گۆڤاری ئایینناسی بۆچی؟
د.یوسف گۆران
گۆڤاری (ئایینناسی) به‌رهه‌مێكی تری نوێی زنجیره گۆڤاره تهیبهتمهندهكانی (تخصص) سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاینده‌ییه. كه ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنچ (5)ساڵه (2018-2022) ده‌یان بڵاوكراوه و سێ گۆڤاری بڵاوکردووەتەوە. ئه‌م گۆڤاره‌ش (ئایینناسی)، ده‌بێته چواره‌م گۆڤاری ئه‌م سه‌نته‌ره، کە بێگومان له ڕووی ئه‌كادیمی و ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگاییه‌وه خزمه‌تی ئه‌م بواره گرنگه ده‌كات.
دیاره ته‌رخانكردنی گۆڤارێكی تایبه‌ت به‌م بواره له ئێستادا، چ له هه‌رێمی كوردستان و چ له وڵاتانی تری ناوچه‌كه و جیهان، جێی مشت‌ومڕ و لێكۆڵینه‌وه و ته‌نانه‌ت ململانێی فراوانه و ئێستای كۆمه‌ڵگای كوردستانیش زۆرتر له جاران پێویستی پێیه‌تی. به‌م شێوه‌یه گرنگه ئه‌م هه‌نگاوه بوێره‌ی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاینده‌یی پاڵپشتی و پشتیوانی لێ بكرێت و ئەو نووسەر و لێکۆڵیارانەی بایەخ بەم پرسە دەدەن و خاوەنی بۆچوون و ڕای جیاوازن لەم بوارەدا، ئەم گۆڤارە بەشوێنی خۆیان بزانن بۆ برەودان بە کولتووری گفتوگۆ لەبارەی ئایینناسی و پێگە و ڕۆڵی ئایين لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا.
گۆڤاری ئایینناسی تایبه‌تمه‌ند نییه به لێكۆڵینه‌وه له ئایینێك، یان ئایینزایه‌كی دیاریكراو، هه‌روه‌ها پرسی ئیمان، باوه‌ڕی ئایینی، خودی ئایینه‌كان، جێگا و بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م گۆڤاره نین. ئه‌م گۆڤاره هه‌وڵ ده‌دات زیاتر له‌و دیارده و كایانه بكۆڵێته‌وه كه به‌ناوی ئایینه‌وه ده‌رده‌كه‌ون، یان له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت به‌رگی ئایینی له‌خۆده‌گرن، یان كاریگه‌ی ئایینیان پێوه دیاره بە هەردوو ڕەهەندی ئەرێنی و نەرێنییەوە.
هه‌وه‌ها له‌لایه‌كی تره‌وه گرنگه یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی تری ئه‌م گۆڤاره ئه‌وه بێت كه بره‌و به خوێندنه‌وه‌ی فره ره‌هه‌ندی وردتری: كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، ئه‌پستمۆلۆجی، مێژویی و سیاسی، بۆ ڕه‌وت و ڕێكخراو و دیارده ئایینییه‌كان و كاركردنیان له كایه‌ی گشتی كۆمه‌ڵگاكان به گشتی و كۆمه‌ڵگای كوردستانی به تایبەتی بدات. به‌م شێوه‌یه سوود وه‌رگرتن له سه‌رجه‌م میتۆد و زانسته سهردهمییهكان بۆ گه‌شه‌پێدان به ئاستی تێگه‌یشتنمان له ده‌قه ئایینییه‌كان و ئه‌و كولتووره مه‌زن و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی بواری ئایینناسی به‌جێهێشتوه ئه‌ركێكی قورسه، كه گرنگه به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م گۆڤاره كاری جیدی له‌سه‌ر بكه‌ن.
له كۆتاییدا هیوادارین ئه‌م گۆڤاره ببێته مینبه‌رێكی كراوه و میانڕه و بۆ قسه‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و عه‌قڵانیانه له‌سه‌ر ئه‌م كایه گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگا و جێگه‌ی سه‌رجه‌م قه‌ڵه‌مه جیاواز و بوێره‌كانی تێدا ببێته‌وه و به‌دوور بێت له لێكۆڵینه‌وه و تێڕوانینی به‌رته‌سك و تاك ڕه‌هه‌ندی فیكری سیاسی، سەرەنجام توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت له پێناو خزمه‌تی بوار و چاكه‌ی گشتی و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگایی و نیشتمانیی ده‌رگایه‌كی تر به‌ڕووی ڕۆشنبیران و نووسه‌ران و ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌م كایه‌یه بكاته‌وه.
وەرزنامەی ئایینناسی ژمارە (1) كانونی دووەمی (2023) ساڵی یەكەم