• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
April 30, 2024

گۆڤاری ئایندەناسی ژمارە (20)ـى نیسانى ، 2024، ساڵی پێنجەم

گۆڤاری ئایندەناسی پێ دەنێتە پێنجەمین ساڵی دەرچوونیەوە؛ ژماره 20-ی كانوونی یەكەمی 2024-ی ساڵی پێنجەم، كه‌وته‌ بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، وەرزانە لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.

ژمارەی نوێی گۆڤاری ئایندەناسی تایبەت كراوە بە دۆسێی پەیوەندییەكانی وڵاتی چین لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و چەندین توێژینەوە و وەرگێڕانی تایبەت بەم بابەتەی لەخۆ گرتووە. وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش، کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆڕتێكی پەیوەست بە دۆسێی گۆڤارەكە ئامادە کراوە.

ژمارەی بیستەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:

سەروتار
– چین بۆت دەگەڕێت، گەر لە چینیش نەبێت! د. هەردی مەهدی میکە

توێژینەوەى ناوخۆى
– عێراق له ستراتیژیى ئاسايشى وزەى چیندا……………………………………………….. د. سەروەر محەمەد عەبدوڵا
– عێراق لە ڕێگا ئاوریشمییەکەی چیندا………………………………………………………. د. هۆشمەن عەتا مەحموود
– پەیوەندییەکانی چین و هەرێمی کوردستان؛ ئێستا و ئایندە…………………. د. دانا عەلى ساڵح – د. باخان ئاکۆ نەجمەدین
– هێزی نەرمی چین لە عێراق و هەرێمی کوردستان………………………………………………… ئەیوب ظاهر تۆفیق
– پەیوەندییەكانی چین و هەرێمی کوردستان و كاریگەریی لە سەر دۆزی كورد……………….. د. ڕێبوار ڕەئووف ساڵح

توێژینەوەى وەرگێڕاو
– هەژموونی چین لە سیستمی نێودەوڵەتیی سەدەی بیستویەکدا………………………….. و: ئامادەکردن: پەرۆش محەمەد
– هەڵسەنگاندنى نەرمەهێزى چین لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستى عەرەبى………………….. و: ئەرخەوان سەیفور ئەسکەندەر
– ئاڵنگارییە ئابوورییەكانی چین لە عێراق……………………………. وەرگێڕان و ئامادەكردن: ژیلوان لەتیف یارئەحمەد

ڕاپۆرت
– ئەزموونی چین؛ هەستانەوە ڕیفۆرم و مۆدێرنیزەكردن………………………………. ئامادەكردن: فەرید دڵشاد محەمەد

كتێبی ئایندەیی
– مەتەڵی چین……………………………………………………………………………………. ئامادەكردن: ئایندەناسی

فەرهەنگى ئایندەناسی

– هاوسەنگیی هێز………………………………………………………………………………. ئامادەكردن :د. عابد خالد

ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئایندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.

Send this to a friend