ژمارە سیانزە (13) ساڵی سێیەم – حوزەیرانی 2022 گۆڤاری ئایندەناسی
گۆڤاری ئایندەناسی پێ دەنێتە سێیەمین ساڵی خۆیەوە و ژماره سیانزەی (13) ساڵی سێیەم، حوزەیرانی 2022، كهوته بەر دیدی خوێنەران. گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگی بە توێژینەوە ستراتیژی و ئایندەییەكان دەدات، وەرزانە لە لایەن “سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی” دەوەشێنرێت.
لە ژمارەی نوێی گۆڤاری ئایندەناسی چەندین بابەتی تایبەت بە وڵاتانی هەرێمایەتی و عێراق و هەرێمی كوردستان ئامادەكراوە و وەک نەریتی هەر ژمارەیەکیش، کتێبێکی ئایندەیی، چەمکێکی ئایندەیی و ڕاپۆرتێک لەبارەی بابەتێكی هەنووكەیی پەیوەندیدار بە هەرێمی كوردستان و عێراق ئامادەکراوە.
ژمارەی ١٣ی گۆڤاری ئایندەناسی ئەم بابەتانە لەخۆ دەگرێت:
♦ سەروتار
– ماڵی پەرتەوازەی کوردستانی ……… د. هەردی مەهدی میكه
♦ توێژینەوەی ناوخۆیی
– بژاردەی وانەی کوردی و جەنگی شوناسی نەتەوەیی کورد لە تورکیا …….. ئەحمەد سیروانی
– سایبەر تیرۆریزم لە میدیادا؛ مەترسی و بەرەنگاربوونەوە ئایندەییەکان ……… د. كارزان محەمەد
♦ توێژینەوەی وەرگێڕاو
– توێژینەوە ئایندەییەکان: بناغەى مێژوویى، چەمک و میتۆدەکانى ………. وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: بارام سوبحی
– پێگەی ئێران لە ئایندەی جیۆپۆلەتیکیی وزەی عێراقدا ………. وەرگێڕان لە فارسییەوە: موجاهید وەهاب
♦ ڕاپۆڕتی ئایندەیی
– هەژموونی خۆڵبارین و ئایندەی ئاسمانی هەرێم ……… ئامادەكردن: عەدنان ئەحمەد
♦ کتێبی ئایندەیی
– دیدگای ستراتیژی: ئەمریکا و قەیرانی دەسەڵاتی جیهانی ………. ئامادەكردن: د. عابد خالد
♦ فەرهەنگی ئایندەناسی
– دیدگای ستراتیژی ………. ئامادەكردن: ئەژی ئازاد ئەبوبەكر
ئامانجی گۆڤاری ئایندەناسی، گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوەکانی ستراتیژی و ئایندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان. بواری توێژینەوەی ئەم گۆڤارە بریتییە لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی.