• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
September 28, 2017

تێگەیشتن لە قۆناغى دواى داعش

دکتۆر ئومێد رەفیق

خوێندنەوەیەکى شیکارییە بۆ راپۆرتێکى دورودرێژ کە دەزگاى هەواڵگرى کەنەدى لەسەر پێگەى فەرمى خۆى بە زمانى ئینگلیزى و فەرەنسى بڵاوى کردۆتەوە ، پوختەى ئەم راپرۆتە کۆکراوەى کارێکى هاوبەشە لە نێوان دەزگاى هەواڵگرى فەرەنساو تێڕوانینى هەندێک چاودێرى سیاسى تایبەت بە دۆخى رۆژهەڵاتى ناوەراست و ، لەگەڵ هەندێک ورکشۆپى کورت کە دەزگاى هەواڵگرى ئاسایشى کەنەدى و وەکو بەشێک لەپرۆگرامى ئەکادیمى خۆى بەهاوبەشى لەگەڵ سەنتەرى توێژینەوەى بەرێوەبەرى گشتى بۆ ئاسایشى دەرەوەى فەرەنسا ئەنجام دراوە.

ئەم ۆرک شۆپانە لەژێر چاودێرى پەیمانگاى ( چاتهام هاوس) کە ناسراوە بە پەیمانگاى مەلەکى بۆ کاروبارى نێودەوڵەتى .

دەزگاى هەواڵگرى نهێنى کەنەدا، بە هاوکارى لەگەڵ هاوتا فەرەنسیەکەى راپۆرتەکەیان لە بارەى (لەدواى داعش یان ریکخستنى دەولەتى ئیسلامى)  ئایندەى عێراق و سوریا بەرەو کوێ دەڕوات. ئەم راپۆرتەلە 1/5/ 2017 بڵاوکراوەتەوە

ئەم راپۆرتە جگەلە کورتکراوەیەک لەچوار بەشى سەرەکى پێکهاتوە و تیشکى خستۆتە سەر دۆخى ئێستاو پیشاندانى دۆخى ئەمنى و سیاسى لە عێراق و سوریا ئایندەى سیاسى و ئەمنى لە عێراق و سوریاو تێروانیى ئایندەى لەبارەى ستراکچەرى داعش و گونجاندنى لەگەڵ دۆخى تازە.

سەرەڕاى داننان بەوەى بونى ئارامى سیاسى لە عێراق کارێکى ئەستەمە و تەنانەت گەشبینبون بەرامبەر دۆخى عێراق کارێکى ئاسان نیە، هەرچەندە لەروى مەیدانیەوە بەرو پێش بونى گەورەهەیە لە لێسەندنەوەى خاک و پرۆسەى سەربازى بە تایبەتى لە موێل و ناوچەکانى تر، ساڵى 2017 وەکو ئازادکردنى موێڵ سەیردەکات . لەبارەى دۆخى سوریاوە ، ئەم راپۆتە جەخت لەوە دەکاتەوە هەرچەندە هەڵوێستى بەشار ئەسەد لە چوار ساڵى رابردودا زۆر لاوازبوە ، لە ئێیستادا دۆخى زۆر بەهێزترە، ئەمەش لەسایەى دەست تێوەردان و هاوکارییە سەربازىو لۆجستیەکانى روسیاو ئێران و میلیشیاکانى شیعە .

لەبارەى دۆخى هەرێى کوردستان و حکومەتى عێراقەوە، ئەم راپۆرتە جەخت لەوە دەکاتەوە ، ئەو جیاوازییەى لە نێوان حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان بونى هەبو لە دواى هاتنى داعش لەساڵى 2013 واى کرد جیاوازییەکانیان وەلا بنێن و ئەولەویاتیان شەرى داعش بێت، چونکە داعش بەرونى هەرەشە بو لەسەر هەردوو لا لەیەکا کاتدا.

بەڵام دواى کۆتایى هاتنى داعش، ئەگەرى بەهێز ئەوەیە کە کێشەکان دیسان سەرهەڵبدەنەوە ، بۆیە ساڵى 2017 و2018 ، زۆربەى کێشەکان کەلەسێ ساڵى رابردودا وەلا نرابون جارێکى تر سەرهەڵدەدەنەوە ، بە تایبەت لە نێوان کوردو شیعە و هەردوو حیزبە سەرەکیەکەى کوردستان.

لە سوریا گروپە ئۆپزسیۆنەکان بەرەو لاوازى و ترازانى زیاتر دەرۆن و ، هەنگاو بەهەنگاو بەرەو گروپى هەڵگەراوەى بچوک بچوک دەرۆن، لەلایەکى ترەوە دەست تێوەردانى روسیا لە سوریا واى کردوە لە ئێستادا یاریکەرى سەرەکیە لە پرۆسەى سیاسیدا ، بەمەش ململانێى هەرێمى بەرەو زیادبون دەڕوات .

بەشى یەکەم: دۆخى هەنوکەیى ململانێ لە عێراق و رامان لە ئایندەى عێراق لەدواى رزگارکردنەوەى موێڵ.

لەم بەشەدا لەسەرەتاوە باس لەوە کراوە کە داعش چۆن دروست بوەو چۆن توانى بەشێوەیەکى چاوەروان نەکراو لە حوزەیرانى 2014دەستى گرت بەسەر دووەم گەورەترین شارى عێراقدا، بەڵام لە دواى ساڵى 2015 دواى ئەوەى هاوکێشەکە پێچەوانە بوەو، هێزەکانى عێراق شارەکانى رومادى و فەلوجەیان ئازادکردەوە ، پاشان دێتە سەر پرۆسەى رزگارکردنەوەى شارى موێڵ، هەرچەندەپرۆسەکە لەسەرەتادا زۆر بەهێواشى بەڕێوەدەچو ، ئەمەش پەیوەندى بەسروشتى هەردوو بەرى موێڵەوە هەبو ، بۆیە پرۆسەکە زیاترى خایاند لەو پلانەى کە بۆى دانرابوە.بەڵام ئەم راپۆرتى جەختى لەوە کردوە کە ساڵى 2017 داعش لە موێڵ کۆتایى دێت، بەڵام ئەوەى گرنگە دۆخى دواى ئازادکردنەوەى موێڵ چۆن دەبێت؟ هەروەها ئارامى سیاسى لە ئایندەدا لە موێڵ و عێراق چۆن دەبێت؟

بۆ وڵامدانەوەى ئەم پرسیارە راپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر ئەوەى کە لە ساویلکەیوەیە بروات وابێت کە دەرکردنى داعش لە موێڵ سەرەتاى دەست پێکردنى قۆناغێکى تازەى پرۆسەى سیاسیە لە عێراق ، بۆیە ئەم تێروانینە بەهەڵەماندا دەبات و ، چونکە لەراستیدا نەمانى داش لەموێڵ دەرگامان بەرودا دەکاتەوە کە بپرسین ئێمە بارى سیاسى عێراق دەگەڕیێنینەوە بۆ سروشتەکەى خۆى، لەم بارەیەوە دوو گریمانەى سەرەکى هەیە:

یەکەم: پێى وایە کە داعش رێکخراوێکى بێگانەو دەخیلە لە عێراق، بەڵام گریمانەى دووەم ئەوەیەکە دۆخى سیاسى لە عێراق نیمچە سروشتى بو لە عێراق لە نێوان گروپە کۆمەڵایەتى و ئاینیەکان و ناوچەکان ، لە نێوان حکومەت و ئەو گروپانى تر کەلە دەسەڵات بەشدار بون ، هەروەها لە نێوان حکومەتى ناوەندى و هەرێمەکانى تردا.

ئەم راپۆرتە جەخت لەوە دەکاتەوە لە دواى نەمانى داعش لە موێڵ ئەگەر لاپەرەیەکى تازە هەڵنەدرێتەوە ئەوە هەڵدانەوەى ململانێکان ئەگەرێکى بە هێزە، هەروەها دەبێت ئەوە بزانترێت داعش چەند هەرەشەیە لەسەر کوردو شیعە بەهەمان ئەندازە هەرەشەیەلەسەر سوننە.ئەگەر هاوکارى نێودەوڵەتى وهەرێمى نەبوایە ئەوا ئەم هەڕەشەیە درێژ دەبوەوە سەر وڵاتانى ترو نەخشەیەکى تازەى بۆ ناوچە دەکێشا. بۆیە گەمارۆدانى داعش تارادەیەکى زۆر نیگەرانى دەوڵەتانى هەرێمى رەواندەوە.لایەنى سودمەند لەم پرۆسەیە کورد بو چونکە لەسەرەتاوە تەنانەت هەولێر کەوتە ژێر هەڕەشەوە بەلام هاوکارى هاوپەیمانان واى کرد کە بۆ یەکەم جار بەرژەوەندى کورد و هێزەکانى رۆچئاوا یەکدەگرێتەوە، لەسەرەتاوە واسەیرى کورد دەکرا کە کورد فاکتەرى نا هاوسەنگیە لە عێراق چونکە بەردەوام داخوازى هەیە لە عێراق . بەڵام ئەم تێروانینە وردە وردە پاشەکشەى کرد بەتایبەت لەو کاتەى هەردوو لا هێزەکانیان بەرامبەر یەک دوژمن دەجەنگێت دوژمنێکى هاوبەشیان هەیە، پێشمەرگەش لەم پێناوەدا قوربانى داوە .ئەم راپۆرتە جەختى لەوە کردۆتەوە کەسەردەمى عەبادى جیاوازبزە لەسەردەمى مالیکى بە نیسبەت کوردو حکومەتى ناوندییەوە ، چونکە لەسەردەمى عەبادى چەندین سەردان و دانوستان هەبوە لە نێوان هەردوو لادا. بۆ پرسى کۆنترۆڵکردنەوەى رۆژئاواى موێڵ ئەم راپۆرتە بە ئاڵۆزى ناوبردوە بۆ هێزە عێراقییەکان ، چونکە سروشتى گەرەکەکان کۆنن ، لەلایەک و ، لەلایەکى ترەوە  هێزە عێراقییەکان بەتایبەتى هێزەکانى بەرپەرچدانەوەى خێراو هێزەکانى دژە تیرۆر زیانى گەورەیان لەروى مرۆییەوە پێگەیشتوە. یەکێکى تر لە کێشەکان بەشدارى کاریگەر هێزەکانى حەشدى شەعبیە لە دەورو پێچکرنى تەلەعەفەر کە شارێکى تورکمان نشینەو نزیکەى لە 75% تورکمانى سوننە نشینن ، تورکیا نیگەرانە لە دەسەڵاتى ئەم هێزانە.

ـ ستراتیژیەتى  پێشکەوتوى داعش لە عێراق و سوریا:

داعش رێکخراوێکى بە توانایە لە خۆگونجاندن و وانە وەرگرتن لەگەڵ ئەو دۆخە تازانەى کە روبەرو دەبێتەوە ، هەرچەندە هەڵوێستەکان قورس و گران بن. چونکە ئەم ریکخراوە نەرمى و مرونەتى زۆر لە پێکهاتەو دونیابینییدا هەیە،داعش لە ماوەى چەند مانگى پێشودا پێش بونى ئەوەى کردبو کە پایتەختى خەلافەتەکەى لەدەست دەدات ، بۆیە داواى بەرگریکردنى لە ئەندامەکانى دەکرد، لەمەش زیاتر زۆربەى زۆرى سەرکردەوئەمیرو وەزیرى دەوڵەتەکەیان موێڵو رەقەیان بە جێهێشتوەو  بۆ رێکخستنەوەى ریزەکانیان بۆ ئەمەش پەنایان بردوە  بۆ ئەو شارانەى کە بەدرێژایى روبارى فورات لە نێوان عێراق و سوریا درێژ بونەتەوە . ئەمەشیان بۆ بەدەست خستنى دوو ئامانجە:

1ـ بۆ ئەوەى هێزەکانى بەشار ئەسەد بخنە ژێر تاقیکردنەوە ، واتە تا چەند هێزەکانى بەشار ئەسەد توانایى بەرگرییان نامێنێت سود لەو دەرفەتە وەربگرن.

2ـ سود وەرگرتن لە دەرفەتى دەستێوەردانى تورکیا بۆ سەر ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى پەیەدە، ئەمەش رێگە بە داعش دەدات کە دەست بگرن بەسەر بەشێک لەو ناوچانە لە ناوەراستى سوریا.

لە عێراق داعش بیر لە بەکارهێنانى خەیاراتى تەکتیکى دەکاتەوە، بۆ ئەمەش تواناکانى خۆیان لە هەردوو هەڵبژاردنى شارەوانییەکان و پەرلەمانى عێراقدا تاقیدەکەنەوە .

ـ پرسە سیاسیەکان:

رزگارکردنى موێڵ دەرگالەبەردەم کێشەى تر دەکاتەوە بە تایبەتى کێشە سیاسى و ئیدارییەکان بۆ دواى داعش ، ئەوەش ئەوە ئایا خەڵکى موێڵ بەشدار دەبێت لە ئیدارەى موێڵ و ئایندەى کارگێرى و سیاسى شارەگکە چۆن دەبێت، چونکە پرۆژەى سوننەو کوردو سوننەو شیعەکانم و کەمە ئاینى و نەتەوەییەکان جیاوازە بۆ ئیدارەدانى موێڵ لە دواى داعش.

ئەوەش کە بە ئاشکرا دیارە ئەوەیە کە گرنگترین رەگەز لەرەگەزەکان لە بابەتى موێڵ قسەکردنە لەسەر غیابى گفتوگۆکردنێکى نیشتمانى لەسەر دۆزینەوەى چارەسەرى کێشەکان ، چارەسەرکردنى ئەو هۆکارانەى بونە هۆى ئەوەى کەبەشێک لە سوننەکان پاڵپشتى لە داعش بکەن، واتە گفتۆگۆکردن لەسەر نەهێشتن و لە رەگ هەڵکێشانى ئەو رەگەزانە، ئەمەش کاتێک بەدیدێت کە حکومەت کەناڵێک بدۆزێتەوە بۆ گفتوگۆى راستەقینەو جدى لە نێوان پێکهاتەکان.

لە راستیدا سوننەکان تائێستا هەست بەپەراوێزخستن لەلایەن حکومەتى زۆرینەى شیعەوە ، هەروەک چۆن متمانەیان بە نیازى حکومەتى هەرێمى کوردستان نییە.هەتاوەکو ئەم دۆخە وەکو ئێستا بمێنێتەوە ئەو پارێزگایانەى کە دانیشتوانەکەى زۆرینەى سوننەیە زەمینەى لەبارە بۆ دووبارە گەرانەوەى گروپە جیهادى  یان نەتەوە پەرستە دوژمنکارەکان بەدرێژایى ساڵانى داهاتو.

دووەم : ململانێکان لە سوریا  ئایا گەیشتن بە چارەسەر نزیکە؟

لە دواى ساڵى 2015 هیچ کات بەئەندازەى ئێستا سیستەمى بەشار ئەسەد بەهێز نەبوە ، لە ئێستا زاڵە بەسەر زۆربەى ناوچەکانى رۆژئاواى سوریا ، زۆربەى ناوچە پیشەسازییە زیندوەکان و فرۆکەخانە بە دەستەوەیەو هەمو شێوازێکى تەکتیکى و ستراتیژى بەکار دەهێنێت بۆ شکاندن و بەش بەشکردنى هێزە شۆڕشگێرەکان . ئەمەش بە هۆى پاڵپشتى و هاوکارى هێزەکانى روسیاو ئێران ، لە ئێستادا روسیا پێگەیەکى بەهێزى گەمەى دبلۆماسیە لە قەیرانى سوریا. هەروەها روسەکان سەرکەوتو بون لە وەى رۆژئاواو تورکیاو عەرەبیش رێگەى لێبگرن دەست وەرنەداتە کاروبارى سوریا. لە بەرامبەردا سوریا سەرکەوتو بوە لە هاوکارییە سەربازى و لۆجستیەکانى روسیا لەمەشق و کەرەسەى سەربازى.

بۆیە لە ئێستادا سوریا هێڵى مەترسى تێپەراندوە و تەنانەت سەرکەوتنى باشى بەدەست هێناوە.تەنانەت لەسەر ئاستى جەماوەریش بە جۆرێک لە جۆرەکان متمانەى بۆ گەراوەتەوە .لە ئێستادا روسیا کاریگەرى دبلۆماسى گەورەى هەیە ، ئەگەر سەیرى پرۆسەى گفتوگۆکنى ئەستانە بکەین جۆرێک لە گێرانەوەى مەرج بەدى دەکەیت بۆ تەسویەى سیاسى .بۆیە دەبیننین رۆڵى کارەکتەرەکانى تورکیاو سعودیەو ئوردەن و قەتەر بچوک دەبێتەوە، تورکیا ئەولەویاتى هێزە کوردییەکانەو سعودیەش لەشەرێکى قوڵدایە لە یەمەن، بۆیە سوریا لەهەرەمى لە پێشینەکانى نیە .قەتەریش کێشەى گەورەى هەیە لە ناوچەکە. لەلایەکى ترەوە سوریا لە روى سەربازییەوە سەرکەوتوبوە ، لەلایەکى تریشەوە لە هەوڵى ئەوەدایە پەیوەندییەکانى لەگەڵ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى ببوژێنێتەوە. بەڵام کارى پێشینە بۆ سیستەمى بەشار ئەسەد شکاندن و پارچە پارچەکردنى هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانە ، کە تا ئێستا هەڕەشەن لەسەر سیستەمى بەشار ئەسەد.

ـ شوێنەوارەکانى سیناریۆى جیهادى لە سوریا :

سوریات لە ئێستادا گۆڕەپانێکى کراوەیە بۆ چەندین هێزى سیاسى بە باگکراوندى جیاواز، کە زۆربەیان ئیسلامین ، بەڵام ئەو دەرکەوتنە ناشرین و خوێناویانەى کە داعش پیشانى دونیاى دا روى هەمویانى سپیکردەوە، بۆیە لە ئێستادا کارى لە پێشینەى هەمو هێزەکان لەناوبردنى داعشە، لە عێراق و سوریا . بۆیە لە ئایندەدا داعش رەنگە رێگەیەکى کەمتر توند تیژ هەڵبژێرێت ، لە ناو وێنە گەورەکە دا کە دەیان گروپى جیهادى و ئیسلامى تیایە بەرەى سەرخستنى ئیسلامى( جبهة النصرة) وێنەیەکى ئیجابى ترى هەیە لە کۆمەڵگەى ناوخۆیى سوریادا.

لەوکاتەى کە شۆرشگێرەکان توشى شکست هاتن لە حەلەب ، گروپە جیهادی و ئیسلامییەکان کە پەیوەندییان بە داعشەوە نیە ، ئەم گروپانە لە ئیدلب و رۆژئاواى پارێزگاى حەلەب لە دەورى دوو گروپ کۆبونەتەوە ( دەستەى رزگارى شام) و( بزوتنەوە ى رزگارکردنى شام) .

سێیەم: پەرەسەندنى ستراکچەرو ستراتیژیەتى داعش:

ئامانجى سەرەکى ئەم گروپە دامەزراندنى دەوڵەتە ، بەدیاریکراوى دەوڵەتى خەلاافەت کە ملکەچى جێبەجێکردنى شەریعەتى ئیسلامى بێت . ئەمەش پێویستى بە دامەزراندنى ستراکچەرێکى حوکمڕانى و سیستەمێکى کارگێڕى هەیە. بۆیە لەیەکەم دامەزراندنى ئەم رێکخراوەدا پەیکەرەیەکى نیمچە دەوڵتیان دامەزراند بەناوى ( دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق) لە تشرینى یەکەمى ساڵى 2007، وتشرینى دووەمى ساڵى 2009. کەلە مەکتەبى وزارى پێک هاتبون لەو دوو ساڵەدا.

بەڵام لە راستیدا ئەم دوو مەکتەبە وزارییە لە روى کردارییەوە مومارەسەى کارى خۆیان نەکرد، چونکە زەوییان بەدەستەوە نەبو ، بۆیە لە رێگەى بە کارهێنانى چەمکى (تمکین) کە بەماناى پێویستى بۆ فراواکردنى پێگە دێت بە کردارى لەسەر زەوى بۆ جێبەجێکردنى  پرۆژە سیاسیەکە. بۆیە ئەم رێکخراوە لە موێڵ زیانر رەگى داکوتا لە سەرەتاوە وەکو رێکخراوێکى توندو تیژو تۆڵەسێن .لەگەڵ ئەوەى کە بیرۆکەکە لە سوریا گیرسایەوە ،لە ژێر ناونیشانى( دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام) لە نیسانى 2014. ئەم جارە پەیکەرەى حوکمرانیەکە زیاتر بیرۆکراسى و ئاڵۆز بو . لەسەرەتاوە بەغدادى کە هەوڵیدا بەرەى نوسرە بگرێتە خۆى ، هەروەها ستراتیژیەتى داعش بریتى بو لە فراوانبون و بەدەستهێنانى زەوى و نفوز بە شێوەیەکى پلەبەپلەیى . ئەمەش لەرێگەى لە خۆگرتنى گروپى تر بۆ دەست بەسەراگرتنى چەک وتەقەمەنى لە سوریا و هەروەهادەستگرتن بەسەر ئەو بنکە سەربازیانەى لە سوریا هەن. ئەمانەش لەسوریا لاى بەرەى نوسرە بون. بە کردارى توانى هەردوو ئامانجەکە بەدەست بهێنێت هەرچەندە بەرەى نوسرە لێى جیابونەوەو بون بە لایەنگرى رێکخراوى قاعیدە بەسەرۆکایەتى زەواهیرى. لەساڵى 2013 دوو مەکتەبى دامەزراند، ئەوانیش( مەکتەبى بانگەواز-الدعوة- و دادگاى ئیسلامى هەروەها رەقەى کرد بە سەنتەرى سەرەکى داعش ، هەرچەندە هەندێکیان حەلەبیان پێ باشتر بو.دواى ئەوەى لە عێراق دەستیان گرد بەسەر هەردوو پارێزگاى موێڵ وتکریت بەشێکى زۆر لە پارێزگاى دیالە و روممادى ، راستەوخۆ ( خەلافەتى ئیسلامیان ) راگەیاندو ناوى رێکخراوەکەشیان گۆڕى بۆ دەوڵەتى ئیسلامى. هەروەها سنورى نێوان سوریا وعێراقیان سرییەوە ، کەلە 29حوزەیرانى ساڵى 2014 خەلافەتیان راگەیاند ، کۆمەڵێک مەکتەبى کارگێڕیییان دامەزراند بە ناوى (دیوان)، ئەم دیوانانە رۆڵیان وەکو وەزارەت وابو بۆ رێکخستنى کاروبارى دەوڵەتى ئیسلامى.لەسەرجەم ویلایەتەکان (پارێزگاکان) لە سوریاو عێراق و دەوڵەتانى تر، کە ژمارەیان  19 ویلایەت لە عێراق و سوریا و 16 ویلایەت لە وڵاتانى تر .لە گرنگترین دیوانەکانیان( دیوانى  خوێندن، دیوانى تەندروستى  دیوانى حیسبە ) لەپاڵ ئەم دیوانانەدا دەزگاى کارگێرى تر هەبو وەکو ( دەستەى کۆچ) ، دەستەى کارگێرى ویلایەتە دوورەکان.

بەپێى ئەو بەیاننامانەى کە دەریان دەکرد ناوى دەستەکان لە ویلایەتێکەوە بۆ ویلایەتێکى تر جیاواز بو . بەڵام لە دواى ئەوەى بەرەى نێودەوڵەتى دروستبو بە ناوى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعش ، داعشى روبەروى کێشەى گەورە کردەوە بە تایبەتى بابەتى (تەمویل) هێزى کارو لایەنى کارگێڕى. ئەمەش واى کرد کە داعش خۆى لەگەڵ دۆخەکە بەشێوازى جیاواز بگونجێنێت، چونکە زۆربەى شوێنەکانى لەدەستداوە.لەلایەکى ترەوە ئەوان بەسێکى زۆریان داهاتیان لەسەر نەوت بو ، ئەم بازرگانیە لەرێگەى هێڕشى سێ سالەى بەردەوامى فرۆکەوە تێکشکاوە . هەروەها نابێت ئەوە لەبیر بکرێت کەبەشێکى زۆر لەسەرکردە و ئەمیرو تەنانەن بەرێوەبەرى ویلایەتو هاوکارەکانى بەغدادى کوژران، کە هەندێک لە دەزگا هەواڵگرییەکان باس لەوە دەکەن کەبەشێک لەو سەرکردانە بەهۆى ئەوەەو بوە کە دەزگاى هەواڵگرى توانیویەتى بچێتە ناو داعشەوە ، ۆیە داعش لە کۆتاییدا چاودێرى چڕى خستە سەر تۆرەکانى ئینتەرنێت و تەلەفۆنات بەتایبەتى لە موێڵ.ئیستا لەدواى کۆنترۆڵکردنەوەى بەشێکى زۆر لە خاکى ژێر دەستیان پرسیار لەسەر ئەوەیە ئایا کە دەوڵتێک زەوى نەبێت ، چۆن بە خۆى دەڵێت دەوڵەت، ( محمد العدنانى) وتەبێژى فەرمى داعش لە مانگى ئایارى 2016لە گوتارى کۆتایى خۆیدا  جەختى لەسەر ئەوە کردوە کەلە دەست دانى زەوى خەلافەت بە ماناى کۆتایهاتنى خەلافەت نییە . ئەم وتانەش دواى ئەوە هات کە مەترسى لەسەر هەر سێ شارى (رەققەو موێڵ و سرت)  دروست بو ،بۆیە لە ئێستادا داعش بە رێگەى تر کاریگەرى دەبێت و پەیکەرەیەکى تازە بۆ رێکخراوەکەى دادەنێت، بۆ نمونە لە ساڵى 2015 ەوە لە دیالە دەرکراوە ، بەڵام لە ئێستادا جارێکى تر جموجۆڵو ، تەقینەوەو کوشتن و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنیەکانى دەست پێکردۆتەوە. هەرچەندە ئەم کردەوانە کردەوەى زۆر سەرەتایین ئەگەر بەراورد بکرێت بەو هێزەى کە داعش هەیبو، بەڵام ئەم شێوازە تازەیە دەتوانێت کارابێت لە ژینگەیەکدا کە پڕە لە ململانێى دینى و مەزهەبى ، لە وڵاتێکدا کە پڕە لە میلیشیاو نامەرکەزییەتى سوپا ، بۆیە ئەگەرى بەهێز ئەوەیە کە گروپە ئیرهابیەکان و لە ئاڵانى ئایندەدا هەرەشەى جدى بۆ سەر دام و دەزگاى دەوڵەت و هێزە ئەمنیەکان دروست دەکەن.

بەشى چوارەم: دینامیکیەتى هەڵمەتەکانى داعش لە ئەوروپا:

لەدواى ئەوەى کە داعش دەستى گرت بەسەر رەققەدا و گروپەکانى ترى دەرکرد ، بە دیاریکراوى دواى ساڵێک داعش هەڵمەتێکى دەستپێکرد لە ئەوروپا ، هێرشەکان بە هێڕشى مۆزەخانەى یەهودى لەشارى برۆکسل دەستى پێکرد ، پاشان  ئەو هێڕشانەى شارەکانى باریس و برۆکسل و نیس و بەرلینى هەژاند. رەنگە یەکێکی لە راڤەکردنەکان بۆ ئەم هێڕشانە دەستپێکردنى ئەو هەڵمەتانەى هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بێت دژ بە داعش لە سوریا ، وەکو پەرچەکردارێک، ئەمە جگە لەوەى داعش دوو ئامانجى سەرەکى هەبوو:

1ـ کۆچ نەکردن بەرەو ئەوروپا ژیان لەگەڵیاندا  بە تایبەتى کە فەرەنساو ئەڵمانیا جالییەکى گەورەى موسڵمانى لێیە.

2ـ بەرزکردنەوەى لایەنى جیهادى لە ئەوروپا ، بۆیە بۆ داعش چەکدارە ئەوروپیەکان بەهایەکى هەڵاوێردکارانەى هەبو بە نیسبەت داعشەوە.

بۆیە کاتێک باس لە دینامیکیەتى هەڵمەتەکانى داعش دەکەیت بیر لە دوو پێوەر دەکرێتەوە پێوەرى یەکەم ئەو زیانانەى کەبەر داعش کەوتون بە تایبەتى کۆنترۆڵکردنەوەى خاک و ، پێوەرى دووەم پێوەرى دووەم ( جێگیرە) ەو باز بە سەر زیانەکانى ئەدات .

بەگشتى چوار سەرچاوە هەیە کە هۆکار هەیە کە دەبنە دینامیکیەتى جیهانى داعش  کە ئەمانەن:

1ـ هەلمەتى شەرى جیهانى دژ بە داعش لە 2001 لەسەردەمى بۆشى باوک، و پاشان لە 2015 ( شەرى  جیهانى دژ بە داعش) لەسەردەمى پۆتین.

2ـ دروستبونى شۆڕشى دژە عەرەبى لە راپەرینى گەلانى عەرەبى  لە میێرو لیبیا لە عێراق  ویەمەن.

3ـ ونبونى حکومەتە عەرەبیەکان لە گۆڕەپانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ، بە تایبەتى لە سوریا بۆ نمونە کۆنفرانسى ئەستانە بە چاودێرى ( روسیاو تورکى و ئێرانى).

4ـ شارى رەققە ، بەوەى لانکەى سەرهەڵدانى داعش و پێگەى دەرچونى پلانەکان بێت بەرەو ئەوروپا، بۆیە ئەمریکیەکان چاویان خستۆتە سەر رەقە و مەوێڵ و لە کاتێکدا روسیا چاوى لەسەر خستۆتە سەر حەلەب. ئەم چوار هۆکارە بەیەکەوە  پەیوەندیى نێوانیان تازە دەکەنەوە . سەردەمى ئۆباما سەردەمى بەرگریکردن بو لە تەشەنەنەکردنى داعش ، ئەبێت چاوەڕێى پلانەکەى ترەمپ بین . لێرەوە جارێکى تر جەخت لەوەکراوەتەوە کە دواى روخانى خەلافەتى داعش  هەڵمەتەکانى داعش لە ئەوروپا بەردەوام دەبێت ، لەرێگەى فاکتەرى شانە نوستوەکان لە ئەوروپا لەلایەک ، لەلابەکى ترەوە ئەو رێگە گرتنەى کە نەیهێشت داعش بگات بە سوریا و عێراق ، گرتنەوەى رەققە گرنگە ، بەڵام  فاکتەرى یەکلاکەرەوە نییە بۆ ئەو کۆدەنگیە نێودەوڵەتیەى دژ بە داعش هەیە ، لە واقیعدا هەرچەندە دەرکردن ى بەغدادى وداعش دوا بکەوێت بۆ دەرەوەى رەققە ، ئەوە بەئەندازەى ئەوە سودە چاوەڕوانکراوەکەى دەرکردنى داعش هەڕەمەکى ئەبێت. لە حاڵەتى ئەوەى کە هێزەکانى عەرەبى سوننى سەرپەرشتى ئازادکردنەوەى ڕەققە نەکەن و ، میلیشیا کوردى و شیعیەکان بەم کارە هەڵبسن یان هێزێکى بێگانە ئەم کارە بکات ، ئەو کاتە چارەسەرەکان خراپتر دەبێت لە پەتاکە. بۆیە ئەوەى چاوەڕوانکراوە کە سیناریۆى دینامیکیەتى جیهانى داعش بەرەو ئەوروپا بەردەوام دەبێت یاخود زیاتر دەبێت ، ئەمەش دەبێتە هۆى پاڵنەر بۆ هەڵمەتەکانى تیرۆر و جیهادى لە ئەوروپا.

دەرئەنجام:

ئەم راپۆرتە کورتکراوەیەکى کارکردنى بەردەوامى هاوبەشى  نێوان زیاتر لەدەزگاو تۆژەرێک وناوەندێکى کۆکردنوەى زانیارییە لەبارەى رێکخراوێکى مەترسیدارى داعشەوە لە هەمان کاتدا پێشبینیکردنە لە گەورەبونى و دینامیکیەتى چالاککیەکانى رێگە گرتن لەو فاکترانەى دەبنە هۆى گەشەکردنیان، ئەم زانیارییانە لەرێگەى کەناڵى هەواڵگرییەوە بوە کەلە ئێستادا دەزگاى هەواڵگرى  جەوهەرى لە پێشینەى کەمکردنەوەى قوربانییە مریى لە جەنگدا .

ئەم راپۆرتە ئەوەمان پێدەڵێت داعش دەتوانێت خۆى لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا بگونجێنێت، راستە داعش لە عێراق و سوریا لە روى شویچن و پێگەى جوگرافییە وە بەشێکى زۆرى خاکەکەى لە چنگ دەرکراوە ، بەڵام مانەوەى داعش بە بەرگى ترو ناونیشانى تر ئەگەرى بەهێزە، چونکە ئەو فاکترانەى کە ژینگەى دروست بونى داعشیان هێنایە کایەوە ئەگەر زیاتر نەبوبن، ئەوە کەمتر نین.  رێگە چارەسەرییەکانیش لە بونى گفتوگۆى جدى وپیشاندانى نیەتى راستەقینەدا ئەبینێتەوە، چونکە چارەسەرى ئەمنى و سەربازى بۆ رێگە گرتن لە داعش دوا چارەسەر نیە.

Send this to a friend