فره‌یی سیاسی له دیدی حزب و كۆمه‌ڵه سیاسییه ئیسلامییه‌كانه‌وه
مەولود باوەموراد
پێشه‌كی
فره‌یی وه‌ك چه‌مكێكی گشتگیر و ڕه‌ها
فره‌یی وه‌ك چه‌مك، هاوتایه له‌گه‌ڵ جیاوازی و لێكنه‌چوون و هه‌مه‌جۆری، فره ڕه‌نگیدا له‌بوونه‌وه‌ر و سروشت و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ، له‌دنیای شته‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، بۆ ناو واقیعی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بۆ دونیای بیر و ئه‌ندێشه‌ی جیاواز و ڕا و تێگه‌شتنی جیاوازی نه‌بڕاوه‌ی بێ سنوور و بێ كۆتایی كورت نه‌كراوه له یه‌ك شێواز و فۆڕمدا.(1)
دیارده‌ی فره‌یی له نمایشبوونه گه‌وره‌كه‌یدا ئاماژه‌یه به جه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی بوون، ڕاگری بنه‌ڕه‌تیی ژیانی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی سه‌رزه‌وییه، لەڕووی یەکتر تەواوکردن و لەنگەرگرتنی بەردەوامی بوون و مانەوەی هاوبەشیان، لەگەڵ ئەوەی چەمکی فرەیی دوو ڕایی و ئاست و ئاڕاستە و نما یش بوونی زۆر و فراوان لەخۆدەگرێت، لە هەمان کاتدا دەشێت فرەیی لە دیمەنە گشتییەکەیدا دابەش بکرێت بەسەر سێ ستوونی سەرەکیدا، یەکەم: فرەیی سروشتی، کە بە هەمەجۆری و هەمەچەشنییەکانی جیهانی ڕووەک و جیهانی گیانداران و جیهانی پێکهاتە مادییەکانی زەوی دەستنیشان دەکرێت. دووەم: فرەیی ژینگەی کۆمەڵایەتی، بە جیاوازی ڕەنگ و زمان و نەژاد و ڕەچەڵەکی مرۆڤەکان دیاری دەکرێت، هۆز و خێڵ و نەتەوەی جیاواز پێکیدەهێنن. سێیەم فرەیی سیاسی، کە ئاماژەیە بە یەکێک لە سیما سیاسییەکانی پاش سەردەمی مۆدێرنێتەی ڕۆژئاوا، گوزارشت لە ڕەنگدانەوەی کاریگەریی بەشداری سیاسی هاووڵاتییان لە دەسەڵاتی سیاسی کۆمەڵگە و حوکمڕانی وڵات دەکات.
فرەیی لە ڕەهەندە سروشتییەکەیدا نەک هەر جێگەی مشت‌ومڕ نییە، بەڵکو نیعمەتێکی خودایە، بۆ دەستەبەرکردنی پێویستییە جۆراوجۆر و بێ کۆتایییەکانی ژیانی مرۆڤ و گەشەکردن و پێشکەوتنی زانست و داهێنان و فەرهەنگ و بنیاتنانی شارستانیەت.
هەرچی پەیوەستە بە فرەیی کۆمەڵایەتی و مرۆیییەوە، لە جیاوازی زمان و ڕەنگ و ڕوو و نەژاد، هەست و سۆزی خوێنخواهی هاوبەش و کو‌لتوور و فەرهەنگی هاوبەش و ئایین و ئایینزای هاوبەش و نیشتمان و مێژووی هاوبەش، ئەو خەسڵەتانەن کە مەرجەکانی جیاکردنەوەی هەر کۆمەڵە خەڵکێک لەوانی تری دەوروبەرە جوگرافییەکەی هەڵاوێر دەکات و وێنەی واقیعی دابەشبوونە کۆمەڵایەتییەکانمان لەسەر زەمینەی واقیع بۆ دەکێشێت، دەربارەی فرەیی کۆمەڵایەتی، ڕۆجیە لاسوانت ڕای وایە کە: فرەیی ئامادەیی هەیە.
لە هەر جێگەیەکدا فرەجۆری هەر شێواز و دیمەنێک لە خۆ بگرێت بوونی هەبێت- ئایینی یان ئایدیۆلۆژی، فەلسەفی یان چینایەتی، هەرێمایەتی یان حزبی-کە تاک و کۆمەڵگە دەستگرتوو بن پێوەی(2).
بۆ پاراستن و چەسپاندنی ئەم تەرزە لە فرەیی، مرۆڤەكان پێویستیان به هه‌بوونی كرده‌یی پره‌نسیپه‌كانی قبووڵكردنی جیاوازییه‌كان، ڕێزگرتن له تایبه‌تییه‌كان، دانپێدانانی ئازادییه‌كان، فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه و ئیراده‌ی چاكی هه‌ماهه‌نگییە، له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه نه‌گۆڕه‌ی كه فره‌یی و جیاوازی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان یاسایی بوون و ژیانه و ڕاستییه‌كی فیتره‌تی پێكهاته‌ی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
خودای په‌روه‌ردگار له‌قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی به‌م فره‌ییانه كردووه وه‌ك نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵات و توانای خۆی له خوڵقاندنی جیاوازی ڕه‌چه‌ڵه‌ك و هه‌مه‌ڕه‌نكی و هه‌مه‌ده‌نگی و هه‌مه‌جۆری و جیایی سه‌رزه‌مینه‌كانی نیشتماندا،[أَلمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَل مِنَ السَّما‌ءِ ما‌ء فَأَخْرَجْنا بِهِ ثمَراتٍ مُخْتَلِفًا أَلْوانُها ومِنَ الْجِبالِ جُددَدٌ بِیض ۆحُمْرٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوانُها ۆغَرابِیبُ سُودٌ * ومِنَ النَّاسِ والدَّوابِّ والْأَنْعامِ مُخْتَلِفٌ أَلْوانُهُ كَذلِكَ إِنَّما یخْشَی اللَّهَ مِنْ عِبادِهِ الْعُلما‌ءُ إِنَّ اللَّهَ عَزِیزٌ غَفُورٌ*]{الفاطر27-28}،له‌سۆنگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته و چه‌ندین ئایه‌تی تری قورئانی پیرۆز، كه وێناكردنی ئیسلام بۆ بوون و له‌سه‌ر دوو فیكره‌ی سه‌ره‌كی ڕاگیراوه:
یەکەم: فیکرەی تاک و تەنیایی خودا(توحید).
دووەم: فیکرەی فرەیی لە دروستکردنی شتەکانی بوون، و جیاوازی لە دروستکراوەکانیدا.
بەڵام مخابن ئەم فرەیییە مێژوویەکی پڕ دەرد و ڕەنج و قەیران و شەڕ و خوێناوی بوون و نکۆڵی لێکردنی بە پاڵنەرەکانی غەریزەی باڵادەستی و تەماع و فراوانخوازی و ئارەزووی کۆنترۆڵکردنی نێوان مرۆڤەکان و گەلاندا تۆمار کردووە، دکتۆرە ئیلیا حریق ئاماژە بە گۆشەیەکی ئەم ڕاستییە دەکات: (ئەوەی هەوڵی کەمکردنەوەی خەسڵەتە جوێکەرەوەکانی کۆمەڵە ئیتنیکییەکان دەکاتە ئامانجی شێوەیەکی تایبەتی سڕینەوە، خەسڵەت گەلێکیان بەسەردا دەسەپێنێت کە تا ڕادەیەکی زۆر نوێنەرایەتی کۆمەڵەی باڵادەست دەکات، وەک سەپاندنی یەک زمان و ڕاگواستنی دانیشتوان و پێکەوە تێکەڵکردنیان لەگەڵ کۆمەڵەی هەمەجۆردا.(3) بەمەبەستی سڕینەوەیان بە پژاندن و وردکردنەوە.
دواجار فرەیی چەمکێکی گشتییە لە چەندین وێنە و دۆخ، و ئاست و قەبارە و ئاڕاستەی هەمەجۆری جیاوازدا نمایش دەبێت، هەر ئەم دوو ڕایییانە فرەیی کردووەتە چەمکێکی ئاوێتە.
فرەیی سیاسی چەمک و پێناسە
ئەوەی مەبەستی قسە لەسەرکردنی ئەم نووسینەیە، بابەتی فرەیی سیاسییە لە دیدی حزب و کۆمەڵە سیاسییە ئیسلامییەکانەوە، بەگشتی بابه‌تی فره‌یی سیاسی وه‌ك یه‌كێك له ئاماژه سه‌نتراڵه‌كانی ڕێسا و بنچینه‌كانی پێكهێنانی دیموكراتیه‌ت، له كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاته سیاسییە‌كانی ناوچه‌كه‌دا له قه‌یرانی په‌یوه‌ندی نێوان تیۆری و پراكتیك قوتاری نه‌بووه، هێشتا لەنێوان ئاو و گڵدایە، تایبەت بە بازنەی حزب و کۆمەڵە سیاسییە ئیسلامییەکان، ئەگەرچی زۆری لەسەر نووسراوە و گوتراوە، بەڵام هێشتا جێگەی بایەخی فیکری و خوێندنەوەی مەعریفی ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و ئەکادیمیستەکانە، تایبەت بە زانینی هەڵوێستی فیکری و ڕوئیەی جێگیری تیۆریزەکراوی تەوژمەکە لەسەر چۆنیەتی ڕێکخستنی ڕەفتاریان لەگەڵ جیاوازیەکانی هەمەڕەنگی و فرەدەنگی ئەم مافە سیاسییە هەستیارەدا.
لەلای دووەمیشەوە ئەم بابەتە پەیوەستە بە مافە سیاسییەکانی هاووڵاتییانەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، و (بەڵێننامەی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسییەکان) ی هاووڵاتییانی لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە 22/ کانوونی یەکەم/ 1966لەسەر دەرچووێنرا بۆ واژۆی دەوڵەتانی ئەندام، و لە ڕێکەوتی 23/ئازاری/1976 خرایە بواری جێبەجێکردن.(4) بە هەمان شێوە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوچەیی و لۆکاڵییەکانی مافی مرۆڤ، لە جیهاندا ئەرکی پەرەپێدان، و بەدواداچوون، و چاودێریکردنی لە ئەستۆ دەگرن.
فرەیی سیاسی چەمکێکی گشتییە لەگەڵ جیاوازی جۆری سیستمی حزبی لە چوارچێوەی سیستمی سیاسی دەوڵەتدا، توانای جێبەجێکردنی لە گشت کۆمەڵگە و سیستمە سیاسییەکاندا هەیە، لە ئێستادا لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا پیادە دەکرێت.
بۆ دەست گەیشتنە دوراییە زانستی و مەعریفییەکانی بابەتەکە، پێویستە پێناسەی فرەیی سیاسییە بخەینەڕوو لەو سۆنگەوە ڕەگەز و پێشمەرجەکانی هەبوونی فرەیی سیاسی و هۆکارەکانی ڕەتکردنەوە و قەدەغەکردنی لە هەر سیستمێکی سیاسی‌دا دەستنیشان دەکرێن.
فره‌یی سیاسی چه‌مكێكه ئاماژه به یه‌كێك له شێوازه‌كانی سیستمی ڕكابه‌ری نێوان حزب و ڕێكخراوه سیاسییە‌كان ده‌كات، له چوارچێوه‌ی ڕژێمێكی سیاسی‌دا، کە باوەڕی بە بەشداری سیاسی هاووڵاتییان و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لەنێوان هێز و کۆمەڵەکان، و خاوەن بەرژەوەندییە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا هەیە، پێویستە بڕیارە سیاسییەکان بەرهەمی دانوستان و ڕێکەوتنی ئا شتیانە بن لەنێوان ئەم کۆمەڵانەدا.(5)
هەندێک لێکۆڵەرانی بواری تیۆری گشتی پارتە سیاسییەکان، بە خستنە ڕووی چەند پێناسەیەک لە دیدی جیاوازەوە، لەوانە (دکتۆر نو‌عمان ئەحمەد خەتیب) پێناسەی فرەیی سیاسی بە مانای گشتییەکەی دەخاتەڕوو، وەک ئاماژەی بۆ دەکات: (مانای گشتی فرەحزبی، ئازادی حزبایەتییە، واتە هەر گردبوونەوەیەک مافی گوزارشت لەخۆکردنی هەبێت، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕای گشتی بدوێنێت، لەژێر ڕۆشنایی ئەو هاودژیانەی لە هەناوی هەر کۆمەڵگەیەکی سیاسی‌دا هەیە، بۆ گەیشتنە شێوازێکی باشتر کە ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ سەروەری چەمکی ڕکابەریی سیاسی، لەپێناوی گەیشتنە دەسەڵات یان بەشداری تێیدا.(6) فرەیی لە ڕووە تایبەتەکەیدا: ئاماژەیە بە هەبوونی سێ حزب یان زیاتر کە هەر یەکەیان توانای ڕکابەری سیاسیی، و کاریگەریی لەسەر ڕای گشتی هەبێت، لەمیانی ڕێکخستنێکی جێگیر و هەمیشەییدا، کە هێز و سەقامگیری بۆ دەستەبەر دەکات.(7)
دکتۆر عەبدولفەتاح عەلی ڕوشدان، بە ئاماژەکردن بۆ چوارچێوەی دەوڵەت و یاسا، فرەیی بەم شێوەیە پێناسە دەکات: (فرەیی ئەو هێز و ئیرادانەن کە سیاسەتگوزاری بڕیارەکان لە چوارچێوەی دەوڵەت و یاسادا دروست دەکەن، بە شێوەیەک هەموو تاک و کۆمەڵە و تایفە و حزبێک لە پرۆسە سیاسییەکەدا بەشێوەی هاوسەنگ بەشدار بێت.)(8)
لە تێفکرینی پێناسەکان، دەتوانرێت تیشک بخرێتە سەر ئەو پێشمەرجانەی کە فەراهەمبوونیان زەوینەی فرەیی دەڕەخسێنێت، لەوانە:
1-هه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانییه‌كی دیموكرات كه دان به‌مافه سیاسییە‌كانی هاووڵاتییاندا بنێت، چونكه هه‌بوونی فره‌یی گرێدراوی دیموكراتیه‌تی سیستمی سیاسی و مانابه‌خشی كۆمه‌ڵگه‌ی فره‌ییه.
2-هه‌بوونی مافی ئازادی بیروڕا و ده‌ربڕینی، له‌به‌رئه‌وه‌ی فره‌یی گرێدراوی هه‌بوونی ئازادی بیروڕایه وه‌ك یه‌كێك له‌مافه سیاسییە بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاووڵاتییان.
3-مافی دروستكردن و پێكهێنانی حزب و ڕێكخراوی سیاسی، چونكه یه‌كێكه له‌مافه سیاسییە دیار و به‌رچاوه‌كانی هاووڵاتی، ده‌سته‌به‌ربوونی ئه‌م مافه، ئاماژه‌ی هه‌بوونی جیاوازی بیروڕای سیاسی و قبووڵكردنی ڕكابه‌ری نێوان هێزه سیاسییە‌كان و دانپانانی ئۆپۆزسیۆنه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسییە‌وه.
4- پێویسته پاراستن و ڕێخۆشكردن بۆ ڕۆڵی حزب و ڕێكخراوه سیاسییە‌كان، به‌یاسا ڕێكخرابێت و به‌ڕێكاره یاسایی و ئیدارییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پارێزگاری له‌بوون و مانه‌وه‌یان بكرێت، ئه‌م ڕێكخشتنه یاساییه فره‌یی سیاسی/ كۆمه‌ڵایه‌تی له فره‌یی-نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زهه‌بی و ئه‌تنیكی- لێكجیاده‌كاته‌وه.
له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی بۆكرا، حزب و ڕێكخراوی سیاسییه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌بوونی فره‌یی سیاسییە و تاكه میكانیزمی پیاده‌كردنییە‌تی له كۆمه‌ڵگه‌دا.
حزبی سیاسی، دەرکەوتن و پێناسە
حزب ئۆرگانێکی کراوەی کاری سیاسی هاووڵاتییانە، ئامڕازی بەشداریکردنیانە لە پرۆسەی سیاسی کۆمەڵگەدا، وشەی حزب چەمکێکی زانراو و ناسراوە لەسەر ئاستی گەل ونەتەوە و دەوڵەتانی دونیادا، لە قورئانی پیرۆزدا (20) جار بە مانا و مەبەستی جیاواز بەکارهاتووە، سەرەتای دەرکەوتنی وەک دەرەنجامی پەرەسەندنی دیموکراتییەت و فراوانبوونی بیری نوێنەرایەتی و مافی دەنگدانی هاووڵاتییان، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نیوە یەکەمی سەدەی نۆزدەیەم، ساڵی 1828 لە ئەمریکا و ساڵی 1836لە بەریتانیا و ساڵی 1848 لە فەرەنسا، ماوەیەکی زۆری پێچوو تا حزب ئەم فۆرم و ناوەرۆکەی ئێستای وەربگرێت.
دەرکەوتنی حزبی سیاسی لە ناوچەکە و کوردستاندا هاوکاتن، لە ئەنجامی پەڕینەوەی دیاردەی حزب و حزبایەتی لە ئەوروپاوە بۆ سەڵتەنەتی عوسمانی و دروستبوونی یەکەم حزبی سیاسییە بەناوی (ئیتحاد و تەرەقی) لە ساڵی 1889دا، کە بەشێکی زۆر لە ڕۆشنبیردان و سیاسی و کەسایەتی سەربازی هەموو نەتەوەکانی گەلانی ژێر ڕکێفی دەوڵەتی عوسمانی بەشداریان تێدا کردووە، لەوانەش گەلی کورد، کە دواتر حزب و ڕێکخراوی تایبەت بە خۆیان دروست کردووە، وەک کۆمەڵەی(تەعاون و تەرەقی) ساڵی 1908، لە ئیستەنبوڵ دامەزرا، وە (کۆمەڵەی هیوا) لە 9/ئاب/ 1912، لە ئیستەنبوڵدا دامەزراوە، چالاکی فراوانی هەبووە لە کوردستان و ساڵی 1913لقێکی کۆمەڵەکە لە شاری لۆزان کردووەتەوە.
پێناسەی زۆر و جیاواز و تا ڕادەیەک هاودژ بە یەکبوون، بۆ چەمکی حزب کراوە-ئێرە جێگەی ئەو بابەتە نییە- پێناسەی کۆکەرەوەی هەموو ڕەگەزەکانی حزب دەبێتە ئەوەی، حزب: گردبوونەوەی کۆمەڵێکە لە هاووڵاتییانە، کە بیروباوەڕێکی سیاسی هاوبەش لە چوارچێوەی ڕێکخستنێکدا کۆیان دەکاتەوە، هەوڵی بەدەستهێنانی متمانە و لایەنداریی جەماوەر دەدەن، و سەرکردایەتییەک ڕابەرایەتیان دەکات بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات یان بەشداری کاریگەر تێیدا.(9)
لەپاش جەنگی جیهانی یەکەمەوە لەگەڵ دەرکەوتنی سنوورە نوێیەکانی وڵاتانی ناوچەکە بە ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی و جێگیرکردنی نەخشەی سایکس/ بیکۆ، هەتا سەرەتای ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو کۆمەڵێکی زۆر حزبی نیشتمانی و ئایدیۆلۆژی و ناسیۆنالیستی و شیوعی و ئیسلامیی دەرکەوتن، کە بە پاساو و پاڵنەری جۆراوجۆر، ڕای جیاوازیان و ناکۆکیان لەسەر قبووڵکردنی فرەیی سیاسی هەبوو.
وەک لە پێناسەی فرەیی سیاسی‌دا ئاماژەی بۆ کرا، هەبوونی ژمارەیەک حزب و کۆمەڵە و ڕێکخراوی سیاسی کە گوزارشت لە ئیرادە و جیهان بینی و خواستی سیاسی بەشێک لە جەماوەری کۆمەڵگە دەکەن، تاکە ئۆرگانی بەرجەستەکردنی فرەیی سیاسین، لێرەوە هەبوونی هەر لەمپەر و ڕێگرییەک بە هەر پاساو و شێواز و بیانوویەکەوە بێت بۆ قەدەغەکردنی دروستکردن و پێکهێنانی حزب و ڕێکخراوی سیاسی، دژایەتی و قەدەغەکردنی مافێکی سیاسی بنەڕەتی هاووڵاتییانە، و دۆخێک بەناوی فرەیی سیاسی لە ئارادا نامێنێت. ئەوەی لەم بابەتەدا لەسەری ڕادەوەستین، فرەیی سیاسییە لە دیدی حزب و کۆمەڵە سیاسییە ئیسلامییەکانەوەیە.
سەرهەڵدانی حزب و کۆمەڵە ئیسلامییەکان-ئیسلامیی سیاسی
گومان لەوەدا نییە کە حزب و كۆمه‌ڵه سیاسییە ئیسلامییه‌كان، پانتاییه‌كی به‌رچاوی له‌دیمه‌نی پێكهاته‌ی ژینگه‌ی سیاسی كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی گرتووه، سەرەتای دەرکەوتنی دیاردەی حزب و کۆمەڵە سیاسییە ئیسلامییەکان، کە لە ئێستادا نزیک بە سەد ساڵ بەسەر سەرهەڵدانیاندا تێدەپەڕێت، دەگەڕێتەوە بۆ کاردانەوەی کۆمەڵێک لە کەسایەتی و کۆمەڵەی پابەند بە ئیسلام بەرامبەر بە دوو هۆکاری هاوکات و ئاوێتە بە یەک:
یەکەمیان، هەڵوەشاندنەوەی خیلافەتی عوسمانی لەلایەن (مستەفا کەمال ئەتاتورک)وە، دووەمیان، پاراستن و بەرگریکردن لە شوناسی ئیسلامیی کۆمەڵگە، لە بەرامبەر شاڵاوی فیکری و ئایدیۆلۆژی و کولتووری و ژیاری وڵاتانی ئەوروپا و بڵاوبوونەوەی بیر و ڕەوتی مارکسیستی و حزبی شیوعی پاش شۆڕشی ئۆکتۆبەری1917.
بەر لە هەڵوەشاندنەوەی خیلافەتی عوسمانی، مشتومڕی فیقهی و فیکریی لەنێوان بەشێک لە زانایانی فیقە و کەسایەتی فیکری و سیاسییەکانی ناوەندی خیلافەت لە ئیستەنبوڵ سەریهەڵدا، بەئاڕاستەی جیاکردنەوەی خیلافەت لە سەڵتەنەت، ئەنجومەنی نیشتمانی گەورەی تورکیا بڕیاری لێکجیاکردنەوەی خیلافەت و سەڵتەنەتی لە ڕۆژی 1/تشرینی دووەم/ 1922دا پەسەند کرد-، بە هێشتنەوەی خیلافەت وەک ڕەمزێکی دینی و ڕۆحی کۆکەرەوەی موسڵمانانی چوارچێوەی دەوڵەتی عوسمانی، و جیاکردنەوەی لە سەڵتەنەت وەک دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کاروباری گشتی وڵات، ئەم بیرۆکەیە سەری نەگرت، پاش کۆتاییهاتنی شەڕی سەربەخۆیی تورکیا، دواجار خیلافەتی عوسمانی بە پێشنیاری کەمال ئەتاتورک، و بە بڕیاری ئەنجومەنی گەورەی میللی تورک لە ئەنقەرە لە ڕۆژی 3/3/1924 هەڵوەشێنرایەوە.(10) دوابەدوای ئەم بڕیارە کەمال ئەتاتورک دەوڵەتی نەتەوەیی تورکی لەسەر بنەمای عەلمانیەتێکی ڕادیکاڵ و شۆڤێنیەتێکی نەتەوەیی تاکڕەهەندی تورکی ڕاگەیاند.(*)
کۆی ئەم ڕووداوانە و دەرهاویشتەکانی بووە سەرەتای لەدایکبوون و سەرهەڵدانی حزب و کۆمەڵەی ئیسلامیی، بە هەموو ڕەنگ و پێکهاتە و شەبەنگەکانی دیاردەکەوە، لەژێر کۆناوی (جوڵانەوەی ئیسلامیی، الحرکە الإسلامیة)دا ناوزەد دەکرێن، خاڵی دەستپێکی کردەیی لە /مارس/1928دا دەستی پێ کرد، کاتێک (حەسەن بەننا 1906-1948) یەکەم کۆمەڵەی بەناوی (ئیخوان موسلیمین)وە لە وڵاتی میسر دامەزراند و تا ئێستاش وەک فراوانترین کۆمەڵەی سیاسی ئیسلامیی بەردەوامی هەیە، ئەم ڕووداوە بووە سەرەتایەک و دەرکەوتنی چەندین کۆمەڵە و حزبی سیاسی و ڕێکخراوەیی بەدوای خۆیدا هێنا. بەناوی جۆراوجۆر و ناوەرۆکی جیاوازی سەرچاوەگرتوو لە تێگەیشتن و ئیجتیهادی جیاواز بۆ قورئان و فەرموودە و کو‌لتوور و مێژووی ئیسلام و واقیعی ئەو کۆمەڵگەیەی تێیدا دەردەکەوێت.
ڕەنگە بەڵگە نەویست بێت ئەگەر بڵێین، ئەوەندەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و دیبەیت و هەواڵ و ڕاپۆرت و نووسین، لەسەر ئاستی هەموو دونیا دەربارەی جوڵانەوەی ئیسلامیی نووسراوە، لەلایەن سەنتەر و ناوەندە جۆراوجۆرەکان و دەزگاکانی هەواڵگری و سیخوڕی بەمەبەستی خزمەت بە ئەجێندا و دۆسیە تایبەتییەکانیان، و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی زانستی و ئەکادیمی، و…هتد، کەم بابەت هەیە لەم سەردەمەدا بگاتە ئەو ئاستەی ئاوڕلێدانەوە و لەسەر وەستان، بەشێکی بەرچاو لەو نووسین و لێکۆڵینەوە و تێزە زانکۆییانەی ناونانی جیاواز و پێناسەی جیاوازیان بۆ چەمکی “جووڵانەوەکە” کردووە، کە بە دەگمەن وا دەبێت پێناسە و ناولێنانێکی بابەتی و بێلایەن و بە ویژدانەوەی تێدا دەست بکەوێت، بۆیە بە گرنگی دەبینم لە خستنەڕووی پێناسەی جوڵانەوەی ئیسلامییدا، ئاماژە بە ڕای بیرمەندان و سەرکردە و کەسایەتییەکانی ناو”جووڵانەوەکە” خۆی بکەم، و هەوڵ دەدەم ئاماژە بە گشتگیرترینیان بکەم، ڕاشد غەننوشی سەرۆکی حزبی نەهزەی ئیسلامیی تونس لە پێناسەی جوڵانەوەی ئیسلامی‌دا دەڵێت: (مەبەست لە جوڵانەوەی ئیسلامیی کۆی ئەو چالاکیانەیە کە بە پاڵنەری ئیسلام، بۆ هێنانە دی ئامانجەکانی و بەردەوام نوێکردنەوەی، لەلایەن کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانەوە سەرهەڵدەدەن، لەپێناو دیسیپلین و ئاڕاستەکردنی هەمیشەیی واقیع، لەبەر ئەوەی ئیسلام بۆ هەموو کات و شوێنەکان هاتووە، حەتمییە دەبێت بە گۆڕانی دۆخەکانی کات و شوێن، و پەرەسەندنی زانست و مەعریفە و هونەر، پەیامەکەی نوێ ببێتەوە، بینا لەسەر ئەمە ئامانج و ستراتیژیەتەکانی بزاڤی ئیسلامیی و ئامڕازەکانی کارکردنی دەگۆڕێن بە گۆڕانی کات و شوێن.)(11)
هەروەها دکتۆر حامد عەبدولماجید قوەیسی بەم شێوەیە پێناسەی بزاڤی ئیسلامی دەکات: (بریتییە لەو کۆمەڵە و ڕێکخستنە ئیسلامییانەی، کە نوێنەرایەتی سیاسی ئەم بزاڤە شەعبی و کۆمەڵایەتییە دەکەن، کە لە تێگەیشتنێکی دیاریکراو و دەستنیشانکراو بۆ ئیسلام وەک بانگەوازێک دەستبەکاربوون، دەخوازن لە دەوڵەت یان سیستمێکی سیاسی دیاریکراودا بەرجەستەی بکەن، لە میانەی کۆمەڵێک ئامڕاز و میکانیزمی جۆراوجۆرەوە، کە لە چوارچێوەی ئیسلامدا ڕەوایەتی پێدراوە.)(12)
قسه‌كردن له‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی ئیسلامی ئاماژه نییه به قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ئیسلامی ڕێكخراوی هه‌ماهه‌نگ و یه‌كڕیزی داڕێژراو له ڕێكخستنێكی ده‌سنیشانكراودا، کە یەک بەرنامەی کار و یەک سەرکردە و سەرکردایەتی ئاڕاستەی بکات، بەڵکو گوزارشتە لە چەندین چوارچێوەی جیاوازی کۆمەڵە و گردبوونەوە و حزب و ڕێکخراوی جۆراوجۆر، لەژێر چەندین ناوی جیاواز و قەبارە و فۆڕمی لێکجودادا، ئەم جیاوازیانە ڕەنگدانەوەی لەسەر جیاوازی هەڵسوکەوت و ڕەفتاری دینداریی تاک و کۆمەڵەکان دروست کردووە.
ئەوەی مەبەستی ئەم نووسینەیە قسەکردنە لەسەر هەڵوێستی ئەو حزب و کۆمەڵە سیاسییە ئیسلامییانەی کە لە چوارچێوەی سیستمی سیاسی و بزاوتە سیاسییەکەی کۆمەڵگەدا کار و چالاکییەکانیان ڕێکدەخەن و بەرامبەر بە پرسی فرەیی سیاسی، بەگشتی بەوە دەناسرێنەوە، کە بە ڕێگا و ئامڕازی جیاواز هەوڵی گەیشتنە دەسەڵات و چەسپاندنی ئەزموونی سیاسی ئیسلام، لە دونیای ژیانی تاک و کۆمەڵگەدا دەدەن، لەمیانی کۆمەڵێک کار و جووڵەی بەردەوامی ڕێکخستن و گرتنە خۆی جەماوەر و سوود وەرگرتن لە ڕەمزیەت و پێگەی باڵای دین و بنکەی دینداری کۆمەڵگە، بە پێداگرتن لەسەر ئەوەی کە ئیسلام-خۆیان وەک بکەری سیاسی-لە توانایاندایە چارەسەری پێویست بۆ کێشە و قەیرانەکانی کۆمەڵگەکان پێشکەش بکەن، وەڵامدەرەوەی پێویستییەکانیان بن لە قۆناغە مێژوویەکدا، هاوکات لەگەڵ دامەزراندنی دام و دەزگاکانی دەوڵەت، پشتبەستوو بەو باوەڕەی کە قورئان و فەرموودە، بنەما و پرەنسیپەکانی حوکمڕانی کۆمەڵگە و دامەزراندنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و دەسەڵاتی سیاسی لەخۆدەگرێت.
لەبەرئەوەی زاراوەی جووڵانەوەی ئیسلامیی-الحرکە الإسلامیة-وەک چەمکێکی فراوان، بۆ هەموو ناوەرۆکە جیاوازەکەی “جووڵانەوەکە” بەکار دەهێنرێت، لەبەرئەوە وەک یەک پێکهاتە و قەوارە سەیرکردن و مامەڵەکردنی وێناکردنێکی دروست نییە، بەڵکو لە چەندین ڕێکخراوە و کۆمەڵە و حزب و تەوژمی جۆراوجۆری جیاواز لەڕووی تیۆری و کردەیی و مەنهەجیەتی کار و ئامڕازی کارکردن و گوتارەوە،.. لێکجیاوازن، بەدەیان ناو و ناونیشان نوێنەرایەتی ئەم جیاوازیانە دەکات، ئەوەی لێرەدا مەبەستی قسە لەسەر کردنی ئەم بابەتەیە، ئەو بەشەیە لە(جووڵانەوەکە) کە خۆی بەکاری سیاسییەوە سەرقاڵ کردووە، و بەشداری لە بزاوتی گۆڕەپانە سیاسییە/ یاسایییەکەدا قبووڵ کردووە، لە سۆنگەی-مونتەلەق- قبووڵکردنی ڕێساکانی، و گواستنەوەی لە قۆناغی کارلێکە فیکری و تیۆرییەکانییەوە بۆ مومارەسەی کردەیی، بۆ هەموو ئەوانەی مەبەستیانە دەتوانن بە چاودێریکردن و شرۆڤەکردن مامەڵەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بکەن، لەمیانی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان و نوێنەرایەتی و بەشداری لە حکومەت.(13) لەهەمانکاتدا بەشێکی بەرچاو لە(جووڵانەوەکە) خۆی دوردەگرێت لەکاری سیاسی و چوونە ناو ئەو بازنەیە و ئامانجی سیاسیی نییە، وەک: کۆمەڵەی نوور، کۆمەڵەی تەبلیغی ئیسلامیی، تەوژمی مەکتەب قورئان، وەک نموونە.
هەر پێکهاتەیەکی (جووڵانەوەکە) لەژێر ناوێک‌دا پێناسەیەکی تایبەتی بۆ خۆی کردووە، کەمتر پێناسەی حزبی ئیسلامیی لە کتێب و لێکۆڵینەوە و بەدواداچونەکاندا دەبینرێت، بۆیە ئاماژەکردنێکی کورت بە پێناسەی حزبی ئیسلامیی خزمەت بە زیاتر تێگەیشتن لە جووڵانەوەکە و بابەتەکەش دەکات.
حزبی سیاسی ئیسلامی بریتییه له گردبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتی پابه‌ند به ئیسلام، كه پره‌نسیپ و بیر و بەها سیاسییە ئیسلامییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ڕێكخستن و سه‌ركردایه‌تییه‌كدا كۆیان ده‌كاته‌وه، هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانی و وەلائی هاووڵاتییان دەدەن بۆ گەیشتنە دەسەڵات، یان بەشداری کارا تێیدا، بەمەبەستی هێنانە دی ئەو پرەنسیپ و قیەمانە لە سەکۆی حوکمڕانیدا.(14)
دکتۆر (نیزام بەرەکات) لە پێناسەی حزب و کۆمەڵە سیاسییە ئیسلامییەکاندا، تیشکی زیاتر دەخاتە سەر ڕەگەزی ئامانجی پیادەکردنی شەریعەت بە ئامڕازە گشتییەکانی دەوڵەت و دەڵێت:(ئەو حزبانەن کە ئیسلامیان وەک عەقیدە و ئایدیۆلۆژیا گرتووەتە خۆ، پابەندبوونیان بە پیادەکردنی شەریعەتی ئیسلام و ڕەتکردنەوەی هەموو شتێک کە ناکۆک بێت لەگەڵی ڕاگەیاندووە، هەوڵی دامەزراندنی سیستمی حوکمڕانی ئیسلام دەدەن بە پشت بەستن بە چەمکی حاکمیەتی خودا.)(15)
هەڵوێستی حزب و کۆمەڵە ئیسلامییەکان و فرەیی حزبی و سیاسی
کات ڕۆڵ و گرنگی خۆی هەیە، لە کردەی بەدواداچوون و خوێندنەوەی هەر بابەتێکی پەیوەست بە حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان بەگشتی، و حزب و کۆمەڵە سیاسییە ئیسلامییەکان بەتایبەتی، چونکە حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان بەشێکی گرنگن لە دیاردەی سیاسەت لە کۆمەڵگادا، و یەکێک لە خەسڵەتە سەرەکییەکانی سیاسەتیش فرەگۆڕان و بارە و باربوونیەتی، بۆیە دۆخی حزبیش هەمان گۆڕان و بارە و باربوون دەیگرێتەوە، و گەرەنتی مانەوەی لەسەر دۆخێکی نیمچەجێگیریش ناکرێت.
بڕگەی مێژوویی گرنگ بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی پرسی فرەیی حزبی و سیاسی لە دیدی حزب و کۆمەڵە سیاسییە ئیسلامییەکانەوە، دەکەوێتە لەنێوان چارەکی کۆتای سەدەی بیست و چارەکی یەکەمی ئەم سەدەیە، ئەوەش لەبەر دوو هۆ:
یەکەم: هەڵکشان و دەرکەوتنێکی تەقینەوە ئاسا و فراوانبوونی هێز و تەوژمە سیاسییەکانی جووڵانەوەی ئیسلامیی لە ساڵانی 79-89 بەهۆی سەرکەوتنی هەر دوو شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و شۆڕشی ئەفغانستان لەدژی داگیرکردنی سەربازیی سۆڤیەت.
دووەم: کۆتاییهاتنی سەردەمی جەنگی سارد و داڕمانی بلۆکی ڕۆژهەڵات، لە 3/ کانوونی یەکەمی/ 1989 گۆرباچۆڤ لە کۆنگرەی لووتکەی ماڵتا لەگەڵ جۆرج بۆشی باوک کۆتایی جەنگی ساردی ڕاگەیاند.
ئەم دوو ڕووداوە کاریگەریی سیاسی گەورەیان لەسەر دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی وڵاتانی ئیسلامیی لێکەوتەوە، بەتایبەت دەرفەتێکی نوێی لەسەر دەرکەوتن و هاتنە پێشەوەی حزب و کۆمەڵە ئیسلامییەکان کردەوە ئەو ڕادەی هەندێک لە نووسەرانی ڕۆژئاوایی جووڵانەوەی ئیسلامی‌یان بە (مەترسی سەوز) وەسف دەکرد -بەرامبەر نەمانی مەترسی سوور- لە لایەکی ترەوە هەندێک لە نووسەران و بیرمەندان دۆخەکەیان بە دەستپێکی تەوژمی سێیەمی دیموکراتییەت لە وڵاتانی جیهانی ئیسلامی‌دا وەسف دەکرد.
لەم بڕگە مێژووییەدا بەشێکی بەرچاو لە حزب و کۆمەڵەکانی جووڵانەوەی ئیسلامیی، سوودمەندی سەرەکی بوون لەو کرانەوەیەی کە شێوازێک لە دیموکراتیەتی تێدا هاتبووە ئاراوە، حزب و ڕێکخراوی سیاسی نوێیان دامەزراند و چالاکی سیاسی ئاشکرایان ڕاگەیاند، وەک بەشێک لە هێزە سیاسییە نیشتمانییەکانی کۆمەڵگە-ئەگەرچی هاوکات لەگەڵ هەبوونی هەستیاری نوخبەی فەرمانڕەوای زۆرێک لەو وڵاتانە و دەستبردنیان بۆ سەپاندنی کۆت و بەندی یاسایی و سیاسی- بەشداریان لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا ڕاگەیاند و پێکهێنانی فراکسیۆنی پەرلەمانی و بەشداری کابینەی حکومەت لە هەندێک وڵات‌دا لێکەوتەوە، ئەم دۆخە نوێیە ئیسلامییەکانی خستە بەردەم کۆمەڵێک پرسیار و ئیشکالیەتی نوێ دەربارەی بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن و چوونە پەرلەمان، و بەشداری لە حکومەت و گرتنەدەستی پۆستی وەزارەت، بوونە پرسگەلێکی شەرعی و چەندین پرسیاریان بەدوای خۆیاندا هێنا!! لەوانە ئایا حزب و کۆمەڵە و تەوژمێکی سەربە جووڵانەوەی ئیسلامیی دەتوانێت بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا بکات؟ ئایا چوونە پەرلەمان کە یاساگوزاری تێدا دەکرێت -تشریع- لەگەڵ هەبوونی شەرعی خودادا ڕەوایە؟؟ ئایا دەکرێت لە حکومەتێکدا بەشداری بکرێت کە تەتبیقی شەرعی خودا ناکات و خەڵکی عەلمانی سەردەستە و خاوەن بڕیارن تێیدا؟؟ ئایا لەڕووی شەرعەوە گونجاوە لەگەڵ کۆمەڵێک حزب و ڕێکخراوەی سیاسی چەپ و لیبراڵ و عەلمانی و قەومچیدا لە بزاوتی سیاسی -الحراک السیاسی- کۆمەڵگەدا بەشدار بیت؟؟ ئەم پرسیارانە بە چەندین دەربڕین و داڕشتنی جیاواز بوونە بابەتی مشتومڕی نێوان کۆی بزاڤی ئیسلامیی، لەگەڵ ئەوەی ئەم پرسە وەک ئیشکالیەتێکی شەرعی کەوتە بەرباس، کەچی بووە هۆکاری سەرەکی دروستبوونی مشت‌ومڕ و جیاوازی و ناکۆکی و لێک‌دابڕان، بە هۆکاری نەبوونی پێشینەی مێژوویی و نەبوونی فەتوا و ڕای زانایان لەسەر پرسە سیاسییەکانی سەردەمەکە، سەرباری کاریگەری حکومەت و دەسەڵاتەکان لە تێکدانی فەزای جووڵانەوەکە و ئاڕاستەکردنی بە ئاقارێکدا کە خزمەت بە ئەجێندای خۆیان بکات، بۆ نموونە: کاتێک (بەڵێننامەی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسییەکان)ی هاووڵاتی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە خرایە بواری جێبەجێکردن، وڵاتی سعودیە یەکێک بوو لەو وڵاتانەی پشتیوانی دەرکردنی بڕیارەکەی نەکرد، ڕایگەیاند:
وڵاتی ئێمە پێویستی بەحزب نییە، و لە دەستووری ئێمەدا-مەبەستیان قورئانی پیرۆز بوو- هەبوونی حزب قەدەغەیە، بە پەیڕەوکردنی ئەم فەرمانە، هەتا ئەم ساتەش نەک ئەوەی هەموو تایپ و جۆرەکانی سەلەفییەتی سەر بەم وڵاتە تەکفیری حزب و ئینتیما بۆ حزب دەکەن و دەیخەنە دەرەوەی شەرع و دینی ئیسلام.
لەو سەردەمە بەدواوە، لە ناوەندە ئیسلامییەکەی حزب و کۆمەڵە و ڕەوتە ئیسلامییەکانی جووڵانەوەکەدا تاوتوێکردن و گفتوگۆ و باس‌وخواس لەسەر بابەتی شەرعی بوون و شەرعیەتی دینی حزب و فرەحزبی، بەردەوامی هەیە و چەمک و زاراوە بەکارهاتووەکان لەو بوارەدا نوێن، دیاردەکە بووەتە جێگەی لەسەر وەستانی حزب و کۆمەڵە سیاسییە ئیسلامییەکان، و ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری فیکری و تیۆری و کردەیی، کردونەتەوە و ڕەنگدانەوەی ناسازی لەسەر پەیوەندییەکانیان و هەڵوێستەکانیان دروست کردووە، فەتوا و ڕوئیای جیاواز و ناکۆکی لەسەر حزب و جۆری حزب و فرەیی حزبی سیاسی لێ کەوتووەتەوە، و لە دیمەنە گشتییەکەیدا دابەشبوون بەسەر دوو دەستەدا، دەستەیەک بەئاڕاستەی دژ و ڕەتکردنەوە و تەحریمی حزب و فرەحزبی، و دەستەیەکیش بە بڕوابوون و دانپێدانان، هەر یەکەیان بەڵگە و دەلیلی بۆ پاڵپشتی ڕاکەی خۆی خستووەتە ڕوو، لەبەر ئەوەی لایەنی خاوەن هەڵوێستی قبووڵکردن و بڕواپێبوون، ڕا و تێگەیشتنەکانیان لەسەر وەڵامی ڕەتکردنەوە و هەوڵی پووچەڵکردنەوەی بەڵگە و پاساوەکانی دەستەی دژ و ڕەتکردنەوە داڕشتووە!!بۆیە سەرەتا لەسەر ڕاو و فەتوا و تێگەیشتنی دەستەی یەکەم دەوەستین.
یەکەم: ئاڕاستەی تەحریمی گشتگیر و ڕەتکردنەوەی بیرۆکەی حزب و فرەحزبی
ئەم ئاڕاستەیە کە بە زۆری تەوژمی سەلەفی بە هەموو شێوازەکانییەوە نوێنەرایەتی دەکەن، ئیجتیهادی خۆیان لەسەر تەحریمی شەرعی و قەدەغەکردنی بوونی حزب و ئینتیما بۆ حزبایەتی داڕشتووە، وەک دیاردەیەکی خراپ و نامەقبول لە شەریعەتی ئیسلامدا، ئیسلامی بێت! یان عەلمانی، لەم تێگەیشتنەدا سیستمی فرە حزبی لە کۆمەڵگەی ئیسلامی‌دا جێگەی نابێتەوە، ئەگەرچی گفتوگۆی پرسی فرەیی حزبی و سیاسی لەم تێگەیشتنەدا مانایەکی نامێنێت!! بەڵام بۆ تێگەیشتن لە پاساوەکانیان ئاماژە بە هەندێک لە خاڵە سەرەکییەکانی بەڵگەکانیان دەکەین:
1- بەڵگەی دەقە شەرعییەکانی قورئان و سوننەت، کە سەرکۆنەی-زەم-حزب دەکەن، بەهۆی ئەوەی کاری حزب و حزبایەتی لەسەر جیایی و لێک‌دابڕان دامەزراوە، و دەبێتە سەرچاوەی ناکۆکی و دابەشبوون لەنێوان موسڵماناندا، قورئانی پیرۆز لە چەندین دەقدا، داوای کۆدەنگی و یەکڕیزی و برایەتی و پشتگیری و هاوکاری، نێوان موسڵمانان و دەستگرتنی دەستەجەمعییان بە ئایینی خوداوە دەکات، [واعْتَصِموا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِیعًا ولا تَفَرَّقوا] و[ولا تَکونوا کَالَّذِینَ تَفَرَّقوا واخْتلفوا مِن بَعْدِ مَا جَاوهُمُ الْبینَاتُ وأولئِکَ لهُمْ عَذَابٌ عَظیمٌ](103) و(105) ال عمران. هەروەها پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت:(علیکم بالجماعة، وإیاکم والفرقة)(*) لەبەر ئەم هۆکارە، بانگەشەکردن بۆ فرەحزبی و بەگشتی حزبایەتی دژی قورئان و سوننەت دەبێت، بەو لێکترزان و دابەشبوونەی لەنێون موسڵماناندا دروستی دەکات.(16)
2-حزب وەلاء و پابەندی و هەواداری بۆ ئەندام و لایەنگرانی لەسەر دیسپلینی حزبایەتی دروست دەکات، لە کاتێکدا تەنها ئیسلام جێگەی پێوەگرێدانی وەلاء و بەرائی تاکی موسڵمانە، نەک هیچی تر، ﴿إِنَّمَا ولِیکُمُ اللهُ ورَسولهُ والذینَ امَنوا الذِینَ یقِیمونَ الصَّلاةَ ویوتونَ الزَّکَاة وهُمْ راکِعونَ ٥٥﴾ [المائدة:55].
لەبارەی پەیوەندی حزب بە پرسی وەلاء و بەرائەوە(صفی الرحمان موبارەکفوری) ڕای وایە: ئەگەر ڕامان لەسەر پێکهێنانی حزب بوو لە ئیسلامدا، ئەوا یان ئیسلام دەکاتە بنەڕەتی وەلاء و بەرائی، یان شتێکی تری جگە لەو، ئەگەر ئیسلامی کردە بنەڕەتی وەلاء و بەرائی خۆی، ئیسلام پێویستی بە دامەزراندنی حزبێکی تر یان ڕێکخستنی جەماعەتێکی تر نییە، بەڵکو خۆی بەسە بۆ ئەو کارە، واتە کاتێک ئیسلام دەکرێتە بنەڕەتی وەلاء و بەرائی کەسی موسڵمان پێویست بە دامەزراندنی حزب ناکات، ئەگەر بۆ شتێکی تری جگە لە ئیسلام بوو، ئەوە کارێکی جاهیلیە…کەواتە با لەم بنەڕەتە بۆگەنە گەڕێین بۆ حزبەکان، و ئیسلامی پێ پیس نەکەین.(16)
3- ئەو بەڵگە شەرعییانەی فەرمان بە دوورکەوتنەوە لە کێبڕکێ و هەرا و ناکۆکی، لەسەر گرتنەدەستی دەسەڵات و ئیمارەت دەکەن، و بە کارێکی سەزەنشتکراو لە ئیسلامدا دادەنرێت، و چەندین بەڵگەی شەرعی ئەو فەرمانی دوورکەوتنەوەیە پشتڕاست دەکەنەوە، هەڕەشەی داماوی و سەرشۆڕی لە بکەرانی دەکەن، بوخاری لە ئەبوهورەیرەوە دەگێڕێتەوە، ئەویش لەپێغەمبەرەوە(صلی اللە علیە وسلم) کە فەرمویەتی:(إنکم تحرصون علی الإمارة، وستکون ندامة یوم القیامة، فنعم المرضعة، وبئست الفاطمة) وە لەبەرئەوەی حزب ئامڕازی سەرەکی کێبڕکێ و ململانێی و پاڵپاڵێنی گەیشتنە سەکۆی دەسەڵات و ئیمارەتە.
4- ئەو بەڵگە شەرعییانەی ئاماژە بە دوورکەوتنەوە لە خۆ تەزکیەکردن و بەخۆداهەڵدان و خۆقەبەکردن دەکەن، خوای پەروەردگار دەفەرموێت: فلا تُزَکّوا أَنْفُسَکُمْ {النجم: 32 } هەروەها دەفەرموێت: (ألمْ تَرَإِلی الَّذِینَ ێزَکّونَ أَنْفُسَهُمْ بل اللَّهُ ێزَکِّی مَنْ یشَاء ولا یظلمونفَتِیلا){النساء: 49} لەبەرامبەردا تانەلێدان و بە کەم زانین و موهاتەراتکردن بە ئەوانی تری ڕکابەری موسڵمان بەئاشکرا و لەبەردەم ڕای گشتی دا، خودای پەروەردگار دەربارەیان دەفەرموێت: [ولا تلمِزوا أَنفُسَکُمْ ولا تَنَابَزوا بِالْألْقَابِ ۖ بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسوقُ بَعْدَ الْإِیمَانِ ۚ ومَن لَّمْ یتُبْ فَأولئِکَ هُمُ الظالِمونَ]ْ{الحجرات، 11} چونکە ئاشکرایە کاری حزبی لە هەڵمەتەکانی پڕوپاگەندەی خۆپاڵاوتن لە هەڵبژاردنەکاندا، یان بۆ پۆست و پێگەیەکی دیاریکراو خۆ تەزکیەکردنی کەسەکانی تێدەکەوێت، و تانەدان و بوختان و درۆ هەڵبەستن بۆ شکستپێهێنانی ڕکابەرەکان ڕووداوێکی چاوەڕوانکراوە، حەرامی هەر دوو کاری (خۆ تەزکیەکردن) و (تانەدان لەوانی تر)، زانینیان لەو شتانەیە وەک زەروورەتی شەرعی نابێت موسڵمان نەیزانێت، بۆیە حزبایەتی تێکدانی برایەتی و شکاندنی پەرژینی برایەتی ئیمانییە بەگشتی، ئەوەی کە ئەهلی قیبلە لە هەموو ئەوانەی شایەتمانیان هێناوە پێکەوەی دەهۆنێتەوە، هەرکەس بەگوێرەی شوێنی خۆی.(17)
5- نەبوونی پێشینەی مێژوویی دەربارەی دیاردەی حزبایەتی و فرەحزبی، لە مێژوویی کۆمەڵگەی موسڵماناندا، دەوڵەتی خیلافەتی ئیسلامیی چەندین سەدەی دوورودرێژ فەرمانڕەوایی جیهانی ئیسلامیی کردووە، و مێژوو تەنها یەک ڕابردووی لەم جۆرەی بۆ تۆمار نەکردووین، ئەمەش وەک کۆدەنگییەکە لەلایەن ئوممەتی ئیسلامییەوە لەسەر وازلهێنانی.(18)
6-ئەو بەڵگانەی گوێڕایەڵی فەرمانڕەوا و ئیمام و خەلیفەی موسڵمانان، واجب دەکەن، جگە لە فەرمان بە گوناهـ، داوای دوورکەوتنەوە لە ناکۆکی لەگەڵیان و حەرامی هەڵگەڕانەوە لەدژیان دەکات، بەڵام سیستمی فرەحزبی -وەک ئاماژەی بۆ کرا- بەگوێرەی ڕێسای ڕکابەری و ململانێ لەسەر دەسەڵات و ئیمارەت دامەزراوە، هەوڵی گەیشتنە دەسەڵات یەکێک لەو خەسڵەتە سەرەکییەکانی حزب لە جۆرەکانی تری ڕێکخراو و گردبوونەوە جیا دەکاتەوە، دکتۆر ساڵح فوزان ئەلفوزان ئەندامی دەستەی گەورە زانایان و ئەندامی هەمیشەیی لیژنەی فەتوا لە وڵاتی سعودیە، ڕای وایە: (هەوڵی حزبەکان بۆ گەشتن بەدەسەڵات، لەمەنهەجیەتی ئیسلامدا نییە، بە پێداگرتن لەسەر ئەوەی حوکمڕانی-لە ئیسلامدا-لەسەر بەیعەت دامەزراوە لە لایەن ئەهلی حەل و عەقدەوە لە زانایانی شەرع و شارەزایان بە کاروباری سیاسەت، حوکمڕانی فەوزا و ئاژاوە نییە، پێویستە خەڵکی تر شوێنکەوتووی ئەهلی حەل و عەقد بێت.)(19)
دووەم: ئاڕاستەی قبووڵکردنی هەبوونی حزب و فرەیی حزبی و سیاسی
خاوەنەکانی هەڵوێستی لایەنگریی، و ڕەوایەتیدانی شەریعەت بە حزب و فرەحزبی، بۆیان ئاسانە لە چوارچێوە فراوان و فرەڕەنگ و هەمەجۆرەکەی مێژووی بیر و کولتووری شارستانیەتی ئیسلامی‌دا وەڵامی پێویست بۆ بەڵگەکانی دەستەی ڕەفز و دژ بدۆزنەوە و مژار-خیار-و هەڵوێستەکەی خۆیان بنەجێبکەن و پارادایمی پشتبەستوو بە بنەماکانی ئیسلام بۆ ڕەوایەتیدان بە دروستکردنی حزب و قبووڵکردنی فرەیی حزبی بدۆزنەوە، و لایەنە نێگەتیڤەکانی دیاردەکە تێپەڕێنن.(20)
بەڵگەکانیان بە شێوەیەکی کورتی ئاماژە ئاسا:
1-سیاسه‌ت و سیاسه‌ی شه‌رعی، له بۆچوونی زانایان و فه‌قیهه‌كانی پێشیندا.
(ئیبنو عه‌قیل) ده‌ڵێت: سیاسه‌ت ئه‌و كرده‌یه كه خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانیدا، نزیكتر بن له چاكه و دوورتر بن له گه‌نده‌ڵی و خراپه، ئه‌گه‌رچی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) داینه‌نابێت و وه‌حی له‌سه‌ر دانه‌به‌زیبێت.(21) به‌هه‌مان ئاڕاسته (ئیبنو قه‌یم) له كتێبی (الطرق الحكمیة) قسه‌یه‌كی مه‌شهوری هه‌یه، ده‌ڵێت: (ناوترێت ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی عادیلانه‌یه، دژی ئه‌وه‌یه كه شه‌ریعه‌ت وتویه‌تی، به‌ڵكو هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵی، به‌ڵكو به‌شێكه له‌به‌شه‌كانی، ئێمه به‌گوێره‌ی زاراوه‌كه‌ی ئێوه ناوی لێده‌نێین سیاسه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه عه‌داله‌تی خودا و پێغه‌مبه‌ره، كه به‌م ئاماژه و نیشانانه
ده‌رده‌كه‌وێت).(22)
2-نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ته‌حریم
زانایان له وانه‌ش (ئیبنو ته‌یمیه)، له‌سه‌ر ئه‌و تێگه‌شتنه‌ن كه بنه‌ڕه‌تی شه‌رعی بۆ گرێبه‌ست و موعامه‌لات، حه‌ڵاڵی و ڕێگه‌پێدرانه،”ئه‌وه شایسته‌تره به مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت و ڕاستتره بۆ به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانان-موكه‌له‌فین- كاتێك ڕێكاره پێویسته‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت، له‌خانه‌ی ڕۆتین و گرێبه‌سته‌كان بێت، كه بنه‌ڕه‌تی شه‌رعی تێیدا حه‌ڵاڵبوونه، هه‌تا به‌ڵگه‌یه‌ك دێته‌پێش و حه‌رامبوونی ده‌سه‌لمێنێ، له‌وانه فره‌یی حزبی و سیاسی، كه ئامڕاز، یان میكانیزمی هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندی ئوممه‌ت و پاراستنییە‌تی له‌سته‌م و ئیستبداد، كاتێك بنه‌ڕه‌ت وبه‌شه‌كانی دژ به‌شه‌رعی تیانه‌بوو، بنه‌ڕه‌ت حه‌ڵاڵبوونه.(23)
3-پاراستنی ماف و ئازادییه‌كانی هاووڵاتییان
ماف و ئازادییه‌كانی هاووڵاتییان به یه‌كێك له مه‌به‌سته گرنگه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام داده‌نرێت، به‌ڵكو ده‌ستبۆبردنیان له حه‌رامكراوه‌كانه، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له وتاری حه‌جی ماڵئاوایدا فه‌رمویه‌تی: (إنَّ دِما‌وَكُم، وأمْوالكم وأعْراضكُم حرامٌ عَلیْكُم كَحُرْمه یومِكُم هَذا، فی شهڕكُمْ هَذا، فی بڵدِكُم هَذا، ألا هَلْ بلَّغْت.) متفقٌ عَلیهِ. پاراستنیشیان واجبێكی شه‌رعییه، له سه‌رده‌می ئێستادا پاراستنی ئه‌م ماف و ئازادییانه‌ی تاكی هاووڵاتی بێده‌ره‌تان، له به‌رامبه‌ر هێز و سته‌می ده‌سه‌ڵاتدا، به تەنیا توانای پاراستنی نییە، لێره‌وه ڕۆشتن به ئاڕاسته‌ی فه‌توای جائیزبوون، به‌ڵكو واجبوونی دروستكردنی حزب و كۆمه‌ڵه‌ی سیاسی و فره‌حزبی ده‌بێته واجب، چونكه حزب ئه‌و قه‌واره سیاسییە‌یه كه توانای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌هێزێكی یه‌كگرتوودا كۆده‌كاته‌وه.
4-جێگره‌وه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی حزب و فره‌حزبی
به‌سه‌رنج له‌سه‌ر خاڵی سه‌ره‌وه سێ پرسیاری سه‌ره‌كی ده‌بێته ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌ڵته‌رناتیڤی له‌به‌رده‌ستابووی حزب له‌ئێستا جگه له حزب خۆی چی تره؟ ئه‌گه‌ر حزب و فره‌حزبی پۆخڵه‌یی خۆی هه‌بێت، یه‌ك ڕه‌هه‌ندی ده‌سه‌ڵاتیش خراپه‌ی خۆی هه‌یه! به‌ڵام خراپه‌كانی هه‌ناوی یه‌ك ڕه‌هه‌ندی تاڵتر و قورسترن، ئه‌گه‌ر له ته‌رازووكردندا بۆمان هه‌بێت یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین، بونیادی شه‌ریعه‌ت له‌سه‌ر هێنانه‌دی ته‌واوترین به‌رژه‌وه‌ندییه به‌لادانی كه‌مترینیان، ڕتكردنه‌وه‌ی گه‌ورەترینی دوو خراپه به قبووڵكردنی كه‌مترینیان.(24)
5-ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر خێر و هاوكاری له‌سه‌ر چاكه
لایه‌نگرانی هه‌بوونی حزب و فره‌حزبی وای ده‌بینن، كاركردن له‌م بواره‌دا كۆبوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر خێر و هاوكاری كردنی یه‌كتره له‌سه‌ر چاكه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا له‌خۆیدا ڕه‌وایه، بانگكردنی خه‌ڵك بۆ پشتگیری ئه‌م ئیجتیهاده خێره و پشتیوانی خاوه‌نه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌ننه ئاستی جێبه‌جێكردن له خۆیدا ڕه‌وایه، ئه‌م كاره له ڕه‌گه‌زی بانگه‌وازه بۆ چاكه به گشتی(25)
ئه‌وه‌ی ئاماژه‌مان بۆ كرد ڕا و تێگه‌شتن و ئیجتیهادی پێكهاته‌كانی جووڵانه‌وه‌ی ئیسلامییه، كه یه‌كه‌میان به زۆری ته‌وژمی سه‌له‌فی زانستی و بانگخوازی و سه‌له‌فییه‌تی جیهادی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن،-ئه‌گه‌رچی له‌به‌هاری عه‌ره‌بیدا گۆڕان به‌سه به‌شێك له ته‌وژمی سه‌له‌فیدا له ده‌ره‌وه‌ی سعودیه هاتووه-، ئاڕاسته‌ی دووه‌میشیان به زۆری كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین به‌هه‌موو به‌شه‌كانییە‌وه له‌هه‌موو شوێنه‌كانی جیهاندا پشتیوانی لێده‌كه‌ن و له‌ساڵی 1994دا به‌یاننامه‌ی فه‌رمیان له‌سه‌ر قبووڵكردنی فره‌یی له هه‌موو لق و به‌شه‌كانیاندا قبووڵ كردووه.
له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌م دوو ئاڕاسته و مه‌نهه‌جیه‌ته سه‌ره‌كییه‌ی هه‌ڵوێستگرتن له‌سه‌ر حزب و سیستمی فره حزبی، ئیسلامییه‌كانی ناو ئاڕاسته‌ی قبووڵكردن و دانپێدانان به دروستكردن و حزب و حزبایه‌تیدا، له‌سه‌ر جۆری حزبه‌كان له‌ڕووی ئه‌و بیر و ئایدیۆلۆژیایه‌ی هه‌ڵیده‌گرن و خۆیان له‌سه‌ر ڕێكخستووه و كاربۆ هێنانه‌دی ده‌كه‌ن ڕا و بۆچوونی جیاوزیان هه‌یه، كه له‌خواره‌وه ئاماژه‌ی بۆده‌كه‌ین:
1-ئاڕاسته‌ی قبووڵكردن و ڕێگه‌پێدان به تەنیا حزب و كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی
له‌م ڕوانینه‌دا هه‌ر حزب و كۆمه‌ڵه و ته‌وژمێكی سیاسی بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی سنووربه‌ندییه‌كانی (جووڵانه‌وه‌كه) ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌تپێدانی ئایینی ئیسلام، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م تێگه‌شتن و بۆچوونه‌ی ڕێگه‌دان به تەنیا حزب و فره‌حزبی ئیسلامی له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا، گرێدراوی بنه‌ماكانی مه‌سڵه‌حه‌ت و مه‌قاسیدی شه‌ریعه و پاراستنی مافه سیاسییە‌كانی هاووڵاتییانی ناو جووڵانه‌وه‌كه‌یه، به سوودوه‌رگرتن له گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی كو‌لتووری كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی، كۆی ئه‌مانه بوونه‌ته هۆی به‌رهه‌مهێنانی تێگه‌شتن و وێناكردنی جیاواز -له‌ئاڕاسته‌ی یه‌كه‌م- بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه‌كه به‌ئاقاری حه‌ڵاڵكردن و ڕێگه‌پێدانی دروستكردنی حزبی ئیسلامی و ئینتیما بۆ حزب و ڕێكخستنی حزبی ئیسلامی‌دا بڕۆن.
2-ئاڕاسته‌ی ڕێگه‌پێدانی مه‌رجدار
خاوه‌ن و لایه‌نگرانی ئه‌م ئیجتیهاد و تێگه‌شتنه ڕێگرنین له دروستكردنی حزب و قبووڵكردنی فره حزبی، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن كه له‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا كۆمه‌ڵێك مه‌رج و پره‌نسیپ هه‌ن پێویسته هه‌موو لایه‌ك پێوه‌ی پابه‌ند بن و دانیان پێدابنێن و كار و چالاكییه‌كانیان له‌و چوارچێوه‌دا ڕێكخه‌ن، ده‌رچوونی هه‌ر حزبێك له مه‌رجی داننان به‌و سه‌ره‌تا و پره‌نسیپه گشتییانه‌دا و ڕێزنه‌گرتن لێیان، دژی ده‌ستووری وڵات و ئادابی گشتی كۆمه‌ڵگه ده‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌م تێگه‌شتنه شه‌رعیه‌تی بوون و كار و چالاكی حزب ده‌به‌ستێته‌وه به: أ- ئاستی پابه‌ندبوونی حزب و ڕێكخراوه سیاسییە‌كان به بنه‌ماكانی دەستووری ده‌وڵه‌ت كه له‌سه‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلام و ڕێسا گشتییه‌كانی داڕێژراون و ڕێزگرتن له ئادابی گشتی كۆمه‌ڵگه. ب-ئه‌و گوتار و بانگه‌شه‌یه‌ی ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌كات. ج-جۆری ڕه‌فتاری سیاسی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا.
3- ئاڕاسته‌ی ڕێگه‌پێدانی ڕه‌ها
له دیدی فه‌توا و وێناكردنی ئه‌م ئاڕاسته‌وه بۆ دروستكردن و ئینتیما بۆ حزب و كۆمه‌ڵه سیاسییە‌كان و فره‌یی سیاسی له كۆمه‌ڵگه‌دا به ڕه‌هایی ڕێگه‌پێدراوه، ئه‌م بۆچوونه له‌سه‌ر فیقهی واقیع و واقیگه‌رایی فه‌توادان داڕێژراوه، به‌پێی ئه‌و ڕێسایه‌ی كه ده‌ڵێت: فه‌توا سه‌رله‌به‌ری ڕووداوه‌كانی كات و شوێنی خۆیه‌تی.
ئه‌نجامه‌كان
1-ئاڕاسته‌ی و ڕه‌وتی دژه حزبایه‌تی و فره‌یی حزبی، كه به قه‌ده‌دغه و ناشه‌رعی ده‌زانن، ڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یه به لێسه‌ندنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی دینی له لایه‌نه‌كانی تر و خستنه‌ده‌ره‌وه‌یان له بازنه‌ی شه‌رعیه‌تی ئیسلام.
2-ئاڕاسته و ڕه‌وتی دژ، به‌و پێیه‌ی فره‌یی حزبی و سیاسی، به ناشه‌رعی داده‌نێت، لێره‌وه گۆڕین و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به ناشه‌رعی ده‌زانێت و ده‌بێته هێزێكی پارێزه‌ر و پشتیوانێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ مانه‌وه‌ی سه‌رۆك و ئه‌میری وڵاته‌كانیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
3-بۆچوون و تێگه‌شتنی لایه‌نگرانی ئاڕاسته‌و ڕه‌وتی دژ، باوه‌ڕیان به‌ده‌وڵه‌تی دینی هه‌یه به‌مانا ته‌قلیدییه‌كه‌ی، نه‌ك دوڵه‌تی مه‌ده‌نی كه خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا بێت و چاودێری و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
4-ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و حزب و كۆمه‌ڵه سیاسییە ئیسلامیانه‌ی كه به‌شێكن له‌گه‌مه‌ی سیاسی/یاسایی گۆڕه‌پانی وڵاته‌كانیان و هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و پیاده‌كردنی شه‌ریعه‌ت ده‌ده‌ن له پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، قه‌ناعه‌تیان به‌فره‌یی له‌گه‌ڵ عه‌لمانی چه‌پ و لیبراڵ و ناسیۆنالیستی چه‌پ و ڕاست نییە، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه هه‌ڵكردن و به‌ڕێكردن و قبووڵكردن ئه‌مری واقیعه، چونكه ئه‌م پرسه له‌سه‌ر باوه‌ڕێكی فیكری و عه‌قیده‌یی تیۆریزه‌كراو وه‌ك خه‌مێكی دینی دانه‌ڕێژراوه.
5-دژبەرانی فرەحیزبی ئەو پرسە دەوروژێنن كە حزب و كۆمه‌ڵێكی ئیسلامیی فه‌رمانڕه‌وا كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی به‌ڕێوه‌ده‌بات و ئه‌ركی شه‌رعی جێه‌جێكردنی شه‌ریعه‌تی له ئه‌ستۆگرتووه، به‌كام به‌ڵگه‌ی شه‌رعی به ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردن، ده‌ست له‌م ئه‌ركه پیرۆزه هه‌ڵده‌گرێت، و حوكمڕانی بۆ هێزێكی سیكۆلاری چه‌پ و لیبراڵ و ناسیۆنالیستی به‌جێ دەهێڵێت؟
6-كۆی هه‌موو ئاڕاسته‌كانی (دژ و له‌گه‌ڵ و له‌گه‌ڵبووی سنووردار) ئه‌و ڕاستییه ناخه‌نه به‌رشرۆڤه و وردكردنه‌وه، كه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له كایه‌ی فره‌یی حزبیدا دروست ده‌بن، په‌یوه‌ندی (هاووڵاتی) و (ده‌وڵه‌ت) و (ده‌سه‌ڵاتی سیاسی) و(حوكمڕانانه) ناڕه‌زایه‌تی وناكۆكی و ڕای جیاوازی هاووڵاتییان له‌هه‌ر كایه و بوارێكدا بێت، به كرده‌یی واقیعی ڕوو له ڕه‌فتار و بڕیاری نوخبه‌ی حوكمڕان ده‌كات، نه‌ك بیروباوه‌ڕ و ئایدیۆلۆژیای سیاسی.
7-ئێستا حزب و كۆمه‌ڵه سیاسییە ئیسلامییه‌كان، له زه‌مه‌نی گۆڕانكارییه‌كانی پاش ڕووداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كه هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه‌یان كردبووه گۆڕه‌پانی جوڵه وچالاكییه‌كانی به‌رخۆدانیان و هه‌موو كۆمه‌ڵگه و حكومه‌ته‌كانی دنیا و ناوچه‌كه‌یان به خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ كردبوو، له‌نێوان ئێستای پاش ئه‌و ڕابردووه‌دا میانه‌یه‌كی زۆر هه‌یه، كه ئایا له ده‌ره‌نجامی ئه‌و ڕووداوانه تێگه‌شتنی نوێ و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازییان ده‌رباره‌ی پرسی حزبایه‌تی و فره حزبی بۆ دروست بووه؟ تا بوونیادنانه‌وه‌یه‌كی نوێ و پێناسه‌یه‌كی نوێی جیاواز له‌وه‌ی ئاماژه‌ی بۆكرا بخه‌نه‌ڕوو.
_________________
سه‌رچاوه‌كان
(1)مولود مراد محی ا‌لدین، نظام الحزب الواحد وأثره في الحقوق السیاسیة للمواطن، مطبعه شركه سازیار للطباعه، ط:2، 2018، ص: 125.
(2)الدكتور جابر سعید، التعددیة فی اڵادبیات المعاصره،(نقلا عن روجیه لاپوانت)مجلة قرا‌ءات سیاسیة، السنة:4، العدد:3، 1994، ص:24.
(3)الدكتوره إیلیا حریق، الثوره الإثنیة والإندماج السیاسي في الشرق اڵاوسط، مجموعة مۆلفین فی (التعدد وتحدیات الإختلاف)، إعداد: دانیال برومبیرغ، ترجمة: عمر سعید اڵایوبی، دار الساقی، بیروت، ط:1، 1997،ص: 274.
(4)حقوق الإنسان مجموعه صكوك دولیهة، منشورات اڵامم المتحده، جنیف ونیویورك، 2002، ج1، ص:23.
(5)جیفری روبیرت، الستر إدوارد، القاموس الحدیث للتحلیل السیاسی، ترجمة: سمیر عبدالرحیم الجبلی، دار العربیه للموسوعات، بیروت، 1999، ص:315.
(6)الدكتور نعمان أحمد الخطیب، اڵاحزاب السیاسیة ودورها فی أنظمه الحكم المعاصرهة، جامعه مۆتة، الكرك، ط:1، 1994، 294.
(7)الدكتور محمد عبدالعال السناری، اڵاحزاب السیاسیة واڵانظمه السیاسیة والقضا‌ء الدستوری، مطبعه الإسرا‌ء، القاهره، سنهة الطبع:بلا،ص:50.
(8)مولود مراد، نظام الحزب الواحد، المصدر السابق، ص:129.
(9)مولود مراد محی ا‌لدین، اڵاحزاب والجماعات السیاسیة الإسلامیة بین واجب الدعوة ومقتضیات السیاسهة، رساله دكتوراه غیر منشورة، الجامعة العالمیة للعلوم الإسلامیة والإداریة، لندن، ص: 68.
(10)كلاوس كرایزر، أتاتورك، ترجمة: سمیه قوزال، المركز العربی لڵابحاث ودراسة السیاسات، بیروت، ط:1، 1923، ص:306.
(*)ئه‌م بڕیاره ڕوبه‌ڕوی سه‌ركۆنه‌كردن و دژوه‌ستانه‌وه و ده‌ركردنی چه‌ندین به‌یاننامه و بڵاوكراوه‌ی ناڕه‌زایی و تكاو ڕجاكردن له‌كه‌مال ئه‌تاتۆرك بوویه‌وه، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه، وه زانایانی ئه‌زهه‌ر داوای به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی به‌په‌له‌یان له زانایان و نوێنه‌رانی ئوممه‌ت له‌جیهانی ئیسلامیداكرد، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی خه‌لیفه، ودانانی كه‌سێك له‌جێگه‌ی، له‌قاهیره له 25/3/1924دا ئه‌گه‌رچی به‌ستنی كۆنگره‌كه دواكه‌وت، و ساڵی 1926 به‌سترا، به‌ڵام سه‌ری له‌هیچه‌وه ده‌رچوو.
(11)را‌شد الغنوشی، الحركة الإسلامیة ومسأله التغییر، المركز المغاربیی للبحوث والترجمة، لندن، ط1، 2000، ص:11.
(12)الدكتور حامد عبدالماجد قویسی، اڵانظمه العربیة والحركة الإسلامیة، مركز الإعلام العربی، القاهرة، ط:1، 1995، ص:44.
(13)هشام جعفر، أحمد عبدالله، حول التحول فی حركة الإسلام السیاسی، مجموعة مۆلفین فی(الإسلامیون والمسألة السیاسی، مركز دراسات الوحدة الإسلامیة، بیروت، ط:2، 2004، ص:248-249.
(14)مولود مراد محی ا‌لدین، اڵاحزاب والجماعات السیاسیة الإسلامیة، المصدر السابق، ص:98.
(15)الدكتور نظام بركات،اڵاحزاب الإسلامیة والدیمقراطیه بین النظریة والممارسة، الصفحة الإلكترونیة، https://www.albawaba.com/ar یوم الزیارة 17/1/2022
(16)صفی الرحمان المباركفوری، اڵاحزاب السیاسیة فی الإسلام، رابطه الجامعات الإسلامیة، هند، ط:1، 1987، ص: 46-47.
(*)مسند الإمام أحمد، الجز‌ء الرابع، ص:278.
(17) علی بن حسن بن علی، الدعوة إلی الله بین التجمع الحزبی والتعاون الشرعی، مكتبة الصحابة، جدة، ط:1، 1992، ص:78.
(18)الدكتور صلاح الصاوی، التعددیة السیاسیة فی الدولة الإسلامیة، دار الإعلام الدولی، القاهرة، ط:1، ص:47.
(19)الكتور صالح فوزان الفوزان، ندوة حول منهج السلف،، ریاض، أنظر الصفحة اڵالكترونیة، یوم الزیارة، 25/5/ 2020 https://audio.islamweb.net/audio/index.
(20)الدكتور زیتونی محمد، الحركات الإسلامیة وموقفها من التعددیة السیاسیة، المجلة الجزائیریة، للحقوق والعلوم السیاسییەة، المجلد الثالث، العدد الخامس، 2018، ص:431.
(21)شمس ا‌لدین أبی عبدالله بن قیم الجوزیة، الطرق الحكمیة فی السیاسة الشرعیة، مكتبه دار البیان، دمشق، ط:3، 2016، ص:26.
(22) إبن القیم الجوزی، المصدر السابق، ص:40.
(23) الدكتور صلاح ا‌لدین الصاوی، المصدر السابق، ص:76.
(24) الدكتور صلاح ا‌لدین الصاوی، المصدر السابق، ص:94.
(25)الدكتور صلاح ا‌لدین الصاوی، المصدر السابق، ص:95.