چاكسازیی ئایینی له باشوری كوردستان, ڕه‌هه‌ند و ئاڵنگارییەكانی
ئاماده‌كردنی: ئایینناسی
چاكسازی ئایینی پرۆسه‌یه‌كی گرنگ و هه‌ستیاره، زۆرێك له بیرمه‌ندان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئایین-یش وه‌كو سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه گرێدراوی ڕێكخستنی ژیانی تاكه‌كانه، به‌پێی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویستی به گونجاندن و ڕێكخستنه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌و بابه‌تانه‌ی كه گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت، ته‌نانه‌ت زۆرێك له ڕه‌وت و ئاڕاسته جیاوازه‌كانی دونیای ئیسلامیش جه‌خت له‌سه‌ر چاكسازی ئایینی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه ئاسان نییه و زه‌مینه‌سازی ده‌وێت، له كوردستانیش به‌رده‌وام مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌یه، به‌وه‌ی چاكسازی ئایینی به‌كێ ده‌كرێت؟ له‌چ بوارێكدا چاكسازی ئایینی پێویستی هه‌نوكه‌ییه، ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م چاكسازی ئایینی له باشووری كوردستان چین؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌رزنامه‌ی ئایینناسی میوانداری هه‌ردوو به‌ڕێز د. عه‌باس عەلی پسپۆڕی فكری ئیسلامیی و مامۆستا لە كۆلێجی شەریعەی زانكۆی سەڵاحەدین و دڵزار حه‌سه‌ن توێژەری كردووە.
سه‌ره‌تا د. عه‌باس عەلی له‌باره‌ی چاكسازی ئایینییه‌وه وتی، چاكسازیی ئایینی بابه‌تێكی گرنگ و سه‌رده‌میانه‌یه، پێشتریش قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، له وڵاتانی تری وه‌كو میسر و جه‌زائیر و تونس كۆمه‌ڵێك بیرمه‌ند هه‌ن، كه تا ئێستا ناویان ماوه. كه باس له چاكسازیی ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان له‌و بابه‌تانه‌یه كه گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت، چونكه له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا هه‌ندێك بابه‌ت هه‌یه نه‌گۆڕه، ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به عه‌قیده‌وه، به‌ڵام ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌وا گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت وه‌ك ڕایه، بۆچوونه، له زاراوه‌ی شه‌ریعه‌ت پێی ده‌ڵێن فیقهـ، كه‌مه‌به‌ست لێی چاكسازیی تێدا بكرێت، یان به مانایه‌كی تر خوێندنه‌وه‌یه‌كی حه‌رفی نه‌كرێت بۆ ده‌قه‌كان، ئه‌و ده‌قانه‌ی كه‌وا هه‌یه، دەبێت جیاوازی بكرێت له نێوان ئیسلامی بیروباوه‌ڕ و ئیسلامی مێژوویی، جا چاكسازی له بواری ئیسلامی مێژووییه، له ئیسلامی فیقهە، نه‌ك ئیسلامی عه‌قیده.
بیروباوه‌ڕ ئه‌و بابه‌تانه‌یه كه‌وا په‌یوه‌ندی به خوداپه‌رستییه‌وه هه‌یه، ئه‌و بابه‌تانه نه‌گۆڕن، یان ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ئه‌خلاقه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی به مامه‌ڵه‌وه و ئهحكامهكانهوه هه‌یه، ئه‌وانه ده‌كرێت گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت، چونكه ئێمه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا قاعیدهیهكمان هه‌یه (الاحكام الشرعیة تغیر بتغیر الزمان والمكان والأحوال والأشخاص)، یان به مانایه‌كی تر ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كان له ئیسلامدا، چه‌ندین سه‌رچاوه‌مان هه‌یه، هه‌ندێك سه‌رچاوه پێی ده‌ڵێن سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵی و بنچینه‌یی وه‌كو قورئان، كه هیچ گومان نییه له شێوازی دابه‌زینی، یان فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر، بەڵام یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا هه‌یه ئه‌وه‌یه كه هۆكاری دابه‌زینی نازانین، كه‌ی، بۆ، له كوێ و له‌به‌رچی وتراوه؟ قورئان تاڕاده‌یه‌ك هۆكاری دابه‌زینی دیاره. قورئانیش كه باس ده‌كه‌ین، باسی ده‌ق ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییە كه ده‌قه‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت، بەڵکو ئێمه بێین ڕۆحی ده‌قه‌كان ته‌فسیر بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام كه باسی فه‌رمووده ده‌كه‌ین، بۆ نموونه هه‌یه له‌گه‌ڵ قورئان و واقیع و عه‌قڵ پێك نایه‌ته‌وه، به‌ڕاستی كه ده‌ڵێن چاكسازیی بكرێت ده‌بێت له‌و بابه‌تانه‌دا بێـت، چونكه ئه‌و بابه‌تانه‌یه هه‌ندیك جار سه‌رئێشه بۆ خه‌ڵك دروست ده‌كەن، یان بۆ نموونه سه‌رچاوه‌ی دیكه‌مان هه‌یه پێی ده‌وترێ سه‌رچاوه‌ی پاشكۆ (ته‌به‌عی)، بۆ نموونه قیاس، ئیجماع، ئه‌وانه ڕێژه‌یین بۆ كات و سه‌رده‌مێك و بارودۆخێکی سیاسی و ئایینی، گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت و ئه‌وه نییه بڵێی حه‌قیقه‌تێكی ڕه‌هایه و هیچ بواری قسه‌كردنی تێدا نییە.
ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌ڕه‌ته‌كانی ئیسلام، كه زیاتر سه‌له‌فییه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن وه‌كو پێویستییه‌كی چاكسازی ئایینی، د. عه‌باس ده‌ڵێت، ده‌بێت جیاوازی بكه‌ین له نێوان دوو چه‌مك، ئه‌وانه‌ی سه‌له‌فییه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن (احیا‌ء) زیندووكردنه‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه، یان گه‌ڕانه‌وه بۆ قورئان و فه‌رمووده و ده‌یانه‌وێت ئه‌و سه‌رده‌مه بگه‌ڕێننه‌وه ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا بێ ڕه‌چاوكردنی كات و سات و بارودۆخ و واقیعی ژیان و دابونه‌ریت، كه ئه‌وانه له ئیسلامدا هه‌مووی به هه‌ند وه‌رگیراوه، بۆ نموونه دابونه‌ریتی گه‌لان ته‌نانه‌ت له هه‌موو بواره‌كانی ژیان، سیاسی و ئابووری، ئه‌وانه هه‌موو به هه‌ند وه‌رگیراون، ئه‌و چه‌مكه‌ی ئه‌وان پێی ده‌وترێت چه‌مكی (احیا‌ء)، به‌ڵام چه‌مكه‌كه‌ی تر جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وان و پێی ناوترێت چاكسازیی، ئه‌وه‌ی ئه‌وان چاكسازیی نییە، سەلەفییەكان ده‌یانه‌وێت به‌هه‌مان ده‌ق و به هه‌مان بیركردنه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دواوه، به‌ڵام چاكسازیی، باسی گۆڕانكارییە، كه دونیا و سه‌رده‌م گۆڕاوه، هه‌ندێك ده‌ق هه‌یه پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی نوێ و سه‌رده‌میانه هه‌یه. زانامان هه‌یه وه‌ك ئیمامی (شاطبی) یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه تێڕوانینی نوێی بۆ بابهتهكان هه‌بووه، (فقه مقاصد)، (حكمه)، (عه‌قڵ)، دانایی، واقیع، ئه‌وانه زۆر زۆر گرنگن كه زانایان باسیان كردووه، ئینجا كه ده‌ڵێین ڕیفۆرم بكه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێمه ئیسڵاحه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وان (إحیا‌ء)ه، جیاوازن، وه‌كو ئاماژه‌م پێدا ته‌وژم هه‌یه له كوردستاندا، له‌وانه‌یه ئه‌وان ئه‌وه‌ی خۆیان به چاكسازیی ناو بنێن، به‌ڵام له‌ڕاستییدا ئه‌وه چاكسازیی نییە، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌رده‌م و واقیع و گۆڕانكارییه‌كان له‌به‌رچاو نه‌گریت، ڕۆحی ده‌ق نه‌خوێنیته‌وه، عه‌قڵ و حیكمه‌ت به‌كارنه‌هێنیت، به‌ڕاستی ئه‌وه نابێته چاكسازیی له بواری ئایینی‌دا.
د. عه‌باس له‌باره‌ی پێویستی زه‌مینه‌سازیی چاكسازی ئایینی له باشووری كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بەشێوه‌یه‌كی گشتی له باشووری كوردستان هیچ زه‌مینه‌سازییه‌ك بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه نییە، جگه له‌كاری چه‌ند كه‌سان و دهستهبژێريك نه‌بێت، به‌ڕاستی هیچ زه‌مینه‌یه‌ك ساز نه‌كراوه، خه‌ڵك زیاتر به دوای شه‌قام ده‌كه‌وێت، نه‌ك به دوای ده‌سته‌بژێر، ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و بواره‌دا ئیش ده‌كه‌ن و بۆچوون، نووسین و كتێبیان هه‌یه، هه‌وڵه‌كانیان زیاتر چڕتر بكه‌نه‌وه و بێنه نێو كۆمه‌ڵگە، تەنیا قسه‌كانیان له‌یه‌ك ئاست نه‌بێت، بۆ نموونه ئه‌و بابه‌ته‌ی كه باسی ده‌كه‌ین و تۆمار ده‌كرێت و دواتر له گۆڤارێك بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی نییە، ئێمه له كوردستاندا چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی ئه‌كادیمیمان هه‌یه، كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كانمان هه‌یه، به‌ڵام له‌و ئاسته ئیشی له‌سه‌ر نه‌كراوه، له باتی ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین كاریگه‌ری دروست بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وان، ئه‌وان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر خه‌ڵك دروست كردووه، هه‌ر بۆیه به بۆچوونم زه‌مینه‌سازی نییە، ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌یت حكومه‌تیش ڕۆڵێكی خراپی گێڕاوه له‌و بابه‌ته‌دا، له‌باتی ئه‌و كه‌سانه بێنێته پێشه‌وه كه‌وا له بواری چاكسازی قسه ده‌كه‌ن، شتی نوێ، بیرۆكه‌ی نوێ و بابه‌تی نوێیان پێیه، به‌ڵام ده‌بینی هه‌موو شتێك فه‌راهه‌م كراوه بۆ ئه‌و ته‌وژمه ته‌قلیدییه، كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن و قوتابخانه‌یان هه‌یه، داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌یان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه بۆ چاكسازیی ده‌كه‌ن و كه‌سانی ئه‌كادیمین به‌ڕاستی فه‌رامۆشكراون، زۆرجار وه‌ك وتم كه‌سانێك هه‌ن ناتوانن قسه بكەن، تۆمه‌تێكیان ده‌درێته پاڵ، ناشیرین ده‌كرێن، هه‌ربۆیه ئه‌و زه‌مینه‌سازییه نییە له هه‌رێمی كوردستاندا بۆ چاكسازیی.
له‌باره‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م چاكسازیی ئایینی له باشووری كوردستان، د. عه‌باس دەڵێت، خاڵی سه‌ره‌كی ئاسته‌نگ له ده‌سه‌ڵاتداراندا ده‌بینم، چونكه وه‌كو قسه‌یه‌كی ئیمامی عوسمان هه‌یه ده‌ڵێت: ((إن الله لیضع بسلطان ما لا یضع بالقرآن))، واته ئه‌وه به ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كرێت، واقیعی ژیانیش وا ده‌یسه‌لمێنێت، له ئه‌مریكا قوتابخانه و دامه‌زراوه‌ی ئایینی‌یان زۆره، كۆلێجی لاهوتیان زۆره، مزگه‌وتیشیان هه‌یه، ئه‌وان به سیستمێك ڕێكیان خستووه، ڕاسته ئێمه به‌راورد ناكرێین به‌و وڵاته، به‌ڵام به‌ڕاستی لێره فه‌وزا و بێسه‌روبه‌رییه‌كی زۆر هه‌یه، زۆر پرس و بابه‌ت هه‌یه، كه په‌یوه‌سته به یاسا و حكومه‌ته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكانێكی دیكه دێن قسه‌ی تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌وه خاڵێكی سه‌ره‌كییە و پێویستە دامه‌زراوه ئایینییه‌كان ڕێكبخرێنه‌وه، ڕۆڵی خۆیان ببینن، ده‌بێت چاكسازیی له دامه‌زراوه ئایینییەكان بكرێت، كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كانمان هه‌یه له كوردستان، له هه‌ولێر و سلێمانی و كۆیه و زاخۆ، ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمییه، به‌ڵام وه‌كو پێویست نییە، نه‌یتوانیوه ڕۆڵ ببینێت، ته‌ماشاى ئه‌و نامانه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا بكه كه ده‌نووسرێن، بزانه چه‌ند بابه‌ت په‌یوه‌ست به‌و پرسه نووسراوه، زۆر به ده‌گمه‌ن نه‌بێ نابینرێت، ته‌نانه‌ت كه‌سه ئه‌كادیمیه‌كانیش وه‌كو پێویست نین، بۆیه وه‌ك باسم كرد لایه‌نە سیاسی و دامه‌زراوه‌كان، هه‌موویان كۆسپن له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت زه‌مینه بسازێنرێت بۆ چاكسازی، ئێمه واقیعی ئه‌مڕۆی كوردستانیش ده‌بینین، كاتێك بابه‌تێك باس ده‌كه‌م له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ ئاڕاسته گشتییه‌كه نه‌بێت، هێرشت ده‌كرێته سه‌ر، تۆمه‌تت ده‌درێته پاڵ، له ناو كۆمه‌ڵگەدا ناشیرین ده‌كرێی، ئه‌وانه به یاسا ده‌بێت ڕیكبخرێنهوه، كه‌ی ئه‌وانه‌مان تێپه‌ڕاند ده‌توانین چاكسازی بكه‌ین، ده‌نا ئه‌وانه هه‌موو كۆسپ و له‌مپه‌ڕن و پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌كردن هه‌یه.
سه‌بارەت به‌ڕۆڵی ده‌سته‌بژێر له‌م پرۆسه‌یه‌دا، د.عه‌باس ده‌ڵێت، ده‌توانین ده‌سته‌بژێری ئێمه پۆلێن بكه‌ين بۆ دوو ئاڕاسته، ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌یه ده‌ستی به كڵاوی خۆیه‌وه گرتووه و نایه‌وێ با بیبات و ببێته پێشه‌نگ، ده‌زگاكان بێن قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، ئاڕاسته‌ی گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییە و تەنیا ناشیرین ده‌كرێن له نێو كۆمه‌ڵگەدا، كه‌سانێكیش هه‌ن موجامه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌كات، ئه‌و دوو ئاڕاسته‌یه هه‌یه. له كوردستاندا ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر چاكسازیی قسه ده‌كه‌ن پشێویان دروست كردووه، پێموایه ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌شه ده‌كات بۆ چاكسازی، كه‌سێك بێت وەک به زاراوه‌ی ئیسلامی ده‌ڵێن، (ئیستیقامه)ی هه‌بێت، ئه‌وه‌نده ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر و ئه‌ولاولای نه‌بێت، دامه‌زراو بێت، بۆ نموونه من ئه‌مڕۆ حزبێكم ببمه حزبێكی دیكه و دووبه‌یانی ببمه حزبێكی دیكه، ئێستا ئەگەر چاكسازی بكه‌م، به‌ڕاستی ئه‌و كاریگهرییهم نابێت، بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌شه بۆ چاكسازیی ده‌كات ده‌بێت هه‌ڵقوڵاوی ناو زانسته شه‌رعییه‌كان بێت، ئه‌وانه‌ی له زانسته ئیسلامییه‌كان شاره‌زان، ده‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌تانه قسه بكەن. ئێستا له كوردستاندا دوو ته‌وژم بانگه‌شه بۆ چاكسازی و گۆڕانكاریی ئایینى ده‌كه‌ن، ته‌وژمێك كه چهپهكانن، شاره‌زاییان نییە ده‌رباره‌ی قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر و سه‌رچاوه‌كانی شه‌رع و ئه‌وانه، به‌ڕاستی خه‌ڵك قسه له‌وانه وه‌رناگرێ، له‌به‌رئه‌وه ڕاسته‌ڕێ نین، ئیستیقامهیان نییە، جا بۆیه زۆر گرنگه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا دێن ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته قسه ده‌كه‌ن كه‌سانێك بن ئاڕاسته‌ی ناو شه‌ریعه‌ت بن، له ناو شه‌ریعه‌تدا قاڵ بن.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چاكسازی به‌كێ ده‌كرێت، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئیسلامییه‌كان ناتوانن چاكسازیی بكه‌ن و دەڵێت، من چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حزبه ئیسلامییه‌كان دانیشتین و قسه‌مان كرد، وتی زۆر بابه‌ت هه‌یه ده‌زانم پێویستی به چاكسازی هه‌یه و پێویسته قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و قه‌ناعه‌تم به‌و بابه‌تانه نییە، وتی من له‌به‌ر مه‌لای ناو حزبه‌كانی خۆمان و له‌به‌ر ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌م ناتوانم ئه‌و قسانه بكه‌م، خاڵی دووه‌م ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه هه‌ن، دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كان، ئه‌وانیش گرنگن، هه‌ندێكجار له‌و كۆلیژانه ده‌بینین ساڵانه هه‌زار قوتابی، هه‌زار و پێنجسه‌د قوتابی ده‌رده‌چن، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێمه له‌گه‌ڵ دونیای سه‌رده‌م بڕۆین، سیستمی خوێندن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا له‌وێ وانه ده‌ڵێنه‌وه، مامۆستایانی زانكۆ، كه‌سانێك بن، ته‌قلیدی نه‌بن، كه‌سانێك بن باوه‌ڕیان به گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م هه‌بێت، باوه‌ڕیان به ته‌كنه‌لۆژیا و پێشكه‌وتن و خوێندنه‌وه‌ی واقیع و سه‌رده‌م هه‌بێت، بێگومان ئه‌و دامه‌زراوانه ڕۆڵی زۆر گه‌وره و باش ده‌بینن، هه‌روه‌ها یه‌كێتی زانایانیش ده‌ست بداته ئه‌و ئه‌ركه كه چاكسازی بكات، ئه‌و چاكسازییه ئایینییه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی نییە له‌گه‌ڵ قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، كه‌سانی ئه‌كادیمی و پڕۆفیسۆرمان له شه‌ریعه، دكتۆرا و ماسته‌رمان هه‌یه، كه قسه ده‌كه‌ین به به‌ڵگه‌وه قسه ده‌كه‌ین، شتێك ناكه‌ین پێچه‌وانه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر بێت، ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه دژایه‌تی نییە له‌گه‌ڵ قورئان، دژایه‌تی نییە له‌گه‌ڵ واقیع، دژایه‌تی نییە له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتی گه‌لان، ئینجا یه‌كێتی زانایانیش ده‌توانێت ئه‌و ڕۆڵه ببینێت، به‌ڵام هه‌وڵیان بۆ نه‌داوه، یان له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵێک كۆسپ و لهمپەڕ هه‌بن، نه‌توانن ئه‌و كۆسپ و له‌مپه‌ڕانه تێبپه‌ڕێنن، ئه‌و ڕچهشكێنییە بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا ئه‌و دامه‌زراوانه به‌ڕاستی ده‌توانن ڕۆڵی گه‌وره ببینن، چونكه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ زانایانی ئایینی له كوردستان كاریگه‌ریی زۆر باشیان هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگە، جا بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه گه‌وره بكرێت، كۆنفرانسێكی بۆ ببه‌ستین به به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان، ۆركشۆپێك بكرێت، قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، بابه‌ته‌كه زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت، تەنیا بچووك نه‌كرێته‌وه له گۆڤارێك و به‌رنامه‌یه‌ك، ئیشی به‌رده‌وامی له‌سه‌ر بكه‌ین، دڵنیام دامه‌زراوه‌ش هه‌یه له كوردستان ئەگەر هەماهەنگیمان هه‌بێت، هه‌موو لایه‌ك ده‌توانین ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین.
هه‌روه‌ها دڵزار حه‌سه‌ن توێژەر و شارەزای بواری ئایینی ده‌رباره‌ی ڕۆڵ و پێگه‌ی زانایانی ئایینی كورد له بواری چاكسازیی ئایینی‌دا ده‌ڵێت: ئه‌وه پێویستی به گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناو مێژوو، ڕه‌نگه هیچ كه‌سێكمان نه‌توانین ده‌ستنیشانی قۆناغێك، وێستگه‌یه‌ك له ڕۆڵ و پێگه‌ی مامۆستایانی ئایینی بكه‌ین، به‌تایبه‌تی له سه‌ده‌ی بیست و بیستویه‌كدا، ده‌بێ تۆزێك بگه‌ڕێینه‌وه دواوه، به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می ئه‌یوبییه‌كان، له سه‌رده‌می سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی، كه ده‌توانم بڵێم سه‌رده‌می موعته‌زیله، عهقڵانییەكان، كه‌لامییه‌كان، به‌شێك له زانای كورد هاتنه ناو ئه‌و بواره، به دوو دیو، به دیوێكیان خراپ، دیوێكی دیكه‌یان باش، بۆ نموونه دوای بابه‌ته‌كانی ئیمامی غه‌زالی كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ته‌وژمی عه‌قڵانی هه‌بوو، به‌تایبه‌تی تێگه‌یشتنی ئیبن ڕوشد و فارابی و كیندی و ئه‌وانه، كاریگه‌رییان هه‌بوو، تێگه‌یشتنی شارستانییەتی ئه‌وروپا و یۆنانی و ئیسلام، له‌وێ غه‌زالی ئه‌و ته‌وژمه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ڕاگرت، به مه‌نتیقی ئیسلامی به مه‌قاسیدی شه‌رعی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌مكی فه‌لسه‌فه و ئه‌و بابه‌تانه‌دا كه له یۆناندایه.
كورد وەك بەشێك لە میراتی ئایینی ئیسلام، لە نێو مەنزومەی سوننەگەراییدا گەشەی بە زانستە ئایینییەكان داوە. كارەكانیشی لەنێو دوو وێستگەدا بەرجەستەبووە، نموونەی (حوجرە) و (ناوەندە عیرفانی و تەسەوفییەكان، وەك نموونەی تەكیە و خانەقاكان). سەرچاوەی بیری ئایینی كورد، جگە لە پەرتووك و دەستنووسی تایبەت بە زانا كوردەكان، بەشی زۆری سەرچاوەكانی دیكە ئەو پەرتووكانە بوون كە غەیرە كورد بەرهەمیان هێناون. زانا و عاریفە گەورەكان هەوێنی بەشی زۆری ئایینداری ئەو كەسانەبوون، كە گرنگییان بە لایەنی تەزكییەی نەفس و گرنگیدان بە لایەنی ڕۆحی و مەعنەوی دەدا. بەشەكەی دیكەی زانایانی كورد پەروەردەی حوجرە بوون، كەوتبوونە ژێر كاریگەری تەفسیرەكانی تەبەری و قورتبی و ئیبن كەسیر و ڕازی. لە بواری زانستی شەرعییەوە وەك ئیبنولقەیم ئەلجۆزیی و … هتد، لە بواری فكر و فەلسەفەشدا وەك فارابی و ئەبوڕەیحان بیرونی و ئەبوبەكر ئەلڕازی و ئیبن سینا و ئیبن ڕوشد و كیندی، لەسەرووی هەمووشیانەوە ئیمامی غەزالی، كە بە هۆی پەرتووكەكانییەوە ڕێگری لە تەوژمی فەلسەفە عەقڵانییەكەی ئیبن ڕوشد دەكرد، ئەویش نەك وەك دژایەتی، بەڵكو وەك بابەتێك كە لە ڕیگەی زانستی مرۆیی و لۆژیك و زانستی كەلام و مەقاسیدی شەرعییەوە مامەڵە لەگەڵ فەلسەفەدا بكرێت، نەك وەك ئەوەی یۆنانییەكان بەرهەمیان هێناوە. یەكێك لەو زانا كوردانەی دوای خوێندنی سەرجەم كتێبە فەلسەفیی و عەقڵانییەكان، دواجار بە بەشێوەیەكی خراپ كەوتە ژێر كاریگەری غەزالی، ئیبن سەڵاحی شارەزووری بووە، كە لە (1181 ز تا 1245ز) ژیاوە. وەك قازی و موفتی لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەیوبییەكان كۆمەڵێك فەتوای توندی دەرهەق بە قوتابخانە عەقڵانییەكان داوە، لە دژی ئیبن سینا فەتوای داوە و دژ بە ئایین ناوی بردووە. خۆرهەڵاتناسی هەنگاری (ئیگناس گوڵدزیهەر) ئاماژە بە فەتواكانی ئیبن سەڵاحی شارەزووری دەكات، كە چۆن دژە بیركردنەوە بووە. هەر لەو سەردەمەشدا زانایەكی دیكەی كورد، سەیفەدینی ئامەدی كە لە (1156 ز تا 1233 ژیاوە) و بە سەرمەشقی قوتابخانە عەقڵانییەكان دادەنرێت، دواجار بووە قوربانی فەتواكەی ئیبن سەڵاحی شارەزووری و دوورخرایەوە لە وانەوتنەوە. ئیبن تەیمییە ئەو میژووەمان بەو شێوەیە بۆ دەگێڕێتەوە. دەنووسێت: شارەزووری وتویەتی: لێسەندنەوەی ئەو قوتابخانەیە لە ئامەدی لە گرتنەوەی عەككا باشترە؟! لە شاری هەولێریش لەو سەردەمە شێخ شەرەفەدینی هەولێر هەبووە، كە لە قوتابخانەیەك وانەیەكی تایبەت بە فەلسەفەی دەوتەوە، (حەسەنی كوڕی محەممەد – 1190 تا 1262 ژیاوە) خۆی لە بنەڕەتدا خەڵكی نوسەیبینە، بەڵام بۆ خوێندن هاتووەتە هەولێر، لای ئەو شێخ شەرەفەدینە زانستی كەلام ولۆژیك و ئەدەب و فیزیك و فەلسەفەی ئیبن سینا و … هتدی خوێندووە، بەڵام هەر لەو قۆناغەدا دۆخەكە لە خۆرهەڵاتی كوردستان دەگۆڕێت و زانایەكی وەك قازی سیراجەدین مەحموود كوڕی ئەبوبەكری ورمێی (1198 – 1283) سەردەردەكات، كە هەم شافیعییەكی ئەشعەری و هەم كەلامناس و زانایەكی بواری زانستە عەقڵانییەكان بوو. لەزۆر كات پێی وتراوە شافیعی دووەم. كتێبێكی بەناوبانگی هەیە بەناوی (مطالع الانوار فی المنطق والحكمه) سەرباری ئەوە شرۆڤەی بۆ كتێبی (الاشارات والتنبیهات)ەكەی ئیبن سینا كردووە. لێرە دەتوانین بڵێن هەوڵەكەی ئیبن سەڵاحی شارەزووری دوو مانای وەرگرت بە هۆی ئەوەوە ئیدی حوجرەی كوردی زانستە فەلسەفی و عەقڵانییەكانی تێكەوت، ئیدی بووە نەریت كە لە زۆربەی زۆری حوجرەكان دەخوێنرا.
ئه‌مه بیركردنه‌وه‌ی كورد بووه له ڕابردوودا، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه هیچیان به كوردی نهیاننووسیوه، هه‌موو ده‌زانین ئه‌مانه له ژێر كاریگه‌ری میراتی ڕۆشنبیری دینی بوون و زمانی عه‌ره‌بی، زمانی فارسی، زمانی توركی، زاڵ بووه به سه‌ریاندا، هیچكامێكیان به كوردی نهیاننووسیوه، هیچ كتێب و كۆڕ و كۆبوونه‌وه و دراسهیهكیشیان به زمانی كوردی نه‌بووه، كه‌واته بیركردنه‌وه‌شیان بیركردنه‌وه‌یه‌كی كوردانه نه‌بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌م لێ قبوڵ بكرێت، چونكه كاتێک به زمانێكی دیكه ده‌نووسی به زمانی دیكه ده‌خوێننه‌وه، ڕه‌نگه ئاسان نه‌بێت كوردانه بیر بكه‌یته‌وه، ده‌توانین بڵێین ژینگه‌ی عه‌قڵانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به دژ و نادژهكهیهوه ژینگه‌یه‌كی كوردانه نه‌بووه، به‌ڵام ناشكرێت ئه‌مانه به‌ده‌ر بكه‌یت له‌و میراته‌ی كه په‌یوه‌ندی به مێژووی ئێمه‌وه هه‌یه، نه‌خێر ئه‌وانه به‌شێكن له مێژووی ئێمه هه‌رچه‌نده به زمانی كوردی نهیاننووسیوه، ئه‌مه له ڕووه سه‌رده مێژووییه‌كه‌یه‌وه.
له سه‌ده‌ی ئێمه‌شدا ده‌توانین بڵێین ئه‌و كاته مێژووی عهفڵانی ئێمه ده‌ستپێده‌كات كه زانایانی ئێمه له ناو ئه‌ده‌بدا ژیاون، واته له حوجره‌دا بوون، مه‌لا و زانا بوون، به‌ڵام مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دیندا مامه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیانه بووه، بۆ نموونه مه‌وله‌وی، ده‌كرێت بڵێین مامهڵهيهكی سۆفیانه بووه. كه دوو قوتابخانه هه‌بووه، قوتابخانه‌یه‌كی ته‌سه‌وفی عه‌قڵانی، ته‌سه‌وفی خانه‌قایی هه‌بووه، قوتابخانه‌یه‌كی دیكه په‌یوه‌ندی به حوجره و زانستی شه‌رعی و لۆژیك و زانسته‌كانی دیكه‌وه بووه، له قوتابخانه‌ی خانه‌قایی و تهكیهییدا كۆمه‌ڵێك زانای پایه‌داری دینی دروستبوون، به‌ڵام له ناو ژینگه‌ی ئه‌ده‌بیدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌مكه دینییەكان كردووه، مه‌وله‌وی كتێبی تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر عه‌قیده، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین زیاتر له ناو ئه‌ده‌ب و له ناو شیعردا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مكانه كردووه و له پێش ئه‌ویش خانه‌ی قوبادی و بێسارانیمان هه‌یه، ئه‌وه له حه‌وزه‌ی هه‌ورامان، به‌ڵام بێیته حه‌وزه‌ی شاره‌زوور ده‌بینین نالی به شێوازێكی دیكه، مه‌حوی به شێوازێكی دیكه مامه‌ڵه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رتر بڕۆیت، ده‌بینین ئه‌حمه‌دی خانی له‌وێ بابەتی دین به ناسیۆنالیزم دەکات به پرۆسه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌مانه هه‌موویان زانایانی ئایینین، به‌ڵام بە فۆڕمی جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دونیای دینیدا ده‌كه‌ن، له شوێنێكدا ده‌بن به ناسیۆنالیزم، له شوێنێكدا ده‌بن به عاریف و موتهسهوف، له شوێنێكی دیكه ده‌بن به پێشه‌نگی عه‌قیده‌یی، ئایدۆلۆژی فه‌توا ده‌رده‌كه‌ن، واته ئه‌مانه هه‌موو له ناو ژینگه‌ی دینداری كوردیدا بوونی هه‌بووه، تا ده‌گاته سه‌رده‌می مه‌لای گه‌وره.
مامۆستا دڵزار حه‌سه‌ن له‌باره‌ی ڕۆڵی مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه له‌پرۆسه‌ی چاكسازی ئایینی‌دا به‌وردی تیشك ده‌خاته سه‌ر بیری نوێگه‌ری ئه‌و كه‌سایه‌تییه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه له دوو سه‌رده‌می جیاواز ژیاوه، له سه‌رده‌می عوسمانییەكان ژیاوه و له سه‌رده‌می ئینگلیز ژیاوه، هه‌ردوو سه‌رده‌م یارمه‌تیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی چاكسازی و عه‌قڵانی بكات، له سه‌رده‌می عوسمانییەكاندا به باشی له عوسمانییەكان تێگه‌یشت كه ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدارن بۆ حوكمڕانی و دژایه‌تی كردن، دژیشی وه‌ستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانی له ڕێگای ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییەكان مامه‌ڵه‌یه‌كی كوردانه له‌گه‌ڵ حوجره‌ی مزگه‌وتی كوردیدا بكات، وانه‌ی ئایینی به هه‌موو زانستهكانییەوه به كوردی به هه‌موو قوتابییه‌كانی بڵێته‌وه، به كوردیش بابه‌ته‌كانی خۆی ده‌نووسی.
له سه‌رده‌می ئینگلیزه‌كانیش به جۆرێكی دیكه‌یه، به‌ڵام به كورتی چاكسازیی مه‌لای گه‌وره له دوو بابه‌ت خۆی دهبینییەوه، چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی و چاكسازیی ئایینی له ڕێگەی ته‌فسیره‌كه‌یه‌وه، ئه‌وه‌ی كه چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تییه له ڕێگای شیعر و په‌ند و ئامۆژگاریی و چیرۆك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دۆخی خورافی و دواكه‌وتوویی و ئه‌و ژینگه خراپه‌ی كه كۆمه‌ڵگەی ئێمه، كه به‌شێك له شێخه‌كان خه‌ڵكیان به‌ره‌و خورافه‌یی و دواكه‌وتوویی بردبوو، له مه‌سه‌له‌ی ده‌ره‌به‌گ، ئاغا، جوتیار، كرێكار، زوڵمكردن و ئه‌وانه، ئه‌مانه واقیعێك بوون ده‌بوایه به‌ره‌نگاریان بنه‌وه، مه‌لای گه‌وره له ڕێگەی شیعر، ئه‌ده‌ب، چیرۆك، په‌ند و ئامۆژگارییه‌وه توانی چاكسازیی له نێو ئه‌و عه‌قڵه‌دا بكات، یه‌كه‌م كه‌سیش بوو له سه‌رده‌می ئینگلیزه‌كان كه كچی خۆی نارده قوتابخانه و ئه‌مه خۆی له خۆیدا گۆڕانێك، چاكسازییه‌كه، ئیسڵاحێكه له عه‌قڵی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردی.
دیوه‌كه‌ی دیكه‌ی ئیسڵاحهكهی، جیاوازی مه‌لای گه‌وره له تهفسیرهكهیدایه، كه ته‌فسیره‌كه‌ی بۆ نوخبه‌یه و ده‌سته‌بژێری كۆمه‌ڵگەیه، نه‌ك بۆ كه‌سانی دیكه، هه‌ر نووسینی ته‌فسیره‌كه‌ی به كوردی گۆڕانێكی گه‌وره‌یه، تێپه‌ڕاندنێكی بنه‌ڕه‌تی جه‌وهه‌ری خوێندنی حوجره‌یه له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه، له زمانی دیكه‌وه بۆ زمانی كوردی، ئه‌مه جه‌وهه‌ری كاره‌كانی مه‌لای گه‌وره‌یه له مه‌سه‌له‌ی چاكسازی و تیگه‌یشتنی بۆ ئیسڵاح، جگه له‌وه‌ش سه‌رچاوەی زۆری سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری ئه‌وروپای له‌به‌رده‌ست بوو، ئێمه ده‌بێت ئه‌و پرسیاره بكه‌ین: ئایا مه‌لای گه‌وره چۆن توانی ده‌ستی به‌و سه‌رچاوه گرنگانه‌ی سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری ئه‌وروپا بگات؟ بۆ نموونه (كۆستاڤ لۆبۆن)، (ئه‌رستۆ) و (ئه‌فلاتون)ی ناسیوه، تەنیا به ناو نا، به‌شی زۆری كتێبه‌كانی خوێندوونه‌وه، زووتر زۆر ئاگاداری (محەممەد عه‌بده) و (جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانی) و (عه‌بدوڕه‌حمان كه‌واكیبی) بووه و له ژێر كاریگه‌ری ئه‌وان زۆر پرسیار و تێگه‌یشتنی خۆی له ناو ته‌فسیره‌كه‌ی وروژاندووه، ڕه‌خنه‌ی له ئیبن ته‌یمیه گرتووه، ڕه‌خنه‌ی زۆرێك له زانایانی پێش خۆی كردووه كه له لای ئێمه پیرۆز بوون.
ده‌توانین بڵێین مه‌لای گه‌وره بۆ توێژی ده‌سته‌بژێری كۆمه‌ڵگە به گوتارێكی عه‌قڵانی، زمانێكی باڵا، تێگه‌یشتنێكی جیاوازتر، چاكسازیی له دیندا كردووه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگەدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چاكسازییه‌كه‌ی زیاتر له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، واتا دوو جۆر چاكسازیی كردووه، بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و بواری مه‌قاسید و زانسته شه‌رعییه‌كان، ئه‌ویش له ڕێگەی ته‌فسیره‌كه‌یه‌وه و به زمانی كوردیش.
له‌باره‌ی پێویستی چاكسازی ئایینی مامۆستا دڵزار حه‌سه‌ن ده‌ڵێت، ده‌بێت ده‌سه‌ڵات یارمه‌تی ناوه‌نده مه‌عریفی و زانستییه‌كان بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چاكسازییه ڕوو بدات، به‌بێ ده‌سه‌ڵات ڕه‌نگه نه‌توانین هیچ بكه‌ین، پاشان ئه‌وه‌ی كه ئه‌ركی مامۆستایانی ئایینی، ئه‌ركی ڕۆشنبیران و ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له خه‌می ئه‌و چاكسازییهدان ئه‌وه‌یه كه ئێمه قوتابخانه‌ی كوردستانی، تێگه‌یشتنی كوردانه بۆ ئایین زیندوو بكه‌ینه‌وه و قوتابخانه سه‌له‌فی و ته‌كفیری و ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه هه‌یه وه‌كو قوتابخانه‌كانی قه‌ته‌ر، كه‌نداو، میسر و ئه‌وانه دووربخه‌ینه‌وه، ئه‌مه یه‌كێكه له هه‌ره پرۆسه سه‌ره‌كییه‌كانی چاكسازی، چونكه تاكو ئه‌م هەماههنگییه نه‌كه‌یت، ئه‌م قوتابخانانه دوورنهخهیتهوه، ناتوانی چاكسازی بكه‌یت، چونكه ئه‌وان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕوانگه‌ی ته‌واوی گه‌نجه‌كانی ئیمه و له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دروست كردووه، ده‌بێت گرنگی به خانه‌قا و ته‌كیه و حوجره‌ی كوردی بده‌ین، جارێكی دیكه ئه‌ده‌بی شاعیرانی كورد، ئایینناسانی كورد و ئه‌وانه‌ی له مێژوودا خزمه‌تیان به ئایین كردووه، بێنه‌وه حوجره، نه‌ك هه‌وڵ بده‌ین نامیلكه و نووسراوی كه‌سانی دیكه بكه‌ینه سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفی ئایینی خۆمان، ده‌بێت ئه‌م پرۆسه‌یه ڕێكبخرێت، حزبه ئیسلامییه‌كان ناتوانن چاكسازی بكه‌ن، ئه‌وان خۆیان به‌شێكن له‌و قه‌یرانه، ناوه‌نده زانستییه دینییەكانیش هه‌ندێكیان لێده‌رچێت ئه‌وانیش جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نییه ده‌ستكاری بكه‌ن، هه‌رچه‌نده وه‌كو تاك هه‌وڵی زۆر دراوه، بۆ نموونه مسته‌فا زه‌ڵمی، پێموایه له‌سه‌ر ڕه‌وتی تهجدیده نه‌ك ئیسڵاح، به‌ڵام نه ئێمه جورئه‌تمان هەبوو موخاته‌به‌ی بكه‌ین، نه ئه‌ویش توانی په‌یامه‌كه‌ی به ئێمه بگات، هه‌رچه‌نده خاوه‌نی سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده له‌و بواره و ئازادانه‌ش قسه‌ی خۆی كردووه، جهریئیش بووه، به‌ڵام ئێمه نه‌مانتوانیوه هەرسی بكه‌ین و تێگه‌یشتنی باشمان هه‌بێت، كه‌واته له باشووری كوردستان چاكسازی له بواری ئایینی‌دا ئه‌وه‌یه كه ئێمه ئایین نه‌كه‌ین به ئامانج، به‌ڵكو مرۆڤ بكه‌ین به ئامانج، واته مرۆڤدۆستی، مرۆڤایه‌تی بكه‌ین به ئامانجی سه‌ره‌كیمان، نه‌ك ئایین و ئایدۆلۆژیا، ئێمه ئێستا خه‌ریكه فه‌رموده، تێگه‌یشتنمان بۆ بۆچونی زانایان، پیرۆزكردنی كتێبێك ڕه‌نگه لامان گرنگتر بێت له پیرۆزی مرۆڤ، ئه‌وه وای لێ كردووه هه‌میشه مرۆڤ ببێته قوربانی، ده‌بێت ئایین بكه‌ین به قوربانی مرۆڤ، واته مرۆڤ له‌سه‌ره‌وه‌ی ئایینه، من باسی جهلالێتی خوا ناكه‌م، باسی ئایین ده‌كه‌م، ئێمه ده‌بێت تێگه‌یشتنێكی مرۆڤیمان بۆ ئایینده هەبێت، دووركه‌وینه‌وه له تێگه‌یشتنی مه‌زهه‌بی، تێگه‌یشتنی ئایدۆلۆژی بۆ دین، ئه‌مه به چی ده‌كرێت، ئه‌مه به‌وه ده‌كرێ كه دەبێت گوتارێكی مرۆڤدۆستی دروست بكه‌ین و ئه‌و چه‌مكه جوانانه‌ی كه له‌پێشتردا وه‌كو میرات بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه له حوجره‌كان، خانه‌قاكان، ته‌كیه‌كان، كه فێری كردووین كوردانه ئایینداری بكه‌ین، زانایانه ئایینداری بكه‌ین، ده‌رێژه‌پێده‌ری ئه‌و مێژووه مرۆڤدۆسته‌ی ڕابردووی كورد زیندوو بكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌و فۆڕمه ئاییندارییهی له كوردستان هه‌یه، فۆرمی كوردی نییە، ده‌بێت ئه‌و فۆڕمه بگۆڕین، كه ئه‌و فۆڕمهت گۆڕی چاكسازییه‌كه خۆی ڕوو ده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه باوه‌ڕمان به ده‌مارگیری نییە، بۆ نموونه كورد له مێژوودا هیچ كاتێك له حاڵه‌تی فه‌رمیدا، ته‌كیه و خانه‌قا وحوجرهی نه‌بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئاییندارییه‌كی ده‌مارگیرانه، یان تهكفیریانه بكه‌ین، ئێمه ڕهنگكراوین، ئێمه به ئاقارێكی تردا براوین، به شێوازێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردووین، به شێوازێك نه‌خشه‌ی فۆڕمی دینداریمان پێده‌ناسێنن، وا ئاشنامان ده‌كه‌ن به دیندارییه‌ك كه موڵكی ئێمه نییە، په‌یوه‌ندی به دونیا و خێزانی ئێمه‌وه نییە، به دایك و باوكی ئێمه‌وه نییە، هه‌تا ڕه‌وشت و قسه‌كردن و هه‌ڵسوكه‌وتیان، بۆیه ئێمه ده‌بێت چاكسازی له‌و فۆڕمه دیزاینكراوه هاورده‌یه بكه‌ین، دواجار بگه‌ڕێینه‌وه بۆ فۆڕمه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی دینداری كوردی، حوجره زیندوو بكه‌ینه‌وه به‌و حوجره‌یه‌ی كه له پێشتردا چۆن بووه، دینداری چۆن بووه، ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانیش، چونكه ئێمه كێشه‌مان له ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانیش هه‌یه، ده‌بێت ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانیش به‌و كتێبانه ڕابێنین كه له‌پێشتردا خوێنراون، به‌و عه‌قڵیه‌ته و به فۆڕمه‌ی كه له‌پێشتردا هه‌بوون، چونكه هه‌تا ئه‌مه نه‌كه‌یت بێگومان حه‌وزه‌ی دینی تۆ دووباره ده‌چێته‌وه ناو حه‌وزه‌ی دینی قه‌ته‌ری، خلیجی یان میسری، كه ئه‌وانه هیچ په‌یوه‌ندییان به ژینگه‌ی ئێمه‌وه نییە.
له‌باره‌ی گرنگی بوونی مهرجهعیهتێكی چاكسازی ئایینی كوردییانه، د. عه‌باس وتی: ئێمه هه‌وڵه‌كانمان نابێ په‌رته‌وازه بێ، ئێستا ئێمه له كوردستاندا و ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی بیری كراوه‌ن خاوه‌ن دیدگای نوێن، تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی باش یه‌كتری ناناسین، ئاگامان له یه‌ك نییە، ئه‌گه‌ر هه‌موومان یه‌كدی بناسین و ئه‌و دامه‌زراوانه هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت، دانیشنتن و ۆركشۆپ و كۆڕ و سیمیناریان هه‌بێت، بێگومان هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخه‌ینه یه‌ك، ده‌توانین كاریگه‌ری دروست بكه‌ین، هاوكات مامۆستا دڵزار-یش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ڕه‌نگه قورس بێ بۆ سوننه مه‌رجه‌ع دروست بكات، به‌ڵام ده‌كرێت به‌رگه كوردییه‌كه ببێت، وه‌كو نه‌ژادپه‌رست نا، چونكه باوه‌ڕم به نه‌ژادپه‌رستی نییە، كه ده‌ڵێن كوردی مه‌به‌ستم له دیوه مرۆڤه‌كه‌ی تێگه‌یشتنی كوردانه‌یه بۆ دین، دیوه ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌كه‌ی، نه‌ك خوانه‌خواسته مه‌سه‌له‌ی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌سڵه‌ن ئه‌مه دژی هه‌موو پره‌نسپیه مرۆڤایه‌تییه‌كانه، ده‌كرێت ئێمه له گۆشەیەكی ناسیۆنالیزمییهوه ئیش له‌سه‌ر چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ئایینداری بكه‌ین كه هه‌ردوو گوتاره‌كه بكات به یه‌ك، چونكه ئیمه گوتاری دینی و گوتاری نه‌ته‌وه‌ییمان وه‌كو یه‌كه. ئه‌م قسه‌یه حه‌زم لێیه وه‌كو خۆی وه‌رگیرێت: ئێمه وه‌كو عه‌ره‌ب و تورك و فارس نین، ئێمه هه‌م دیندارییهكهمان، هه‌م گوتاره ناسیۆنالیزمییهكهمان یه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌یه، یه‌ك پاكێجه، ئه‌گه‌ر ئه‌م پاكێجه تێكه‌ڵ بكه‌یت پێموانییه نه‌توانین ئه‌م مه‌رجه‌عه دروست بكه‌ین، به‌و تێكه‌ڵكردنه ده‌توانین ئه‌و مه‌رجه‌عه دروست بكه‌ین.