لەدوای لێدوانەکەی ترەمپ نرخی نه‌وتی برێنت بەرزبووەوە
له‌دوای لێدوانەکانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی برێنت بۆ سه‌روو ٣٠ دۆلار به‌رزبووه‌وه.
نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت، دوێنێ له كۆتایی رۆژدا به ٢٢ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرابوو، ئه‌مڕۆ بۆ ٣٠ دۆلار و ٨٦ سه‌نت به‌رزبووه‌وه.
نرخی نەوت بەردەوام لە گۆڕاندایە و کەمێک پێش ئێستا دیسان دوو دۆلار دابەزییەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كساس كه دوێنێ له كۆتایی رۆژدا به ٢١ دۆلار و دوو سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ئه‌مڕۆ بۆ ٢٦ دۆلار و ٩٤ سه‌نت به‌رزبوویه‌وه.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و وتی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هه‌ریه‌ك له سعوودیه و رووسیا قسه‌ی كردووه.
دیمیتری پێسکۆڤ وته‌بێژی كرملین، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به درۆخسته‌وه كه باس لهوهدهكهن دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین و محه‌مه‌د بن سه‌لمان تاوتوێی بازاڕه‌كانی نه‌وتیان كردووه.
ترەمپ هیوای خواست ئه‌و وڵاتانه به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتیان له‌نێوان ١٠ بۆ ١٥ ملیۆن به‌رمیلە، نه‌وت كه‌مبكه‌نه‌وه.