گۆڤاری ئایندەناسی ژمارەی شانزەیەم (16) ئازاری، 2023، ساڵی سێیەم
گۆڤاری ئایندەناسی ژماره شانزە(16)، ئازاری 2023، كهوته بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، دوو مانگ جارێك لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.
ژمارەی نوێی گۆڤاری ئایندەناسی تایبەت كراوە بە دۆسێی “شاری زیرەك” و تێیدا زەمینە و بەربەستەكانی جێبەجێبوونی لە هەرێمی كوردستان باس كراوە و نموونەی شارە زیرەكەكان لە ئاستی جیهان و ئایندەیان خراونەتە ڕوو. وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش، کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆڕتێك سەبارەت بە دۆسێی ئەم ژمارەیە ئامادە کراوە.
♦ سەروتار
– حکومەتی دەزگایی و ئۆپۆزسیۆنی هیوابەخش/هەردی مەهدی میکە
♦ توێژینەوەی ناوخۆیی
-شاری زیرەک لە هەرێمی کوردستان؛ لە بیرۆکەوە بۆ جێبەجێکردن/ محەمەد لەتیف مەولەوی
-تەکنەلۆجیای گەیاندن شاری زیرەك؛ لە خەونەوە بۆ ڕاستی/ سارا ئازاد ئەحمەد و دیاری عەبدولخالق حەسەن
-بەکارهێنانی ڕێکاری بیناکاریی زیرەک لە ژێر کاریگەریی تەقینەوەدا/ سەردەشت سەردار وەلی
-فێربوون لە ڕووداوەکانی ڕابردوو؛ دەرفەتێک بۆ دووبارەنەبوونەوەیان/ توانا عەبدوڵا حوسێن
♦ توێژینەوەی وەرگێڕاو
-مەترسییەکانی زیرەکیی دەستکرد لە سەر ئاسایش و ئایندەی کار/ وەرگێڕان: بارام سوبحی
♦ ڕاپۆڕتی ئایندەیی
-حکومەتی ئەلیکترۆنی؛ تاقیکردنەوە سەختەکەی حکومەتی هەرێم/ ئامادەكردن: عەدنان ئەحمەد
♦ کتێبی ئایندەیی
-بیرکردنەوە لە ئایندە؛ ڕێنماییەكان بۆ ئایندەبینییەكی ستراتیژی/ ئامادەكردن: ئەژی ئازاد ئەبوبەكر
♦ فەرهەنگی ئایندەناسی
-ئابووریی مەعریفە/ د. عابد خالد
ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوە ستراتیژی و ئایندەییەکان بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.