چاره‌نووسی ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی دۆناڵد تره‌مپ-دا
نوسینی: کۆسره‌ت خدر
تایبەت بە سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی
پێشه‌کی
مه‌ترسییه‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، له دوای ڕووداوه‌کانی 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکراتر و فراوانتر له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رکه‌وتن. هه‌ربۆیه‌ش کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک باشترین بژارده په‌نای برده‌به‌ر ڕێگای دیپلۆماسی و دانوستان بۆ که‌مترکردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه. له ماوه‌ی زیاتر له ده‌یه‌یه‌ک گفتوگۆ و دانوستان، چه‌ند ڕێکه‌وتنێک له‌نێوان ئێران و هه‌ندێک زلهێزی جیهانیدا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که ئه‌نجامدران. به تایبه‌ت دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی دیموکراته‌کان به کۆشکی سپی و میانڕه‌وه‌کانی ئێران به سه‌رۆکایه‌تی کۆمار. سه‌ره‌کیترین ڕێکه‌وتنیش په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته بریتییه له “ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ڤیه‌ننا ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران” یاخود “پلانی کاری هاوبه‌شی گشتگیر- خطة العمل المشتركة الشاملة-Joint Comprehensive Plan of Action (JCPOA)”.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا و هه‌ڵبژاردنی “دۆناڵد تره‌مپ Donald J. Trump” له پارتی کۆمارییه‌کان به چلوپێنجهمین سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان، گومان و دڵه‌ڕاوکێکان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێکرانی ڕێکه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌که زیاتر بوون. ئه‌مه‌ش له‌پاڵ زۆری و فراوانی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک به‌گوێره‌ی سیسته‌می سیاسی ئه‌مریکا له کاروباری ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا، له‌وانه‌یه به‌شێکی په‌یوه‌ندی به‌سروشتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆمارییه‌کان و به‌تایبه‌تتر لێدوانه توونده‌کانی تره‌مپ-ه‌وه ده‌رباره‌ی ئێران و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که و خوودی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ئهتۆمییهوهههبێت. ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵده‌دات له ئایندهی ڕێکه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌که له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی دۆناڵد تره‌مپ بکۆڵێته‌وه. بهتایبهتبهدوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌گه‌ڕێت که ئایا کۆمارییه‌کان و سه‌رۆکی ئێستای ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ئاینده‌دا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه و پرسی ئه‌تۆمی ئێران‌دا ده‌که‌ن؟ به مانایه‌کی دیکه، ئایا دۆناڵد تره‌مپ و ئیداره‌که‌ی پابه‌ند ده‌بن به جێبه‌جێکردنی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه ئه‌تۆمییه که دیموکراته‌کان و باراک ئۆبامای سه‌رۆکی پێشوو له‌گه‌ڵ ئێران به‌ستی یاخود چاره‌نووسێکی دیکه چاوه‌ڕێی ڕێکه‌وتنه‌که ده‌کات؟
پوخته‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ڤییه‌نا
دوای چه‌ندین خولی دانوستان و گفتوگۆ، سه‌ره‌نجام ڕۆژی 14/7/2015، له شاری ڤییه‌نا،وڵاتانی 5+1* و ئێران گه‌یشتنه ڕێکه‌وتنێکی فراوان سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، به ناوی “پلانی کاری هاوبه‌شی گشتگیر- خطة العمل المشتركة الشاملة-Joint Comprehensive Plan of Action (JCPOA)”، که ئێمه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به “ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ڤییه‌نا” ناوی ده‌هێنین.
به‌گوێره‌ی ڕێکه‌وتنه‌که، ئێران ده‌بێت به ڕێژهیدوو له‌سه‌ر سێ (2/3) ئامێره‌کانی پیتاندنی یۆرانیۆم (أجهزة الطرد المركزي- Centrifuges) و، به‌هه‌مان ڕێژه بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراو له کۆگا ئه‌تۆمییه‌کانیدا که‌مبکاته‌وه. هه‌روه‌ها ڕێگه به ئێران نادرێت، بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراو له ڕێژه‌ی 3.67% تێبپه‌ڕێنێت. هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕێکه‌وتنه‌که له‌سه‌ر ئێران پێویسته چالاکی پیتاندنی یۆرانیۆم له ناوه‌ندی ئه‌تۆمی ئاڕاک بوه‌ستێنێت و وێستگه‌که بۆ ناوه‌ندێکی توێژینه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به زانستی ئه‌تۆمی فیزیایی و ته‌کنه‌لۆژی بگۆڕێت و، هیچ وێستگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌تۆمی ئیشکار به ئاوی قورس دانه‌مه‌زرێنێت(1). سه‌ره‌ڕای سه‌پاندنی چه‌ند کۆت و به‌ندێکی تر به‌سه‌ر چالاکییه ئه‌تۆمیی و سه‌ربازییه‌کانی ئێران‌دا.
له‌به‌رامبه‌ر پابه‌ندبوونی ئێران به ڕێکه‌وتنه‌که و جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانی، ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵده‌گرن، له‌ناویاندا سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی که له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دژی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌رچوون، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. به‌ڵام سزاکانی په‌یوه‌ست به موشه‌که بالیستییه‌کان بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ و، سزاکانی په‌یوه‌ست به چه‌کی کلاسیکی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی دیکه له‌سه‌ر ئێران ده‌مێننه‌وه(2).
ڕێکه‌وتنه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که به‌شێکی زۆری توانا ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران له‌ناو ده‌بات یاخوود که‌م ده‌کاته‌وه، به‌ڵام له بهرامبهدائێران له‌و گۆشه‌گیرییه ده‌ربازده‌کات که به‌هۆی گه‌مارۆ و سزا ئابوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه دووچاری هاتبوو. هه‌روه‌ها کارئاسانی بۆده‌کات که بگه‌ڕێته‌وه ناو کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چونکه له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێکرانی، له‌ڕووی ئابوورییه‌وه ده‌یان ملیار دۆلار له پاره بلۆککراوه‌کانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و سزاکانی سه‌ر بانکه‌کان، مامه‌ڵه‌ی دراو، قه‌رز و وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌کی، که‌رتی بازرگانی، هه‌نارده‌کردن و فرۆشتنی نه‌وت و غاز له‌سه‌رئه‌و وڵاته لاده‌چن. هه‌روه‌ک ئه‌م گه‌ڕانه‌وه و به‌هێزبوونه ئابووریهیی ئێران، دواتر سه‌رده‌کێشێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاتری وڵاته‌که بۆ سه‌ر شانۆی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی. هه‌موو ئه‌مانه‌ش کاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌هێزتربوونی ئێران له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه ده‌بێت.
دیموکراته‌کان و ڕێکه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌که
دوای بوونی باراک ئۆباما به سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌مریکا له پێشوو زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر ڕێگای دیپلۆماسی و ئه‌نجامدانی دانوستان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران کرده‌وه. سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامبوونی گرژی و ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌کان، ئێران له‌سه‌ر ئاستی جیا و به شێوازی جیاواز پێشوازی له‌و هه‌وڵانه‌ی ئیداره‌ی باراک ئۆباما کرد. له ده‌رئه‌نجامدا چه‌ند ڕێکه‌وتنێک له نێوان ئێران له‌لایه‌ک و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و له‌ناویاندا ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هاتنه ئاراوه. له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ڕێکه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی ڤییه‌نا. چه‌ند ڕۆژێک دوای ئه‌و ڕێکه‌وتنه ئۆباما له چاوپێکه‌وتنێکدا به‌رگری له‌و ده‌ستکه‌وتانه کرد که شاندی دانوستانکاری وڵاته‌که‌ی له ڕێکه‌وتنه‌که‌دا به‌ده‌ستیهێناون. ڕوونی کرده‌وه که به هاوکاری له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی توانیویانه ڕێگه له‌وه بگرن ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمی، به‌بێ ئه‌وه‌ی جه‌نگێکی دیکه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ڵبگیرسێنن(3).
ئه‌و ڕێکه‌وتنه ئه‌تۆمییه که ئه‌مریکا و هه‌ندێک له زلهێزه جیهانییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا واژۆیان کردوه، به‌شێک له پێکهاته‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته ده‌هێڵێته‌وه. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه وا له ئێران بکات هه‌رکاتێک په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا تێکچوون، جارێکی‌تر ده‌ست بکاته‌وه به په‌ره‌پێدان و فراوانکردنه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی. ئیداره‌ی ئۆباما وه‌ڵامی به‌شێک له‌و نیگهرانیانهیبهوه ده‌دایه‌وه که هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و له‌ناوبردنی ژێرخانی ئه‌تۆمی ئێران به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واوه‌تی و یه‌کجاری کارێکی نه‌کرده‌یه(4). ئه‌مه‌ش مانای ڕه‌زامه‌ندی دیموکراته‌کان و ئۆباما و ئیداره‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی دانوستانه‌کان و ڕێکه‌وتنامه ئه‌تۆمییه‌که ده‌گه‌یه‌نێت. له لایه‌کی تریشه‌وه قسه‌که‌ی ئۆباما ئه‌وه‌ی لێده‌خوێندرێته‌وه که سیاسه‌تی ئیداره‌که‌ی مه‌به‌ستی بووه به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هه‌نگاو به هه‌نگاو که‌مبکاته‌وه تا قۆناغی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و له‌ناوبردنی؛ نه‌ک به‌شێوه‌یه‌کی خێرا و به یه‌ک هه‌نگاو.
لێره‌وه ده‌کرێت بڵێین که له ڕوانگه‌ی دیموکراته‌کانه‌وه ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا؛ براوه‌ی سه‌ره‌کی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌کان بوون وبانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که له ڕێگه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ڤیه‌نناوه توانیویانه به‌شێکی زۆری بونیاد و پێکهاته‌ی ئه‌تۆمی ئێران هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و خه‌ونی گه‌یشتنی ئێران به چه‌کی ئه‌تۆمی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ؛ دوور بخه‌نه‌وه.
کۆمارییه‌کان و ڕێکه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌که
کۆمارییه‌کان ته‌نانه‌ت به‌ر له واژۆکردن و ڕاگه‌یاندنی؛ دژایه‌تی خۆیان بۆ ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕاگه‌یاند. ئه‌مه‌ش له‌و نامه‌یه‌دا زیاتر ڕوونبوویه‌وه که 42 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا، ئاڕاسته‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد، تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌موارکردنه‌وه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر ڕێکه‌وتنێک ده‌که‌ن که ئیداره‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که ئه‌نجامیبدات، ئه‌مه‌ش دوای کۆتاییهاتنی ویلایه‌تی باراک ئۆباما له کانوونی دووه‌می2017(5).
دوای ڕاگه‌یاندنی ڕێکه‌وتنه‌که‌ش سیاسه‌تی کۆمارییه‌کان له‌سه‌ر دژایه‌تیکردنی ڕێکه‌وتنه‌که به‌رده‌وامبوو چونکه پێیان وایه ئه‌و ڕێکه‌وتنه پێگه و ڕۆڵی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌هێزتر ده‌کات و هه‌لی گونجاو به‌و وڵاته ده‌به‌خشێت تاوه‌کو ببێته خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمی(6). هه‌روه‌ک (نیوت جینجریتیش- Newt Gingrich) سه‌رۆکی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا و سه‌ربه پارتی کۆمارییه‌کان، ئێران به براوه و ئه‌مریکاش به دۆڕاوی ڕێکه‌وتنه‌که ده‌ناسێنێت و ڕوونیده‌کاته‌وه که ئه‌و ڕێکه‌وتنه نزیکه‌ی 150 ملیار دۆلار بۆ ئێران ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌رده‌کێشێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته هاوکاری دارایی زیاتر پێشکه‌ش به تیرۆر و کاری تێکده‌رانه له جیهاندا بکات و، هه‌ڕه‌شه و دوژمنایه‌تی بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ زیاتر ببێت(7).هه‌روه‌ها له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردنی چلوپێنجهمین سه‌رۆکی ویلایه‌ته یهکگرتووهکنی ئه‌مریکادا، یه‌کێک له کاندیده‌کانی کۆمارییه‌کان بۆ ئه‌و پۆسته به ناوی (جێب بۆش Jeb Bush)؛ ڕێکه‌وتنه‌که‌ی به ڕێکه‌وتنێکی گاڵته‌جاڕی ناساند و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ته‌نانه‌ت ڕێوشوێنه‌کانی چۆنیه‌تی پشکنینی بنکه و دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌کانی ئێرانیش له‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه‌دا ڕوون نیه(8).هه‌روه‌ها سیناتۆرێکی سه‌ربه کۆمارییه‌کان به ناوی (تۆم کۆتن- Tom Cotton) ده‌ڵیت: کۆمارییه‌کان دژی ئه‌و کاره‌ی ئیداره‌ی باراک ئۆبامان و ڕێکهوتنهکهشی به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر ئاسایشتی نیشتیمانی ئه‌مریکا دانا، هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه که هه‌موو ئامرازێک بۆ هه‌ڵپه‌ساردن و جێبه‌جێنه‌کرانی ڕێکه‌وتنه‌که به‌کارده‌هێنن(9).
به‌م شێوه‌یه به پێچه‌وانه‌ی دیموکراته‌کانه‌وه، کۆمارییه‌کان ئێران به براوه‌ی سه‌ره‌کی و ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا به دۆڕاوی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌کان و ڕێکه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی ڤییه‌نا ده‌زانن، هه‌ربۆیه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یاخود هه‌موارکردنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌که ده‌که‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ و ئایندهی ڕێکه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌که
کۆمارییه‌کان و دۆناڵد تره‌مپ وه‌ک سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریکا، له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا و له ناویشیاندا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، هه‌ڵوێستیان له دیموکراته‌کان و باراک ئۆبامای سه‌رۆکی پێشوو توندتره. له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌کاربوونی تره‌مپ وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌مریکا، سیاسه‌تی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ئێران و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی گۆڕانکاری به‌سه‌رداهاتووه. ئێمه لێره‌وه به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌گه‌ڕێین: ئاخۆ تره‌مپ و ئیداره‌که‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتنه جێبه‌جێ ده‌که‌ن یان ههمواریدهکهنهوه یاخود هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه؟ ئه‌مه‌ش له ڕێگای هێنان و شرۆڤه‌کردن و لێکدانه‌وه بۆ هه‌ندێک زانیاری و لێدوان و له‌سه‌رووشیانه‌وه لێدوانه‌کانی تره‌مپ خۆی له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنه‌که.
تره‌مپ، له وتاره‌کانیدا؛ ئێران به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌من و ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و به تایبه‌ت له‌سه‌ر وڵاتانی (عێڕاق، سوریا، لوبنان، یه‌مه‌ن، لیبیا و سعودیه) داده‌نێت، هه‌روه‌ک ئه‌و وڵاته به هاوکاری هه‌ندێک گروپ و ڕێکخراوی تیرۆرستی تۆمه‌تبار ده‌کات، هه‌ربۆیه‌ش بانگه‌شه‌ی ڕێگه‌گرتن له زیاتر به‌هێزبوونی ده‌کات(10). بێگومان هه‌وڵدان و ته‌نانه‌ت بانگه‌شه‌کردنی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی یه‌کێکه له هۆکاره سه‌ره‌کی و کاریگه‌ره‌کان بۆ به‌هێزتربوونی ئێران له ناوچه‌که‌دا، هه‌ربۆیه هه‌ر ڕێگرییه‌کی تره‌مپ و ئه‌مریکا له به‌هێزبوونی ئێران، پێویستی به به‌رگرتن له به‌ره‌وپێشچوونه‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته ده‌بێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکادا، دۆناڵد تره‌مپ-ی کاندیدی کۆمارییه‌کان؛ به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی له ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ شه‌ش زلهیزه جیهانییه‌که ده‌گرت و دژایه‌تی خۆی بۆ ڕێکه‌وتنه‌که دووپات ده‌کرده‌وه. بۆ نموونه له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت: “ئیداره‌ی باراک ئۆباما ڕێکه‌وتنێکی ئه‌تۆمی مه‌ترسیداری له‌گه‌ڵ ئێران‌دا واژۆ کردووه … ئێران زۆر شتی به‌ده‌ستهێناوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێک بکات… ئه‌و ڕێکه‌وتنه زه‌مینه‌ی پێشبڕکێی چه‌کی ئه‌تۆمی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌هێنێته ئاراوه”(11).تره‌مپ؛ به‌رده‌وام ئه‌وه دووباره ده‌کاته‌وه که له ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران‌دا، ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا نه‌کراوه، هه‌روه‌ک ڕێکه‌وتنه‌که به مه‌ترسییه‌کی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئیسرائیل داده‌نێت(12). هه‌ربۆیه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که هه‌ر ئامرازێک که پێویست بێت، بۆ وه‌ستاندنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران به‌کاریده‌هێنێت، له ناویشیاندا هه‌ڕه‌شه‌ی گێڕانه‌وه‌ی سزاکانی سه‌ر ئێران ده‌کات(13).
تره‌مپ، وایده‌بینێت که ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ڤییه‌نا کارئاسانی بۆ ئێران ده‌کات تاوه‌کو ببێته خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمی، به‌مه‌ش ده‌بێته ده‌وڵه‌تێکی به‌هێزتر له ئێستا، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، هه‌ربۆیه‌شه ڕیککه‌وتنه‌که به “خراپترین ڕێکه‌وتن” ده‌ناسێنێت(14).تره‌مپ؛ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و به ڕه‌هایی و به‌بێ چوونه ناو ورده‌کارییه‌وه ڕه‌خنه له ته‌واوی ڕێکه‌وتنه‌که ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش ده‌کرێت وا لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکرێت که ده‌یه‌وێت ڕێکه‌وتنه‌که به ته‌واوه‌تی ڕه‌تبکاته‌وه یاخود سه‌رله‌نوێ سه‌باره‌ت به‌و به‌رنامه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بچێته‌وه دانوستان و گفتوگۆ به ئامانجی گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێکی باشتر(15)، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له کۆتا ڕۆژه‌کانی فهرمانڕهوایهتیشیدا بێت.بۆیه ناکرێت ئه‌و لێدوانانه ته‌نها وه‌کو هه‌ندێک هه‌ڕه‌شه‌ی ئاسایی بێ کردار وه‌ربگیرێن، چونکه به گوێره‌ی ده‌ستوور و سیسته‌می سیاسی ئه‌مریکا، سه‌رۆک له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی فراوان و زۆره، له‌ناویاندا پرسی به‌ستن و هه‌موارکردنه‌وه یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنامه ده‌ره‌کی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، ئه‌مه له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی تریشه‌وه له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونیه‌وه وه‌ک سه‌رۆک، تره‌مپ به‌شێکی زۆری به‌ڵێنه‌کانی کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی جێبه‌جێکردووه و ئه‌گه‌ر زۆره پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ش بێت که په‌یوه‌ست به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران به هه‌واداران و ده‌نگده‌رانی دابوو.
جگه‌له خودی سه‌رۆک که خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی زۆر و به‌رفراوانه له ئه‌مریکادا، پێکهاته‌ی ئیداره و به‌تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که پۆسته گرنگ و هه‌ستیاره‌کانی په‌یوه‌ست به ستراتیژ و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته وه‌رده‌گرن، ڕۆڵی کاریگه‌ر ده‌بینن له یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی پرسه گرنگ و چاره‌نووسسازه‌کان. هه‌ربۆیه له‌پاڵ سه‌رۆکدا، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و که‌سانه‌ی له هه‌ر ئیداره‌یه‌کی ئه‌مریکادا پۆستی سیاسی و سه‌ربازی گرنگ وه‌رده‌گرن، سیاسه‌ت و بیروباوه‌ڕیان به‌رامبه‌ر ئێران و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی توند بێت، کارئاسانی زیاتر ده‌که‌ن تاوه‌کو سه‌رۆک بتوانێت سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌و وڵاته جێبه‌جێ بکات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ر به‌رله‌وه‌ی به فه‌رمی وهکوهزیری به‌رگری له ئیداره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپدا ده‌ستبه‌کاربێت، ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینکراو (جه‌یمس مه‌یتس- (James Matesه، که هه‌ندێکجار به نه‌یارێکی سه‌رسه‌ختی ئێران هه‌ژمار ده‌کرێت، به‌رده‌وام دووپاتی ده‌کرده‌وه که ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌که و جیهان(16).هه‌روه‌ها (مایک پۆمپیۆ-Mike Pompeo) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریکا (C.A.A)، چه‌ند جارێک ڕایگه‌یاندووه که کار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه کاره‌ستباره ده‌که‌ن که له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین وڵاتی هاوکاری تیرۆر له جیهاندا واژۆ کراوه، هه‌ربۆیه‌شه هه‌ندێک سه‌رچاوه (پۆمپیۆ) به مه‌ترسیدارترین که‌س له‌سه‌ر ئێران داده‌نێن له چوارچێوه‌ی تیمی تره‌مپدا(17).
جگه‌له‌وانه‌ش ماوه‌یه‌که لێدوان و سیاسه‌تی توند و دژبه‌یه‌کی نێوان ئێران و ئه‌مریکا توندتر بوونه‌ته‌وه. کۆنگرێس و ئیداره‌ی ئه‌مریکی ژماره‌یه‌ک ڕێوشوێنیان بۆ پێداچوونه‌وه به ڕێکه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌که‌دا گرتۆته‌به‌ر(18). واشنتۆن زنجیره‌یه‌ک سزا و گه‌مارۆی تری به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی و کۆمپانیا ئێرانی به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندیدار به سوپای پاسداران و به‌رنامه و توانا موشه‌کییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاندۆته‌وه. ئه‌مه‌ش زیاتر به ئامانجی به‌رگرتن له ده‌ستگه‌یشتنی تاران به چه‌کی ئه‌تۆمی و که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژموون و کاریگه‌رییه‌کانی له ناوچه‌که‌دا. له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ند جارێک ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستکردنه‌وه به چالاکییه ئه‌تۆمییه‌کانی کردووه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئاماژه‌ن به ئاڕاسته‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه یاخوود جێبه‌جێنه‌کرانی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه ئه‌تۆمییه نێودهوڵهتییهیی که له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2015، له نێوان ئێران و 6 زلهێزه‌که‌ی جیهاندا به‌سترا.
پوخته
سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی کۆمارییه‌کان به‌رامبه‌ر ئێران و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌یی و ڕێکه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی ڤییه‌نا؛ له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی دیموکراته‌کان توندتره. هه‌روه‌ک لێدوان و هه‌ڵوێسته‌کانی (دۆناڵد تره‌مپ)ی سه‌رۆکی ئێستای ئه‌مریکا له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی (باراک ئۆباما)ی سه‌رۆکی پێشووتووندتره. هه‌ربۆیه گۆڕانی سیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر ئێران و ئه‌و ڕێکه‌وتننامه ئه‌تۆمییه، دوای بهدهسهڵاتگهیشتنهوهی کۆمارییه‌کان و وه‌رگرتنی سه‌رۆکایه‌تی له‌لایه‌ن تره‌مپ-ه‌وه له ئێستادابووهته ئهگهرێکیبههێزتر.
ئه‌وه ڕاسته ئه‌مریکا وڵاتێکی دامه‌زراوه‌ییه و له‌پاڵ زۆری و فراوانی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک، به‌ته‌نها سه‌رۆک خاوه‌نی بڕیار و قسه‌ی کۆتایی نیه، به‌ڵکو له‌گه‌ڵیدا کۆمه‌ڵێک دامه‌زراوه‌ی ڕه‌سمی و ناڕه‌سمیتر ڕۆڵ له دروستکردن و ده‌رکردنی بڕیاره‌کان و ئاڕاسته‌کردنی سیاسه‌تی ئه‌مریکادا ده‌گێڕن، له‌ناویاندا: کۆنگرێس، وه‌زیره‌کان یان ستافی ئیداره‌که، لۆبی هه‌ندێک وڵات، کۆمه‌ڵێک سێنته‌ر و دامه‌زراوه‌ی تری جۆراوجۆر. به‌ڵام چونکه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ له پارتی کۆماری به سه‌رۆکی ئه‌مریکا، زۆرینه‌ی کۆنگرێسیش له‌هه‌مان پارت پێکدێت، هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که به‌شێک له ئه‌ندامانی به‌شداربوو له پێکهاته‌ی ئیداره‌که‌ی؛ هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ئێران و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی تونده، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌مانه ببنه پاڵنه‌ر و هۆکار بۆ سه‌رکه‌وتنی سه‌رۆک له جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌که‌ی و، له ناویاندا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یاخود هه‌موارکردنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران.
ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆک؛ هه‌مان دۆناڵد تره‌مپی قۆناغی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی بێت و، ئه‌وه به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێبکات که تا ئێستا سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ڤییهناوتویهتی؛ ئه‌گه‌ر زۆره ورده ورده په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قۆناغی به‌رله گه‌یشتنی باراک ئۆباما به کۆشکی سپی. به‌مه‌ش ئه‌و ڕێکه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی که ئه‌مریکا و ئێران تیایدا لایه‌نی سه‌ره‌کین، کێشه‌ی تێده‌که‌وێت و وه‌کخۆی جێبه‌جێ ناکرێت. ئه‌گه‌ر هه‌یه جارێکی‌تر سیناریۆی سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان خێراتر بێنه‌وه پێش و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر ئێران جارێکی‌تر بێنه‌وه به‌رباس. ئه‌مانه‌ش ده‌بنه بیانوو بۆ ئێران تاوه‌کو ئه‌رک و پابه‌ندبوونه یاساییه‌کانی به گوێره‌ی ڕێکه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌که جێبه‌جێ نه‌کات و، سه‌رله‌نوێ ده‌ستبکاته‌وه به پڕۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و هه‌نگاونان به‌ره‌و گه‌یشتن به چه‌کی ئه‌تۆمی.
په‌راوێزه‌کان
(1)Joint Comprehensive Plan of Action, Vienna, 14 July 2015.
(2)ibid.
(3)توماس فريدمان في حوار مع أوباما: لماذا الاتفاق مع إيران؟، موقع مركز الروابط للبحوث والدراسات الاستراتيجية، 20 يوليو 2015، على الرابط الأتي:
http://rawabetcenter.com/archives/9804
* مه‌به‌ست له وڵاتانی 5+1، هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش (ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ڕووسیا و چین)ه له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا.
(4)وحدة تحليل السياسات في المركز العربي للأبحاث ودراسة السياسات: قراءة في الإتفاق النووي الإيراني، الدوحة: المركز العربي للأبحاث ودراسة السياسات، (تقدير موقف)، يوليو 2015، ص3.
(5) نواب الحزب الجمهوري الأمريكي يحذرون إيران من توقيع اتفاق النووي مع أوباما، موقع فرانس 24، آخر تحديث 10/3/2015، على الرابط الأتي:
(6) منتدى البدائل العربي للدراسات: الاتفاق النووي الإيراني ومستقبل المنطقة، القاهرة: منتدى البدائل العربي للدراسات، سبتمبر 2009، ص4.
(7) واشنطن تايمز: الإتفاق النووي مع إيران يمثل خسارة للولايات المتحدة، مجلة أخبار الساعة، أبوظبي: مركز الإمارات للدراسات والبحوث الإستراتيجية، العدد (5768)، 15 يوليو 2015، ص5.
(8) انتقادات الجمهوريين تثير شكوكا في طهران حول مستقبل الاتفاق النووي، موقع رأي اليوم، 22/8/2016، على الرابط الأتي:
http://www.raialyoum.com/?p=305088
(9) قانون الاتفاق النووي الإيراني يثير جدلا بين الجمهوريين وزعماء أوروبا، موقع العرب، 15/9/2015، على الرابط الأتي:
(10)يمني سليمان: توجهات السياسة الخارجية عند دونالد ترامب، موقع المعهد المصري للدراسات الإستراتيجية، 21 مايو 2016، على الرابط الأتي:
(11) کوسره‌ت خدر ابوبكر: المفاوضات الدولية حول البرنامج النووي الإيراني وآفاقها المستقبلية، رسالة ماجستير، قسم العلوم السياسية، كلية العلوم الإدارية والسياسية، جامعة جرموو، 2016، ص141-142.
(12)يمني سليمان: المصدر السابق.
(13)إيمان عنان: ترامب ومستقبل السياسة الخارجية الأمريكية، موقع مركز البديل للتخطيط والدراسات الإستراتيجية، 10 نوفمبر 2016، على الرابط الأتي:
(14) د. فاطمة الصمادي: ماذا لو دخل الاتفاق النووي الإيراني في أزمة؟، قطر: مركز الجزيرة للدراسات، 13 نوفمبر 2016، ص3.
(15) المصدر نفسه.
(16) فريق ترامب يثير مخاوف إيران على مصير الاتفاق النووي، موقع مركز الروابط للبحوث والدراسات الاستراتيجية، 20 نوفمبر 2016، على الرابط الأتي:
http://rawabetcenter.com/archives/35407
(17) المصدر نفسه.
(18)ينظر: جيمس جيفري: “خطة العمل الشاملة المشتركة” ترزح تحت وطأة الضغوط (الجز‌ء الأول): قرارات ترمب الخمسة، معهد واشنطن لسياسة الشرق الأدنى، 6 تشرين الأول/ أكتوبر 2017، على الرابط الأتي:-