• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
August 10, 2024

گۆڤاری ئایندەناسی ژمارە (21)ـى ئابی ، 2024، ساڵی پێنجەم

گۆڤاری ئایندەناسی، ژماره 21-ی ئابی 2024، ساڵی پێنجەم، كه‌وته‌ بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، وەرزانە لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.

ژمارەی نوێی گۆڤاری ئایندەناسی تایبەت كراوە بە دۆسێی پەیوەندیی و سیاسەتی وڵاتی ڕووسیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و چەندین توێژینەوە و وەرگێڕانی تایبەت بەم بابەتەی لەخۆ گرتووە. وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش، کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆڕتێكی پەیوەست بە دۆسێی گۆڤارەكە ئامادە کراوە.

ژمارەی بیست و یەكەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:

 سەروتار

– كاریگەرییەكانی ڕووسیای نوێ لە سەر سیستمی نێودەوڵەتی / پ.د. ئومێد رفیق فتاح

 توێژینەوەی ناوخۆیی

– ڕووسیا و بنیاتنانەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەکتەرە بێدەوڵەتەکاندا؛ هەرێمی کوردستانی عێراق وەك نموونە/ د. دڵسۆز جەلال حسێن

– هێزی نەرمی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ عێراق وەک نموونە/ كەیوان سدیق محەمەد

– پێگەی ڕووسیا لە ململانێ جیۆسیاسی-ئیكۆمۆنییەكاندا/ ڕەنج نەوزاد

– گەمەی گەورەوارەکان؛ ئایندەی ڕووسیا لە نێوان دەرفەت و ئاڵنگاریدا/ د. زانا كەریم

   توێژینەوەی وەرگێڕاو

– بەڕێوەبردنی تەنگژەكان؛ ڕووسیا لە نێوان گەمارۆكانی ڕۆژئاوا و ئاڵنگارییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؛ ئامادەكردن و وەرگێڕان: ژیلوان لەتیف یارئەحمەد

– تێڕوانینی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بۆ ڕووسیا لە کۆنتێکستی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەت/ وەرگێڕانی لە ڕووسییەوە: کەیوان سدیق محەمەد

– ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست چۆن بوو به‌ مه‌يدانى ململانێى پۆتين له‌گه‌ڵ ئه‌مەريكا/ وه‌رگێڕان لە ئینگلیزییەوە: سامان سه‌ڵاح

 ڕاپۆڕتی ئایندەیی

– ڕۆڵی كۆمپانیا نەوتییەكانی ڕووسیا لە پڕۆسەی بەرهەمهێنان لە عێراقدا/ ئامادەكردن: ئایندەناسی

 کتێبی ئایندەیی

– گەڕانەوەی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: بونیادنانی كۆشكی لمی/ ئامادەكردن: ئایندەناسی

 فەرهەنگی ئایندەناسی

– گرووپی ڤاگنەر/ ئامادەکردن: د. جەلیل عومەر عەلی

ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئایندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.

Send this to a friend