خوێندنەوەی کتێبی “مرۆڤی عاقڵ؛ مێژوویەکی کورتی جۆری مرۆیی”
بۆ بینینی بابه‌ته‌كه به PDF كلیك له‌م به‌سته‌ره بكه:- ژمارە 3ی ئه‌یلولی 2020ی گۆڤاری ئایندەناسی
نووح هه‌رارى نووسه‌رى كتێبی {مرۆڤى} عاقڵ (مێژوويه‌كى كورتی جۆرى مرۆيی)، يه‌كێكه له به‌ناوبانگترين مێژوونووس و بيرمهندهكانى ئێستا، كتێبه‌كانى وه‌رگێڕدراون بۆ هه‌موو زمانه زيندووه‌كانى جيهان, ئه‌م بيرمه‌نده كه‌متر له كۆمه‌ڵگه‌ى ئيسلامى و له كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا ناسراوە، كتێبه‌كانيشى هه‌ندێكيان وه‌رگێڕدراون، ڕەنگه هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌وه بێت كه ئه‌م بيرمه‌نده جووله‌كه‌يه و خاوه‌نى ڕەگهزنامهى ئيسرائيليیه.
جگه له‌م كتێبه، خاوه‌ن چه‌ندين كتێبى تر‌ى مێژوويى هزرييه، ئه‌و ته‌نيا مێژوونووسێك نييه ڕووداوه‌كان بگێڕێته‌وه و لێكۆڵينه‌وه‌يان تێدا بكات، به‌ڵكوو وه‌كوو بيرمه‌ندێكى سه‌رده‌م؛ تێگه‌يشتنى تازه و ڕاڤه‌ى نوێى پێيه و خه‌ريكى ڕاڤەكردنى ڕووداوه‌كان و پێشبينيیه بۆ داهاتووى مرۆڤايه‌تى كه له به‌شێكى زۆرى نووسين و كتێبهكانيدا مهترسيیهكانى ته‌كنه‌لۆجيا له‌سه‌ر ئاينده‌ى مرۆڤايه‌تى ديارى ده‌كات.
ئه‌م كتێبه لێكدانهوهيهكى قۆناغبهندييه بۆ مێژووى مرۆڤايه‌تى، كه دابه‌شى كردوون به‌سه‌ر چوار قۆناغى سهرهكيدا كة ريتين لة: وه‌رچه‌رخان و گواستنه‌وه و دابڕان و هێڵى جياكه‌ره‌وه باسيان ده‌كات. له باسى قۆناغه‌كاندا ته‌نها له‌سه‌ر ڕەههندى مێژوويی نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكوو هه‌موو ڕەههندهكان له بايهلۆژييهوه بۆ ڕەههندى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئابوورى و ئايینیى به‌يه‌كه‌وه گرێ داوه.
به‌شى يه‌كه‌مى ئه‌م كتێبەدا كه له‌ژێر ناونيشانى شۆڕشى زيهنيیه: له‌م به‌شه‌دا له‌سه‌ر ته‌وه‌رێكى سه‌ره‌كى قسه ده‌كات و لێكۆڵينه‌وه‌ى ورد و زانستیى كردووه له‌وه‌ى بنچينه و ڕەگوڕيشهى مرۆڤ چييه.
له ڕوانگه‌ى ههرارييهوه، ته‌مه‌نى پێشينهى مرۆڤى بيركهرهوە و ژير ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزيكه‌ى 2.5 مليۆن ساڵ له ڕۆژهه‌ڵاتى ئهفەريقا، به‌گوێره‌ى كۆنترين شوێنه‌واره ههڵكۆڵراوهكان كه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه له‌م شوێنانه ژيانيان كردووه. پاشان له‌وێوه كۆچيان كردووه بۆ گه‌ڕان به‌شوێن ژياندا و به هه‌موو جيهاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه، به بڕواى هه‌رارى، فاكته‌رى ژينگه و كه‌شوهه‌وا زۆر كاريگه‌ر بووه له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنى مرۆڤ له‌و شوێنانه‌ى كه تيايدا ژياون. لێره‌دا نموونه‌ى ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه ده‌خاته ڕوو له مرۆڤى نيادهرتاڵهوه له ئه‌ورووپا، پاشان هۆمۆ ئهريكتۆس له ئاسيا و مرۆڤى سۆلۆ له ئهندهنووسيا، پاشان ده‌ركه‌وتنى مرۆڤى عاقڵ ده‌ركه‌وت له نزيكه‌ى 70 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا و ته‌نيا جۆره كه توانیى بمێنێته‌وه و جۆره‌كانى تر كۆتاييان هاتووه و سڕاونه‌ته‌وه.
جياكارى و جياوازی ده‌كات كه له‌نێوان مرۆڤ و دروستكراوه‌كانى تر له‌سه‌ر زه‌وى، بۆ نموونه باس له‌وه ده‌كات كه مێشك و پێگه‌ى بيركردنه‌وه‌ى مرۆڤ به به‌راورد به زيندهوهرهكانى تر گه‌وره‌تره، ئه‌مه‌ش لاى ئه‌و گه‌وره‌ترين جياكارييه خوو و ڕەفتارییە و باڵاترين جياكارييه كه توانيويه‌تى باڵاى مرۆڤ به‌سه‌ر دروستكراوه‌كانى تردا دروست بكات. جياوازیى تر‌ى مرۆڤ ئه‌وه‌يه كه به بچووكى له‌دايك ده‌بێت و كاتى زۆرى ده‌وێت بۆ گه‌شه‌كردن، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ گهورەیى مێشك و بيركردنه‌وه، هه‌روه‌ها له ڕووى كۆمهڵايهتيیشهوه واى كردووه كه مرۆڤ زياتر له دروستكراوه‌كانى تر پێويستى به چاودێرى بێت، بەپێچهوانهوه زيندهوهرهكانى تر له ڕووى كاته‌وه زووتر گه‌شه ده‌كه‌ن و پشت به خۆيان ده‌به‌ستن.
له‌م به‌شه‌دا باس له ڕۆڵى پيشهسازیى سه‌ره‌تايى و كشتوكاڵ ده‌كات له گۆڕينى ڕەفتار و ئاكارى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌تايبه‌تى، ئاكارى خێزانى و پێكهاته‌ى كۆمهڵايهتیى سه‌ربه‌خۆ وه‌كوو جێگره‌وه‌ى خێزانى هاوبه‌ش.
له به‌شى دووه‌مى كتێبه‌كه‌يدا هه‌رارى باس له شۆڕشى كشتو‌كاڵى ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده هه‌زار ساڵ پێش زايين. لاى هه‌رارى ئه‌م شۆڕشه گه‌وره‌ترين و به‌هێزترين وه‌رچه‌رخانى په‌ره‌سه‌ندنى مێژووييه، به‌ڵكوو گه‌وره‌ترين فێڵه كه مرۆڤى بيرمه‌ند و عاقڵ دايهێناوه.
ئه‌م شۆڕشه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له ڕووى جۆرييهوه، ژماره و چڕیى مرۆڤى زۆر زياد کردووه، به‌ڵام ڕێگر بووه له فره‌يى له خۆراكدا، واى له مرۆڤ كردووه ببێت به كۆيله‌ى گه‌نم، واته يه‌ك سه‌رچاوه‌ى خۆراك. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ڕاسته له‌پاڵ كشتوكاڵدا مرۆڤ ده‌ستى كردووه به ماڵيكردن و به‌خێوكردنى ئاژەڵ، به‌ڵام به تێڕوانينى هه‌رارى، ئه‌م چالاكييه به به‌راورد به گرنگيدان به خۆراك؛ چالاكييه‌كى مامناوه‌ندى بووه، به‌ڵكوو هه‌موو سەرنجەكە له‌سه‌ر خۆراك و به‌رهه‌مهێنانى گه‌نم بووه وه‌كوو سه‌رچاوه‌ى يه‌كه‌مى خۆراكى.
هه‌روه‌ها له ڕوويه‌كى تره‌وه ئيدی مرۆڤ زياد ده‌بێت، بهرژەوهندييهكانی هه‌ڵده‌كشێن و به‌يه‌كدا ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئابووریى دژبهيهك دروست ده‌بێت، ئه‌مه بنه‌ماى دروستبوونى شار و جڤاتى كۆمهڵايهتیيه. بۆيه ئه‌م كۆبوونه‌وه كۆمهڵايهتیيه، خواست و پێداويستیى مه‌ده‌نى و ڕێكخراوى ده‌وێت، ئه‌م خواسته‌ش ئه‌و گرێبه‌سته كۆمه‌ڵايه‌تى و ياسایانه دروست ده‌كه‌ن بۆ ڕێكخستنى شاره‌كان و گردبوونه‌وه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، ئه‌مه‌ش بنه‌ماى دروستبوونى دهوڵهتەشارهكانه.
له‌م به‌شه‌دا هه‌رارى كێشه‌يه‌كى گرنگ ده‌خاته ڕوو، ئه‌ويش كێشه‌ى يهكسانييه له‌نێوان مرۆڤەکاندا. ئه‌و له ڕووى جێنهتيكيیهوه باس له‌وه ده‌كات كه مرۆڤ به‌و شێوه‌یە گه‌شه ده‌كات، ئه‌مه‌ش هۆكاری جياوازييهكهيه، بۆيه ئاماژە به‌وه ده‌كات مرۆڤ وشه‌ى ئازادیى داهێناوه، داهێنانێكى ده‌ستكردى مرۆييه و ئازادى ته‌نها ئامرازێكى خهياڵكردى مرۆڤه. له ڕووى بايهلۆجييهوه ئه‌م بابه‌ته هيچ واتايهكى نييه كه ده‌ڵێت مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه ديموكراسييه‌كاندا ئازاده. پاشان هه‌رارى له‌م به‌شه‌دا پرسيارێكى زۆر گرنگ ده‌كات ده‌رباره‌ى به‌خته‌وه‌رى، چونكه له تێڕوانينى بايهلۆجيیهوه ته‌نیا دان به بهختەوهريدا نراوه و مامه‌ڵه‌ى زانستیى له‌گه‌ڵدا ده‌كات. به هۆى هه‌موو ئه‌م گۆڕانكارييانه‌ى كه شۆڕشى كشتو‌كاڵى دروستى كرد، مرۆڤ پێويستى به پاراستنى زانيارييه‌كان و ئامرازى پهيوهنديكردن هه‌بوو، چونكه ئيتر ته‌نیا ياده‌وه‌ریى نزيكمهودا و كورتى مرۆڤ به‌س نييه بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ى زانيارييه‌كان، بۆيه مرۆڤ نووسينى داهێنا، وڵاتى سۆمه‌ر وه‌كوو لانكه‌ى ئه‌م داهێنانه بوو له نزيكه‌ى 3000 ساڵ پێش زايين.
له به‌شى سێيه‌مى كتێبه‌كه‌يدا كه ناوی ناوه يه‌كگرتنى مرۆيی، جه‌خت له‌سه‌ر بيرۆكه‌ى ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئازارە مرۆييه‌كان دواى ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه و ژماره‌يان زۆر و جياواز بوو، هه‌ندێك جاريش كه په‌يوه‌ندی له نێوانياندا لاواز بوو، پێويستى به‌وه بووه به‌يه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه و يه‌ك بخرێن. به بڕواى هه‌رارى، به‌ره‌و كولتوورى جيهانیى هاوبه‌ش هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت. له‌م سه‌رده‌مه‌دا سامان و دارايى وه‌كوو بيروباوه‌ڕێكى جيهانیى لێ هاتووه. له‌م به‌شه‌ى كتێبه‌كه‌يدا بابه‌تێكى ته‌رخان كردووه بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ى ئیمپریالیزمی جيهانى كه به‌شدار بووه له يه‌كگرتن و يه‌كخستنى جيهانى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه هه‌رارى ئیمپریالیزمی جيهانى به شه‌ڕانگێز وه‌سف ده‌كات.
له باسى ئێستاى جيهاندا، پێداگرى له‌وه ده‌كات ئەمڕۆ له‌به‌رده‌م ئيمپڕاتۆريهتێكى به‌رزى جيهانيداين كه ملكه‌چى ده‌وڵه‌تێكى دياريكراو نييه.
له باره‌ى ئايينه‌وه، له‌م به‌شه‌دا پێى وايه له‌دواى سامان و ئێمپریالیزمەوە، يه‌كێكه له فاكته‌ره گرنگه‌كانى تر يان فاكته‌رى سێيه‌مى يه‌كخستنى جيهان. به‌درێژى له‌م به‌شه‌دا باس له په‌ره‌سه‌ندنى ئايين و بهندايهتیى مرۆڤ كراوه، له قۆناغى بهندايهتیى ڕۆحه‌وه بۆ فرهخوايى و پاشان بۆ يهكتاپهرستى، پاشان له‌سه‌ر ئايینه نائاسمانى و ڕەههنده ڕۆحیيهكانى دهرهوەى ئایينه ئاسمانیيه‌كان وه‌ستاوه و باس له فه‌لسه‌فه‌ى بوودایى و ئهبيقۆرييهكان دەکات، باس له‌و قۆناغه‌ش ده‌كات كه هه‌ندێك جار ئايدۆلۆژيا جێگه‌ى به ئايين و ڕۆحانیه‌تى ئایينى چۆڵ كردووه، وه‌كوو ئايدۆلۆژياى ماركسى.
له به‌شى چواره‌م و كۆتايى كتێبه‌كه‌دا باس له شۆڕشى زانستى ده‌كات و ده‌ڵێت: “ڕەنگه شۆڕشى زانستى؛ شۆڕشى مهعريفى نه‌بێت، به‌ڵكوو پێش هه‌ر شت، شۆڕشى نه‌زانى و جه‌هل بێت.”
به بڕواى ئه‌و، زانستى نوێ پشت به سێ بنه‌ماى سه‌ره‌كى ده‌به‌ستێت، ئه‌وانيش: ئاماده‌كارى بۆ دانپيانان به نه‌زانى، تێبينيكردن، هه‌روه‌ها بنه‌ماى سێيه‌م؛ ماتماتيك. ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت كاتێك ئه‌گه‌ر ئه‌و بيروباوهڕە تێپه‌ڕێنين (هه‌روه‌كوو له ئايینى مه‌سيحى و ئيسلام‌دا هه‌يه) كه دان به‌وه‌دا بنێین كه زۆر نازانين، سه‌رچاوه‌ى مه‌عريفه بريتييه له تێبينیكردن، ئه‌زموونكردن، بيروباوه‌ڕى زانستی.
له‌م به‌شه‌دا باس له‌و سوود و خاڵه ئهرێنیيانه ده‌كات كه شۆڕشى زانستى له بوارى ئابوورى و بايهلۆجيا و زانستى پزيشكى و كۆمه‌ڵناسيدا دروستى كردووه، باس له‌و ڕەههندهش ده‌كات كه زانست له‌م ڕۆژگاره‌دا له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه كێشه‌ى مردن وه‌كوو چاره‌نووسى هه‌موو مرۆڤێك بكات بابه‌تى لێكۆڵينه‌وه‌ى دۆزينه‌وه‌ى جێگره‌وه و دایەلۆگی چاره‌سه‌رى.
هه‌رارى پرسيارێكى زۆر گرنگ ده‌كات له باره‌ى پێشكه‌وتنه‌كانى ئه‌ورووپا و ئهمەريكاوه، له كاتێكدا ده‌وڵه‌تانى تر، به‌تايبه‌ت ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى دوا كه‌وتوون، وەڵامهكهى هه‌رارى ئه‌وه‌يه كه ده‌وڵه‌تانى دواكه‌وتوو له نائامادەیی داموده‌زگاى ته‌ندروست و بونيادى دەزگای دادوه‌رى، بونيادى سياسى، كۆمه‌ڵايه‌تى و ئابووریى گه‌شه‌كردوودا ده‌ژين، به‌ڵام ئه‌م ده‌زگايانه له ئه‌ورووپا و ئه‌مەريكا به‌خێرایى و به درێژایى چه‌ند سه‌ده‌يه‌ك ڕەگوڕيشهيان داكوتاوه.
له‌م كتێبه‌دا هه‌رارى له ده‌رگاى زۆر باسى تر‌ى داوه، به‌تايبه‌تى ئه‌و بابه‌تانه‌ى گرێ دراون به شۆڕشى زانستى، له نێوانياندا باس له ڕق و دڕنده‌يى سه‌رمايه‌دارى ده‌كات كه خۆى له‌سه‌ر تاڵانكردنى سامانى وڵاتانى هه‌ژار گه‌وره كردووه.
باس له مه‌ترسیيه‌كانى شۆڕشى زانستى ده‌كات كه سيستمى كۆمهڵايهتیى نوێ بەخۆوهى بينيوه له‌به‌رامبه‌ر زاڵبوون به‌سه‌ر سيستمى كلاسيكى، وه‌كوو چه‌مكى ژيان له سايه و ئامێزى خێزان و كۆمه‌ڵگه. شۆڕشى زانستى بووه هۆى ڕزگاركردنى تاك له كۆتى كۆمه‌ڵايه‌تى و لهجياتیى ئه‌وه كۆتى كرد به كۆتى ده‌سه‌ڵات و بازاڕ.
له كۆتايیدا هه‌رارى باس له كۆتايی مرۆڤى ژير ده‌كات، ئه‌وه‌ش به هۆى هه‌نده‌سه‌ى جينی و ئۆرگانى، كه واى كردووه په‌ره‌سه‌ندنى بايه‌لۆجى به‌سه‌ريدا زاڵ بێت و له ده‌ستى مرۆڤدا بێت و بتوانێت وه‌كوو چه‌كێكى ههڕەشه به‌كارى بهێنێت.
بۆ ھیچ کەس، دەزگا و لایەنێک نییە، بەبێ ئاماژەدان بە ناوی گۆڤاری ئایندەناسی، ژمارە و رۆژی دەرچوونی ئەم بابەتە بڵاوبکاتەوە