گۆڤاری ئایندەناسی ژمارە (22)ـى تشرینی یەكەم ، 2024، ساڵی پێنجەم
گۆڤاری ئایندەناسی، ژماره 22-ی تشرینی یەكەمی 2024، ساڵی پێنجەم، كهوته بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، وەرزانە لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.
ژمارەی نوێی گۆڤاری ئایندەناسی چەندین توێژینەوەی لە بوراە جیاوازەكانی سیاسەت، ئابووری، ژینگە، جوگرافیا، میدیا و بەرێوەبردنی لەخۆ گرتووە. وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش، کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆڕتێكی پەیوەست بە دۆخی هەنوكەیی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادە کراوە.
ژمارەی بیست و دووەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:
♦ سەروتار
– پەرلەمانێک بۆ ئایندە؛ بچووکتر و کاراتر / د. هەردی مەهدی میكە
♦ توێژینەوەی ناوخۆیی
– مەرجەعیەتی باڵای نەجەف و قۆناغی پاش سیستانی/ د. یاسین تەها
– ڕێگای گەشەپێدان وەک پڕۆژەیەكی كیشوەربڕ/ كازم ئەحمەد سەدرەدین
– سیاسەتی و ئایندەی ئاو لە سووریا/ د. عەبدولموتەڵیب ڕەفعەت سەرحەت
– ڕێكارەكانی بەگژداچوونەوەی تاوانە ئەلكترۆنییەكان/ د. كارزان محەمەد
– حكومەتی ئەلیكترۆنیكی/ پەیام محەمەد تاهیر
♦ توێژینەوەی وەرگێڕاو
– توێژینەوەی ئایندەناسیی سیاسی/ وەرگێڕان لە فارسییەوە: جووتیار نەریمان
♦ ڕاپۆڕتی ئایندەیی
– ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەردەم سیاسەتی نوێی دۆناڵد ترەمپدا/ ئامادەكردن: ژیلوان لەتیف یارئەحمەد
♦ کتێبی ئایندەیی
– فراوانی: ئایندە باشترە لەوەی بیری لێ دەكەیتەوە/ ئامادەكردن: ئایندەناسی
♦ فەرهەنگی ئایندەناسی
– حکومەتی هاوپەیمانی/ ئامادەكردن: د. عابد خالد
ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئایندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.