• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
April 13, 2020

مایک پۆمپیۆ مەرجەکانی ئەمریکای بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێی عێراق ئاشکراکرد

مایک پۆمپیۆ هەڵوێستی ئەمریکای لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و کاندیدکردنی مستەفا کازمی راگەیاند.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی دا کە تەلەفیزیۆنی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە وتی، پشتیوانی لە حکومەتێک دەکەن چەک بخاتەوە دەست دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتەوە.

باسی لەوەش کردووە، حکومەتی ئەمریکا پشتیوانی لە حکومەت و سەرۆک وەزیرانێک دەکات باری ئابوری عێراق چاک بکاتەوە و رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا روونیشیکردەوە، پێشوازی لەو کۆدەنگییە سیاسییە دەکەن لەبارەی کاندیدکردنی مستەفا کازمییەوە هاتووەتە ئارا.

پۆمپیۆ راشیگەیاند، دوودڵن کە لایەنێکی پەیوەست بە ئێران هەوڵی سەپاندنی کاندیدێکی دیاریکراو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بدات.

Send this to a friend