• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
September 13, 2022

گۆڤاری ئایندەناسی ژمارەی چواردەیەم (14)، ئەیلول 2022

گۆڤاری ئایندەناسی ژماره چواردەی (14)، لە مانگی ئەیلولی 2022، كه‌وته‌ بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، وەرزانە لەلایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەوەشێنرێت.

لە ژمارەی نوێی گۆڤاری ئایندەناسیدا دۆسێی تایبەت بەدۆخی ئابووری (هەڵئاوسان و سیاسەتی نەختینەیی) بە هەرێمی كوردستان و وڵاتانی هەرێمی ئامادە كراوە. وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش، کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆرتێک لەبارەی بابەتێكی پەیوەندیدار بە هەرێمی كوردستان و دۆسێی تایبەتی ئەم ژمارەیە ئامادە کراوە.

ژمارەی چواردەیەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:

♦  سەروتار

-ئاسایشی كوردستانی له‌به‌رده‌م گۆڕانكارییه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا…  د. یوسف گۆران

♦  توێژینەوەی ناوخۆیی

-چەمکى هەڵئاوسان؛ شیکردنەوەى بەرزبوونەوەى نرخ و کاریگەرییەکانى لەسەر هەرێمی کوردستان…بورهان عەلی محەمەد- ماستەر لە ئابووری، نەبەرد عەبدوڵا شەریف- ماستەر لە ئابووری

-بەرزبوونەوەی ئاستی گشتیی نرخەکان لە هەرێمی كوردستان؛ هۆکار و دەرئەنجامەکانی لەدوای سەردەمی کۆرۆنا…د.كامەران قادر یەعقوب

-سیاسەتی دراو؛ ئامراز و ئامانجەكان…د. ئیدریس ڕەمه‌زان كۆچه‌ر

 توێژینەوەی وەرگێڕاو

 – کاریگەرى جەنگى ئۆکرانیا لەسەر جموجووڵی ئابووریی جیهانى و دیاردەى هەڵئاوسان… وەرگێڕان : ژیلوان لەتیف

 – هەڵئاوسان و بەرزبوونەوەى نرخی کاڵا لە تورکیا…وەرگێڕان : ڕەنجە عەبدوڵا

– ئایندەی ئابووریی ئێران لە ساڵی 2022-دا؛ لەنێوان هەڵئاوسان و چارەنووسی وزەی ناوەكی و توێژینەوە ئایندەییەکان: بناغەى مێژوویى، چەمک و میتۆدەکانى…وەرگێڕان: موجاهید وەهاب

-خوێندنەوەیەك لە بارەی ڕەوشی ناوەندەكانی هزر لە جیهاندا…وەرگێڕان یاسین عه‌زەم

 ڕاپۆڕتی ئایندەیی

-لاوازی سیستمی دارایی و نەبوونی بانکی ناوەندی لە هەرێمی کوردستان… ئامادەكردن: عەدنان ئەحمەد

 کتێبی ئایندەیی

-بۆچی سەركردەكان درۆ دەكەن؟… زانا كریم

 فەرهەنگی ئایندەناسی

-مێژووی جێگرەوە(به‌دیل)…ئامادەكردن: هەردی مەهدی میکە

 

ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئایندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.

Send this to a friend