گۆڤاری ئایندەناسی ژمارەی نۆزدەیەم (19) كانوونی یەكەم ، 2023، ساڵی چوارەم
گۆڤاری ئایندەناسی، ژماره 19-ی كانوونی یەكەمی 2023، كهوته بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، وەرزانە لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.
ژمارەی نوێی گۆڤاری ئایندەناسی چەند توێژینەوەیە و وەرگێڕانی تێۆری و فرەچەشنی سیاسی، ئابووری و میدیایی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان و عێراق لەخۆ دەگرێت. وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش، کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆڕتێك پەیوەست بە دۆخی هەنووكەیی عێراق و هەرێمی كوردستان ئامادە کراوە.
ژمارەی نۆزدەیەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:
♦ سەروتار
– ئایندهی سیاسیی كهركوك پاش ههڵبژاردنهكان/ د. یوسف گۆران
♦ توێژینەوەی ناوخۆیی
– مۆدێلی حوكمڕانیى حيزبى (پارتۆكراسى و ئايندهى حوكمڕانى له ههرێمى كوردستان) / حەسەن مستەفا
– گەندەڵیی سیستماتیک و ئاستەنگەکانی بەردەم ڕووبەڕووبوونەوەی یاسایی/ سەروەر محەمەد عەبدوڵا
– كاریگهرییه نهرێنییهكانی تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان له سهر كۆمهڵگەی كوردی/ كارزان محەمەد
– ئایندەی لیبڕالیزم لە سێبەری سیستمی ئەلگۆریزمدا/ سەروەت عەبدوڵا
♦ توێژینەوەی وەرگێڕاو
– ئایندەی شەڕی غەزە لە نێوان چارەسەر و ئاڵنگارییەكان/ ئامادەكردن و وەرگێڕان: پەرۆش محەمەد
– ئاگایی هەمیشەیی؛ دروستكارێكی نوێی ستراتیژی مۆدێرن لە سەردەمی دیجیتاڵیدا/ وەرگێڕان: ئایندەناسی
♦ ڕاپۆڕتی ئایندەیی
– عێراق لە بەردەم ئاڵنگارییە سیاسی و ئابوورییەكانی ساڵی نوێدا / ئامادەكردن: ژیلوان لەتیف یارئەحمەد
– دیناری عێراقی لە گێژاوى ململانێکاندا/ ئامادەكردن و وەرگێڕان: بارام سوبحی
♦ کتێبی ئایندەیی
– چۆن گەیشتینە ئێستا / ئامادەكردن: ئایندەناسی
♦ فەرهەنگی ئایندەناسی
ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئایندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.