له‌دواى مرۆڤ په‌تاكان سيسته‌مى بهرگرىى ئابورى و سياسى تاقيده‌كاته‌وه
د.ئومێد ڕه‌فیق فتاح
لورى غارێت له كتێبه به ناو بانگهكهيدا ( په‌تاى داهاتوو) ، كه له‌ساڵى 1994 ده‌رچوو ، غاريت له‌و كتێبه‌دا وا سه‌يرى وێنه‌كه ده‌كات (( مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وى له كێبركێ دايهو، تا دێت ژماره‌ى دانيشتوان زياد ده‌كات ، له‌به‌رامبه‌ريشدا سامانى سروشتى كه‌م ده‌كات، بۆيه له‌مه‌شه‌وه ميكرۆب و ڤايرۆسه‌كان زاڵ ده‌بن و ، ئه‌بن به ئاڵنگارى گه‌وره له به‌رده‌م مرۆڤدا))، به‌ڵام ديڤيد واڵاس ويڵز له كتێبه‌كه‌يدا ( زه‌وى ئيدى به‌كه‌ڵكى ژيان نايات) ده‌ڵێت ( ميكرۆب و ڤايرۆسه‌كان زياتر ده‌بن و فراوان ده‌بن و ،به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى زه‌وييه‌وه هێزيان زوتر ده‌بێت، هه‌ندێك له‌وانه پێش مليۆنان ساڵ له‌سه‌ر زه‌وى هه‌ن و تا ئێستا نه‌ناسراون، بۆيه‌كه‌م جار له مێژوى مرۆڤايه‌تى له‌ژێر به‌سته‌ڵه‌كان ده‌رده‌كه‌ون به هۆى توانه‌وه‌ى خێراى شاخه بهفرينهكان و روباره به‌ستوه‌كان).
ئه‌و ده په‌تا گه‌وره‌يه‌ى له مێژودا رويان داوه كه‌متر له 300 مليۆن مرۆڤيان كوشتوه، له‌وانه ئه‌و په‌تا گه‌ورانه‌ى له‌سه‌ر ده‌مى ئيمپراتۆرى رۆمانى جوستنيان رويدا و نيوه‌ى دانيشتوانى ئه‌وروپاى كوشت له‌و كاته‌دا، دواتريش تاعون له‌سه‌رده‌مى چاخه‌كانى ناوه‌ڕاست كه نزيكه‌ى 200 مليۆن كه‌سى له ئه‌وروپا و ئهفريقاو ئاسيا كوشتوه .
ئه‌مه ئه‌م روداوانه‌ن كه له مێژوى مرۆڤايهتيان گۆڕى ، ئه‌م گۆراوانه به‌رده‌وامه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌ره‌ڕاى هه‌مو پێشكه‌وتنه زانستى و شارستانى و كۆمهڵايهتيييهكان .
ره‌هه‌نده جيوسياسيهكانى مه‌ترسى په‌تا
له ده‌رئه‌نجامى ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه‌ى كه ئه‌درێن بو كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامه‌كانى بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاكان ، كه بهتێڕوانينى زۆربه‌ى زانايان راستيهكهو هاوشانه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ، بۆيه مه‌ترسيه‌كانى ته‌نها له‌وه‌دا كورت ناكرێته‌وه كه مه‌ترسى له‌سه‌ر ژيانى مرۆڤ دروست ده‌كات، به تايبه‌تى ره‌هه‌نده جيوسياسيهكانى به‌گشتى، و به تايبه‌تى ره‌هه‌ندى ئابورى ، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت له نێوان ئه‌و په‌ره‌سه‌نده خێرايهى كه له‌بوارى ئابورى جيهاندا رويدا به تايبه‌تى به هۆى گلۆباليزهيشن ، كرانه‌وه‌ى ئابورى بازاره‌كان ، سياسه‌تى بازرگانى، ئازادى گه‌شتكردنن وه‌به‌رهێنانى هه‌ماهه‌نگى و و ئاسانى هاتوچۆو گه‌شتكردن ، بازدانێكى گه‌وره‌ى له په‌ره‌سه‌ندنى كلتورى و ئاستى ژيان و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵايه‌تى دروست كرد، له‌لايه‌كى تره‌وه بوته هۆكار بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى خێراى په‌تاى جيهانى و مه‌ترسى دروست كردوه له‌سه‌ر نائارامى ئابورى جيهانى ، به‌تايبه‌ت له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى قه‌يرانه گه‌وره جيهانييه‌كان.
ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ين له نێوان ئه‌نفلۆنزاى ئيسپانى كه سێيه‌كى دانيشتوانى جيهان توشى بون و 500 مليۆن كه‌سى گرته‌وه ، كه خه‌مڵاندنه‌كان وا ده‌ريده‌خه‌ن كه كۆى زيانه داراييه‌كانى گه‌يشته سێ تريلۆن دۆلار و ، كۆى به‌رهه‌مهێنانى جيهانى دابه‌زاند بۆ 4.8 % له به‌رهه‌مهێنانى جيهانى، به‌ڵام هه‌مو ده‌وڵه‌تان و هه‌مو كه‌رته‌كان به‌يه‌ك ئه‌ندازه توشى زيان نه‌بون ، ئه‌گه‌ر وڵاته يهكگرتوكانى ئه‌مريكا وه‌كو نمونه وه‌ربگرين ئه‌بينين، كارگه‌و ده‌زگا ئابورييه‌كان ، توشى كه‌مى كرێكار‌و ده‌ستى كار بون ، به‌هۆيه‌وه به‌رهه‌م هێنانى پيشه‌سازى و كشتو‌كاڵى زۆر كهميكرد. به‌لام له قۆناغى يهكهمدا به‌كه‌مى كاريگه‌رى له‌سه‌ر بازارى پشكى ئه‌مريكى دروست كرد ، هه‌رچه‌نده له قۆناغى دووه‌مدا له 11% دابه‌زى ، پاشان ديسانه‌وه به‌رزبونه‌وه‌ى به خۆوه بينى به هۆى گه‌مارۆدانى ئهنفلۆنزاكهوه.
به‌ڵام وڵاتانى ئه‌وروپا زياتر له ئه‌مريكا كه‌وتنه ژێر كاريگه‌رى ئه‌م پهتايهوه ، هه‌رچه‌نده ليكۆڵينهوهيه كى باوه‌رپێكراو له‌به‌ر ده‌ست نيه له‌باره‌ى ئاسياوه ، به‌ڵام وڵاتى چين زياتر گوند نشين و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كانى گرته‌وه ، هه‌رچه‌نده له‌و كاته‌دا زياتر چين دابراو بو له جيهان .
گرنگترين په‌ره‌سه‌ندنه‌كان :
له دواى سێ مانگ له بڵاوبونه‌وه‌ى ڤايررۆسى كۆر‌ونا له چينه‌وه و پاشان به زۆربه‌ى وڵاتانى جيهاندا ئه كرێت ئاماژه به‌گرنگترين ئه‌و روداوه ئابورى و سياسيانه بكه‌ين:
ـ دابه‌زينى ئاماژه‌كانى بازارى پشكه‌كان له نيۆرك به ئاستێكى باڵا ، به شێوه‌يه‌كى گشتى پاشه‌كشه‌ى له بازاڕى جيهانى .
ـ بانكى هاوكارى فيدراڵى نرخى سودى سه‌ره‌كى له وڵاتيهكگرتوهكانى ئه‌مريكا دابه‌زاندوه ، به شێوه‌يه‌ك كه باڵاترين دابه‌زاندنه له كاتى قه‌يرانى جيهانييه‌وه له 2008 ، زۆبه‌ى كۆمپانياكانى ئه‌مريكاو جيهان ، توشى كێشه‌ى كه‌مى به‌رهه‌م هێنان بونه‌وه ، ئه‌وه‌ش به هۆى ئه‌وه‌ى كه پشت ئه‌ستورن به بهرهێنانى پسشهسازى ئامادكراو له چين، له وێش ئه‌گه‌ر كارگه‌كان به‌ته‌واوى نه‌وه‌ستا بن، تاراده‌يه‌كى زۆر توشى نيوه وه‌ستان بون ، به‌هۆى رێوشوێنى حكومى و رێكارى خۆپارێزى .
ـ كۆمپانياكانى گه‌شتيارى و فڕۆكه‌وانى گه‌وره‌ترين زيانيان به‌ركه‌وتوه ، ئه‌وه‌ش به هۆى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى زۆربه‌ى زۆرى گه‌شته‌كان و دابرانى ده‌وڵه‌تان له‌يه‌كترى ، ته‌نانه‌ت گه‌يشتۆته ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى وڵاتانى ناو يه‌كێتى ئه‌وروپا ئێستا بريارى داخستنى سنوريان دا. مه‌زه‌نده ده‌كرێت زيانى كۆمپانياكانى فرۆكه‌وانى ده‌يان مليۆن دۆلار بێت.
ـ يه‌كێكى تر له‌و كه‌رتانه كه زيانى گه‌وره‌ى به‌ركه‌وتوه، كه‌رتى به‌رهه‌م هێنانى كه‌شتى و ئۆتۆمبێله ، كه راده‌ى فرۆشتنى به راده‌ى 30% دابه‌زيوه ، رۆژ له دواى رۆژ روو له دابه‌زينى زياتر ده‌كات.
ـ گه‌وره‌ترين زيان به‌ر كه‌رتى وزه كه‌وت به تايبه‌ت نه‌وت ، له ئێستادا به دوو هۆكار نرخى نه‌وت بۆ هه‌ر به‌رميلێك خام دابه‌زيوه بۆ كه‌متر له‌سى دۆلار ، يه‌كه‌ميان به هۆى كێبركێ و رێكنه‌كه‌وتنى ئه‌ندامانى ئۆپێك ، دووه‌م مه‌ترسى وڵاتان له مامه‌ڵه‌كردن.
ئه‌م گۆرانكاريانه له بازرگانى جيهانى و ئاڵوگۆرى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى ، كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر بازارى پشكه‌كان به‌شێوه‌يه‌ك كاريكهگهره له ئێستادا ده‌وڵه‌ت بۆ نهكهوتنيان بير له پاڵپشتى داراييان ئه‌كاته‌وه ، راگرتنى باڵانس له نێوان ئاسايشى هاولاتيان و ئاسايشى ئابورى ، له كاتى قهيراندا كارێكى زۆر قورسه ئه‌گه‌ر موستهحيل نه‌بێت. چونكه دابرانى ده‌وڵه‌ت به‌واتا پشت به‌ستن به بازار‌و داهات و شمه‌كى ناوخۆي، هيچ ده‌وڵه‌تێك له ئێستادا ئه‌م توانايه‌ى نيه، له بنه‌ره‌تدا سيسته‌مى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ( الاعتماديه الدوليه المتبادله ) وه‌ستاوه ، بۆيه ئه‌م قه‌يرانه ده‌رگاى دابرانێكى تازه له‌سه‌ر ئابورى و سيسته‌مى سياسى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌كاته‌وه، به دڵنيايى گڵۆباليزهيشن دروستى كردوه ، كه ده‌كرێت پێى بوترێت ئابورى پێش په‌تاى كۆرۆنا، سياسه‌تى پێش كۆرۆنا ، ئابورى دواى كۆرۆنا، سياسه‌تى دواى كۆرۆنا ، تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى تازهىيه بۆ ئهزمونكردنى سيسته‌مى به‌رگرى مرۆڤ ، و سيسته‌مى ئابورى و سياسى جيهانى. بهواتايهكى تر هه‌ر سيسته‌مى به‌رگرى مرۆڤ تاقيى ناكاته‌وه ، به‌ڵكو سيستمى ئابورى و سياسى تاقيده‌كاته‌وه ، رۆژانى داهاتو دهرهاويشتهو لێكه‌وته‌كانى زياتر بهگهورهيى ده‌رده‌كه‌ون له‌سه‌ر بابه‌تى هه‌ژارى و بێكارى ونا دادى ئابورى جيهانى.