• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
April 16, 2023

سیاسەت و ڕێنمایی نووسین لە گۆڤاری ئایینناسی

ئایینناسی گۆڤارێکە گرنگی بە توێژینەوەی ڕەهەندە جیاوازەكانی ئایینناسی دەدات و سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی بڵاویدەکاتەوە، دەخوازێت خوێندنەوەی فره ڕەهەندی وردتری: كۆمەڵایەتی، ئابووری، ئەپستمۆلۆجی، مێژویی و سیاسیی بۆ ڕەوت و ڕێكخراو و دیارده ئایینییەكان و كاركردنیان له كایەی گشتی كۆمەڵگاكان به گشتی و كۆمەڵگای كوردستانی بەتایبەتی بكات.

ڕێنمایی نووسین و وەرگێران

 

١. ڕێنمایی نووسین

1.نووسین بە تایپكراوی و بە فایلی Word وەردەگیرێت.

2.پەیکەری نووسین و توێژینەوەكان لەم بەشانە پێكدێت: پێشەكی، ناوەڕۆك، ئەنجام، پێشنیار و ڕاسپاردە(ئەگەر هەبوو)، لیستی پەراوێز و سەرچاوەكان.

  1. پێشەكی توێژینەوە لە نێوان 100 بۆ 150 وشەدا بێت.

4.كۆی توێژینەوەكە لە نێوان 3000  بۆ 5000 وشەدا بێت.

5.جێهێشتنی (2.سم) بۆشایی بۆ هەر چوارلای لاپەڕە.

6.بۆشایی نێوان دێڕەكان (1.15سم) بێت.

7.قەبارەی فۆنتی ناونیشانی سەرەكی توێژینەوە 16-ی بۆڵد بێت و ناونیشانە لاوەكییەكان 14-ی بۆڵد بێت.

8.قەباڕەی فۆنتی ناوەڕۆكی توێژینەوە 14 بێت.

9.سەرجەم توێژینەوە، وەرگێڕان، ڕانان و چاوپێكەوتنەكان بە زمانی كوردی بڵاودەكرێنەوە.

10.پێویستە توێژەر فۆنتی یۆنیكۆد (Calibri) بەكار بهێنێت.

11.وێنە و چارتەكان بەشێوەی (JPG) و هاوپێچی فایلی نووسراو بە جیا بنێردرێن.

12.توێژینەكەوە لە هیچ شوێنێكی بڵاونەكرابێتەوە و پاش بڵاوکردنەوەش مافی بۆ گۆڤاری ئایینناسی پارێزراوە.

13.لە ئەگەری ڕەچاونەكردنی ڕێنماییەکان یان پێویستیی چاککردن، توێژینەكەوە بۆ توێژەر دەنیردرێتەوە.

14.پادداشتی توێژینەوە لە بەشی كارگێڕی گۆڤارەكە وەردەگیرێت و پێویستە توێژەر یان ڕاسپێردراوێكی بە نووسراو ئامادەی وەرگرتنی بێت.

٢. شێوازی نووسینی پەراوێز و سەرچاوە:

-پەراوێز و سەرچاوە پێکەوە لە کۆتایی توێژینەوەکەدا دەبێت و بە شێوازی (Insert footnote) لە پرۆگرامی (Word)دا دەبێت.

-ژمارەی هەر پەراوێزێك لە كۆتایی ڕستە یان پەرەگراف لە ناو كەوانە(…)دا دابنرێت و لە لیستی سەرچاوەكاندا بە هەمانشێوەی ڕیزبەندی ناو توێژینەوەكە دابنرێتەوە.

-پەراوێزی خوارەوەی لاپەڕە پەسەند نییە و بەكارناهێنرێت.

-لە لیستی سەرچاوەكان، بۆ هەر جۆرە سەرچاوەیەك بەمشێوە بنووسرێت و بە هەمان زمانی سەرچاوەكەش ئاماژەكانی وەك (هەمان سەرچاوە و سەرچاوەی پێشوو بۆ كوردی، همان و همانجا بۆ فارسی، مصدرالسابق و المصدر نفسە بۆ عەرەبی، Ibid بۆ ئینگلیزی) دابنرێت:

كتێب

-ناویی خێزانی نووسەر، نووسەر (ساڵی چاپ)، ناونیشانی كتێب، وەڕگێڕ و پێداچوونەوە(ئەگەر هەبوو)، شوێنی چاپ: دەزگای بڵاوکردنەوە گەر نەبوو چاپخانە، ل (لاپەڕە).

نمونە: م.س.لازیف و ئەوانیتر (2010)، مێژووی كوردستان، وەرگێڕان هۆشیار عبدالله سەنگاوی، هەولێر: ڕۆژهەڵات، ل(لاپەڕە).

تێبینی: بەوپێیەی كە لە عێڕاق و هەرێمی كوردستان بە گشتی ناوی خێزانی بوونی نییە، لەم كاتەدا ناوی سیانیی نووسەر دەنووسرێت.

نمونە: توانا ڕەشید كەریم (٢٠١٢)، سلێمانی لە نێوان ساڵانی ١٩٤٥-١٩٥٨، لێکۆڵینەوەیەک لە بارودۆخی سیاسی و رۆشنبیری، سلێمانی: ئەندێشە، ل(لاپەڕە).

گۆڤار و توێژینەوە

-ناویی خێزانی نووسەر، نووسەر (ساڵی چاپ)، “ناونیشانی توێژینەوەكە”، ناوی گۆڤار، ژمارەی خول(بەرگ)، ژمارەی گۆڤار، ل (لاپەڕە).

نمونە: حضرتی، حسن و دیگران (1395)، “جنگ ایران و عراق در گفتمان سیاسی نهضت آزاد اسلامی”، فصلنامه ژرفا پژوه، سال چهارم، شماره 10، ل (لاپەڕە).

ڕۆژنامە

-ناوی خێزانیی نووسەر، نووسەر (ڕۆژ و مانگ و ساڵی دەرچوون)، “ناونیشانی بابەتەكە”، ناوی رۆژنامە، ژمارەی ڕۆژنامە، لاپەڕە.

تێبینی: ئەگەر بابەتەكە نووسەری نەبوو، بەمشێوەیە: ناوی ڕۆژنامە(ڕۆژ و مانگ و ساڵی دەرچوون)، “ناونیشانی بابەتەكە”، ژمارەی ڕۆژنامە، ل (لاپەڕە).

نمونە: كەنعان مەكیە (6-7/3/2020)، “هاوڵاتیبوون و بیرۆكەی عیراق”، وەرگێڕانی: كوردەوان محەمەد سەعید،  ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ، ساڵی بیست و نۆیەم، ژمارە 8103، ل8.

ماڵپەڕ

-ناوی خێزانیی نووسەر، نووسەر(ڕۆژ و مانگ و ساڵی دەرچوون)، “ناونیشانی بابەتەكە”، لینكی ماڵپەڕەكە.

نمونە: Adler, Katya(2/3/2020), “Brexit: What to expect from UK-EU trade talks “, https://www.bbc.com/news/world-europe-51657084, (accessed: 11/3/2020).

نمونە:  ئومێد رەفیق فتاح (6/3/2020)، “مەترسییەکانی رۆژئاوا لە رێکەوتنەکەی پۆتین – ئەردۆگان”، https://www.centerfs.org/matrsekani-rozhawa-la-rekawtnakay-potin-ardoghan/، (بەردەستە: 14/3/2020).

نمونە: الساقل، فراس (3/3/2020)، “حقيقة اللاجئين أمام أبواب أوروبا”، https://blogs.aljazeera.net/blogs/2020/3/3، (متاح علی: 6/3/2020).

نمونە: محمد قراسويى، محمد (28/11/1396)، “محور مقاومت اسلامی، ابعاد و مؤلفه¬ها”، http://alwaght.com/fa/News/124389/، (قابل دسترسی: 30/11/1396).

تێبینی1: بەوپێیەی كە لینكی ماڵپەر لەوانەیە دوای ماوەیەك لەبەردەست نەمێنێت و بسردرێتەوە، پێویستە لە كۆتایی لینكی سەرچاوەكە، ڕێككەوتی تەواوەتی سەردانیكردنی توێژەر بۆ ماڵپەڕەكە بنووسرێت.

تێبینی2: ئەگەر بابەتەكە نووسەری نەبوو، بەمشێوەیە: ناوی ماڵپەڕ (ڕۆژ و مانگ و ساڵی بڵاوبوونەوە)، “ناونیشانی بابەتەكە”، لینكی ماڵپەڕ.

تێبینی3: ئەگەڕ بابەتی ماڵپەرێك، ڕێككەوتی پێوەنەبوو، لەم كاتەدا تەنیا ڕێككەوتی سەردانكردنە دەنووسرێت.

چاوپێكەوتن

-چاوپێکەوتنی (ناوی دیداركەر) لەگەڵ کەسی دیداركراو، ڕێككەوتی دیدار، شوێنی دیدار.

نمونە: چاوپێکەوتنی یاسین تەها لەگەڵ هشام الهاشمی (25/2/2020)، سلێمانی.

ڤیدیۆ

-ناونیشانی ماڵپەڕ (رۆژ و مانگ و ساڵی دانانی ڤیدیۆ)، “ناونیشانی ڤیدیۆ”، لینكی ماڵپەڕ.

نمونە: یوتیوب (26/2/2020)، “الاتجاه المعاكس – هل ينفجر الوضع بين تركيا وروسيا في شمال سوريا؟”، https://www.youtube.com/watch?v=MxGY4GLu4nw، (متاح علی: 3/3/2020).

3.ڕێنمایی وەرگێڕان:

-وەڕگێڕان تەنیا بە زمانی كوردی وەردەگیرێت.

-پێویستە لە پەرەگرافێكدا پرۆفایلی (٥٠) وشەیی نووسەری بابەتەكە یان ئەو سەنتەر و گۆڤارەی كە توێژینەوەی لێوەرگیراوە ئامادە بكرێت.

-وەڕگێڕانی بابەت، پێویستە بە هەمان شێوازی بابەتە وەرگێڕدراوەكە بێت لە شێوازی پەراوێز و سەرچاوەدا.

Send this to a friend