ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له ئاستانه‌ی گۆرانكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
د. یوسف گۆران
بۆ بینینی بابه‌ته‌كه به PDF كلیك له‌م به‌سته‌ره بكه:- ژمارە (7)ی ئایاری 2021ی گۆڤاری ئایندەناسی
ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی وه‌ك دهستهواژەیهكی سیاسی-جیۆپۆله‌تیكی له نیوەی یەکەمی سه‌ده‌ی بیستدا؛ ناوچه‌یه‌كی سیاسی-سه‌ربازیی ناجێگێر و نائارام بووه، ئه‌م ناوچه‌یه سه‌رباری ده‌رهاویشته‌كانی شه‌ڕی سارد، به‌ڵام به‌به‌رده‌وامی گه‌رم و ناسه‌قامگیر بووه، سیستمه ئه‌منییه‌کانی ناوچه جیاجیاكانی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد كه جۆرێك له ئارامیی سیاسیی هه‌رێمیی دروست كردبوو، نه‌توانرا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست و جێگیر بكرێت.
له ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابڕدوودا، وردتر پاش ڕووخانی ئیمپڕاتۆرتیهتی عوسمانی و پاشه‌كشێی بۆ ناوه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی قاجاری و ده‌ركه‌وتنی وڵاته نیمچه‌سه‌ربه‌خۆ عه‌ره‌بییه‌كان، ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به هۆی هه‌ژموونی ناوچه‌یی ڕۆژئاوا (بریتانیا و فهڕەنسا) داڕشتنه‌وه‌ی نوێی به‌خۆوه بینی و تا ڕاده‌یه‌ك ئارامیی ناوچه‌یی كاتی باڵی به‌سه‌ردا كێشا، به‌ڵام به ده‌ركه‌وتنی كایه‌یه‌كی نوێی جیۆسیاسی وه‌ك ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و ڕەوتی نه‌ته‌وه‌یی پانعه‌ره‌بی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردیی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی پاش ساڵانی شه‌ستی سه‌ده‌ی ڕابردوو، زیاتر خه‌سڵه‌تی ناجێگیری و نائارامیی خۆی بۆ چه‌ندین ده‌یه‌ی تر له‌ده‌ست دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌رده‌وامیی شه‌ڕی سارد و باڵانسی هێزی ستراتیژی و ئامادەیی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی ئه‌مەریكا و سۆڤیەت له ناوچه‌كه -سه‌رباری ناسه‌قامگیری-، ئاسۆكانی گۆڕانكاریی ناوچه‌یی له ئاستێكی نزمدا مایه‌وه.
هه‌رچه‌نده ڕووخانی بلۆكی سۆڤیەتی گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی له ژینگه‌ی جیۆپۆله‌تیكی و جیۆستراتیژیی زۆر ناوچه‌ی جیهاندا دروست كرد، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست هاوكێشه‌ی جیاوازی هێنایه كایه‌وه. سێ ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه هەرێمییەکەی ناوچه‌كه (ئێران، توركیا، میسر و وڵاتانی عه‌ره‌بی)، به شێوه‌یه‌كی جیاواز كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی هه‌ره‌سی به‌ره‌ی سۆڤیەتی. وڵاته عه‌ره‌بییه به‌هێزه‌كانی ناوچه‌كه، وه‌ك میسر و عێراق و سووریا، به هۆكار و ڕیتمی جیاواز بۆ ناوه‌وه‌ی خۆیان پاشه‌كشێیان كرد و ڕۆڵێكی هەرێمیی ئه‌وتۆیان نه‌ما، توركیا به‌رده‌وام بوو له ڕەوتی مێژوویی خۆی بۆ گه‌یشتن به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێرانیش له قۆناغی ساڕێژكردنی شوێنەوارەکانی جەنگی وێرانكه‌ری هه‌شتساڵه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق بوو، سه‌ره‌نجام هیچ كام له هێز و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه نه حه‌ز و نە توانای گێڕانی ڕۆڵی ده‌وڵه‌تی زلهێزی ناوچه‌ییان هه‌بوو، به‌مه‌ش هیچ نیشانه‌یه‌كی هەرێمایەتی بۆ دروستبوونی سیستمێكی ئه‌منی-هەرێمایەتی له ناوچه‌كه‌دا نه‌بوو، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا ڕاده‌یه‌ك له‌ژێر چه‌تری ئه‌منیی ڕۆژئاوا، به‌ڵام بێ بوونی سیستمێكی هەرێمایەتیی ناوچه‌یی گوزه‌ری ده‌كرد.
له ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا، چه‌ند ڕووداوێكی سیاسی-سه‌ربازی-ئابووری گۆڕانكاریی به‌رچاوی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست كرد، ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددام له عێراق و ده‌ركه‌وتنی توركیای ئه‌ردۆگانی و په‌لهاویشتنی هەرێمیی ئێران؛ هاوكێشه‌ی تازه‌یان هێنایه نێو دۆخی سیاسی-ئه‌منیی ناوچه‌كه. ئێران به هاتنه‌سه‌ركاری شیعه له عێراق، هاوپه‌یمانێكی به‌رده‌وام و بوارێکی جیۆپۆله‌تیكی نوێ و فراوانی بۆ فه‌راهه‌م بوو. توركیای ئه‌ردۆگان به دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و بادانه‌وه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات (به‌تایبه‌ت پاش به‌هاری عه‌ره‌بی)، هه‌وڵی دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی نوێی جیۆپۆله‌تیكی (عوسمانی) له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌دا. له‌م نێوه‌دا به هۆی گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و شه‌ڕی داعش و شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، بۆ یه‌كه‌مین جاریش كورد وه‌ك هێزێكی ناوچه‌یی كاریگه‌ر ده‌ركه‌وت.
ده‌رهاویشته‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی و شه‌ڕی دژ به داعش، هاوته‌ریب بوو له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی زیاتری هێزه جیهانییه نوێكان له ناوچه‌كەدا، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی گفتوگۆی نێوخۆیی ئه‌مەریكا بۆ مانه‌وه یان كشانه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و هه‌ندێ ناوچه‌ی تری جیهان و بێتوانایی ئه‌ورووپا له دروستكردنی سیستمێكی سه‌ربازیی سه‌ربه‌خۆ و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ڕووسیای پۆتین وه‌ك بكه‌رێكی گاریگه‌ری ناوچه‌كه، ده‌ركه‌وتنی چین به توانایه‌كی ئابووری و ته‌كنۆلۆجی و سیاسیی نوێ، خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌كیی هاوكێشه نوێكانی ده‌یه‌ی دووه‌می ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوون.
به‌م شێوه‌یه بۆ یه‌كه‌مین جار، پاش نزیكه‌ی هه‌شتا ساڵ له ده‌ركه‌وتنی چه‌مكی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ئه‌مەریكا و ڕۆژئاوا له‌به‌رده‌م ڕكابه‌ری به‌هێز و ڕاسته‌قینه‌ی ئیقلیمی (توركیا و ئێران) و نێوده‌وڵه‌تی (چین و ڕووسیا) خۆیان بینی.
وا دیاره له ئێستادا ئیداره‌ی نوێی ئه‌مەریكا بەهاوبهشی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌ورووپییه‌كانیان، هێشتا ده‌یانه‌وێ ڕۆڵی كاریگه‌ر و سه‌ره‌كی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ببینن، وڵاتانی كه‌نداو و میسڕ و كوردانی عێراق و سووریا و ئیسرائیل به هاوپه‌یمانی نزیكی خۆیان ده‌بینن. به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌م تێڕوانینه له‌وه‌دایه كه له ناوخۆدا -چ به جیا و چ له چوارچێوه‌ی ناتۆدا- ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌یه‌كی فراوان دژ به بینینی ڕۆڵی سه‌ربازیی زیاتر و هه‌نارده‌كردنی له‌شكر بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان بوونه‌ته‌وه، له كاتێكیشدا سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانه هەرێمییەکانی ڕۆژئاوا نه توانا و نه ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه ڕاسته‌وخۆ ببنه به‌شێك له ستراتیژی ڕۆژئاوا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی ناوچه‌یی، له به‌رامبه‌ردا دوو زلهێزی جیهانیی وه‌كوو چین و ڕووسیا ده‌توانن پشت به توانای ده‌وڵه‌تانی وه‌ك توركیا و ئێران بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆیان له ناوچه‌كه ببه‌ستن.
به‌گشتی هه‌ر چه‌نده ده‌ركه‌وتنی مه‌ودای كاریگه‌ری هێزه جیهانییه نوێكانی وه‌ك چین و ڕووسیا له‌سه‌ر سیستمی نێوده‌وڵه‌تیی جیهان هێشتا له سه‌ره‌تادایه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش له‌م ڕاستییه به‌ده‌ر نییه، به‌ڵام یه‌كلابوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی توركیا له‌نێوان به‌ره‌ی ڕۆژئاوا و به‌ره‌ی چین و ڕووسیا، هه‌روه‌ها ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران-چین و ئێران-ئه‌مریكا و ئاماده‌یی وڵاتانی ئه‌ورووپا بۆ به‌شداریی زیاتر له ناوچه‌كه، ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن له شێوه و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ چه‌ندین سه‌ده‌ی داهاتوو.
به‌م پێیه له‌م قۆناغه ڕاگوزه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌دا، گرنگه ده‌وڵه‌تان و گه‌لانی ناوچه‌كه -به گه‌لی كوردیشەوە-، له‌به‌ر ڕۆشنایی خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژە و ئیراده و هێزی بكه‌ره نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌كان له لایه‌ك و به‌ئاگابوون له خودی توانای نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له لایه‌كی تر، بژارده ستراتیژییه‌كانیان بۆ مانه‌وه و بەشداربوون له داڕشتنی ئایندهی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی خۆیان دیاری بكه‌ن.
ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له ئاستانه‌ی گۆرانكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا