سیمیناری هاوبەشی سەنتەرى لێكۆڵينەوەى ئايندەيی و سەنتەرى گەشەپێدان بۆ تويژينەوەو راهينانى زانكۆى گەشەپيدانى مرۆيی
رۆژى چوارشەممە بەرواری ١٢/١٢/٢٠١٨، سەنتەرى لێكۆلَينەوەى ئايندەيی و سەنتەرى گەشەپێدان بۆ تويژينەوەو راهينانى زانكۆى گەشەپيدانى مرۆيی سیمینارێکیان بۆ هەردوو بەڕێزان د.جلال حسن مصطفی (بەرپرسی بەشی ئامار و ڕاپرسیی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی) و م. فلاح مصطفی صدیق (مامۆستا لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی) سازکرد لە هۆڵی کۆبوونەوەی (سەنتەرى گەشەپێدان بۆ تويژينەوەو راهينانى زانكۆى گەشەپيدانى مرۆيی) و سیمینارەکەش لە لایەن د.هەردی مەهدی میکە (جێگری بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی) بەڕێوەبرا.
د. جلال حسن مصطفی باسی لە ئالۆزی کێشەی کەرکوکی کرد و ئەو چارەسەرانەشی خستەڕوو کە تا ئێستا لەبەردەستان و گرفتی ئەو چارەسەرانەش ئاماژەی پێکرا. پاشان م.فلاح مصطفی صدیق خوێندنەوەیەکی دەستوری و یاسایی کرد بۆ بابەتی دەستەبەکارنەبونی ڕاکان جبوری (پارێزگاری بەوەکالەتی ئێستای کەرکوک) کرد. دواتر دەرگای گفتوگۆ بەڕووی توێژەرانی هەردوو سەنتەرەکەدا کرایەوە و بابەتەکەکە زیاتر دەوڵەمەندکرا لە لایەن ئامادەبووانەوە.