• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
April 5, 2020

عێراق ٤٢٠ زیندانیی ئازادکرد

 

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق ئاشکرایکرد، ٤٢٠ بەندکراو و سزادراو لە گرتووخانەکانی نەجەف ئازادکراون.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی رایگەیاند، لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ رێگرتن لە زیاتر تەشەنەکردنی كۆرۆنا، دادگانی لێکۆڵینەوە و کەتن لە پارێزگای نەجەف، ٤٠٩ کەس کە لەسەر تۆمەتی جیاواز بەندکرابوون، بە دەستەبەری دارایی (کەفالەت) ئازادکردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، دادگای کەتن لە پارێزگای نەجەف، ١١ کەس کە لەسەر تۆمەتی جیاواز سزادرابوون، ئازادکردووە.

ماوەی هەفتەیەکە کاربەدەستانی عێراق لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا، سەدان تۆمەتبار و سزادراویان ئازادکردووە کە لە نێویاندا تۆمەتبارانی تیرۆر.

تاکو ئێستا ٦٠٨ کەس لە بەغدا، ١٥٧ کەس لە بەسرە و ٥٠ کەس لە نەینەوا ئازادکراون کە لەنێو ئەو ئازادکراوانەدا تۆمەتبارانی تیرۆر هەن.

لە عێراق، ٩٠٨ كەس تووشی كۆرۆنا بوون كە لەو ژمارەیە ٥٧یان گیانیان لەدەستداوە و ٢٥٩ی دیکەش چاکبوونەتەوە.

Send this to a friend