April 3, 2020
ئۆپیك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك كۆده‌بنه‌وه
بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئۆپیك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك کۆببنەوە.
وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئازه‌ربایجان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، شەشی ئه‌م مانگه، كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه كه نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن، ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، کۆبوونەوەکە له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه دەکرێت.
سەبارەت بە لایەنی داواکاری کۆبوونەوەکە، ئەوە خراوەتەڕوو، كۆبوونه‌وه‌كه له سه‌ر داوای سعوودیه و دوای كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئەنجام دەدرێت.
ئامانج لەم هەوڵانەش جێگیركردنی نرخی نه‌وتە له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، کە بۆ ئاستێکی چاوەڕوان نەکراو دابەزیوە.