ئایندەی شاره‌كان؛ سیاسه‌تمه‌داره‌كان ده‌توانن چی فێر بن له پێوه‌ره‌كانی شاره زیره‌كه‌كان؟
نووسین: برونو لانفين
بەڕێوەبەری پێوەرە جیهانییەکان لە کۆمپانیای “INSEAD”، سەرۆکی ڕوانگەی شارە زیرەکەکان، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای “D&L Partners”
وەرگێڕان: سه‌رهه‌نگ ئەحمەد
سەرچاوە: “مجلة دبي للسیاسات”
https://rb.gy/evw6zy
به درێژایی ده‌یه‌ی ڕابردوو، هه‌ل و به‌ربه‌سته‌كانی په‌یوه‌ست به شاره زیره‌كه‌كان گرنگییه‌كی زۆریان پێ درا، ئه‌مه‌ش كارێكی سەیر و نامۆ نەبوو، به تایبه‌ت كه بابەتی شاره زیره‌كه‌كان ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی دووڕیانێك له نێوان دوو ئاڕاسته‌ی گه‌وره‌ی كاریگه‌ر له كۆمه‌ڵگە نوێكاندا كه بریتین له 1. شارنشینی كه دوو له سه‌ر سێی مرۆڤ له‌خۆ ده‌گرێت تاوه‌كوو ساڵی 2030، 2. خێرابوونی داهێنانی ته‌كنیكی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه ده‌بێته هۆی دروستكردنی گۆڕانكارییه‌كی جیهانیی مه‌زن، كه هه‌ندێک كاردانه‌وه‌ی نەرێنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت (بواری زیرەکیی ده‌ستكرد به نموونه). بەڵام بڕیاربه‌ده‌ستان له هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت لە ئێستادا گرنگی بە دوو ئه‌ڵقه‌ی گرنگی پێكگه‌یشتنی سیاسه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی شاره زیره‌كه‌كان نادەن، كه یه‌كه‌میان بریتییه له: پێوه‌ره نه‌گونجاوه‌كان بۆ پێوانی ئاستی شاره زیره‌كه‌كان و شكستهێنانی هه‌وڵه‌كان بۆ دامه‌زراندنی له چوارچێوه جیاوازه‌كانی جیهاندا. دووه‌میشیان، پێناسه‌یه‌كی گشتگیری ناهاوسه‌نگ بۆ شاره زیره‌كه‌كان، كه زۆر جار وا سه‌یری شاره زیره‌كه‌كان ده‌كرێت كه “هه‌وڵێكی ته‌كنه‌لۆژین” و “لایه‌نی مرۆیی” تییاندا بوونی نییه یاخود له ئاستیان كه‌م ده‌كرێته‌وه.
ده‌با له‌م بابه‌تانه بكۆڵینه‌وه به پێی ئه‌نجامی دوو ئامرازی نوێی نێوده‌وڵه‌تی كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو كه‌لێنه ده‌كه‌ن (نیشانده‌ری شاره زیره‌كه‌كان) (په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌شه‌پێدانی ئیداری/زانكۆی سه‌نگاپووره بۆ ته‌كنه‌لۆژیا و دیزاین) و نیشانده‌ری “مۆر و خه‌ڵاتی شاره‌كه بۆ خۆشگوزه‌رانی و له‌خۆگرتن” ده‌رچووه له لایه‌ن “دی ئێڵ پارتنه‌رز”. وانه سوودلێوهرگیراوهكان و كاردانه‌وه‌كان چین سه‌باره‌ت به‌و سیاسه‌تانه‌ی كه ده‌كرێت لێیانه‌وه پوخت بكرێنه‌وه؟
بودجە له نێوان هۆكاره مرۆیی و ته‌كنیكییه‌كان: نیشانده‌ری شاره زیره‌كه‌كان(1)
فه‌لسه‌فه‌ی خۆدزینه‌وه له پشتی “نیشانده‌ری شاری زیره‌ك” ئه‌وه‌یه كه بەرپرسان و سه‌ركرده‌ی شاره‌كان پێویستیان به زیاتر له‌وه هه‌یه كه ته‌نها پشت ببه‌ستن به‌و نیشانده‌رانه‌ی په‌یوه‌ستن به ته‌كنه‌لۆژیا به‌رده‌سته‌كان، یاخود بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی وه‌ك تۆڕه زیره‌كه‌كان، یان شوێن وه‌ستانی ئۆتۆمبێله زیره‌كه‌كان، به‌ڵكوو پێوسته ڕێگایان هه‌بێت بۆ دیاریكردنی “هۆكار” له پشتی بنیاتنانی شاره زیره‌كه‌كان -نه‌ك ته‌نها زانینی “چۆنیه‌تی” و به‌س، بە دەربڕینێکی دیکە: پێویسته شاره زیره‌كه‌كان شارانێك بن كه به‌خته‌وه‌ریی هاوڵاتییان و كواڵتیی ژیانیان له كاره هه‌ره له‌پێشینه‌كان و ئامانجی ڕه‌ها بێت.
نیشانده‌ری شاره زیره‌كه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاسته‌نگه ده‌كات به كۆكردنه‌وه‌ی تێڕوانینه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له 112 شار له جیهاندا و نوێنه‌رایه‌تیكردنی به شێوه‌یه‌كی دیجیتاڵی و هاوسه‌نگ سه‌باره‌ت به تێڕوانینی هاوڵاتییهكان بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ته ناوخۆیی و شاره‌وانییه‌كان به ئاڕاسته‌ی دروستکردنی شاره زیره‌كه‌كان. شێوازه سه‌ره‌تاییه‌كانی نیشاندهرهكان تاقی كرانه‌وه له سه‌ر بنه‌مای 16 توێژینه‌وه له ناوچه جۆراوجۆره‌كان، له نێویشیاندا شاره‌كانی دوبه‌ی و ڕامەڵا له شاره عه‌ره‌بییه‌كان(2).
چۆن شاری گه‌شه‌سه‌ندوو و به‌خته‌وه‌ر بنیاد بنێین له‌م سه‌رده‌مه‌ی كه لێڵیی بینین باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه؟ تێڕوانینی باو چییه ده‌رباره‌ی “شاری زیره‌ك” له لای کاربەدەستان و خاوهنكاران له شاره جیاوازه‌كانی وه‌ك (بۆستن، بۆینس ئایرس، ئه‌مسته‌ردام، دوبه‌ی، ڕامەڵا، جاكارتا، به‌نگالۆر، سه‌نگاپووره و سیئۆل؟)، ئایا له تواناماندایه كه‌شه نموونه‌ییه‌كانی گه‌شه‌كردن و خۆشگوزه‌رانی دیاری بكه‌ین و پێوانه‌ی بكه‌ین له‌م جیهانه‌ی كه گۆڕانكارییه‌كان خێران تێیدا؟
له ساڵی 2019دا شاره ئه‌ورووپییه‌كان زۆر باو بوون به پێی پێوه‌ره‌كانی شاره زیره‌كه‌كان، له هه‌مان كاتدا سهنگاپوورە سه‌رووی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتبوو. پلهبهندییهكان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه پێویست ناكات شاره‌كان گه‌وره بن بۆ ئه‌وه‌ی زیره‌ك بن، بۆ نموونه شاره قه‌باره مامناوه‌نده‌كان (كه ژماره‌ی دانیشتووانی له ملیۆنێك كه‌متره) به چڕی خۆیان سه‌لماندووه له لوتكه‌ی پێوه‌ره‌كاندا.
له ناوچه عه‌ره‌بییه‌كاندا شاری دوبه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت (كه پله‌كه‌ی (45)ە له ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا)، ئه‌بوزه‌بی (كه پله‌كه‌ی (56)ە له ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا)، شاری ڕیاز (كه پله‌كه‌ی (71)ە له ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا) كه ئه‌نجامێكی هانده‌ره. له‌و نێوه‌نده‌دا ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه كه پێویسته له سه‌ر شاری قاهیره (پله‌كه‌ی (99)یه له ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا) و شاری ڕه‌بات (پله‌كه‌ی (101)ە له ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا) چه‌ندین لایه‌ن پێش بخه‌ن، له كاتێكدا ده‌ركه‌وتووه كه شاره چینی و هیندییه‌كان كه پێوه‌ره‌كان گرتوونیه‌ته‌وه كه چۆن سیاسه‌ته تۆكمه و به‌هێزه‌كان به سوود گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاره زیره‌كه‌كان له‌م دوو وڵاته چڕه‌ی دانیشتوواندا.
خۆشگوزه‌رانیی گشتگیر له ئاستی شاردا: پێوه‌ری مۆر و خه‌ڵاتی شار بۆ خۆشگوزه‌رانی و گشتگیریهت (PICSA)(3)
ده‌كرێت به‌رده‌وامیی دابه‌زینی ئاستی یه‌كسانی (یان په‌راوێزخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی) زیان بگه‌یه‌نێت به گه‌شه‌كردن و سه‌قامگیریی ئابووری، دوور له هۆكاره ئابوورییه پاڵفته‌كان، حكومه‌ته‌كان به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرن به‌رانبه‌ر به هاوڵاتییه‌كانیان و پابه‌ندی ده‌كات گه‌ره‌نتیی ئه‌وه بدات كه سووده ئابوورییه‌كان بۆ هه‌مووان بێـت، بۆیه خۆشگوزه‌رانیی گشتگیر گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌شێكی له‌بار ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی پڕجووڵه، داهێنه‌ر، متمانه‌به‌خۆ و سه‌ركه‌وتوو له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
ئامانجی پێوه‌ری “PICSA” (مۆر و خه‌ڵاتی شار بۆ خۆشگوزه‌رانی و گشتگیریهت) بریتییه له دیاریكردنی هه‌ڵسوكه‌وته نمونه‌یییه‌كان له ئاستی جیهاندا له‌م بواره‌دا.
چالاككردنه‌وه‌ی پێوه‌ری “PICSA” كه له شاری بلباو (ئیسپانیا) ئه‌نجام درا له تشرینی دووه‌می 2019دا، باشترین 20 شاری دیاری كرد له ڕووی خۆشگوزه‌رانیی گشتگیره‌وه كه ئه‌و شارانه‌ن ئابوورییه‌كی به‌هێزیان دروست كردووه و له هه‌مان كاتدا وایان له هاوڵاتییه‌كانیان كردووه كه به‌شدار بن له سوود و قازانجه‌كان. ئه‌م پێوه‌ره ئامانجی نیشاندانی ئه‌و پێكهاتانه‌یه كه وا له شارێك ده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتوو بێت له ڕووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
وه به پێچه‌وانه‌ی “نیشانده‌ری شاری زیره‌ك”ه‌وه، نیشانده‌ری “PICSA” به توندی پشت ده‌به‌ستێت به دەیتا جێگیره‌كان له چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ئه‌م نیشانده‌ره له سێ خولگه‌دا ده‌خولێته‌وه: گشتگیریی ئابووری و گشتگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی و گشتگیریی شوێنی/گونجاوی بۆ نیشته‌جێبوون و كار و كاسپی.
ئه‌م گۆڕاوه به‌كارهاتووانه‌ی ناو ئه‌م سێ پایه و خولگه‌یه، ڕووماڵی به‌شێكی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌وله‌ویات و سیاسه‌ته شارستانییه‌كان ده‌كه‌ن وه‌ك: فێركردن، یان هه‌لی كار ڕه‌خساندن، یان داهات، یاخود بزاوتی كۆمه‌ڵایه‌تی، یان یه‌كسانیی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه، یان پاكێتیی ژینگه، یان به‌رده‌ستبوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان.
شێوازی “A-B-C-D-E-F” بۆ به‌ره‌وپێشبردنی شاره‌كانی ئایندە، هه‌ندێک كاریگه‌ریی لێ ده‌كه‌وێته‌وه په‌یوه‌ست به سیاسه‌ته‌كان له تێكه‌ڵه‌یه‌ك له هه‌ردوو پێوه‌ره ئاماژه‌پێكراوه‌كانی “پێوه‌ری شاری زیره‌ك” و پێوه‌ری “PICSA”. بێگومان ئه‌م كاریگه‌رییانه جیاواز ده‌بن به سروشتی خۆی له ڕووی گرنگییه‌كه‌ی له ڕێڕه‌وی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریی دیاریكراو به‌و شارانه‌ی كه له‌به‌رچاو ده‌گیرێن. قه‌باره‌ی شاره‌كان به هه‌مان شێوه كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان هه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده نێوخۆییه‌كان ده‌توانن به‌ده‌ستی بهێنن، به هه‌مان شێوه پله‌ی سه‌ربه‌خۆیی كه شاره‌كان هه‌یانه له خودی خۆیاندا به‌رانبه‌ر حكومه‌ته نیشتمانییه‌كانیان، بۆ نموونه له ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو، وا پێده‌چێت كه متمانه به حكومه‌ت (حكومه‌تی ناوه‌ندی و ناوچه‌یی) به‌رزه، هه‌وڵه دراوه‌كان بۆ باشتركردنی بژێویی دانیشتووان به ئاسایی وه‌رگیراوه، پێویسته ئه‌مه ببێته بناغه‌یه‌كی لۆژیكی بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه نوێیه‌كان له‌و شارانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی ساده‌یان تێدایه له‌و لایه‌نانه‌وه، وه‌ك پاكێتیی ژینگه و توانایان له سه‌ر خه‌رجییه‌كان.
ده‌كرێت كاریگه‌رییه سیاسییه په‌یوه‌سته‌كان به‌و دوو نیشانده‌ره كورت بكه‌ینه‌وه به‌وه‌ی كه ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ین به “A-B-C-D-E-F” بۆ په‌ره‌پێدانی شاره‌كانی داهاتوو:
“A” ئاماژه‌یه بۆ “پرسیار ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كه”
ناكرێت بنیادنانی شاری زیره‌ك ئامانج بێت له خودی خۆیدا، به‌ڵكوو پێویسته ئامانج بێت بۆ چاككردنی ئه‌دای شاره‌كه و توانای كێبڕكێكردنی، باشتركردنی ژیانی هاوڵاتییان له شاره‌كه زیاتر گشتگیر بێت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی تێیدایه، هه‌ر بۆیه پێویسته له سه‌ر ستراتیژیه‌تی شاری زیره‌ك كه به‌ند بێت له سه‌ر بنه‌مای كه‌م كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌ها و مه‌به‌سته نێوخۆییه‌كان بێت، ئه‌م بنه‌مایانه پێویسته پێكهێنه‌ره‌كه‌ی خه‌ڵكی بێت نه‌ك سه‌رنجی له سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیا بێت.
“B” ئاماژه‌یه بۆ “چه‌سپاندنی براندی بازرگانی”
به دڵنیاییه‌وه شاره‌كان (زیره‌كه‌كان به دیاریكراوی) بوونه‌ته توخمێكی سه‌ره‌كی بۆ كێبڕكێی جیهانی، ئه‌مه‌ش لە سەر ڕه‌وته بازرگانییه‌كان، وه‌به‌رهێنان و به‌هره‌كان دەچەسپێت.
له‌م ژینگه‌یه‌دا شاره‌كان پێویستیان به‌وه هه‌یه “شوێنپه‌نجه‌یان بمێنێته‌وه” و دیارده‌یه‌ك دروست بكه‌ن له سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان ئه‌گه‌ر ویستیان سه‌رنجڕاكێش بن، ئەمە هێشتا بە “كاریگه‌ریی مۆزه‌خانه‌ی گۆگنهایم” دەناسرێت كه شاری بلباو هه‌یه‌تی به هۆی كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه ناسراوه‌كه‌ی به ڕوونی تاوه‌كوو ئێستا، هه‌مان شتیش جێبه‌جێ ده‌بێت له سه‌ر بورجی خه‌لیفه له دوبه‌ی و مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له ئه‌بوزه‌بی. بینا كهشخهكان تاكه ڕێگا نین بۆ گه‌یشتن به ئاسۆی به‌ناوبانگبوون، بەڵکوو ده‌كرێت داهێنان ببێته ڕێگه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێگەیەکی دیار و به‌رز.
كاتێك كۆپنهاگن و ئه‌مسته‌ردام پێشبڕكێیان بوو له سه‌ر بوون به “پایته‌ختی پایسكلی جیهانی”، پێشبڕكێكه به سوود گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌ردوو پایته‌خته‌كه، هه‌ر بۆیه دیاریكردنی لایه‌نی سه‌ره‌كی له لایه‌نەكانی ته‌نها مانه‌وه و یه‌كه‌م بوون (جا ئابووری، ڕۆشنبیری، ته‌لارسازی یان كۆمه‌ڵایه‌تی بێت) و به‌هێزكردنی به ئاستی گونجاو له وه‌به‌رهێنانه‌كان و ده‌ستپێشخه‌رییه نێوخۆیییهكان ده‌بێته نیشانه و براندێكی بازرگانیی تایبه‌تمه‌ند بۆ شاره سه‌ركه‌وتووه‌كان له ئایندەدا.
“C” ئاماژه‌یه بۆ “خۆشگوزه‌رانی و گشتگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی”
خۆشگوزه‌رانی به‌بێ ویستێكی به‌هێز بۆ تێكدانی نایه‌كسانی ڕه‌فتارێكی به‌رده‌وام نییه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه ستراتیژیه‌تی گشتگیری و یه‌كگرتن كه یارمه‌تیی گه‌شه‌كردن، داهێنان، كێبڕكێكاری، به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی سامان نادات، ده‌بێته باسێك له خه‌یاڵی نموونه‌یی و ڕه‌نگێك بۆ دووباره دابه‌شكردنی هه‌ژاری.
بنیادنانی كۆمه‌ڵگە كراوه و هه‌مه‌چه‌شنه‌كان ده‌بێته پێكهێنه‌رێكی بنچینه‌یی له‌م باره‌یه‌وه، هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیش بۆ په‌ره‌پێدانی به‌هره‌كان و ڕاكێشانیان و پارێزگاریلێكردنیان، له‌گه‌ڵ حاڵه‌تی “هه‌لی كاری داهاتوو” به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێن.
“D” ئاماژه‌یه بۆ “سه‌ركردایه‌تیكردنی گۆڕانكاری”
حكومه‌ته نێوخۆییەکان (پارێزگار و ئه‌نجوومه‌نی شار و ئه‌وانی دیكه له به‌رپرسه هه‌ڵبژێردراوه‌كان) ڕۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی ده‌بینن له سه‌ركردایه‌تیكردنی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ بنیادنانی شاری باشتر و به‌ڕێوه‌بردنی به ڕێگه‌ی باشتر، ئه‌وانه ڕۆڵێكی بنچینه‌یی ده‌بینن له سه‌ركردایه‌تیكردنی گۆڕانكاری له لایه‌نه بنه‌ڕه‌تییه‌كانه‌وه كاتێك ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بۆ هاوڵاتییه‌كانی دیكه، دانانی ئه‌وله‌ویاته بنه‌ڕه‌تییه‌كان، وه‌ك نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كێكی دیاریكراو، دامه‌زراندنی قوتابخانه‌ی نوێ، ئاسانكاری بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان و “خاوهنتوانای جیاواز”، ئه‌مانه هه‌مووی ده‌كرێت ببێته نموونه بۆ ئه‌ركه تایبه‌ته‌كان، به ڕوونی هاوڵاتییان ده‌توانن ڕێزی لێ بگرن و چاودێریی بكه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پێوه‌ری گونجاو به‌رده‌ست بێت بۆ پێوانه‌كردنی.
“E” ئاماژه‌یه بۆ “به‌شداریكردن”
پێویسته هاوڵاتییان به “لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار” دابنرێن، هه‌ر بۆیه ده‌كرێت ڕاوێژ و به‌شدارییان پێ بكرێت له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كان به پێی پێویست له بڕیاره‌كان بۆ نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی و ده‌ستپێشخه‌ریی نێوخۆیی، ئه‌مه به‌دوورمان ده‌خات له كاردانه‌وه‌ی نەرێنی و گران (به‌رانبه‌ر “وه‌به‌رهێنانی نه‌زۆك” به نموونه) و گره‌نتیی به‌رده‌وامی و خۆگری ده‌كات له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی شاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی زیره‌كتر ببێت.
“F” ئاماژه‌یه بۆ “بیانی”
ده‌وڵه‌ته جیاوازه‌كانی جیهان ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌زموون و داهێنانه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به درێژایی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو ئه‌وه‌ی كه له دوبه‌ی و ئه‌بوزه‌بی ڕووی دا به نموونه له پڕۆژه شارستانی و ته‌لارسازییه‌كان بووه به سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ زۆرێك له شاره خێرا گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان له به‌شه جیاوازه‌كانی دیكه‌ی جیهان، به هه‌مان شێوه گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كان له چه‌ندین شار له ئه‌مەریكای باكوور و ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به سوود و زیانی چاودێریكردن به كامێرای ڤیدیۆ، ته‌كنه‌لۆژیای ناسینه‌وه‌ی ده‌موچاو و ئۆتۆمبێله خۆكاره‌كان له ژینگه شارستانییه‌كان پێده‌چێت ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ ئاڵۆزییه‌كان له شاره‌كانی دیكه‌دا. به دڵنیاییه‌وه خێرابوونی هه‌له چه‌ند هێندهبووهكان كه له ئاسۆوه ده‌رده‌كه‌ون له‌به‌رده‌م پارێزگاره‌كان و سه‌ركرده‌ی شاره‌كان بۆ تایبه‌تمه‌ندكردنی ئه‌زموونه نێوخۆیییهكان و ناسینی ئه‌زموونی ئه‌وانی دیكه، بریتییه له ڕه‌فتارێكی نموونه‌یی، له‌گه‌ڵ ئاسانكاری له قورسایی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌ی باجی گه‌وره.
ئه‌م ڕه‌فتاره كه پێك دێت له پێنج پێكهێنه‌ر و پێوه‌ره‌كانی ئه‌و بڕه‌ی كه له سه‌ره‌وه وه‌سف كراوه (نیشانه‌ی شاری زیره‌ك و خۆشگوزه‌رانیی گشتگیر)، ده‌كرێت یارمه‌تیی داڕێژه‌رانی سیاسه‌ت بدات له سه‌ر دانانی ستراتیژیه‌تێك كه گونجاو بێت بۆ ئایندەی شاره‌كە، به‌ڵام له كۆتایی كاره‌كه‌دا ئه‌م ستراتیژیه‌تانه‌ی بنیادنانی شاره زیره‌كه‌كان توانای به‌رده‌وامبوونی نابێت، مه‌گه‌ر بنیات بنرێت له سه‌ر تێكه‌ڵبوونی هاوڵاتییان و به پشتگیریی ئه‌وان بێت.
سەرچاوەكان
- تم إطالق مؤشر المدينة الذكية (Index City Smart) رسميا في أكتوبر 2019 .وهو من إنتاج المعهد الدولي لتطوير اإلدارة (IMD )في لوزان (سويسرا) وجامعة سنغافورة للتكنولوجيا والتصميم (SUTD)في سنغافورة.
- استكشف باحثون من “مركز لي كوان للمدن اإلبداعية” (Cities Innovative for Centre Yew Kuan Lee)التابع للمعهد الدولي للتطوير اإلداري وجامعة سنغافورة للتقنية والتصميم هذه األسئلة في كتاب “16 درجة من الذكاء: كيف تشكل المدن مستقبلها الخاص” (of Shades Sixteen Future Own Their Shape Can Cities How: Smart) ُشر في يونيو 2019.
- أطلق مؤشر “PICSA “رسميا في نوفمبر 2019. ُطلق مؤشر “PICSA “رسميا 3.أ وأصدرته “دي آند إل بارتنرز” (Partners L&D) جينيف). وفي أول إصدار له، شمل المؤشر 113 مدينة.
گۆڤاری ئایندەناسی ژمارەی شانزەیەم (16) ئازاری، 2023، ساڵی سێیەم