گۆڤاری-ئایندهناسی-ژمارە-١-ئایار٢٠٢
گۆڤاری ئایندەناسی
گۆڤاری ئایندەناسی، گۆڤارێكە كە گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، دوو مانگ جارێك لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەردەچێت. ژمارەی یەكەمی ئەم گۆڤارە لە ئایاری ٢٠٢٠دا کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوە ئاییندەییەکان بە تەوەرێتی کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە، بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان، بواری توێژینەوەی بریتی دەبێت لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.
هەر ژمارەیەکی ئایندەناسی چەندین توێژینەوە، وەرگێڕان، شرۆڤە و ڕاپۆرتی ئاماریی و گریمانەسازیی بۆ وەرچەرخان و گەشەکردنەکانی کەرتەجیاوازەکانی حکومەتداری و کۆمەڵگە، چاوپێکەوتنی پسپۆڕ و خاوەن بۆچوونەکان، لەخۆ دەگرێت.
لە ژمارەی یەكەمی ئایندەناسی، جیا لە چەند توێژینەوەیەکی ستراتیژی و ئایندەیی كە لە لایەن توێژەرانی ناوخۆیی و دەرەكی ئامادەكراو، دۆسێیەکی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاریگەرییەكانی لەسەر ئاستی جیهانی و هەرێمی كوردستان ئامادەكراوە.
ژمارەی یەكەمی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لە خۆ دەگرێت:
توێژینەوەی ناوخۆیی
– لێكۆڵینەوەكانیی ئایندەیی، پوختە دەروازەیەكی تێوری
– ئایندەی بونیادنانەوەی عێڕاق وەك دەوڵەتێكی فیدراڵی
– پاشخان و ئایندەی ململانێی هێزە سیاسییەكانی شیعە
بەشی توێژینەوەی وەڕگێڕان
– سیاسەتی كارەكتەرە نێودەوڵەتی و هەرێمییەكان بەرامبەر بە كوردستان
– شرۆڤەی تەنگژەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێڕاق و كاریگەری لەسەر وڵات
دۆسێی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا
– ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئابووری جیهانی
– قەیرانی كۆرۆنا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان: پرسیاری كراوە و گریمانەكان
– ڕاپۆڕتی ئایندەیی؛ خوێندن لەسەر هێڵ، ئایا ئۆنلاین كەرتی پەروەردە لە كۆرۆنا ڕزگار دەكات؟
چاوپێكەوتن
– لەگەڵ دكتۆر هوشام ئەلهاشمی، سەبارەت بە ئایندەی گروپە تیرۆریستییەكان لە عێڕاق و هەرێم
فەرهەنگی ئایندەناسی
– خوێندنەوەی كتێبی “ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراسی” لە نووسینی “ئەمارتیا سن”
گۆڤاری ئایندەناسی دەست دەکەوێت لە:
– ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند
-ناوەندی سارا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە