پهيوهنديهكانى توركيا و ئهمريكا… له هاوپهيمانێتييهوه بۆ نهيارێتى
ئاڵۆزى و توندتربوونی ناکۆکی ئەنکەرە و واشنتۆن لە دەسگیرکردنی (ئەندرۆ برانسن)ی قەشە و دادگاییکردنی بە تۆمەتی هاوکاری تیرۆریستان و سیخوڕی، لەلایەن تورکیاوە، گەیشتە لوتکە و چیدی لە روپۆشی میدیایی و پینەکردنی لێدوانی دبلۆماسی ترازا و دەسبەجێ ترەمپی سەرۆک و مایک پینس-ی جێگری هێنایەسەرهێڵ. یەکەمیان بە هەڕەشەی گەمارۆی فراوان و دووەمیان بە هەڕەشەی سزادانی تورکیا، هۆشداری توندییان دایە ئەنکەرە.
بەڵام راستییەکەی ئەمە روکەشی ململانێکانە و برانسن تەنها شقارتەی توندترکردنی ململانێیەکی چەندساڵەی دوایی بوو. ململانێی ئەم دوو وڵات، تارماییەکانی بۆ ساڵی ٢٠١١ی گرژییەکانی سوریا و پاشان دەرکەوتنی داعش و پێکدادان و ناتەریببوونی سیاسەتی دەرەکى هەردوو وڵات بۆ ئیدارەدانی ململانێکانی سوریا و کڕینی سیستمی دژەئاسمانی S400ی روسی لەلایەن ئەنکەرەوە، دەگەڕێتەوە. بەڵام دۆسێی ئیدارەدانی باکووری سوریا و وردتر دۆسێی پەیەدە و کانتۆنەکانی رۆژئاوا، لە هەرە خاڵە زەقەکانی ئەم ململانێیەن کە راستەوخۆ پەیوەندی بە کوردەوە هەیە. داکشانی لیرەش لە سەروبەندی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی تورکیاوە و سەرکەوتنەوەی ئەردۆگان، دەرئەنجامێکی جەنگی ئابووریانەی ئەو گرژیانەیە.
لە ڕوانگەى ئەم تێگەیشتنە سەرەتاییەوە، ئەم پەیپەرە دەخوازێت وەڵام بۆ چەند پرسیارێک لەمەڕ ئەم بابەتە بخاتەڕوو، وەک: هۆکارەکانى ئاڵۆزبوونى پەیوەندییەکانى نێوان تورکیا و ئەمریکا چى بوون؟ چۆن بەرەو گرژى ڕۆیشتن؟ ئاکامە سياسى وئابورييهكانى ئەم ئاڵۆزبوونەى پهيوهندييهكانیان چییە؟ كاريگهرى تێكچونى پهيوهنديیەکانى نێوانیان لهسهر ههرێمى كوردستان چییە؟ ئایندەی پێگەی هەرێمی کوردستان لەکوێی بەریەککەوتنی بەرژەوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتەدایە؟ هەڕەشە و هەلەکانی کامانەن؟ سيناريۆكانى ئايندهيى پهيوهندييهكانى نێوانیان چین؟
بۆ داونلۆدکردنی تەواویی پۆلیسی پەیپەرەکە کلیک بکە لە پهيوهنديهكانى توركيا و ئهمريكا
لێرەوە پۆلیسی پەیپەری دووەم داونلۆد بکە
لێرەوە پۆلیسی پەیپەری یەکەم داونلۆد بکە