عێراق سیستەمی خوێندنی ئەلیكترۆنی پەیڕەو دەکات
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو رەوشە نائاساییەی هاتووەتە ئاوارەوە، بەشێوەیەكی كاتی سیستەمی خوێندنی ئەلیكترۆنی پەیڕەو دەكرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەكردووە، ئامانج لە پەیڕەوكردنی سیستەمی خوێندنی ئەلیكترۆنی لەم رەوشە نائاساییەدا، بەردەوامیدانە بە خوێندن و پەیوەندی نێوان قوتابیان و مامۆستایان، ئەمەش لەلایەن سەرجەم دامەزراوە ئەكادیمییەكانی جیهانەوە پەیڕەوكراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو سیستەمە لەلایەن یونیسكۆ و رێكخراوی جیهانی ئیسلامی بۆ پەروەردە و زانستەوە دانراوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوای لە مامۆستایان كردووە، هەوڵەكانیان بخەنە گەڕ لەپێناو فێركردنی قوتابیان و سەرخستنی پڕۆسەكانی خوێندن.
لە کۆتایشدا وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە، لە رێگەی تیمێکی شارەزاوە چاودێری میكانیزمی جێبەجێكردنی خوێندنی ئەلیكترۆنی دەكەن.