April 5, 2020
لە پەلامارێکی داعشدا چوار سەربازی عێراقی کوژران
لە ئەنجامی پەلامارێكی رێکخراوی داعش لە رۆژئاوای عێراق، چوار سەرباز كوژران.
ئەمڕۆ بەهۆی هێرشێکی داعش بۆسەر خاڵێكی سوپای عێراق لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، چوار سەرباز كوژران.
ئەفسەرێکی سوپای عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاند، چەكدارانی سەربە داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێكی سوپای عێراق لە رۆژئاوای شاری روتبە لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی پەلامارەكەدا، چوار سەرباز كوژراون.
ئەفسەرەکە وتیشی، چەكدارانی داعش، خاڵەكەی سوپای عێراقیان سووتاندووە و بەرەو بیابانی ناوچەکە ھەڵھاتوون.