• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
June 14, 2023

گۆڤاری ئایندەناسی ژمارەی حەڤدەیەم (17) حوزەیرانی، 2023، ساڵی چوارەم

گۆڤاری ئایندەناسی پێ دەنێتە چوارەمین ساڵی دەرچوونییەوە؛ ژماره 17-ی حوزەیرانی 2023، كه‌وته‌ بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، وەرزانە لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.

ژمارەی نوێی گۆڤاری ئایندەناسی چەند بابەتێكی هەمەچەشنی سیاسی، كۆمەڵایەتی، ژینگەیی، زانستی، ئەمنی لەخۆ گرتووە و وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش، کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆڕتێك سەبارەت بە دۆخی هەنووكەیی هەرێمی كوردستان ئامادە کراوە.

ژمارەی حەڤدەیەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:

 سەروتار

-ئەقڵانیەتە ترسناکەکە؛ هەڕەشەی یەکەمی سەر هەرێم

 توێژینەوەی ناوخۆیی

-سیستمی یه‌ك په‌نجه‌ره؛‌ جۆر و پێداویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی/ پەیام محەمەد تاهیر

-كێشەكانی مامەڵە لەگەڵ زیندانییەكانی داعش وەك مەترسییەكی ئایندەیی/ یاسین تەها

-پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌ ڕه‌وشی ژیان و ئاستەنگەكانی بەردەم كرێكارانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان/ سەنگەر یوسف ساڵح

-پیسبوونى ڕووبارى سیروان؛ گرفت و چارەسەر/ عەبدولموتەڵیب ڕەفعەت سەرحەت

-پەیوەندیی نێوان جوگرافیای سیاسی و جیۆپۆله‌تیك/ كازم ئەحمەد سەدرەدین

 توێژینەوەی وەرگێڕاو

-تاوتوێکردنی بوارەكانی بەكارهێنانی ئایندەناسی لە سیاسەتڕێژیی گشتیدا/ وەرگێڕان لە فارسییەوە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی

-خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌ جیۆپۆله‌تیك و سیاسه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ هاوچه‌رخه‌كان: كه‌ناره‌ تیژه‌كان و گۆشه‌ ناسكه‌كان/ وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: بارام سوبحی

-ئاڵنگاریی چین بۆ هەیمەنەی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست/ وەرگێڕان و ئامادەكردن لە ئینگلیزییەوە: پەرۆش محەمەد

 ڕاپۆڕتی ئایندەیی

-ئایندەی نەوتی هەرێم لە نێوان ململانێكانی عێراق و توركیادا/ ئامادەكردن: ژیلوان لەتیف یارئەحمەد

 کتێبی ئایندەیی

-ئایندەی هێز/ زانا كەریم

 فەرهەنگی ئایندەناسی

-بەڕێوەبردنی قەیران / ئامادەكردن: ئەژی ئازاد ئەبوبەكر

ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئایندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.

Send this to a friend