وێت ڕكابه‌ریى بانكى نێوده‌وڵه‌تى بكات. چين له‌وه‌ش باش تێگه‌يشتووه كه ڕكابه‌ریى ئابوورى به‌س نييه، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كوو هێزى گه‌وره بمێنێته‌وه، به‌ڵكوو به‌ده‌ستهێنانى نفوزى جيۆستراتيجى تا ڕاده‌يه‌كى زۆر گره‌نتیى مانه‌وه و به‌هێزبوونى چين ده‌دات، ڕەنگه له گرنگترينيان بابه‌تى وزه بێت كه ده‌بێت چين هه‌وڵى به‌ده‌ستخستن و پاراستنى بدات، به‌تايبه‌تى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى هاوردهكهرى وزه و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كۆريدۆرى وزه‌ن. له ڕووى سه‌ربازيیه‌وه، توانا سه‌ربازييه‌كانى له به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وامدايه، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ى ڕيفۆرم و نوێكردنه‌وه‌ى توانا سه‌ربازييه‌كان، چين له ئێستادا دووه‌م ده‌وڵه‌ته له قه‌باره‌ى خه‌رجیى سه‌ربازيدا كه ده‌گاته بڕى 216 مليار دۆلار، گه‌وره‌ترين سوپاى له جيهاندا هه‌يه كه نزيكه‌ى دوو ليۆن و سێ سه‌د هه‌زار سه‌ربازه، هه‌روه‌ها تواناى دابينكردن و پاراستنى پێداويستیيه ئابوورييه‌كانى له ڕێگه‌ى هێزى سه‌ربازييه‌وه ده‌كات.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ى چين بێ به‌ربه‌ست نييه، به‌تايبه‌ت ئه‌مەريكا به‌ربه‌ست و ئاڵنگاریى گه‌وره بۆ چين دروست ده‌كات، وه‌كوو ڕكابه‌رێكى ئابوورى و سياسى و سه‌ربازى، به ههڕەشهيهكى گه‌وره له‌سه‌ر بازاڕ و پێگه‌ى سياسیى خۆى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌تايبه‌ت كه گه‌وره‌بوونى كاريگه‌رى چين به واتاى كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئه‌مەريكا دێت، كاڵا و شمه‌كى چينى ته‌نانه‌ت به ڕاده‌يه‌ك كۆنترۆڵى بازارى ئهمەريكاى كردووه، ئه‌مەريكا نه‌توانێت ده‌رگا به‌سه‌ر بازرگانیى چيندا دابخات، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته هۆى داڕمانى بازاڕى ئه‌مەريكا.
چين بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان و لابردنى به‌ربه‌سته‌كان، به‌تايبه‌تى به‌ربه‌سته جيۆستراتيژييهكان و دابينكردنى وزه، ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى ڕاگه‌ياندووه كه له ڕووى سياسيیهوه هاوته‌ريبه به به ده‌ستپێشخه‌ریى بانكى ئاسيايی، ئه‌ويش ده‌ستپێشخه‌ریى “ڕێگا و پشتێنه”يه، له‌م ڕێگه‌يه‌وه چين هه‌وڵى دروستكردنى تۆڕێك ده‌دات له هاوپه‌يمانى و هاوبه‌شى ئابوورى بۆ گرهنتيكردن و دڵنيايی هاورده‌كردنى پێداويستیيه‌كانى چين له وزه‌دا. بۆ سه‌رخستنى ئه‌م پڕۆژەيەدا، چين 1.2ـ 1.3 تريليۆن دۆلار تا ساڵى 2027 وه‌به‌رهێنان ده‌كات.
چين بۆ دابينكردنى پێگه‌ى خۆى، بير له هه‌موو ڕێگه ڕكابهرييهكان ده‌كاته‌وه، بۆيه په‌يوه‌ندييه‌كانى چين له‌گه‌ڵ ڕووسيا كه خاوه‌نى هێزێكى سه‌ربازى و ئه‌زموونێكى گه‌وره و سه‌رچاوه‌يه‌كى گه‌وره‌ى وزه‌يه؛ بۆ چين گرنگه، بۆيه چين له‌گه‌ڵ ڕووسيا چه‌ندين ڕێكکه‌وتنى بازرگانى و ئابووریى گه‌وره‌ى هه‌يه.
مۆدێلى چينى له گه‌وره‌بوونى هێزى جيهانى له هه‌موو ئاسته‌كان له ڕێگه‌ى هێزى نه‌رمه‌وه، واى كردووه كاريگه‌ر و نفوزى هێزه‌كانى تر گۆڕانيان به‌سه‌ردا بێت، گۆڕ‌انى هێز و كاريگه‌رييان له سياسه‌تى جيهانى گۆڕانكارييه‌كانى ئاڵۆز كردووه، چونكه هه‌ژموونى تاكه هێز و فرهجهمسهريشى لاواز كردووه، ئه‌وه‌ى ئێستا له سياسه‌تى جيهانى ململانێ و هاوكارى ده‌جووڵێنن، هه‌وڵدانه بۆ گه‌يشتن به هێزى گه‌وره.