December 7, 2017
لێکتێگەیشتنی نێوان سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی و زانکۆی جیهان-سلێمانی
ڕۆژی چوارشەمە، ٦/١٢/٢٠١٧، لێکتێگەیشتنێکی ئەکادیمی لە نێوان سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی و زانکۆی جیهان-سلێمانی ئیمزا کرا. لێکتێگەیشتنەکە لەلایەن بەڕێزان دکتۆر ئارام عومەر محێدین (سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی) و دکتۆر عابید خالید رەسوڵ (بەرپرسی بەشی ئاسایش و سیاسەتی گشتی لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی)ەوە ئیمزا کرا. ناوەرۆکی لێکتێگەیشتنەکە بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاکی ئەکادیمی هاوبەش بوو لە نێوان هەردوولادا، وەک ئاڵوگۆڕی بڵاوکراوەکان و سازدانی کۆنفڕانس و سیمینار و سیمپۆزیەم و پرۆژەی تری ئەکادیمی هاوبەش.