گۆڤاری ئایندەناسی ژمارەی هەژدەیەم (18) ئەیلولی، 2023، ساڵی چوارەم
گۆڤاری ئایندەناسی، ژماره 18-ی ئەیلولی 2023، كهوته بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، وەرزانە لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت.
ژمارەی نوێی گۆڤاری ئایندەناسی تایبەتە بە دۆسێی هێزی میلیشا بە تەوەرەێتی عێراق و چەندین توێژینەوە و وەرگێرانی لەم بارەیەوە لە خۆ گرتووە. وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش، کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆڕتێك پەیوەست بە دۆسێی ژمارەكە ئامادە کراوە.
ژمارەی هەژدەیەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:
♦ سەروتار
میلیشیاکان؛ تیرۆریزمی دژەتیرۆر ……….. هەردی مەهدی میکە
♦ توێژینەوەی ناوخۆیی
• بیرکردنەوەی ڕەخنەیی وەک بەرگریی هزریی لە بەرامبەر بیری توندوتیژانەدا …… د. نەوزاد جەمال حەمەفەرەج
• کارلێکی میلیشیا و دەوڵەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست میلیشیا شیعەکانی عێراق وەك نموونە…… كاردۆ ڕەشید كەریم
• ئاینـدەی «بکـەرە نادەوڵەتـە چەکـدارەکان» لـە خۆرهەڵاتـی ناوەڕاسـتدا ……………………………… زانـا كەریـم
• ئایندەی عێراق لە سایەی بەحەشدکردنی ئابوورییەکەیدا ……………………………………….. بەڵێن عیزەت میکە
• هەڵوێسـتی تورکیـا لـە بـارەى گرووپـە چەکدارییـە نافەرمییەکانـی عێـراق ………………………. ڕەنجـە عەبـدوڵا
• کاریگەریی سـوارچاکەکانی پەرسـتگا لە سـەر ڕۆژئاوای هاوچەرخ; لایەنی کولتوور و دارایی.. د. سـەلام عەبدولقادر
♦ توێژینەوەی وەرگێڕاو
• عێراق بە بێدەنگی لەت دەبێت، پرۆکسییەکانی ئێران دەسەڵاتی بەغدایان گرتووەتە دەست و حکومەتیش تاڵان دەکەن.
وەرگێڕان له ئینگلیزییەوه: پەرۆش محەمەد
• دروسـتکردنەوەی دەوڵەتـی عێـراق: چـۆن میلیشـیاکانی نزیـک لـە ئێـران دەسـتیان بەسـەر وڵاتـدا گـرت؟
وەرگێڕان: بێوەی مەحمود ساحب
• گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سووریا: ڕۆڵ و داهاتوویان ……. وەرگێڕان: ژیلوان لەتیف یارئەحمەد
♦ ڕاپۆڕتی ئایندەیی
• ڕۆڵی بودجەی عێـراق لــە بەهێزبوونــەی پێگەی مــیلیشیا چـەكدارییەكاندا ……. ئا: ئەژی ئازاد ئەبوبەكر
♦ کتێبی ئایندەیی
• ئایندە؛ هەموو ئەو شتانەی گرنگن ………. ئامادەكردن: ئایندەناسی
♦ فەرهەنگی ئایندەناسی
• سیاسەتى گشتى …………. ئامادەكردن: د. عابد خالد
ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئایندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.