کتێبی ئایندەی کەرکوک لەنێوان ھەولێر و بەغدا
کتێبی “ئایندەی کەرکوک لەنێوان ھەولێر و بەغدا” لەلایەن توێژەران د. ئومێد رەفیق فەتاح، د. عابد خالد ڕەسوڵ، د. زمکان عەلی سەلیم، د. جەلال حەسەن مستەفا و د. ھەردی مەھدی میکەوە ئامادە کراوە و ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
کتێبەکە پڕۆژەی ھاوبەشی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی و سەنتەری لێکۆڵینەوەی یاسایی و سیاسیی لە کۆلێژی یاسا و ڕامیاریی زانکۆی سلێمانییە.
کتێبەکە لە سێ توێژینەوە پێکھاتوو؛
توێژینەوەی یەکەم تایبەتە بە پێشینەیەکی مێژووی دەربارەی پرسی کەرکوک، ئێستا و ئایندەی کەرکوک، دۆخی ئاسایشی کەرکوک و رەھەندە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی پرسی کەرکوک.
لە توێژینەوەی دووەمدا ئەم باسانە خراونەتەڕوو؛ حوکمڕانی ھاوبەش وەک چارەسەرێک بۆ پرسی کەرکوک، دۆخی ئەمنیی کەرکوک، لەدەستدانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن کوردەوە و کەرکوک لە سیاسەتی گشتیی ئێراندا.
توێژینەوەی سێیەمی کتێبەکە تایبەتە بە: دۆسێی فرەڕەهەندی کەرکوک و چارەسەری تەوافوقی، ئایندەی دۆسییەی ئاسایشی کەرکوک و ئایندەی کەرکوک لە سیاسەتی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتیدا.
بۆ داونلۆدکردنی پی دی ئێفی کتێبەکە، کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە