كه‌لێنی نێوان حكومه‌ت و گه‌ل له كۆمه‌ڵگەی ئێران؛ ڕیشه‌كانی و داهاتووه‌كه‌ی
گفتوگۆیەك لەگەڵ كۆمەڵناسی ئێرانی مەقسود فیراسەتخا[2]
وەرگێڕان: جەواد حەیدەری
بەرایی
كه‌لێن له نێوان حكومه‌ت و گه‌ل له ئێران له ڕوانگەی مێژووییه‌وه ڕیشه‌ی له زۆر هۆكاری جیاوازدا هه‌بووه. بۆ نموونه به‌رفراوانی ڕووبه‌ری ئێران و ئه‌وه‌ی كه شوێنی نیشته‌جێبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر په‌رته‌وازه‌یه. به هۆی زۆری فره قه‌ومی له كۆمه‌ڵگەی ئێران زه‌مینه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی دروست ده‌كردووه. پێگه‌ی جوگرافیای سیاسی له ئێران زۆر پڕ مه‌ترسی بووه. هه‌موو ئه‌مانه زه‌مینه بوون و من خۆم له‌مانه به دوور ده‌گرم. ده‌بێت بزانم كه هۆكاری سۆنگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و كه‌لێنه چییه؟ هه‌ندێك وڵات هه‌ن پان و به‌رینن، به‌ڵام له‌و وڵاتانه‌دا كه‌لێن له نێوان حكومه‌ت و گه‌ل به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌نێو ئێمه‌دا هه‌بووه، نه‌بووه. وڵات گه‌لێك هه‌ن وه‌ك ئێمه هه‌مه چه‌شنن له بواری نه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌لێن له نێوان حكومه‌ت و گه‌لدا دروست ببێت. وڵاتانێكیش هه‌ن كه له پێگه‌یه‌كی جوگرافیای سیاسی هه‌ستیاردان، به‌ڵام ئه‌و هه‌ستیارییه نه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه درز و كه‌لێن له نێوان حكومه‌ت و گه‌لدا دروست ببیت. كه‌واته بۆچی ئێمه كه‌لێنێكی به‌و ڕاده زۆره‌مان له‌ناودا هه‌بووه؟ من پێموایه كه هۆكار و سۆنگه‌ی دیكه‌ش له ئارادا بووه. بۆیه من هۆكاره‌كه‌ی له دوو ئاستدا ده‌خه‌مه‌ڕوو. یه‌كیان له ئاستی حكومه‌ت و ئه‌ویتریان له ئاستی كۆمه‌ڵگە، هه‌ڵبه‌ته له هه‌ر شوێنێك كه گوتم حكومه‌ت مه‌به‌ستم ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نییه، به‌ڵكو به گشتی به واتای ته‌واوی ده‌سه‌ڵات دێت.
له ئاستی حكومه‌ت، هۆكاری سه‌ره‌كی درز و كه‌لێن له نێوان حكومه‌ت و گه‌ل، سه‌ره‌ڕوویی و ملهوڕی بوو. به خوێندنه‌وه‌ی مێژووی ئێران به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتم كه ملهوڕی و سه‌ره‌ڕوویی ده‌سه‌ڵاتداران سه‌رچاوه‌ی نامۆیی و كه‌لێنی كۆمه‌ڵگە بووه. واتە كاتێك كه ده‌سه‌ڵاتداران ملهوڕ و سه‌ره‌ڕۆییان كردووه ئیتر گه‌ل له‌وان نامۆ بوون و نێوانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ گه‌ل و گه‌ل له‌گه‌ڵ ئه‌وان درز و كه‌لێن دروستبووه. دوو هۆكاری تریش هەبوون كه ملهوڕییان به‌هێز ده‌كرد، یه‌كێك سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی ملهوڕی له ئێران و ئه‌وی تریش به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌بێ پشتبه‌ستن به خه‌ڵك، واتە حكومه‌ت ده‌یتوانی ده‌ستی به‌سه‌رچاوه گه‌لێك بگات كه سه‌ربه‌خۆ بوو، بۆ نموونه حكومه‌ت پێویستی به باج نه‌بوو، ده‌یتوانی به‌بێ باج، ده‌ستی به‌و سه‌رچاوانه بگات. ده‌ستڕاگه‌یشتنی حكومه‌ت به‌و سه‌رچاوه سه‌ربه‌خۆیانه، وایكرد كه ده‌سه‌ڵاتداران یاخی بن و نافه‌رمانی بكه‌ن. مرۆڤ كاتێك كه هه‌ستی كرد پێویستی به‌وانی تر نییه، یاخی ده‌بێت و نافه‌رمانی و ده‌ستدرێژی ده‌كات و تووشی لوتبه‌رزی و له‌خۆباییبوون ده‌بێت. له ڕابردوودا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی كه له به‌رده‌ستی حكومه‌تدا بوو ئاو بوو، واته حكومه‌تی ئاو سالار، له مێژووی هاوچه‌رخیشدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به داخه‌وه نه‌وته. نه‌وت 70% هه‌نارده‌كردنی ئێران پێكده‌هێنێت. 4. 5% هه‌نارده‌كردنی جیهان هی ئێرانه، كه له ئێستادا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له حاڵه‌تی داكشان دایه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر گاز و به‌رهه‌مه گازییه‌كان له‌به‌ر چاو بگرین كه ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به نه‌وته‌وه هه‌یه كۆی نه‌وتی ئێران چ به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ كه خاڵی لاوازی ئابووری ئێرانه، 85% پێكدەهێنێت. واتە 85% هه‌نارده‌ی ئێران له ده‌ستی حكومه‌ت دایه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ملهوڕی و سه‌رسه‌ری و زۆرداری و سته‌مكاری دروست ببێت و پێویستی به ڕای گشتی نه‌بێت و خۆی به بێ نیاز بزانێت بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكات، سه‌باره‌ت به ڕه‌زامه‌ندی پایه‌دار له كۆمه‌ڵگە بێ گوێ بێت و گوێنهدانێكی سیستەماتیك سه‌باره‌ت به مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و مافی گه‌ل بێته ئاراوه.
ئه‌م ملهوڕی و سهرهڕۆییە بۆچی له مێژووی ئێران په‌یدا بوو، کە بووه هۆی دروستبوونی كه‌لێن له‌نێوان حكومه‌ت و گەلدا؟
ملهوڕی و سته‌مكاری هۆكارێكی به‌هێزكه‌ری هه‌بوو ئه‌ویش پێگه‌ی سوپاخوازی بوو له مێژووی ئێران‌دا. هه‌لومه‌رجی ئێران به شێوه‌یه‌ك بووه كه سوپاخوازی واتە: توانای هێزی سه‌ربازی به‌رز بێته‌وه و كۆمه‌ڵێك له هه‌لومه‌رج له‌وانه نائه‌منی و پێگه‌ی هه‌ستیار ده‌بوونه هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له هێزێكی ئاسایی زیاتر په‌ره بستێنێت. ئه‌گه‌ر هێزی سه‌ربازی به‌شێوه‌یه‌كی یاسامه‌ند له ژێر ده‌ستی كۆمه‌ڵگە دابێت و بیه‌وێت یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات بپارێزێت كێشه‌یه‌ك نایه‌ته ئاراوه، هه‌موو وڵاتانی جیهان سوپا و هێزی سه‌ربازییان هه‌یه، به‌ڵام هێزێكی سه‌ربازی یاسامه‌ند كه به‌پێی یاسا كۆنترۆڵ بكرێت و كاری سه‌ره‌كیشی به‌رگری بێت له یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات. به‌ڵام له مێژووی ئێران‌دا شتێكی وا نه‌بووه. بۆ نموونه غهزنهویان و سه‌لجوقیان و ته‌نانه‌ت قاجارییه‌كان چۆن گه‌یشتوون به ده‌سه‌ڵات؟ ده‌بینم ئه‌وانه هه‌موویان یه‌كێك بوون له هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ملهوڕی به‌شێوه‌یه‌ك كه ئاغا محه‌مه‌د خانی قاجار له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هێزه سه‌ربازییه دروست ده‌بێت، به واتایه‌كی دیكه عه‌شیره‌تێك هێزی سه‌ربازی هه‌یه و به‌مشێوه‌یه هێزێكی سه‌ربازیی دروست ده‌بێت و ئه‌م هێزه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك له‌ناو كۆمه‌ڵگە به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت و ئه‌سپی خۆی تاو ده‌دات و په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان سوپاگهری و پاوانخوازی دروست ده‌بێت و به‌مشێوه‌یه ئابووری كۆمه‌ڵگەش ده‌كه‌وێته ده‌ست ئه‌وان. له ڕابردوودا چ زه‌وییه‌كان و چ سه‌رچاوه‌كانی هه‌موو به ده‌ست هێزه سه‌ربازییه‌كانه‌وه بووه. بازاڕ له‌به‌ر ده‌ستی پۆلیس و دارۆغه و سه‌ربازه‌كاندا بووه، كتوپڕ ده‌هات گوندێكیان به ته‌واوه‌تی قه‌تڵ و عام ده‌كرد و خاشهبڕیان ده‌كرد. له‌وه‌ی كه هێزه سه‌ربازییه‌كان پشتیوانی دیكتاتۆری و ملهوڕی بوون و خۆشیان ده‌ستیان به‌سه‌ر سامان و ئابووری وڵات‌دا ده‌گرت و ده‌بووه هۆی دروستبوونی درز و كه‌لێن له نێوان حكومه‌ت و گه‌ل و ئاكامه‌كه‌شی ئه‌وه بوو كه ژماره‌یه‌ك ده‌بوون به سه‌ركرده و ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌بوونه گوێ له مست. سه‌ركرده‌كان خۆیان هێزی سه‌ربازییان له‌به‌رده‌ستدا بوو، ئه‌و هێزانه‌یان ده‌پاراست و له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رچاوه‌كان ده‌گه‌یشت و له‌سایه‌ی ئه‌وانه‌وه سه‌رچاوه‌كانیان به‌ده‌ست ده‌هێنا و مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرد و له كۆتاییدا پێكهاته‌یه‌ك و زه‌مینه‌ی سه‌ربازگه‌یان دروست ده‌كرد و له سایه‌ی ئه‌و سهربازگانهوه ئابووری و كولتوور و كۆمهڵگەیان ده‌خسته ژێر چنگ و ڕكێڤی خۆیان. زنجیره‌یه‌ك زه‌مینه‌ی مێژوویی و هۆكار له ئاستی حكومه‌ت دروستبوون كه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی حكومه‌تمان نه‌بێت. چونكه حكومه‌ت سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه و پشتیوانهكهشی هێزه سه‌ربازییه‌كانه. له‌سه‌ر بنه‌مای شێوه و یاسا و ڕێسا هه‌نگاو نانێت، حكومه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌كی عه‌قڵانی و یاسامه‌ند نییه كه نه‌ریت گه‌لێكی بۆ یاریكردن هه‌بێت و نه‌ریت و ده‌ستوورێك به‌سه‌ریدا زاڵ نییه و له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ریت و شێوازه‌كان كار ناكات و له ده‌ره‌وه‌ی یاسایه، نه‌ك له چوارچێوه‌ی یاسادا. ئه‌م جۆره له حكومه‌ت به‌پێی نه‌ریت كار ده‌كات و ده‌بێت كه‌م تا زۆر له ژێر كۆنتڕۆڵی كۆمه‌ڵگە و عورف و عاده‌ت بێت و له ئه‌نجامدا ڕاپۆرت پێشكه‌ش بكات و وهڵامدهرەوە بێت، هه‌م خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و هه‌م پرسیار له خۆی بكات. له ئێران به داخه‌وه وه‌ها حكومه‌تێك به ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌كه‌وێت و حكومه‌ت له سه‌رووی یاساوه‌یه و هه‌رچی حكومه‌ت بیكات ڕه‌وایه، و ئه‌مه‌ش به ڕای من له‌ڕاستیدا ده‌بێته هۆی كه‌لێن و درز له نێوان حكومه‌ت و گه‌ل و ته‌نانه‌ت ده‌بێته هۆی كه‌لێن له‌نێوان هێز له ناو كۆمه‌ڵگەدا. واتە له‌ناو كۆمه‌ڵگەدا چه‌ند جۆرێك هێز دروست ده‌بوو كه هه‌ندێكیان به شێوه‌ی ملوك تایەفی و هه‌ندێكجاریش به‌شێوه‌ی هێزێكی مه‌ركه‌زی زۆر توندوتیژ ده‌رده‌كه‌وت. هه‌ڵبه‌ت له‌ناو وه‌ها حكومه‌تێكدا كه‌سانێك په‌یدا ده‌بوون كه مه‌یلی عه‌قلانییان هه‌بوو. له‌ڕاستیدا له ناو مێژووی ئێمه‌دا كه‌سانێك هه‌بوون كه ته‌نانه‌ت وه‌ك وه‌زیر له ده‌ورووبه‌ری ده‌سه‌ڵاتداران بوون، كه زۆر وردبین و واقیع بین و عه‌قلگه‌را بوون. بۆ نموونه كه‌سانی وه‌ك به‌لعه‌می، به‌یهه‌قی و بنه‌ماڵه‌ی نه‌وبه‌ختی كه هه‌وڵیان ده‌دا بچنه ناو ئه‌و سیستەمهوە و كڵاوڕۆژنه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێك بۆ كۆمه‌ڵگە و پێشكه‌وتن و شارستانییه‌ت و عه‌قلانییه‌ت و تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ جیهان په‌یدا بكه‌ن، به‌ڵام دواتر داماو و ده‌سته‌وه‌ستان ده‌مانه‌وه. ئه‌و جۆره له پیاوانی ژیر و عاقڵ ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار ده‌یانتوانی له ده‌سه‌ڵات نزیك ببنه‌وه و به ته‌كبیر و كارگێڕییه‌كی ژیرانه وڵات و ڕوانینێكی كولتووری و زانستی و شارستانییه‌تی و واقیع گهرایانهیان سه‌باره‌ت به مافه‌كانی خه‌ڵك هه‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی دانسقه و تایبه‌ت ده‌یانتوانی كاریگه‌ر بن و نه‌یانده‌توانی كاروباری حكومرانی به‌شێوه‌یه‌كی سیستەماتیك ڕێك بخه‌ن، چونكه هه‌ر هه‌مان سیستەم له‌ڕێگه‌ی پیلانگێڕی و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن زمینهی بۆ دوورخستنه‌وه یان سڕینه‌وه‌یان فه‌راهه‌م ده‌كرد. به كورتی گوێیان لێنه‌ده‌گیرا و نه‌یانده‌توانی كاریگه‌رییان هه‌بێت. بۆ نموونه ئه‌میر كه‌بیر یان محه‌مه‌د موسه‌دیق.
له‌ڕاستیدا له‌و دیمه‌نه‌وه سه‌یر ده‌كه‌ین كه درز له‌ناو حكومه‌ت و گه‌ل خود ڕه‌نگدانه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی درز و كه‌لێن له‌ناو حكومه‌تدا بوو. به واتایه‌كی دیكه له‌ناو حكومه‌تدا ده‌سه‌ڵاتێكی چه‌ند ده‌سته‌یی هه‌بوو، خه‌ڵك نه‌یانده‌توانی حساب له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زیره عاقڵ و ژیره بكات یان پشت له‌و هه‌موو جۆره سه‌رسه‌ری و كهللهڕهقییه بكات.
ئه‌دی له‌ناو خودی كۆمه‌ڵگە چۆن؟
هۆكاری سه‌ره‌كی درز و كه‌لێن له‌ناو حكومه‌ت و گه‌ڵ له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگە ئه‌وه بوو كه كۆمه‌ڵگەی ئێمه دامهزراوهییهكی یه‌كانگیر و یه‌كده‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بووه و زیاتر هه‌ڵڕژاو و پرش و بڵاو بووه. دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی و پیشه‌ییمان نه‌بووه. پیشه و كار له ئێران لاوازه بووه. ئێستا ده‌توانی ڕای من وه‌ك لێكۆلهڕێك تاوتوێ بكه‌یت. من تا ڕاده‌یه‌ك خوێندوومه‌ته‌وه و باسێكی زۆرم له ناو كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا پێشكه‌ش كردووه و له ناو پسپۆڕان و هاوكارانی زانكۆ تا ئێستا كه‌سێك به منی نه‌گوتووه كه هه‌ڵه ده‌كه‌یت له‌وه‌ی كه ده‌ڵێت له ئێران كار و پیشه نییه و له شاره‌كانی ئێران كار و پیشه هه‌بووه. به‌ڵێ من ده‌ڵێم كار و پیشه هه‌بووه، به‌ڵام جێ نه‌كه‌وتوون و سه‌قامگیر نه‌بوون و گه‌شه و په‌ره و توانایان نه‌بووه. له ئه‌نجامدا من وا بیر ده‌كه‌مه‌وه كه هۆكاری سه‌ره‌كی درز و كه‌لێن له‌ناو گه‌ل و حكومه‌ت له ئاستی كۆمه‌ڵگە هه‌ر ئه‌وه بووه كه كۆمه‌ڵگە له ڕوانگه‌ی مه‌ده‌نی و پیشه‌یی و كاره‌وه ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌یی نه‌بووه، یان ئه‌گه‌ر بووبێتیش وردیله‌یی بووه و هه‌موومان له بیری خۆمان و بنه‌ماڵه‌كه‌ماندا بووین و به جۆرێك له جۆره‌كان به‌شداری كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر كه‌م بووه. شاهیدهكهشی ئه‌وه‌یه كه ئێمه له ئێران ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و پیشه‌یی و حزبه قانوونییهكانمان پایه‌دار و به‌رده‌وام نه‌بوون و هه‌ر به‌شێوه‌یه گه‌ردیله‌یی و ناچالاك بووین و هه‌ر كه‌س هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی داوه و زۆر كه‌م به‌شداری كۆمه‌ڵایه‌تیمان كردووه و ڕه‌نگه هه‌ر نهمانكردبێت و به‌شداریمان كاریگه‌ر نه‌بووه. یان ئه‌وه‌ی كه به یه‌كجار بووین به شه‌پۆل و كه‌سانێك سواری ئه‌و شه‌پۆله بوون و نه‌مانزانیووه چ كه‌سێك به‌سه‌رماندا زاڵ ده‌بێت.
به‌هه‌رحاڵ له‌هه‌ردوو حاڵه‌تدا ئێمه بێ جموجۆڵ و ناچالاك بووین و كۆمه‌ڵگەیه‌كی بێ كرده‌وه بووین و كۆمه‌ڵگەیه‌كی دامه‌زراوه‌یی و چالاك نه‌بووین. به هه‌مان شێوه حكومه‌تیش، حكومه‌تێكی چالاك نه‌بووه. حكومه‌ت گه‌لێكی ملهوڕ و سه‌ره‌ڕۆ و سته‌مكار و به‌هێزمان هه‌بووه كه كتوپڕ قه‌ڵس و توڕه ده‌بوو و بڕیاری كوشتن و بڕینی ده‌رده‌كرد، به‌ڵام چالاك نه‌بوو كه كاری داهێنان بكات كه بۆ یادگاری بۆ كۆمه‌ڵگە بمێنێته‌وه. كۆمه‌ڵگەش بێ جموجۆڵ بوو، جنێومان ده‌دا و ڕامان ده‌كرد. جارجارێكیش ئه‌گه‌ر هێزمان هه‌بووایه ده‌سه‌ڵاتێكمان له‌سه‌ر كورسی ده‌هێنایه خواره‌وه، به‌ڵام چالاك و دروستكه‌ر و پایه‌دار و دامه‌زراوه‌یی نه‌بووین. ئه‌و حكومه‌ته ناچالاكهش ته‌نانه‌ت چالاكییه‌كانی هه‌م پاوانخوازی و سه‌رسه‌ریانه بووه و له‌و چالاكیانه‌ی كه هه‌یبووه شتێك به ناوی نه‌زم و سه‌روه‌ری یاسا نه‌بووه، هه‌ر بۆیه له كۆتاییدا كه‌لێن و درز له نێوان حكومه‌ت و گه‌ل دروستبووه.
بۆچی ئه‌م هه‌موو بێ سه‌ره‌و به‌ره‌ییه؟
لەبەرئەوەی كۆمه‌ڵگە نه‌یده‌توانی په‌یوه‌ندی و ههڵسوكهوتهتێكی كاریگه‌ری له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هه‌بێت، كۆمه‌ڵگەیه‌ك كه ڕێكخراو نه‌بێت، دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و خۆجێییهكانیشی نییه و ناتوانێت كارێكی ئه‌وتۆ بكات. گه‌ڕه‌كێك كه ڕێك‌وپێك و ڕێكخراو بوو و ئه‌نجومه‌ن و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌بوو، هه‌موو شته‌كانی له پاك و خاوێنی بگره هه‌تا ئاسایشی هه‌بوو، هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات. ئێستا له وڵاتانی باكوور ئه‌وروپا قوتابخانه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه دروست ده‌كرێن و به‌ڕێوه‌یه ده‌چن. له ئێران وه‌ها شتێك نییه و له ئه‌نجامدا چونكه دامهزراوهییهكی ده‌روونیمان نییه ناتوانین له‌گه‌ڵ حكومه‌ت په‌یوه‌ندی و هه‌ڵسووكه‌وتی داهێنه‌رانه‌مان هه‌بێت و ناتوانین له‌و شوێنه‌ی كه پێویسته گوشارێكی ڕێكخراو به دژی حكومه‌ت وه‌ڕێ بخه‌ین تا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ببن. بۆ نموونه به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو بابه‌تی ئاو و ژینگه بخه‌ینه ناو سیستەمی یاسادانانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه نه‌ده‌ین كه ده‌ریاچه‌ی ورمێ وشك ببێت و گۆلاو و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی وڵات له ناو بچن. ئێمه دامه‌رزاوه‌یه‌كی ده‌روونی به‌هێزمان نییه كه له پشت ئه‌وانه‌وه، ڕێكخراو و سیسته‌مێكی مه‌ده‌نی به‌هێزمان هه‌بێت و گوشار بخاته سه‌ر حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت هاوكاری حكومه‌تیش بكات بۆ نموونه له پارێزگای خوزهستان كه سیمبولی پیت و به‌ره‌كه‌ت و سه‌روه‌ت و سامانی ئێرانه وه‌ها دۆخێكی ناڵه‌باری بۆ ژیان نه‌بێت. حكومه‌ت ناتوانێت یه‌ك لایه‌نه وڵات به‌ڕێوه ببات، به‌ڵكو ته‌نها له ڕێگه‌ی گه‌له‌وه ده‌بێت وڵات به‌ڕێوه بچێت، له‌وه‌ها حاڵه‌تێكدا پایه‌داری دێته ئاراوه، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆكه حكومه‌ته‌كان گرنگیان به به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی نه‌داوه. ئه‌م بابه‌ته له‌ڕێگه‌ی حكومه‌ته‌وه بۆ گه‌لیش ته‌شه‌نه‌ی كردووه، گۆڕه‌پانی یارییه‌كه وه‌ها ناله‌بار بووه و هه‌ر كه‌س ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی خۆی ده‌بینێت. له‌بنه‌ڕه‌تدا له ئێران شتێك به ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نییه. ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه ئازادی و دیموكراسییان ده‌وێت زیاتر بۆ خۆیان ده‌وێت نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. به‌هه‌مان شێوه‌ش حكومه‌ت گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نادات و له‌ناو كۆمه‌ڵگەدا ورده‌ورده گرنگیدان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌ناو ده‌چێت. چونكه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگەیه‌ك ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه كه تێیدا دامه‌زراوه‌یی مه‌ده‌نی نییه. كاتێك تۆ له‌ناو ژینگه‌یه‌كی ناڕێكوپێكدا ده‌ژی كه هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی تێدا نییه ڕێگه‌چاره چییه؟ ڕێگه‌چاره ئه‌وه‌یه كه خۆت بپارێزیت. كاتێك تۆ ده‌چیته ناو ژوورێك كه هه‌ر كه‌سێك كاری خۆی ده‌كات و هیچ شتێك قابیلی پێشبینی نییه و هیچ نه‌ریت و شێوازێكی كارامه نییه، ته‌نها ڕێگه‌یه‌ك كه بۆ تۆ ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه كه بیر له خۆت بكه‌یته‌وه و گه‌لی ئێمه به‌هه‌مان شێوه‌یه. هه‌لومه‌رجێك هه‌بوو كه هه‌ر كه‌سێك ته‌نها بیری له خۆی ده‌كرده‌وه و له ئه‌نجامدا چونكه كۆمه‌ڵگەی ئێمه دامه‌زراوه‌یی نه‌بووه، ناتوانێت كۆمه‌ك به ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات بكات و گوشارێكی كاریگه‌ر و كارامه بخاته سه‌ر حكومه‌ت.
ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگە دامه‌زراوه‌یی و ڕێكخراوه‌یی بوو ئه‌و كات گۆڕانكاری له ملهوڕی و سهرهڕۆییشدا ده‌كرێت، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه خۆی عه‌یبه، ئه‌مانه یه‌كتر وێران و خاپوور ده‌كه‌ن و ده‌وره‌یه‌كی بێسوود به‌دی ده‌هێنن. ملهوڕی و دیكتاتۆری كۆمه‌ڵگە وێران و خاپوور ده‌كات و ڕێگه نادات كه كۆمه‌ڵگە دامه‌زراوه‌یی و ڕێكخراوه‌یی بێت. كۆمه‌ڵگەیه‌ك كه ڕێكخراو نه‌بێت ملهوڕی تێدا خۆی دووباره به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه و له دهرفهتهكاند له‌گه‌ڵیدا به‌شه‌ڕ دێت و له ئه‌نجامدا سه‌قامگیری سیاسی تێدا نامێنێت. واتە گه‌ڕانێكی عه‌یبدار و خۆوێرانكهر و ناسه‌قامگیر دێته ئاراوه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تێدا جێگیر نابێت. ئه‌مه‌یه كه پایه‌داری و سه‌قامگیری له ئێران‌دا شتێكی ده‌گمه‌ن بووه. یان گه‌ل ته‌سلیم ده‌بێت یان ئه‌وه‌ی كه سه‌رپێچی و سه‌ربزێوی ده‌كات. یان ملكه‌چ ده‌بێت یان خۆی ڕاده‌ستی شاپه‌رستی ده‌كات، یان به ڕق و نه‌فره‌ته‌وه مه‌رگ به‌ر شا ده‌ڵێن. هه‌ڵبه‌ته له‌م نێوه‌نده‌دا هۆكاری ده‌ره‌كی و ناوخۆیی له ئارادا بووه و كێشه‌كانی قووڵتر كردۆته‌وه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئێمه له پێگه‌ی جوگرافیایی خراپیشدا بووباین به‌ڵنیاییه‌وه دۆخێك ده‌هاته ئاراوه كه تێدا هه‌موو هێزه ده‌ره‌كی و ناوخۆیی و هه‌رێمه‌كان كه به دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه ده‌یانویست له ئاوی لێڵ ماسی بگرن. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد كه یه‌ك لایه‌نه‌گه‌رایی بێته ئاراوه. هه‌ر كه‌س له بیری خۆیدا بێت و پێگه‌و گفتوگۆ و یه‌كگرتوویی نیشتمانیمان نه‌بێت تا له سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی هاوبه‌ش ڕێكه‌وتن بكه‌ن. له‌بری ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی و تائیفی بۆ ئێمه زیاتر گرنگی په‌یدا كرد و دواتریش بێ متمانه‌یی و توندوتیژی و نه‌فره‌تی لێكهوتهوه.
له‌م دۆخه‌دا به‌شێوه‌ی باو و سرووشتی كه‌سانێك به چه‌ند مۆدێلێكهوه دێنه پێشه‌وه و ده‌سه‌ڵاتێك دێنه ئاراوه. مۆدێلی یه‌كه‌م گرنگیدان به نه‌زم له بری ئازادی. له ساڵی 1921 ڕه‌زاشا به هه‌مان شێوه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشت، له دۆخێكی ناله‌بار و نائه‌من و هاوكات جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بوو. هێزه ده‌ره‌كییه‌كان هاتبوونه ناو خاكی ئێرانه‌وه و له هه‌ر شوێنێكی وڵات جووڵه‌یه‌ك سه‌ری هه‌ڵدابوو و وڵات به‌ره‌و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی سه‌یر ده‌ڕۆیشت. لێره‌دا كه خه‌ڵك له ده‌وری دهستڕۆیشتوویهك كۆ ده‌بنه‌وه و كه‌سێك كه به هۆی زیره‌كی و جیاوازی فه‌ردی و به‌هێز كه پشتیوانی ده‌ره‌كیشی هه‌یه ده‌بێته سه‌نته‌ر و له‌ده‌وری كۆده‌بنه‌وه. ئه‌مه مۆدێلێك بوو كه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشت.
مۆدێلی دووه‌م به‌دوایه‌كدا هاتنی هاوپه‌یمانی و ناكۆكی، یه‌كێك باڵاده‌سته و ملهوڕی و سه‌ره‌ڕۆیی ده‌كات، تا ئه‌و جێیه‌ی كه هه‌موو هێزه نه‌یاره‌كان له‌دژی كۆده‌بنه‌وه و هاوپه‌یمانی ده‌كه‌ن و پشتی له عه‌رز ده‌ده‌ن. كاتێك كه ملهوڕهكه له‌ناو ده‌بنه‌ن دووباره ئه‌و هێزانه‌ی كه له‌دژی ملهوڕهكه هاوپه‌یمانییان كردبوو كێشه‌یان تێده‌كه‌وێت و ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی دروست ده‌بێت. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه جۆن فۆران ئاماژه‌ی پێده‌كات و به به‌رگری شكێنهر ناوی ده‌بات. یه‌ك حكومه‌تی ملهوڕی له ئێران پێكدێت چونكه كه‌لێن له‌نێوان حكومه‌ت و گه‌لدا هه‌یه و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی كه له په‌راوێزدان و له‌ناو گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا ئاماده نین سه‌ره‌ڕای هه‌موو ناكۆكییه‌كانیان به ڕه‌واڵه‌ت له دژی هێزی سه‌ره‌كی ڕێكده‌كه‌ون تا ده‌سه‌ڵات بڕۆخێنن. له یه‌كه‌مین ده‌رفه‌تدا ئه‌و هێزانه دووباره له یه‌كتر ده‌ته‌كێنه‌وه و هه‌مدیسان بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی و دووركه‌وتنه‌وه و ناسه‌قامگیری له ئێران درێژه ده‌كێشێت. ئه‌و جۆره مۆدێله‌مان له شۆڕشی 1979 بینی كه چ هێزگه‌لێك لە دژی په‌هله‌وی ڕاپه‌ڕینیان كرد. كاتێك كه نرخی نه‌وت چل قات به‌رز بوویه‌وه شا تووشی ته‌وه‌هوم و له‌خۆباییبوون بوو، ئیتر گوێی له ڕاوێژكاره مه‌زنه‌كان كه ڕاوێژیان بۆ باوكی ئه‌ویش كردبوو نه‌ده‌گرت و هێزه نیشتمانییه‌كانی سه‌ركوت ده‌كرد و گرنگی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان نه‌ده‌دا. من له‌ناو هه‌ندێك له بیره‌وه‌رییه‌كاندا خوێندوومه‌ته‌وه كه شا به هێلیكۆپته‌ر به سه‌ر ئاسمانی تاران‌دا گه‌ڕاوه و خۆپیشاندانه‌كانی بینیوه. كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه به توڕه‌ییه‌وه له ئه‌میر عه‌باسی هووه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێرانی پرسیوه، ئایا ئه‌مه‌بوو ئه‌و یه‌كگرتووییه‌ی كه له‌نێوان حكومه‌ت و گه‌ل بوو؟ تێگه‌یشت كه ئیتر گه‌ل گه‌یشتووه به تینی. ئه‌و تێنه‌ده‌گه‌یشت، چونكه له‌ناو چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا دیل بوو، كه‌سانێكی ماستاوچی ماستاویان بۆ ده‌كرد و ده‌یانگوت كه هه‌موو شت باشه و شار له ئه‌من و ئه‌ماندایه.
خاڵێكی دیكه‌ی كه ده‌بووه هۆی كه‌لێن له نێوان حكومه‌ت و گه‌ل ئه‌وه‌یه كه پێكهاته و فه‌زایه‌كی مامناوه‌ند و ناوه‌ڕاست دروست نه‌بوو. كاتێك كه باس له كه‌لێنی نێوان حكومه‌ت و گه‌ل ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه كه له نێوان حكومه‌ت و گه‌ل هیچ شوێنێكی واستهیی نه‌بوو، هیچ پێكهاته‌یه‌كی ده‌روونی جێگیركراو نه‌بوو، هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی وا له ئارادا نه‌بوو كه له نێوان حكومه‌ت و گه‌ل ئیمكانی ئاڵوگۆڕ و گفتوگۆ و وه‌رگرتنی زانیاری له یه‌كتر دروست بكات. فه‌زایه‌ك كه بتوانێت بمێنێته‌وه و پایه‌دار بێت و تێدا چالاكی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و گه‌ل سه‌ربگرێت.
نوخبه، حزب و گرووپه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌و ڕێڕهوە چ ڕۆڵێكیان هه‌بوو؟
نوخبه‌كانی ئێمه به گشتی له‌ناو كۆمه‌ڵگەیه‌كی ناچالاك و نادامهزراوهییدا هه‌میشه په‌رته‌وازه بوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه نوخبه‌كان ده‌بێت له فه‌زایه‌كی وه‌ك زانكۆ و ڕێكخراوه مه‌ده‌نی و پیشه‌ییه‌كان ئاماده بن. زانكۆ ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌ناو وه‌ها فه‌زایه‌كدا بتوانێت له نێوان حكومه‌ت و گه‌ل دا ئاماده بێت و لێكۆڵینه‌وه بكات و بیر‌و بۆچوون و ڕا و تیۆری بۆ چاكسازی دروست بکات و له بواری گشتی له‌نێوان حكومه‌ت و گه‌لدا بێت. بوارێكی گشتی هه‌یه كه ده‌بێت له‌وێدا قسه بكرێت. ده‌وترێت كه میدیا و ڕۆژنامه‌كان لایه‌نی چواره‌می دیموكراسین، فه‌زایه‌ك له نێوان حكومه‌ت و گه‌ل. له‌وێدا ژماره‌یه‌ك ڕاپۆرت ده‌ده‌ن و شرۆڤه و ڕاڤه ده‌كه‌ن و ڕه‌خنه ده‌نووسن یان له سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ڕه‌خنه ده‌گرن و پێویسته وه‌ها فه‌زایه‌كی سه‌ربه‌خۆ دروست ببێت و له ده‌ستی حكومه‌تدا نه‌بێت. ئه‌و كاته‌یه كه میدیا و ڕۆژنامه‌كان نابنه مینبه‌رێكی شه‌خسی بۆ من و بۆ حكومه‌ت. له‌ناو وه‌ها فهزایهكدایه كه ئیمكانی به‌دواچوونی ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندی و داواكاری و ویست و داخوازی و سكاڵا دێته ئاراوه. ئاوێنه‌یه‌كه كه باڵانوێنی هه‌موو شتێكه و له‌وه‌ها فه‌زایه‌كدا ئیمكانی ئاڵوگوڕ دروست ده‌بێت. هه‌م شا و هه‌م هاووڵاتی له گۆشه‌یه‌ك له شاره‌كانی ئێران ده‌توانن ڕۆژنامه بخوێنه‌وه.
ئه‌گه‌ر كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و ڕادیۆیی سه‌ربه‌ست و ئازاد هه‌بێت هه‌م سه‌رۆك و هه‌م جوتیارێك له گوندێك ده‌توانن گوێ هه‌ڵخه‌ن و گوێ بگرن. ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌زایه بتوانێت سه‌ربه‌خۆیی پیشه‌یی و پارێزبه‌ندی یاسایی هه‌بێت به دڵنیاییه‌وه له‌وێدا كه‌م تا زۆر ئازاره‌كان، بابهتهكان ده‌خرێنه‌ڕوو. ئێستا له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و ژاپۆن و وڵاتانی پێشكه‌وتوو كه‌م تا زۆر له‌وه‌ها مۆدێلێكی جیاواز كه‌ڵك وه‌رده‌گرن یه‌كێك له شوێنانه كۆلێژهكانه، شوێنێك كه شوێنی بیر و ئه‌ندێشه‌یه و كه‌سانێك له‌و شوێنانه سه‌رقاڵی وه‌به‌رهێنانی فیكر و ئه‌ندێشه‌ن. به داخه‌وه له ئێران بوونی وه‌ها شوێن گه‌لێك زۆر لاوازه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت، حكومه‌تێكی مه‌شروع و ڕه‌وا نه‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه خه‌ڵك قبووڵی بكه‌ن و بڵێن كه ئه‌و هێزه بۆ سه‌رزه‌مین و سنوور و ئاینده و پێشكه‌وتن پێویسته. حكومه‌تی مه‌شروع و ڕه‌وا هێزێكه كه بۆ ئێمه سنوور داده‌نێت و پێمان ده‌ڵێت، بوه‌سته ترافیک سووره، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ده‌بێت باج بده‌ن و ئێمه‌ش ئه‌و هێزه قبووڵ ده‌كه‌ین چونكه بۆ ئێمه مانا و واتای هه‌یه.
به‌م قسه‌یه بێت كارامه‌یی حكومه‌ته‌كان له ئێران گرنگه؟
هه‌م مه‌شروعییه‌ت و هه‌م كارامه‌یی. كاتێك كه حكومه‌ت بۆ حكومڕانی له‌سه‌ر حه‌ق نه‌بێت یان كارامه‌یی نه‌بێت بۆ ئیداره‌دانی وڵاتێكی پان و به‌رین به هه‌موو فره‌چه‌شنی و شارستانییه‌تێكی ده‌وڵه‌مه‌ند، ئه‌و كات كه‌لێنه‌كه زیاتر ده‌بێت. من به پێی خوێندنه‌وه‌كانی خۆم گه‌یشتووم به‌و ئه‌نجامه كه لێكۆڵه‌وه‌ران هه‌وڵده‌ده‌ن كه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌لێنه‌دا سه‌ربكه‌ون، من ناوم نا چالاکوانانی سنووریی. له مێژووی هاوچه‌رخی ئێران ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س ده‌بینی كه چالاكگهری سنووریی بوون، یان له سنووری نێوان حكومه‌ت و گه‌ل هاتووچۆیان كردووه و به واتایه‌كی دیكه هه‌ندێكجار له په‌راوێز و هه‌ندێكجار له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بوون. به‌ڵام به‌هۆی ئاستی خوێندن و شێوازی ژیان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و جیاوازی تاكه‌كه‌سی و شێوه‌ی په‌روه‌رده و به‌رژه‌وه‌ندی و پیشه‌ی خۆیان له ناو حكومه‌ت بوون، به‌ڵام هاوكات له‌ناو ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگە و دامه‌زراوه واسیتهییهكان بوون و سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگە كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوون. ده‌نگی كۆمهڵگەیان ده‌بیست و له داواكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێده‌گه‌یشتن و دركی نیشتمانی‌یان هه‌بوو. ئه‌و كاته‌ش كه له‌ناو حكومهتدابوون سه‌باره‌ت به كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خوێنسارد و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و كاته‌ی كه له‌ناو كۆمه‌ڵگەش دابوون گرنگیان به پێداویستییه‌كان حكومه‌ت داوه و ده‌زانن كه حكومه‌ت خۆشی هه‌ندێك سنوور و كێشه‌ی هه‌یه. ناوی ئه‌و كه‌سانه‌م ناوه چالاكوانانی سنووریی. مرۆڤه سنوورییه‌كانی وه‌ك مه‌جید تههرانیان. ئه‌و به‌ر له شۆڕش له ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و له‌ناو سیستەمی په‌هله‌وی دووه‌م (محه‌مه‌د ڕه‌زا شای په‌هله‌وی) بوو. ئه‌و بیرمه‌ندێكی جددی بوو كه سه‌باره‌ت به داهاتوو بیری ده‌كرده‌وه و مه‌ترسییه‌كانی ده‌خسته‌ڕوو. ئه‌گه‌ر سیستەمی په‌هله‌وی گوێی به به‌شێك له پێشنیار و هۆشدار و لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جید تههرانیان بدایه به‌ڕای من شۆڕشی ئێران ڕووی نه‌ده‌دا. هه‌روه‌ها كه‌سێكی وه‌ك مه‌جید ڕه‌هنه‌ما، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی سیستەمی په‌هله‌وی دووه‌م گوێیان له‌و دوو مه‌جیده بگرتایه، ده‌یانتوانی زۆربه‌ی چاكسازییه‌كان بكه‌ن و ڕێگری له كێشه‌كان بكه‌ن و زۆربه‌ی ڕووداوه‌كان به‌ر له‌وه‌ی ڕوو بده‌ن چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌مڕۆكه له كۆمه‌ڵگەی ئێران وه‌ها كه‌سانێك هه‌ن؟
زۆربه‌ی به‌ڵگه‌كانی سه‌رده‌می قاجارییهکانم خوێندووته‌وه و تاوتوێم كردوون، ناسرەدینی شای قاجار زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ئه‌میر كه‌بیر باسی ده‌كرد قبووڵ ده‌كرد، وه‌ك “وقایع اتفاقیه” و دروستكردنی “دارالفنون”، ناسرەدین شای قاجار له ژێر كاریگه‌ری كه‌سایه‌تی ئه‌میر كهبیردا بوو، به‌ڵام چونكه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بوو، هه‌روه‌ها كه‌سانێك له ده‌ورووبه‌ری بوون ده‌یویست ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بپارێزێت و له كۆتایی ڕه‌زامه‌ندی خۆی بۆ كوشتنی ئه‌میر كه‌بیر ده‌ربڕی. هه‌رچه‌ند دواتر هه‌ندێك قسه‌ی كرد كه نیگه‌رانی و په‌رۆشی ئه‌وی ده‌رده‌خست. ئه‌مه زۆر سه‌یره كه لێكدژ و پارادۆكسێكی زۆر له مێژووی ئێران‌دا ده‌بینین. به هه‌رحاڵ پیاوه عاقڵه‌كانی حكومه‌ت چه‌ندین كارییان ده‌كرد و له كۆتاییدا دوور ده‌خرانه‌وه و ده‌كه‌وتنه په‌راوێزه و هه‌ندێكجاریش باجی قوورسیان داوه و لانیكه‌م ئه‌وه بوو كه كاریگه‌یان نه‌ده‌بوو، به‌و شێوه‌یه كه ده‌بووایه سوودیان لێ وه‌ربگرێت، سوودیان لێ وه‌رنه‌ده‌گیرا. له ڕاستیدا له سیستەمه حكومه‌تییه‌كان ئه‌و عه‌قڵ و هۆشه به شێوه‌ی سیستەماتیك جێ نه‌ده‌كه‌وت كه له عه‌قڵی ئه‌و كه‌سانه وه‌ك قه‌ڵغانێك بۆ پاراستن كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگیردرێت.
با نموونه‌یه‌ك بهێنمه‌وه، كاتی خۆی پاكڕه‌وان سه‌رۆكی ساواك بوو. ده‌گێڕنه‌وه ئه‌و لانیكه‌م ئه‌وه‌نده زیره‌ك و به هۆشبوو كه ده‌وترێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه چالاكوانانی سه‌ركوت ده‌كرد و كاری نابه‌جێی ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام لانیكه‌م توانی كه عه‌لی نه‌قی عالی خانی كه پسپۆڕ و كه‌سێكی ته‌كنۆكرات و زیره‌ك و داهێنه‌ر بوو بباته ده‌زگای ساواك. پاكڕه‌وان نفوزی و كاریگه‌ری له سه‌ر شا و بڕیاره‌كانی شا هه‌بوو و توانی عه‌لی نه‌قی بكاته وه‌زیری پیشه‌سازی کە ئه‌و وه‌زیره خزمه‌تێكی زۆری به ئێران كرد، ڕه‌زا نیازمه‌ند كه جێگری وه‌زیری پیشه‌سازی بوو. ئه‌م دوو كه‌سه به‌شێك بوون له چالاكوانه سنوورییه‌كان. به‌ڵام ئه‌و كات له ساواكدا لانیكه‌م ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه ده‌بیندران كه هه‌رچه‌ند كه‌م و بچووك بوون. به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی هۆكاری ئه‌وه‌ی كه شا مه‌جید ڕههنهمای كرد به وه‌زیری خوێندنی باڵا ته‌نها له‌به‌ر بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران بوو. شا ده‌یوست به‌مشێوه‌یه بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران كۆنتڕۆڵ بكات. شا ده‌یویست بڵێت وه‌زیر كه‌سێكه كه هه‌مووان پارێزبه‌ندی و كه‌سایه‌تی ئه‌ویان قبووڵه. هه‌ڵبه‌ته شا نه‌یتوانی تا سه‌ر ته‌حه‌مولی مه‌جید ڕه‌هنه‌ما بكات و هه‌موو قسه‌كانی ڕههنهمای پشتگوێ خست هه‌تا وای لێهات كه مه‌جید ڕه‌هنه‌ما واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت. ڕه‌زا نیازمه‌ند، مه‌جید ڕه‌هنه‌ما، عه‌لی نه‌قی عالی خانی، مه‌جید تههرانیان و عه‌لی ئه‌سه‌دی نموونه‌ی ئه‌و چالاكه‌وانه سنوورییانه بوون. ئه‌سه‌دی و تههرانیان له ڕێگه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌وه هه‌موو ناڕهزایهتیهیانهی له كۆمه‌ڵگەدا هه‌بوون بخه‌نه‌ڕوو. ئه‌گه‌ر گرنگی به هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و كه‌سانه درابا و ده‌سه‌ڵاتدرانی ئه‌وسا سیاسه‌ته‌كانی خۆیان گۆڕیبا، ده‌یانتوانی پێش به زۆربه‌ی كێشه‌كان بگرن. به كورتی كه‌لێنی نێوان حكومه‌ت و گه‌ل ڕیشه‌ی له دوو شت‌دا هه‌بوو، لاوازی گه‌ل و كه‌موكورتییه‌كانی پێكهاته‌یی و كرده‌وه‌كانی حكومه‌ت. ئه‌و چالاكوانه سنوورییانه نه‌یانده‌توانی به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌دا به باشی زاڵ بن.
مه‌به‌ستم له لاوازی كۆمه‌ڵگە ئه‌وه‌یه كه نه‌یده‌توانی كارامه و چالاك بێت و خۆی له ده‌روونه‌وه ڕێك بخات. به‌شێوه‌ی باو و سرووشتیی، كۆمهڵگەیهكمان هه‌بوو كه له‌سه‌ره‌وه چاوه‌ڕوانی زۆر بوو، له خواره‌وه‌ش په‌رچه‌كرداری كه‌م. به واتایه‌كی تر خه‌ڵك ته‌نها بۆڵه بۆڵی ده‌كرد. ئێستاش وایه هه‌موو بۆڵه‌بۆڵ ده‌كه‌ن هه‌ڵبه‌ته حه‌قی خۆشیانه بۆڵه‌بۆڵ بكه‌ن. چونكه كێشه و گرفته‌كان زۆرن. به‌ڕاستی ژیان بۆ خه‌ڵك قوورس بووه، به‌ڵام به بۆڵه‌بۆڵ و پرته و بۆڵه هیچ شتێك دروست نابێت. هیچ كۆمه‌ڵگەیه‌ك به پرته و بۆڵه و جنێودان و پاشمله لۆمه‌كردنی حكومه‌ت و ڕاكردن به هیچ كوێیه‌ك ناگات. كۆمه‌ڵگە پێویستی به كرداری داهێنه‌رانه و به‌شداری چالاكانه و ڕێكخراو هه‌یه و ئه‌مه‌ش ته‌نها شتێكه كه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا نییه و هه‌ر كه‌س له فیكری خۆیدایه و ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی نابێت جگه له حكومه‌تێكی ناچالاك و كۆمه‌ڵگەیه‌كی ناچالاك. ئه‌مه‌ش یانی فه‌راهه‌مبوونی زه‌مینه‌ی هه‌لپه‌رستی و كرداری وێرانكه‌ر. ئێستا له كۆمه‌ڵگەی ئێمه‌دا كتوپڕ كه‌سێك به‌ناوبانگ ده‌بێت و سواری شه‌پۆله‌كه ده‌بێت و به‌ڵێن ده‌دات و كه‌سانی سه‌رسه‌ری و گه‌مژه له ده‌وری خۆی كۆده‌كاته‌وه. له‌ڕاستیدا كۆمه‌ڵگە قابیلی پێشبینی نییه و هیچ متمانهیهكیش له ئارادا نییه و هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوور له‌م دۆخه كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
ڕۆڵی ئه‌و گرووپانه‌ی كه مه‌یلی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژێردراوه‌كانی گەل گرفت دروست ده‌كه‌ن چییه؟
به‌ڵێ، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی كۆمه‌ڵگەی ناكارامه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه كۆمه‌ڵگەیه‌كی مه‌ده‌نی و ڕێكخراویی و سه‌قامگیرمان هه‌بووایه، ئه‌گه‌ر ئێمه حزب و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆجێی به‌هێزمان هه‌بووایه كه تێدا خه‌ڵك ڕه‌فتاری مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تییان به مه‌شق و ڕاهێنانی پێویست و باشیان ئه‌نجام دابووایه و گه‌شه‌یان په‌یدا بكردایه و میدیایه‌كی به‌هێز و پرۆفیشناڵ و پسپۆڕمان هه‌بووایه، له‌و كاته‌دا بابه‌ته‌كانی ئێران ته‌نها بۆ بابه‌تی هه‌ڵبژاردن سنووردار نه‌ده‌كرا.
به سه‌رنجدان به هه‌موو ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و له فه‌زای سۆشیال میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌گیرێت، ئایا متمانه ڕوو له دابه‌زینه یان ڕوو له هه‌ڵكشانه؟
ڕۆژ له دوای ڕۆژ كه‌لێنی نێوان حكومه‌ت و گه‌ل زیاتر ده‌بێت و ڕۆژ له دوای ڕۆژ مه‌ودای نێوان حكومه‌ت و گه‌ل زیاتر ڕوو له هه‌ڵكشانه. بێ متمانه‌یی به دامه‌زراوه گشتییه‌كان و حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت بێ متمانه‌یی به به‌شێك له هه‌ڵبژێردراوه‌كانیش ڕوو له زیادبوونه. لانیكه‌م خه‌ڵك له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكی دیاریكرا و سنووردار ڕووبه‌ڕوو ببنه‌وه كه خۆیان هه‌ڵیانبژاردووه و ده‌توانن كه هه‌ست بكه‌ن كه ده‌توانن بیبینن و متمانه‌ی لێ وه‌ربگرنه‌وه و پرسیاری لێ بكه‌ن. هه‌ر ئه‌و ڕاده‌یه‌ش ده‌توانێت كۆمه‌ڵگە هیوادار بكات، به‌ڵام به داخه‌وه وه‌ها نییه و خه‌ڵكه‌كه به‌ره‌وڕووی دۆخێك بوونه‌ته‌وه كه ناتوانن ده‌مه‌ته‌قێ و گفتوگۆ بكه‌ن. سروشتییه كه وه‌ها دۆخێك، كه‌لێنی نێوان حكومه‌ت و گه‌لی لێده‌كه‌وێته‌وه. حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراو هه‌یه، به‌ڵام هه‌مدیسان خه‌ڵك هه‌ر وه‌ك سه‌رده‌می ڕیفۆرمخوازه‌كان حكومه‌ت به جۆرێك بێ ده‌سه‌ڵات ده‌بینن، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دروستكردنی جۆرێك هه‌ستی بێ ده‌سه‌ڵاتبوون. سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ند ڕووخسارێكی جددی هه‌یه، وه‌ك متمانه به دامه‌زراوه‌كان، به یاسا، به حكومه‌ت، به سیستەم و چوارچێوه یاساییه‌كان و پڕۆتۆكوڵ و به‌ڵێنه‌كان و له ئه‌نجامدا هه‌ستی هاودڵی و په‌یوه‌ند و به‌شداریكردن. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه به سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بزانین به‌ڕای من به پێی به‌ڵگه‌كان له یه‌ك دوو ساڵی دوای ڕێككه‌وتنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه و ئه‌و كێشانه‌ی كه بۆ ده‌زگای دیپلۆماسی ئێمه دروست ده‌بێت، خه‌ڵكه‌كه نا‌ئومێد و بێ متمانه و تووڕه ده‌بن، یان له ئه‌تۆم بێزار ده‌بن یان ئه‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌س به دوای كڵاوی خۆیدا ڕاده‌كات. هه‌ندێك به دوای لیره و كڕین و فڕۆشتنی دۆلار و زه‌وی و شتی ترن. له دنیای سۆشیال میدیادا ده‌ریده‌بڕن و پرته و بۆڵه ده‌كه‌ن. به‌شداریكردنی ڕێك‌وپێك و كاریگه‌ر و سه‌قامگیر و یاسامه‌ند له كۆمه‌ڵگە و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی جدی و كاریگه‌ر و داهێنه‌رانه كه‌م بۆته‌وه. ئه‌و بێزارییه‌ی كه له دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی 2017 بینیمان. كه‌واته وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئێمه له‌ناو دۆخێكی زۆر مه‌ترسیدار داین كه نیگه‌رانی نیشتمانیی و مێژوویی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئاگادار نه‌بین و چاودێری نه‌كه‌ین زۆربه‌ی ده‌ستكه‌وته نیشتمانییه‌كانمان له ناو ده‌چێت و زۆربه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانمان تا ماوه‌یه‌كی زۆر زیانی به‌رده‌كه‌وێت. له‌وه ده‌چێت ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه هه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت گه‌له‌كه‌مان باجێكی زۆر ده‌ده‌ن كه قابیلی قه‌ره‌بووكردنه‌وه نابێت و ڕۆژ له دوای ڕۆژیش ئه‌گه‌ری چاككردنه‌وه و زیندووكردنه‌وه‌ی متمانه‌ش له ده‌ست ده‌چێت. خه‌ڵكانێك كه بیست و چه‌ند ملیۆن ده‌نگیان هێناوه و له سه‌ر ده‌نگی خۆشیان سوورن و وه‌ستاون و هیوا و ئاواتیان هه‌بووە، به‌ڵام كاتێك كه هیوا و متمانه نامێنێت و له‌ناو ده‌چێت و لێكده‌ترازێت، ئیتر دووباره دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌و متمانه‌یه زۆر سه‌خت ده‌بێت. چونكه ئێمه ده‌ڵێن ئومێد به شێوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت و به شێوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌ناو ده‌چێت. كاتێك كه متمانه له‌ناو ده‌چێت دووباره دروستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه، ڕێككه‌وتنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وێت كه تێچووه‌كه‌ی زۆر ده‌بێت.
چ ڕێكارگه‌لێك بۆ گه‌ل و حكومه‌ت و هه‌موو حزب و گرووپه‌كان پێشنیار ده‌كه‌یت؟
ده‌بێت کۆمەڵێک كار بكرێت، هه‌ندێكی له كورتخایه‌ن و هه‌ندێكی له درێژخایه‌ندا، به‌ڵام من گه‌ره‌كمه ته‌نها له‌سه‌ر ڕێكاری كورتخایه‌ن گفتوگۆ بكه‌م و پێداگری له‌سه‌ر بكه‌م كه هه‌ڵبه‌ته كات و زه‌مه‌نیشی هه‌یه و ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر نه‌جووڵێن ئه‌و ده‌رفه‌ته‌شمان له كیس بچێت. كۆمه‌ڵگەی ئێران پێویستی به كات و زه‌مه‌ن هه‌یه. كۆمه‌ڵگەی ئێران له‌ژێر پێستی خۆیدا هه‌ندێك گۆڕاوه و ده‌یه‌وێت پێسته‌كه‌ی فڕێ بدات و ئه‌مه‌ش پێویستی به كات و زه‌مه‌ن هه‌یه. گۆڕانكاری له ڕێژه‌ی خوێنده‌واری، ئاگاهی و زانیاری، په‌یوه‌ندی، زانكۆ، خوێندكاران، گه‌شه‌ی ئاماری خوێندنی باڵا، كۆمه‌ڵگەی زانكۆ، گه‌شه‌ی كاره زانستییه‌كان، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌نجان، به‌شداریكردنی زیاتر ژنان، گۆڕانكاری له دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و پیشه‌یی و كه‌رتی تایبه‌ته‌كان، هه‌موو ئه‌وانه گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران كردووه و ده‌بێت به هه‌ند و گرنگ وه‌ربگیردرێن. كه‌واته ته‌نها شتێك كه كۆمه‌ڵگەی ئێران پێویستی پێیبوو كه قه‌ڵه‌مبازێكی باش بدات كات و زه‌مه‌ن بوو. به‌داخه‌وه هۆكاری ده‌ره‌كی و ناوخۆیی ده‌ستیان به ده‌ستی یه‌كتردا دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كات و زه‌مه‌نه له ده‌ستی گه‌لی ئێران ده‌ربهێنن و ئه‌مه‌ش زۆر جێی حه‌سره‌ت و خهفهتبارییه. ئه‌و ڕێكار و چاره‌سه‌ره‌ی كه پێشنیاری ده‌كه‌م ڕه‌نگه دوایین ئومێدی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران بێت.
ئه‌و ڕێكار و ڕێگه‌چاره‌یه چییه؟
ڕێگەچارەکان دوو لایه‌نه‌ن، هه‌نگاوی نیشتمانی له لایه‌ن كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی و هه‌نگاوی نیشتمانی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دەنرێن. له‌لای كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه ئه‌وه‌یه كه كه‌سانی ژیر و چالاک پێشڕه‌و بن و كه‌سانی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و زانكۆ و ڕه‌خنه‌گران و چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكانی پیشه‌یی و كولتووری و بیرمه‌ندان بێنه پێشه‌وه و یه‌ك هاوپه‌یمانی بۆ ئێران به‌ده‌ر له هه‌موو جۆره كێشه و بۆچوونه ئایدیۆلۆژییه‌كان دروست بكه‌ن كه بنه‌ماكه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران بێت. ئێمه گه‌ره‌كمانه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران بپارێزین و هاوكات مافی ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانیی و مافه‌كانی گه‌ل و كولتوور و فه‌رهه‌نگ و میراتی ئێران چ ئایینی و چ نیشتمانیی بپارێزین. هیچ جیاوازییه‌ك له من و تۆ دا نییه. له‌وانه‌یه یه‌كێك نیشتمانیی بێت و یه‌كێكی دیكه مه‌زهه‌بی، هه‌ر دوو پابه‌ندین به یه‌ك میراتی ئێرانی. خاڵی هاوبه‌شی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئێران و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران پارێزاو بێت و ئێران وێران و خاپوور نه‌بێت و ئێران نه‌بێته شوێنی ته‌راتێنی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان. مافی لهبیركراوهی گه‌ل دووباره زیندوو بكرێته‌وه و لێره‌دا پێموایه ڕۆڵی زانكۆكان زۆر كاریگه‌ر و گرنگه، زانكۆ و خوێندكاران ده‌توانن هه‌م له به‌رهه‌مهێنانی ناوهڕۆك و هه‌م له به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی په‌یوه‌ندی و متمانه كاریگه‌ریان هه‌بێت. به‌ڵام هاوكات یه‌ك هه‌نگاویش له‌لای حكومه‌ته‌وه زۆر گرنگ و پێویسته (حكومه‌ت مه‌به‌ستم ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی) ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك له‌وان هه‌نگاو بنێت و كه‌سانی ژیری سیستەم به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م باڵ و ئه‌و باڵ كه ژیر و واقیع بینن و حسابی هه‌موو شت ده‌كه‌ن كۆ ببنه‌وه. كه‌سانێك كه به فیكری به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵات و گرووپ و باڵی خۆیان نین و ته‌نها له بیری ئێران و گه‌ل و میراتی كولتووری ئێرانن، داوا له كه‌سانی خانه‌نشین و دوورخراوه‌كان بكه‌ن كه هه‌موویان ببن به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ده‌نگ له ئێرانه‌وه به‌رگوێ بكه‌وێت. یه‌كگرتوویی و هاوئاههنگێك دروست ببێت له‌سه‌ر بنه‌مای مافی گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتدارێتی گه‌ل و یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی خاك و بنه‌مای ده‌ستوور و بنه‌مای مافه‌كانی گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتدارێتی یاسا بێت. ئێستا ئێمه له جیهاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نێك به‌ره‌وڕوو بووینه‌ته‌وه كه له سێ گۆشه‌ی واشنتۆن و ئیسرائیل و ڕیاز دروست بووه كه به نیازن ئێران له‌ناو ببه‌ن، ئه‌وان به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ڵسووكه‌وت ناكه‌ن و به پێچه‌وانه‌ی عورفی جیهانی هه‌نگاو ده‌نێن. كه‌واته چۆنه ئێمه نامانه‌وێت كه له ئێرانه‌وه ده‌نگێكی مه‌ده‌نی به‌هێز ببیسترێت؟ ئێمه پێویستیمان به كۆمه‌ڵگەیه‌كی مه‌ده‌نی ژیرانه هه‌یه نه‌ك هه‌ستیار و ئێحساسی. ئێمه ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و كۆمه‌ڵگەیه‌كی مه‌ده‌نی گوڕوتین ده‌ڕۆین له كاتێكدا له پاڵ ئێحساسات و سۆز و گوڕوتینی نیشتمانی، پێویستیمان به كۆمه‌ڵگەیه‌كی مه‌ده‌نی و یاسامه‌ند و حكومه‌تێكی عه‌قڵانی و ژیرانه هه‌یه. واتە ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت عه‌قڵی بێته‌وه به به‌ریدا، هه‌روه‌ها عه‌قڵانییه‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگەدا جێگیر بكرێت. له‌وه‌ها حاڵه‌تێكدا ده‌توانین له نیوه‌ی زه‌ره‌ر بگه‌ڕێنه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وه‌ها حاڵه‌تێكدا چالاكوانانی سنووری چالاكترین توخم ده‌بن و له‌وه‌ها گۆڕهپانێكدایه كه ئیمكانی چالاكی و كاریگه‌ر بوونیان زیاتر ده‌بێت.
ئایا ئه‌مه له ئاینده‌دا تا چ ڕاده‌یه‌ك له‌وانه‌یه ڕوو بدات؟
ئه‌وه پێویستی به شاره‌زایه‌كی تره كه شی بكرێته‌وه، به كورتی چوار سیناریۆ له‌به‌رده‌م ئێران‌دا ده‌كرێت وێنا بكرێت كه من به كورتی باسی ده‌كه‌م. سیناریۆی هه‌ره باش ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات عه‌قڵانی تر و ژیرانه‌تر هه‌ڵسووكه‌وت بكات و هه‌م كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نیش ژیرانه هه‌نگاو بنێت. ئه‌م دووانه پێكه‌وه هه‌ڵكردنێكی داهێنه‌رانه‌یان هه‌بێت كه من ناوی ده‌نێم سیناریۆی لابردنی زیانی گه‌وره. ئێران له‌ناو ڕای گشتی جیهاندا ڕاستی و ڕه‌وایی په‌یدا ده‌كات و ڕای گشتی جیهان تره‌مپ له‌وه زیاتر به ته‌نها جێده‌هێڵێت. له‌ناوخۆشدا یه‌كگرتوویی نێوان حكومه‌ت و گه‌ل له پێناو چاكسازی بنه‌ڕه‌تی و پێكهاته‌یی و ئاكاری دروست ده‌كات. مافی ده‌سه‌ڵاتدارێتی نیشتمانی و مافی گه‌ل چاكتر ده‌بێته‌وه و ده‌توانین به‌هره له پێشكه‌وتن و بره‌وسه‌ندنی ئێران وه‌ربگرین و ته‌نانه‌ت قه‌ڵه‌مبازێكی مێژوویی بده‌ن و ئه‌مه زێڕیترین سیناریۆ بۆ ئێرانه.
سیناریۆی دووه‌م، ئه‌مه‌یه كه كۆمه‌ڵگە چالاك بێت و ژیرانه هه‌نگاو بنێت، به‌ڵام حكومه‌ت سه‌رپێچی و سه‌ربزێوی بكات و ڕێگای ژیرانه نه‌گرێته‌به‌ر. ئه‌م سیناریۆیه سه‌ركوتكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی لێده‌كه‌وێته‌وه و تێچووه‌كه‌شی زۆر ده‌بێت. هه‌رچه‌ند بۆ گه‌ل و كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی ئێران ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك دژواری خاڵی ڕۆیشتنێكی دڵنیایانه بێت بۆ گۆڕانكاری له‌ناوه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ پاراستنی سه‌رزه‌مین و شارستانییه‌تی ئێران.
سیناریۆی سێهه‌م، ئه‌مه‌یه كه حكومه‌ت ژیرانه هه‌نگاو بنێت و هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵگە ناڕێكوپێك و بێ ئۆقره بێت و توندڕه‌وی بگرنه‌به‌ر و پێشوازی له چاكسازی له‌ناوه‌وه نه‌كات. ده‌سه‌ڵات هه‌رچه‌ند به دره‌نگیشه‌وه بۆ لای عهقڵانێت هه‌نگاو ده‌نێت، به‌ڵام به‌هۆی توندڕه‌وییه‌كان و بێ ئاگایی گشتی له‌ناو كۆمه‌ڵگەی سیاسی وڵات ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت. ئه‌م سیناریۆیه وێكچوویهكی ناپایه‌داره و تێچووه‌كه‌شی زۆر ده‌بێت و زه‌ره‌ر و زیانی نیشتمانیی لێده‌كه‌وێته‌وه.
سیناریۆی چواره‌م، ئه‌مه‌یه كه نه حكومه‌ت و نه كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هیچ كامیان ژیرانه هه‌نگاو نه‌نێن و ئه‌نجامی ئه‌م سیناریۆیشه كه‌لێنی نێوان گه‌ل و حكومه‌ت و گرژی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی نیشتمانیی و له‌ناوچوونی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆر گه‌وره و مێژوویی ده‌بێت.
سه‌رچاوه/ كتاب مسئله ایران
گفتوگۆی سه‌مانه مه‌عارف له‌گه‌ڵ مه‌قسوود فهراستخا
[1] – ئەم بابەتە وەرگێڕانی گفتوگۆیەكە لەگەڵ كۆمەڵناسی ئێرانی مەقسود فیراسەتخا سەبارەت بە كێشەكانی ناوخۆی ئێران و بەتایبەت ئەو كەلێنانەی كە لە نێوان حكومەت و گەلدا هەیە. گفتوگۆكە لە كتێبێكدا بەناونیشانی “مسئلەی ایران” لە ئامادەكردنی ناوبراو و لە لایەن “چاپخانەی آگاە”وە بڵاو دەبێتەوە.
[2] – ئەم چاوپێكەوتنە بە ناونیشانی “شکاف دولت-ملت در جامعەی ایران؛ ریشه‌ها و آیندهای آن” بڵاو كراوەتەوە.
وەرزنامەی ئێرانناسی ژمارە (٦)، ساڵی دووەم، كانونی دووەمی 2023