گوتاری میدیایی ئێران: دروستكردنی كاریگه‌ری و هه‌ژموون له جیهانی عه‌ره‌بیدا
بوشوار یاسین
وەرگێڕانی: بارام سوبحی
بەرایی
ئه‌م توێژنه‌وه‌یه هه‌وڵده‌دات لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌یه‌كی ناوه‌ندی بكات، ده‌یه‌وێت له ئاماده‌گی شێوه‌كانی گوتاری سیاسی و ئایدۆلۆژی ئێران له‌ڕێگای ئامرازه میدیاییه جۆراجۆرهكانهوه تێبگات، ئه‌وانه‌ی له تارانه‌وه یان له‌ڕێگه‌ی بریكاره‌كانییه‌وه له ناوچه‌كه‌دا په‌خش ده‌كرێن، هه‌روه‌ها پێوانه‌ی ڕاده‌ی هه‌ژموون و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕای گشتی عه‌ره‌بی بكات. توێژینه‌وه‌كه له گریمانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه میدیا ده‌كاته دیارترین ئامرازی ستراتیژی كه ئێران له جێبه‌جێكردنی پرۆژه سیاسی و تائیفهكهیدا پشتی پێده‌به‌ستێت. ئامرازگهلێك كه ده‌توانرێت له بیرۆكه‌یه‌كی پڕوپاگه‌نده‌ییدا پوخت بكرێته‌وه كه بریتیه له: “هه‌نارده‌كردنی شۆڕش‌و ڕاگرتنی هێزه باڵادهستهكانو هاوپه‌یمانه‌كانیان”، له‌گه‌ڵ هه‌وڵی ده‌ستوه‌ردان له ناوچه‌كه و كۆنترۆڵكردنی كاریگه‌ریی هێزه چالاكه‌كانی ناوچه‌كه له‌ڕووی سیاسی و ئایینییه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه به‌بێ تێگه‌یشتن له شێوازی كاركردنی باڵی پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی خۆی به‌هه‌موو نه‌خش و ستراتیژ و سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه، تێگه‌یشتن له دینامیكیه‌تی بوونی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا به هه‌موو قورسایی و هه‌ژموون و فره‌چه‌شنی سیاسی، سه‌ربازی، عه‌قیده‌یی و كلتورییه‌وه، كارێكی زه‌حمه‌ت ده‌بێت.
ئێران له‌ڕووی مێژوو، شێوازی كاركردن، قه‌باره‌و ئه‌نجامه‌كانیه‌وه، مۆدێلێكی ناوازه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی پێشكه‌شكردووه. ئه‌وه‌ش له زۆربه‌ی ڕووداوه گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه‌دا ده‌بینرێت، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ڕووداوه‌كانی شۆڕشه‌وه، تا شه‌ڕی یهكهمو دووه‌می كه‌نداو و شه‌ڕی لوبنان له ساڵی (2000) و (2006) تا ده‌گات به‌و قۆناغه‌ی كه به “به‌هاری عه‌ره‌بی” ده‌ناسرێت، ئێران له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵیداوه كار له ڕای گشتی بكات‌و هه‌ژموونی خۆی قووڵتر بكاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ئاماده‌گی هێزه كاریگه‌ره‌كان له ناوچه‌كه لاواز بكات و ڕكابه‌ره هه‌رێمییه‌كانی له قاڵب بدات، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌شێكن له‌و سیاسه‌تی به‌ره‌نگارییه‌ی “موقاوه‌مه” كه ئێران وه‌ك ستراتیژێكی نه‌رم بۆ دروستكردنی كاریگه‌ری ده‌یگرێته‌به‌ر.
له ڕوانگه‌ی ئه‌م پێشه‌كییه‌وه، ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دوو پرسیاری سه‌ره‌كییه: بنه‌ماو ڕوانگه‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی‌و تائیفی ئێران له ناوچه‌ی عه‌ره‌بیدا چین؟ تا چ ڕاده‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه له گوتاری میدیایی ئێران وامانلێده‌كات له عه‌قڵیه‌تی فراوانخوازی ئێران تێبگه‌ین؟
یه‌كه‌م: پڕوپاگه‌نده‌ی ئێرانی.. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی دروستكردنی كاریگه‌ری
له‌ڕاستیدا باسكردن له پڕوپاگه‌نده‌ی ئێرانی، له ناسنامه‌و مێژووی ئێران له‌دوای شۆڕشی (1979) جیاناكرێته‌وه، كه ده‌توانرێت به‌م شێوه‌یه ڕوون بكرێته‌وه:
- شۆڕشێك بۆ هه‌موو موسڵمانان ده‌ستیپێكرد:
له سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كانی شۆڕشی ئێرانه‌وه، تاوه‌كو پێش گه‌یشتنه دهسهڵاتو دامه‌رزاندنی كۆماری نوێ، تۆڕی شۆڕش به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی كاریگه‌ری و ئاڕاسته‌كردنی ڕای گشتی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به‌ره‌و ئامانجه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی، مۆدێلێكی پڕوپاگه‌نده‌یی تۆكمه‌ی دامه‌زراند كه كۆمه‌ڵێكی به‌رفراوانی گۆڕاو له‌خۆده‌گرێت. شۆڕش توانی ئامانجه‌كانی خۆی به‌دیبهێنێت، به‌و پێیه‌ی مۆدێلی پڕوپاگه‌نده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی له‌سه‌ر دوو ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌كی داڕشت: یه‌كه‌میان بریتی بوو له په‌یڕه‌وكردنی “تیۆری تیۆكراسی” كه خۆی له زیندووكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی فهقیهدا ده‌بینیه‌وه، كه له چوارچێوه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كی گریمانهكراودا ده‌هات كه ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له‌دوای خۆی به‌جێیده‌هێشت. دووه‌م: به‌رهه‌مهێنانی گوتارێكی شۆڕشگێڕانه‌ی پۆپۆلیستی بوو له‌سه‌ر بنه‌مای بیرۆكه‌ی به شه‌یتانكردنی ئه‌وانیتر و بێتاوانكردنی شۆڕشگێڕان، پاشان دروستكردنی میحوه‌رێكی به‌رخۆدان كه نوێنه‌رایه‌تی “میحوه‌ری چاكه” ده‌كات له به‌رامبه‌ر میحوه‌ری ته‌سلیمبوون كه “میحوه‌ری خراپه” به‌رجه‌سته ده‌كات.
ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ ڕووخاندنی ڕژێمی شادا، خومه‌ینی درێغی نه‌كرد له به‌كارهێنانی هه‌موو ئه‌و ئامرازانه‌ی له‌به‌رده‌ستیدان، به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی بنكه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و به‌ده‌ستهێنانی شه‌رعیه‌ت له‌ناوخۆ و به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی زیاتر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تێكدا بۆ هه‌نارده‌كردنی شۆڕش بۆ هه‌موو كونجێكی جیهانی ئیسلامیی، به به‌كارهێنانی دروشمه پۆپۆلیستیه‌كانی وه‌كو “مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا، مه‌رگ بۆ ئیسرائیل”، “خودا ته‌نهایه.. خومه‌ینی سه‌ركرده‌یه”، هه‌روه‌ها دروشمی دیكه‌ش به ئامانجی كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر ڕای گشتی ئیسلامیی و كردنی شۆڕشی ئێران به شۆڕشێك بۆ هه‌موو موسڵمانان، دژ به هه‌ژموونی ئهمریكاو دژی ئه‌و ڕژێمانه‌ی ملكه‌چی ڕۆژئاوان.
ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی كه گوایه شۆڕشی خومه‌ینی شۆڕشێكی ئیسلامییه، خۆی له‌خۆیدا پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی ته‌واو بوو، هه‌روه‌ك چۆن شۆڕشی موسڵمانانه، نه‌وه‌كو ته‌نیا شۆڕشی ئێرانییه “پارێزگاره‌كان”1. ئامانجی ئه‌م گوتاره به قۆستنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌وده‌مه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، دروستكردنی بناغه‌یه‌كی پڕوپاگه‌نده‌یی بوو كه له‌ڕووی ئایدۆلۆژییه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌واوی بزاڤه ئیسلامییه سوونییهكاندا هاوئاواز بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و بزووتنه‌وه ئیسلامیانه‌ی كه شۆڕشی ئێرانیان به ده‌رفه‌تێك ده‌بینی بۆ به‌دیهێنانی پێشبینیی “ئیسلام چاره‌سه‌ره”و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامیی هاوشێوه‌ی ده‌سته‌خوشكه ئێرانییه‌كه‌ی، كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك له پێشه‌نگ و سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه ئیسلامییه سووننه‌كان شۆڕشه‌كه پیرۆز بكه‌ن و تا ڕاده‌ی سه‌رسامبوون و دۆستایه‌تی هاوسۆزی له‌گه‌ڵیدا ده‌رببڕن، له نموونه‌ی عه‌بدولسه‌لام یاسین دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی “دادپه‌روه‌ری و چاكه‌خوازی”ی مه‌غریبی، كه ڕاسته‌وخۆ له‌دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه گۆڤاری “الجماعه”ی ده‌ركرد و به‌شێكی زۆری لاپه‌ڕه‌كانی ژماره‌ی یه‌كه‌می ته‌رخانكردبوو بۆ ناساندنی كتێبه‌كه‌ی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی به‌ناونیشانی “حكومه‌تی ئیسلامی”2، هه‌ر له ژماره یه‌كدا عه‌بدولسه‌لام یاسین ڕه‌خنه‌یه‌كی توندی له زانایانی سووننه گرتبوو به “خه‌وتووه‌كان” ناوی بردبوون3.
هه‌رچی هه‌ڵوێستی ده‌سته‌بژێری فه‌رمی ئایینی بوو له مه‌غریب، پشتیوانیكردن بوو له سیماكانی شۆڕش. له مانگی شوباتی (1979)دا ڕایه‌ڵه‌ی زانایانی مه‌غریب نامه‌یه‌كیان به واژوی ئه‌مینداری گشتی عه‌بدوڵڵا كهنون بۆ خومه‌ینی نارد، تیایدا سڵاویان ناردبوو بۆ “سه‌ركه‌وتنی بزاڤی ئیسلامیی له ئێران” وه‌كو ناوزه‌دیان كردبوو، له نامه‌كه‌دا ده‌ڵێن “هه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه پڕ به‌ره‌كه‌ته‌یه كه ئێوه به دانایی‌و به‌رچاوڕوونی له چوارچێوه‌ی بووژانه‌وه‌ی ئیسلامییدا سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن، ئازادبوونه له هه‌ژموونی بیانی كه ڕۆژههڵاتو ڕۆژئاوا به‌سه‌ر سیاسهتكارانو گه‌لانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا سه‌پاندویانه”، به‌ڵام دواتر له‌و هه‌ڵوێستی پشتیوانییه پاشگه‌زبوونه‌وه، به‌ڕاده‌یه‌ك له مانگی ئابی (1980)دا فه‌توای كافربوونی خومه‌ینیان ده‌ركرد4.
هه‌مان شت به‌سه‌ر “بزاڤی ئاڕاسته‌ی ئیسلامیی: بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی ئێستادا” به سه‌رۆكایه‌تی ڕاشد غه‌نوشی هات، كه ژماره سێی ساڵی پێنجه‌می گۆڤاری “مه‌عریفه” (یه‌كه‌م ڕوانگه‌ی میدیایی بزاڤی ئیسلامیی تونسی) بۆ شۆڕشی ئێران ته‌رخانكرد. له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی خومه‌ینی هه‌بوو كه ده‌ستی بەرز كردۆتەوە و نزا ده‌كات، له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌شدا به مانشێتێكی گه‌وره به ڕه‌نگی سوور نووسرابوو “ئیسلام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا”5. له ژماره هه‌شتی هه‌مان ساڵدا له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی ئه‌م ناونیشانه هاتبوو “پێشبینییه‌كان هاتنه‌دی: پێغه‌مبه‌ر، ئێران بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرێت”. ده‌كرێت هه‌مان شت له‌باره‌ی “بزوتنه‌وه‌ی برایانی موسڵمان: الاخوان المسلمین” له میسر بڵێین، كه له‌ڕێگه‌ی گۆڤاره بهناوبانگهكهیانهوه “الدعوه” پێشوازییان له سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه كرد، هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه‌دا، هه‌ندێك له ژماره‌كانی ته‌رخانكردبوو بۆ ده‌ربڕینی خۆشی به‌بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌وه، وه‌كو بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خومه‌ینی له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌كه له‌گه‌ڵ مانشێتی “خومه‌ینی له‌نێوان هیوای موسڵمانان‌و پلانگێڕی خاچپهرستانو شیوعییه‌كاندا”.
له ڕوانگه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌وه، ئاستی ئه‌و كاریگه‌رییه ده‌رده‌كه‌وێت كه شۆڕشی ئێران به‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تی شۆڕشگێڕی و سیاسی ئایینی سووننه‌دا هێناویه‌تی. شۆڕشی ئێرانی هه‌ستێكی گشتی نموونه‌یی سه‌باره‌ت به ڕزگاری به‌ناوی ئایینه‌وه به‌رهه‌مهێنا، هه‌روه‌ها له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی ئیسلامیی‌و بووژانه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت دوای ڕوخاندنی خه‌لافه‌تی عوسمانی، بۆیه جۆش و خرۆشی كاراكته‌ر و ده‌سته‌بژێری ئایینی سووننه‌ی ورووژاند، به‌بێ گوێدانه جیاوازییه سۆسیۆلۆجیو مێژوویی‌و ئایینییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو مه‌زهه‌به.
ئه‌وه‌ی له‌م ئاماژه‌یه‌دا جێگه‌ی سه‌رنجمانه، ئه‌و هه‌ڵوێستانه نییه كه ده‌ربڕدراون، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان كاریگه‌ری ده‌زگای پڕوپاگه‌نده‌ی ئێرانه، كه شۆڕشه‌كه‌ی كردووه به “ئیسلامیی”، واته یه‌كخستنی هه‌سته‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی ڕای گشتی ئیسلامیی له‌سه‌ر یه‌ك وته، هه‌روه‌كو بینیمان به ڕاشكاوی له‌لایه‌ن نوخبه ئایینییه سووننه‌كانه‌وه ده‌ربڕدرا، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ بانگه‌وازه‌كانی ڕزگاربوون له كۆت و به‌نده‌كانی هه‌ژموونی ڕۆژئاوا‌و سته‌می ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامیی.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا پڕوپاگه‌نده‌ی ئێران له ڕاكێشانی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام ئامراز و ده‌زگایه‌كی پڕوپاگه‌نده‌یی بوو بۆ كرانه‌وه‌ی جیهانی هاوچه‌رخی سووننه به‌ڕووی ئه‌زموونی عه‌قیده‌ی شیعه‌دا، كه له‌ڕاستیدا له بڵاوبوونه‌وه و بووژانه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی شیعه‌دا هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كی بوو. له ڕوانگه‌یه‌كی تائیفی سیاسی به‌جۆش و خرۆشه‌وه كه ملكه‌چبوون و سه‌رشۆڕی ڕه‌تده‌كاته‌وه و هانده‌ره به‌ره‌و دژایه‌تی و به‌رخۆدان، بازاڕسازی كرد بۆ ئه‌و ساته‌وه‌خته سیاسییه‌ی كه كۆماری نوێ پێیدا تێده‌په‌ڕی و ده‌رگای زیندووكردنه‌وه‌ی كرده‌ی گۆڕینی ئایینی به‌ره‌و مه‌زهه‌بی شیعه كرده‌وه.
هێزێكی دیكه‌ی بزوێنه‌ر بۆ پڕوپاگه‌نده، وه‌به‌رهێنانی هه‌موو هێزه نه‌رمه‌كان بوو كه له‌به‌رده‌ستیدا بوون بۆ به‌هێزكردنی بوونی خۆی له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها هه‌نارده‌كردنی مۆدێلی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی بۆ وڵاتانی ئیسلامیی، جگه له به‌گه‌ڕخستنی ده‌سته‌بژێره ئایینییه سووننه‌كان و دامه‌زراوه میدیاییه‌كانیان وه‌كو ناوه‌ندێك بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوسۆزی و بره‌ودان به ڕۆحی شۆڕش له جیهانی ئیسلامی‌دا.
له‌م پرۆسه‌ی پڕوپاگه‌نده‌یه‌دا، بیرۆكه‌ی وه‌به‌رهێنان له هێما و یاده‌وه‌رییه ئایینییه‌كاندا، ده‌روازه‌یه‌كی هاوبه‌ش بوو، چونكه خومه‌ینی درێغی نه‌ده‌كرد خۆی وه‌ك یه‌كێك له ئه‌هلی به‌یت پیشانبدات، واته له بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ)، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی هاوسۆزی زیاتر له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و عه‌ره‌بی و ئیسلامیی به گشتی، له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه به‌هێزكردنی شه‌رعیه‌تی ئایینی خۆی وه‌ك ڕێبه‌ری ڕۆحی باڵا بۆ كۆماره نوێیه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها ئێرانیش له هیچ هه‌وڵێك بۆ ده‌ربڕینی خۆی وه‌ك وڵاتێكی سته‌ملێكراوی ئیسلامیی نه‌پرینگایه‌وه، له ساتی دامه‌زراندنییه‌وه تا ئه‌مڕۆ، گوتاری قوربانی بوون وه‌ك یه‌كێك له پایه‌كانی گوتاری ئایینی و سیاسی ئێران ماوه‌ته‌وه. بۆ زیاتر به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی و به‌ده‌ستهێنانی هاوسۆزی زیاتر، دۆزی فه‌ڵه‌ستین بووه‌ته چه‌قی ئه‌م پرۆسه‌ی پڕوپاگه‌نده‌یه، ئیدی له‌ڕێگای دوژمنایه‌تی ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه بێت وه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد، یان له ڕێگای بریكاره‌كانیه‌وه بێت له ناوچه‌كه‌دا وه‌كو “حیزبوڵڵا”، كه به‌لای ئێرانه‌وه بووه‌ته بازرگانییه‌كی قازانج به‌خش، پاش ئه‌وه‌ی له قۆناغی پێشوودا ئایكۆنێكی به‌رخۆدانی ئیسلامیی بوو، به‌تایبه‌تی دوای زنجیره‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی مه‌یدانی و میدیایی كه له دژی ئیسرائیل به‌ده‌ستیهێنا، به تایبه‌تی له ساڵانی (2000) و (2006)دا.
- دروستكردنی ئایكۆن: مۆدێلی پۆسته‌ری سیاسی
دۆخه‌كه له‌ئاستێكدایه كه كه‌سانی بیركه‌ره‌وه له ساته‌وه‌ختی له دایكبوونی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، به‌بێ هه‌وڵێكی زۆر تێبینی ئه‌وه ده‌كات كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ كاریگه‌ریی ده‌زگای پڕوپاگه‌نده‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه له دروستكردنی وێنه‌ی كۆماری نوێ‌دا ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بوو، ئه‌وه‌ش به‌ڕوونی له شیكردنه‌وه‌ی میدیا و پۆسته‌ره‌كانی دیواردا ده‌رده‌كه‌وێت كه دیدگای شۆڕ‌شیان ئاشكرا كردووه‌و به وردبینییه‌كی زۆره‌وه داڕێژراون، تاوه‌كو كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیروڕای گشتی ناوخۆیی و به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له ده‌ره‌وه و به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی و داكۆكیی زیاتر هه‌بێت.
به‌م مانایه، به‌بێ ڕامان له پۆسته‌ری سیاسی وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی میدیایی مێژوویی كه پرۆسه‌ی دروستكردنی كاریگه‌ریی پڕوپاگه‌نده‌یی پوخت ده‌كاته‌وه، سه‌رنجدان له گوتاری پڕوپاگه‌نده‌یی له سه‌رده‌می شۆڕش و تێگه‌یشتن لێی به ناته‌واوی ده‌مێنێته‌وه، چونكه كاریگه‌رییه‌كانی تائێستا له كاره پڕوپاگه‌نده‌ییه هاوچه‌رخه‌كانی ئێران‌دا به‌رده‌وامه، وه‌كو دواتر ده‌بینین.
كاتێك هه‌ژموون ده‌گاته به‌رزترین ئاستی خۆی، له باشترین حاڵه‌تدا كۆمه‌ڵگە بۆ ده‌ربڕینی هیواو خواسته‌كانی، خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی گوزارشتی نوێ ده‌بێت. گوزارشته هونه‌رییه‌كانیش به یه‌كێك له‌و ئامرازانه داده‌نرێن كه كۆمه‌ڵگە گوزارشتی له‌خۆی پێده‌كات، چونكه هونه‌ر سه‌رقاڵی بنیاتنانی هێما و دژه ئه‌فسانه نوێیه‌كان ده‌بێت، به‌م شێوه‌یه مانای نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ئه‌و پۆسته‌ره سیاسیانه‌ی كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ئێران‌دا، له‌لایه‌ن هونهرمهندانو داهێنهرانو ئه‌وانه‌ی پابه‌ندبوون به ڕۆحی شۆڕشه‌كه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرا و بڵاوده‌كرایه‌وه، به‌ڕوونی ئه‌و به‌ها و نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی پێناسه كردۆته‌وه كه ده‌بێت بڕوایان پێ بهێنرێت6. پۆسته‌ره‌كان له‌مێژه وه‌ك ئامرازێكی كاریگه‌ر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی ئایدیۆلۆژی جیاواز به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له قۆناغه‌كانی شۆڕش و شه‌ڕدا به‌كارده‌هێنرێن، په‌یامه‌كان نیگه‌رانییه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئایینییه‌كان له‌خۆده‌گرن، زۆرجار له ڕێگه‌ی ده‌ق و وێنه‌وه ده‌رده‌بڕدرێن. ئه‌م پۆسته‌ر و گرافیكانه ده‌ریده‌خه‌ن كه چۆن ئه‌م ته‌كنیكه وه‌ك میكانیزمێكی كاریگه‌ر بۆ كۆكردنه‌وه و په‌یوه‌ندیكردن له سه‌رده‌می شۆڕشی ئێران‌دا كاریكردووه7. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌كارهێنانی پۆسته‌ر، نه‌خشێكی پڕوپاگه‌نده‌ییه كه به‌وردی بیری لێكراوه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی “خومه‌ینی پاڵه‌وان” هه‌موو جۆره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی داگیركرد، چونكه له فه‌زای گشتیدا له‌ڕێگه‌ی پۆستهرو دیواربهندهكانهوه به‌چڕی بڵاوده‌كرایه‌وه8. پۆسته‌ره سیاسییه‌كان له كاتی شۆڕشی ئێران‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنران و بڵاوده‌كرانه‌وه ڕیزپه‌ڕ نه‌بوون، به‌ڵكو له‌و كاته‌دا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئه‌و سه‌رده‌مه بوون.
پڕوپاگه‌نده‌ی ئێرانی هه‌وڵیداوه له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تۆڕێكی كارلێككاریی به‌رفراوانی كه له “ئێمه‌و ئه‌وان (نه‌یاره‌كان)” پێكهاتووه، وێنایه‌كی ده‌روونی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چه‌مكه‌كانی چاكه و خراپه دروست بكات، كه به ته‌واوی سه‌رنجی له‌سه‌ر به شه‌یتانكردنی نه‌یاران بووه، له‌وانه‌ش: محه‌مه‌د ڕه‌زا شای په‌هله‌وی، ئه‌مریكا و ئیسرائیل، سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عێراق، كه‌سانی دیكه‌ش. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه كاریكردووه بۆ دروستكردنی وێنه‌یه‌كی ئایكۆنی بۆ “خومه‌ینی” ڕابه‌ری شۆڕشه‌كه، كه له هه‌موو كاته‌كاندا له وێنه‌ی “سوپه‌رمانێك”دا ده‌رده‌كه‌وێت.
خۆ دیاره كه پڕوپاگه‌نده‌ی ئێران گوزارشت له ئاڕاسته سیاسییه گشتییه‌كانی ئه‌م شۆڕشه ده‌كات، بۆیه ئامانجی پشت ئه‌م تۆڕه كارلێككاره، نمایشكردنی ڕاسته‌وخۆی نه‌یارانی ئێران بوو به شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگە بتوانن لێی تێبگه‌ن. به‌كورتی ئه‌م پرۆسه‌یه بریتییه له داڕشتنی بیروڕای گشتی به شێوه‌یه‌ك كه گره‌نتی دڵسۆزی جه‌ماوه‌ر بۆ به‌هاكانی كۆماری نوێ بكات، هه‌روه‌ها گره‌نتی پشتیوانی بۆ بڕیار و هه‌ڵبژاردنه سیاسی و ئایینییه‌كانی بكات.
به‌كارهێنانی وێنه‌ی ڕیتۆریكی له شێوه‌ی پۆسته‌ری سیاسی‌دا له داڕشتنی عه‌قڵیه‌ته‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی زیاتردا، ده‌رئه‌نجامی گه‌وره‌ی هه‌بوو، هه‌روه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان پێدا. جه‌ختكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده له‌سه‌ر یه‌ك كه‌سایه‌تی، ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه ده‌روونییه گرژه‌دا ده‌گونجا كه كۆمه‌ڵگەی ئێرانی پێ ده‌ناسرێته‌وه، چونكه ئاماده‌بوون له‌پشتی كه‌سایه‌تییه‌ك كه توانای سه‌ركردایه‌تیكردنی یاخیبوونی له دژی سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هه‌بوو، كۆببنه‌وه و پشتیوانی بكه‌ن، به هیوای ده‌رچوون له‌و حاڵه‌ته بێچالاكی و شكسته‌ی تیایدا ده‌ژیان. به‌م شێوه‌یه ئه‌و وێنه ئایكۆنییهی كه به‌هۆی به‌سه‌نته‌ركردنی خومه‌ینی دروستكرابوو، له‌گه‌ڵ به‌ستێنی گشتی و سروشتی كۆمه‌ڵگەی ئێران‌دا ده‌گونجا، كه له مێژه چاوه‌ڕێی به‌دیهێنانی هیوا دواخراوه‌كانی ده‌كات.
له‌ڕاستیدا ئه‌م پۆسته‌رانه ته‌نیا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كیی بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕییهكه نه‌بوون، به‌ڵكو ڕۆڵێكی گرنگیان له خه‌بات بۆ ده‌ربڕین و داڕشتنی ئایدۆلۆژیا و بیرۆكه‌ی ده‌سته‌جه‌معیدا هه‌بوو9. به‌كارهێنانی پۆسته‌ر و دیواربه‌نده سیاسییه‌كان، ئامرازه‌كانی میدیا و په‌یوه‌ندییكردن له كاتی قۆناغی یه‌كه‌می شۆڕشه‌كه‌دا به‌رده‌ست بوون، به‌ڕێكه‌وت نه‌بوو، به‌ڵكو به‌كارهێنانێك بوو كه له‌گه‌ڵ واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌گونجا، چونكه نه‌خوێنده‌واری و هه‌ژاری باڵی به‌سه‌ردا كێشابوو. ئه‌و شێوازی پڕوپاگه‌نده‌یه ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له گه‌یاندنی هه‌ستی شۆڕشگێڕانه به كۆمه‌ڵگەی ئێرانی و له‌وێشه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی، چونكه كۆمه‌ڵگەكه له‌سایه‌ی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی به‌دیلی زانیاری و پرۆسه‌ی له قاڵبدان و یه‌ك ڕه‌نگ كردن‌دا، له چوارچێوه‌ی “یه‌ك میدیا و تاكه ڕاستی”دا، نه‌خوێنده‌واری و كه‌می هۆشیاری سیاسی باڵی به‌سه‌ردا كێشابوو.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخانه‌دا، ئه‌ركی ده‌زگای پڕوپاگه‌نده، یه‌كخستنی هه‌ستی شۆڕشگێڕانه و گه‌یاندنی بوو به جه‌ماوه‌ر به وردبینییه‌كی زۆره‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌ر بكات، هه‌روه‌ها بۆ به شیعه‌كردنی ڕۆحی شۆڕش بوو له‌نێو خه‌ڵكیدا، به‌بێ گوێدانه پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌عریفیان. بۆیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا پۆسته‌ری سیاسی له یه‌كخستنی هه‌سته‌كان و گه‌یاندنی به خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌واران، به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ئامرازێكی كاریگه‌ر بوو. شۆڕش بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بیرۆكه نوێیه‌كانی هه‌ر له ویلایه‌تی فه‌قیهه‌وه تا هه‌نارده‌كردنی شۆڕش، له به‌كارهێنانی هه‌موو ئامرازه‌كانی به‌رده‌ستی، وه‌كو: بڵاوكراوه، پۆسته‌ر، گۆڤاری ڕۆشنبیری و هه‌موو میدیاكان، درێغی نه‌كرد.
دوای سه‌ركه‌وتنی پڕوپاگه‌نده‌ی ئێرانی له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له كۆنترۆڵكردنی ده‌سه‌ڵاتدا، پاشان ئێران هه‌وڵی هه‌نارده‌كردنی شۆڕشی دا بۆ ته‌واوی وڵاتانی ئیسلامیی، به پاساوی ئه‌وه‌ی هه‌روه‌كو خومه‌ینی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد، دامه‌رزاندنی حكومه‌تی ئیسلامیی له ئێران ته‌نها هه‌نگاوی یه‌كه‌مه به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامیی جیهانی10. ئه‌م دیده فراوانخوازییه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ململانێ و ڕكابه‌ری و دووبه‌ره‌كی گه‌وره له‌نێوان وڵاتانی جیهانی ئیسلامی‌دان، كه جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو (شه‌ڕی ئێران و عێراق) یه‌كێك له ئه‌نجامه‌كانی بوو11. ئه‌م دیده فراوانخوازییه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانییه سنووربهزێنهكاندا له‌ناوه‌ندی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌ركه‌وت، كه ئێران وه‌كو ئامرازێك بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی فراوانخوازی خۆی و درێژكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئایدۆلۆژی خۆی له ناوچه‌كه‌دا به‌كاریده‌هێنا. ئه‌م كه‌ناڵانه بۆ بردنه‌وه‌ی گره‌وی كاریگه‌ری و دروستكردنی هۆشیاری ئایینی و سیاسی به‌كۆمه‌ڵ، شاهێدی كێبڕكێیه‌كی توندی نێوان وڵاتانی جۆربه‌جۆر و بلۆكی ناوچه‌یی و ڕێكخراوه‌كانن، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌م كه‌ناڵانه ببنه گۆڕه‌پانێكی نوێ بۆ شه‌ڕه نه‌رمه‌كان، كه ئامانجه‌كانیان به‌پێی چوارچێوه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌گۆڕێت.
كۆماری ئیسلامیی هه‌وڵی سنوورداركردنی كاریگه‌ری به‌رهه‌می میدیایی ده‌ره‌كی داوه، بۆیه ته‌له‌فزیۆنی حكومه‌ت له كۆتایی حه‌فتاكان و هه‌شتاكاندا ده‌ستیكرد به په‌خشكردنی پرۆگرامی ئیسلامیی كه ئامانجی سه‌ره‌كی به‌هێزكردنی شه‌رعیه‌تی ئایینی سه‌ركردایه‌تی ئێران بوو، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بینه‌رانی ناڕازی ناوخۆ به‌هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌وه ناویان نابوو “مهلافزیۆن”. كاتێك له ساڵی (1993) خزمه‌تگوزاری مانگی ده‌ستكرد هاته ئاراوه، له‌سه‌ره‌تادا پرۆگرامه بیانییه‌كان له‌لای بینه‌رانی ئێرانی زۆر جێی بایه‌خ بوون. له وه‌ڵامی ئه‌وه‌داو بۆ پاراستنیان له “گه‌نده‌ڵی ڕه‌وشتی” چاوه‌ڕوانكراوی په‌خشی كه‌ناڵه بیانییه‌كان، حكومه‌تی ئێرانی له ساڵی (1995)دا سه‌ته‌لایتی قه‌ده‌غه‌كرد (ئه‌م یاسایە تائێستاش كاری پێده‌كرێت)، به‌ڵام ئێرانییه‌كان بۆ خۆدزینه‌وه له‌و قه‌ده‌غه‌كردنه، به‌خێرایی ستراتیژی نوێیان داهێنا 12.
له سایه‌ی ئه‌و كێبڕكێیه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كارده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی میدیا و كردنی به پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌ناو بنكه‌و ده‌زگای پڕوپاگه‌نده‌ی ئێرانی‌دا، به‌تایبه‌تی كه مردنی “خومه‌ینی” زۆر له ئاڕاسته‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی “رۆحی شۆڕش”ه‌كه‌ی نه‌گۆڕی، به‌ڵكو عه‌لی خامنه‌یی جێگره‌وه‌ی درێژه‌ی دا به ڕێگای سه‌پاندنی كۆنترۆڵ و به‌هێزكردنی شه‌رعیه‌ت و درێژكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران، به ئامانجی هه‌نارده‌كردنی شۆڕش، تاران له دامه‌زراندنی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی جۆراوجۆر و فراوانكردنی تۆڕی پڕوپاگه‌نده‌ی خۆی درێغی نه‌كرد.
دووه‌م: هه‌ژموون و قۆرخكردنی گوتاری میدیایی و ڕۆژنامه‌وانی
دامه‌زراوه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن ڕاسته‌وخۆ به ڕێبه‌ری باڵاوه په‌یوه‌ستن. ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌ره‌تای ترسی ڕژێمی شۆڕشگێڕ بوو له به‌كارهێنانی میدیا له‌لایه‌ن هێزه دژه شۆڕشه‌كانه‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وامبوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌نێوان دامه‌زراوه‌ی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی و باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵات‌دا، وایكرد كه دواتر ئه‌م دامه‌زراوه‌یه و ده‌زگاكانی ببنه گوزارشتكهری سه‌ره‌كی ئاڕاسته سیاسییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران، هه‌روه‌ك گرنگی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ی له بنیاتنانی بیروڕای گشتی، ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ئاشكرا كرد، به تایبه‌تی كه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له پێكهاته و ئاڕاستهكانیدا فراوانبوونی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه، هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به‌م دامه‌زراوه‌یه‌ن، له داڕشتنی گوتاری ئێران له‌به‌رامبه‌ر پرسه ستراتیژییه‌كاندا گرنگییه‌كی زۆریان هه‌یه 13.
سه‌پاندنی كۆنتڕۆڵ به‌سه‌ر تۆڕی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆندا، قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی سه‌ته‌لایت، هه‌روه‌ها توندكردنه‌وه‌ی چاودێری له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت، ته‌نیا وه‌ڵامێكی ڕوونه بۆ ئه‌وه‌ی كه پراكتیزه‌كردنی كاری ڕۆژنامه‌وانی له كۆماری ئێران‌دا چۆنه، وه‌كو له مادده‌ی (44)ی ده‌ستوردا هاتووه ده‌وڵه‌ت قۆرخكاری په‌خشی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه. هه‌ر له هه‌مان ئاڕاسته‌دا، له مادده‌ی (175) ده‌ستوردا هاتووه كه دامه‌زراندن و لابردنی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن (IRIB) له ده‌سه‌ڵاتی ڕێبه‌ری باڵادایه. میدیا له سایه‌ی ئه‌م دۆخه سیاسییه كۆت و به‌ند كراوه‌دا، وایكردووه ته‌نها ببێته ئامرازێكی سیاسی سه‌ره‌كی بۆ سه‌پاندنی كۆنترۆڵ و به‌دیهێنانی خواسته‌كانی ڕێبه‌ری باڵا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی میدیا بۆ نه‌هێشتنی ئۆپۆزسیۆن به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه، یان بۆ شێواندنی ناوبانگیان و ناوبانگی هه‌ندێك له گه‌وره به‌رپرسان به‌كارده‌هێنرێت، به نموونه له ساڵی (2009) له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا، خامنه‌یی داوایه‌كی سه‌رۆكی پێشووتر عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسنجانی ڕه‌تكرده‌وه كه ده‌یویست له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه وه‌ڵامی تۆمه‌تباركردنی خۆی و خێزانه‌كه‌ی به گه‌نده‌ڵی بداته‌وه، كه له‌كاتی دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌لایه‌ن كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌وكاته مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه ورووژێنرابوو (دواتر بووه سه‌رۆك كۆمار). مانگێك دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه، په‌خشكردنی وتاری هه‌ینی ڕه‌فسنجانی له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه قه‌ده‌غه‌كرا، كه تیایدا ڕه‌خنه‌ی له سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان گرتبوو، داوای به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی سیاسی كردبوو له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ئه‌وه‌ی به قه‌یران ناوزه‌دی كردبوو14.
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ڕێبه‌ری باڵا به‌سه‌ر حكومه‌ت و له‌وێوه به‌سه‌ر میدیادا، دوای خۆماڵیكردن و كۆنترۆڵكردنی سه‌رچاوه‌كانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، وایكردووه میدیا له‌ژێر كاریگه‌ریی ژێرده‌سته‌یی و ملكهچبووندا بژی، به‌و هۆیه‌وه میدیا گۆڕاوه بۆ ئامرازێك بۆ پاساو هێنانه‌وه بۆ سه‌ركوتكردن و توندوتیژی دژی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌و دۆخه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر ژینگه‌ی میدیایی و ئازادییه‌كانی ڕاده‌ربڕین و بیر‌و بۆچوون هه‌بووه. له ئه‌نجامدا سه‌دان ڕۆژنامه و گۆڤار قه‌ده‌غه كران، كه هێڵی نووسینیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڕاسته سیاسی و مهزههبییانهدا نه‌ده‌گونجا كه كۆماری نوێی ئێران گرتبوویه‌به‌ر، پاساوه‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ ئامانج و ڕۆحی شۆڕشدا ناگونجێن.
ئه‌م شێوازه سه‌روه‌رییه كه میدیاكان و ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی پێ ڕووپۆش كراوه، ئه‌وپه‌ڕی گرنگی ئه‌م دامه‌زراوانه له سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كانی ئێران‌دا ده‌رده‌خات. ڕه‌نگه گرێدانی ئه‌م ناوه‌ندانه به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی ڕێبه‌ری باڵاوه، ئاماژه‌بێت به‌وه‌ی كه میدیاكان گرنگییان له ته‌واوی دامه‌زراوه سیادییه‌كانی دیكه كه‌متر نییه، وه‌كو دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و ئایینی له كۆماری ئێران‌دا.
تائێستاش كۆت و به‌نده‌كان له‌سه‌ر میدیاكان به‌رده‌وامن، ژماره‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌نووسان دووچاری چه‌وساندنه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی ههڕهمهكیانهو سزای قورس ده‌بنه‌وه. ئێران له ڕیزبه‌ندی خراپترین دهوڵهتهكاندایه بۆ كاری ڕۆژنامه‌وانی. به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ڕاپۆرتی پێوه‌ره‌كانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری جیهانی كه ڕێكخراوی “په‌یامنێرانی بێ سنوور” بڵاوی ده‌كاته‌وه، ئێران له‌كۆی (180) ده‌وڵه‌ت پله‌ی سێیه‌می پێش كۆتایی وه‌رگرتووه، ته‌نها پێشی هه‌ریه‌كه له كۆریای باكورو ئه‌ریتریا كه‌وتووه، ئه‌م ڕیزبه‌ندییه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دۆخی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌وانییه له تاران، له‌ئێستادا ژماره‌ی ڕۆژنامه‌نووسه ده‌ستگیركراوه‌كان له زیندانه‌كانی ئێران‌دا گه‌یشتۆته (512) ڕۆژنامه‌نووس له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه15.
به‌رده‌وامبوونی هه‌راسانكردنی ڕۆژنامه‌نووسان و تۆقاندن و ده‌ستگیركردنی ههڕهمهكیانهیان، قۆرخكردنی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌وه (IRIB)، هه‌موو ئه‌مانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی وێنه‌ی ئایدۆلۆژی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته، كه به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی پرۆسه‌كانی په‌یوه‌ندیكردندا، له‌وانه‌ش كۆنترۆڵكردنی سه‌رچاوه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری.
وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌و بارودۆخە سیاسیه به‌رته‌سكه، هه‌روه‌ها سه‌ختی ده‌ستڕاگه‌یشتن به زانیاری و بڵاوكردنه‌وه‌ی له غیابی گره‌نتی مه‌یدانیدا بۆ پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان له هه‌راسانكردن و هه‌ڕه‌شه‌كان، تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئێرانی له هه‌موو جیهان دابڕاندووه، هه‌روه‌ها به‌شداری كردووه له فراوانكردنی ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌نێوان واقیعی ئازادییه‌كانی تاران و باقی جیهاندا هه‌یه.
له ساڵی (1979) تا ئه‌مڕۆ، نزیكه‌ی هه‌زار ڕۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر ده‌ستی حكومه‌تی ئێرانی دووچاری ده‌ستگیركردن، ده‌ستبه‌سه‌ركردن، یان له‌سێداره‌دان هاتوون. هه‌ڵمه‌تی توندی دژ به ئازادی میدیایی ته‌نها ڕۆژنامه‌وانی ناوخۆی نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵكو سه‌ركوتكردن ئه‌و په‌یامنێره ئێرانیانهشی گرتۆته‌وه كه بۆ میدیا بیانیه‌كان كارده‌كه‌ن، ئه‌وانیش له فشار‌و ته‌نگ پێهه‌ڵچنین ده‌ربازیان نه‌بووه16. هه‌موو ئه‌وانه‌ش به پاساوی پێشێلكردنی بنه‌ماكانی كۆماره، له مادده‌ی (24)ی ده‌ستوری ئێران‌دا ده‌قنووس كراوه: “ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و بڵاوكراوه‌كان مسۆگهرو دانپێدانراوه، به‌مه‌رجێك پێشێلی ڕێسا ئیسلامییه‌كان و نه‌زمی گشتی نه‌كات”. هه‌روه‌ك له دیباجه‌ی ده‌ستوریشدا جه‌ختی لێكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌ركی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی گشتی و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی كورتكردۆته‌وه له: “بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری ئیسلامیی، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ڕێبازی ته‌واوه‌تی شۆڕشی ئیسلامی”.
ئه‌م سنوورداركردن و كۆنترۆڵكردنهی ده‌زگای ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاگه‌یاندن له یاسای ڕۆژنامه‌وانی ئێران‌دا به ڕوونتر ده‌قنووس كراوه، كه له به‌رامبه‌ردا قه‌یرانێكی ڕاسته‌قینه‌ی لێكدانه‌وه دروست ده‌كات، ڕێگه به ده‌زگای چاودێری ڕۆژنامه‌وانی ده‌دات هه‌ڵوێست و بڕیاره‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به ده‌زگا ڕۆژنامه‌وانیه‌كان به‌شێوه‌ی میزاجی سیاسی بدات.
یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی ئه‌و قه‌یرانه، ده‌ركردنی بڕیاری داخستنی ڕۆژنامه‌یه‌كی ناوچه‌یی بوو به‌ناوی “كلید”، به پاساوی به‌دڕه‌فتاری به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی باڵای ده‌وڵه‌ت، كه گرێدانی هێڵی هه‌ژاری بوو به ڕابه‌ری باڵاوه، ڕۆژنامه‌كه وێنه‌یه‌كی كاریكاتێری له‌باره‌ی هێڵی هه‌ژاری بڵاوكردبوویه‌وه، له ته‌نیشتی ده‌ست و قه‌ڵه‌مێك هه‌بوو كه ئاماژه به‌وه ده‌كات نامه‌نووسی خامنه‌ییه17. ئه‌م بڕیاره‌ش ڕه‌وایه‌تی له ده‌قی مادده‌ی (27) له یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری وه‌رگرتبوو، كه تێیدا هاتووه: له ئه‌گه‌ری سوكایه‌تیكردن به ڕابه‌ری باڵا، مۆڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری گشتی و سه‌رنووسه‌ریش ده‌خرێنه به‌رده‌م لێپێچینه‌وه‌ی دادوه‌رییه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی سروشت و شێوه‌ی ئه‌م سووكایه‌تییه ئاشكرابكرێت، ئایا به‌نموونه ده‌كرێت ڕه‌خنه‌یه‌كی به‌م جۆره به سووكایه‌تی هه‌ژمار بكرێت؟ كه‌ی ڕه‌خنه ده‌بێته ڕه‌خنه و كه‌ی ده‌بێته سوكایه‌تی؟
له‌كاتێكدا ڕژێم كاری ڕۆژنامه‌وانی له ناوخۆدا قۆرخكردوه، به ڕابه‌رایه‌تی چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووسان و نه‌یارانی ڕژێمی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، فه‌زای نوێی میدیایی له ئێران سه‌ریهه‌ڵداوه. ئه‌م كه‌ناڵه میدیایانه ئاڵەنگاری گه‌وره‌یان بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی فه‌رمی ئێران دروستكردووه، به‌تایبه‌تی له سایه‌ی به‌رده‌وامبوونی دۆخی شڵه‌ژاو و گرژی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. له‌به‌رئه‌وه ڕژێم هیچ هه‌وڵێك به‌زایه نادات بۆ شێواندن یان به شه‌یتانكردن و تۆمه‌تباركردنیان به به‌كرێگیراوی ده‌ره‌كی.
له سایه‌ی دابه‌زینی ئاستی متمانه‌كردن به میدیای گشتی ناوخۆیی، خواستی ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر كه‌ناڵه بیانییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی نه‌یاری گوتاری فه‌رمی زیادیكردوه. پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێت كه په‌سه‌ندكردنی گوتاری میدیای ده‌ره‌كی ئێرانی به‌سه‌ر گوتاری ناوخۆییدا، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئه‌و ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێره نێوده‌وڵه‌تیانه ئه‌زموونیان كردووه، له‌وانه ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی مافی مرۆڤ كه ناچاربوون وڵاته‌كه‌یان بهجێبهێڵن.
به‌گوێره‌ی ڕاپرسی ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ كه باره‌گاكه‌ی له هۆڵه‌ندایه، ئه‌ویش “ئاژانسی گامان”ی پسپۆڕه له شیكردنه‌وه‌و پێوانه‌كردنی هه‌ڵوێسته‌كان له ئێران، له ماوه‌ی نێوان (17 – 26/ شوبات/2021) له‌گه‌ڵ نموونه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تی كه ژماره‌یان له (27) هه‌زار كه‌س زیاتر بووه، له‌باره‌ی ئاڕاسته‌كانی ڕای گشتی له ئێران‌دا، له‌نێویاندا سه‌رچاوه‌كانی وه‌رگرتنی هه‌واڵ، ده‌ركه‌وتووه هه‌ریه‌كه له كه‌ناڵه‌كانی “ئێران ئینته‌رناشناڵ، من و تۆ، بی بی سی فارسی، ده‌نگی ئه‌مریكا”، له جه‌ماوه‌ریترین و كاریگه‌رترین سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵن له ئێران‌دا، زیاتر له نیوه‌ی به‌شداربووانی ڕاپرسیه‌كه متمانه‌ی خۆیان به كه‌ناڵی “ئێران ئینته‌رناشناڵ و من و تۆ” پیشانداوه، له‌كاتێكدا كه‌ناڵی “بی بی سی فارسی” متمانه‌ی (27%) به‌شداربووانی به‌ده‌ستهێناوه، ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی حكومه‌تی ئێرانیش ڕێژه‌ی (14%) ده‌نگی به‌شداربووانی ڕاپرسیه‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه. هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا (47%) به‌شداربووان ڕایانگه‌یاندووه هه‌رگیز متمانه به ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی حكومه‌تی ئێران ناكه‌ن. به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان (33%) به‌شداربووان ده‌ڵێن به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه ته‌ماشای كه‌ناڵی “ئێران ئینته‌رناشناڵ” ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌م كه‌ناڵه هه‌واڵییه بیانییه كه به زمانی فارسی به‌رنامه‌كانی په‌خش ده‌كات پڕ جه‌ماوه‌رترین كه‌ناڵ بێت له ئێران‌دا18.
هه‌ندێك له ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه ناوخۆییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زوو بۆ میدیای گشتی ئێرانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبوونی فشاره سیاسیه‌كان له‌سه‌ر میدیا سه‌ربه‌خۆكان، هه‌ر ئه‌وه‌ش زۆرێكیانی ناچاركردووه وڵات بهجێبهێڵن. له‌وباره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی “شه‌رق19“ی ئێرانی هاتنی كه‌ناڵی “ئێران ئینته‌رناشناڵ” له‌سه‌رووی لیستی كاریگه‌رترین كه‌ناڵه‌كان له ڕای گشتی ئێرانی‌دا، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكاره به‌توانایانه‌ی كه له‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا دامه‌زراون و ڕۆڵ ده‌گێڕن، دوای ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشت، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه دژواره‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی پیشه‌ییانه‌ی خۆیان هانیان نادات.
سه‌ره‌ڕای به‌جێهێشتنی وڵات، به‌ڵام هه‌ڵمه‌ته‌كانی په‌لاماردان و ته‌خوینكردن و تۆقاندن ڕانه‌وه‌ستاوه، له ساڵی (2017) ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانكارییان له‌گه‌ڵ (150) كارمه‌ند له “بی بی سی” ده‌ستپێكرد، به تۆمه‌تی “پلانگێڕی دژی ئاسایشی نیشتیمانی”، هه‌موو سامانه‌كانیان له‌ناوخۆی وڵات‌دا بلۆك كرا20، میدیاكانی سه‌ر به حكومه‌تی ئێران وێنه‌ی چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێكی ئێرانیان بڵاوكرده‌وه كه له له‌نده‌ن ده‌ژیان و ته‌نها به “باندێكی مافیا21” وه‌سفیان كردن. به‌هه‌رحاڵ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی تارانیش له ڕاوه‌دوونانی ڕژێم ڕزگاریان نه‌بووه. له ڕاپۆرتێكدا كه ڕۆژنامه‌ی “تایمز”ی به‌ریتانی له كانوونی یه‌كه‌می (2019) بڵاویكرده‌وه، ده‌ڵێت: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌ڵمه‌تێكی تۆقاندنیان له‌دژی ڕۆژنامه‌نووسان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌ناڵی “ئێران ئینته‌رناشناڵ” ده‌ستپێكردوه كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نه، لێپێچینه‌وه له كه‌سوكاره‌كانیان كراوه و ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵیاندا گیراوه، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ڕفاندنیان له شه‌قامه‌كانی به‌ریتانیا لێكراوه، ئه‌گه‌ر بێت‌و واز له كاره‌كانیان له‌و كه‌ناڵه نه‌هێنن. چونكه كه‌ناڵه‌كه چه‌ند دیمه‌نێكی خۆپیشاندانه به‌رفراوانه‌كانی شه‌قامه‌كانی ئێرانی په‌خشكرد، كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینه‌وه ئه‌نجامدرابوون22.
ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس له كه‌ناڵی “بی بی سی” دووچاری هه‌مان مامه‌ڵه هاتن، ئه‌م كه‌ناڵه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و په‌لاماردانه به‌كۆمه‌ڵه بێ وێنه‌یه‌ی كرد، به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كان گه‌یشته ڕاده‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كانیان، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنی كڕین یان فرۆشتنی موڵك و ماڵه‌كانیان. به‌گوێره‌ی ڕاپرسیه‌كی ناوخۆیی ڕادیۆی “بی بی سی” به‌ریتانی (45) فه‌رمانبه‌ر له “بی بی سی فارسی” ڕایانگه‌یاندوه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران لێپێچنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ باوكیاندا كردووه، چل فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ش ڕایانگه‌یاندوه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ خوشك و براكانیاندا كراوه23. گومانی تێدا نییه ئه‌م جۆره كارانه‌ی ئێران بۆ كۆنترۆڵكردنی سه‌رچاوه‌كانی زانیاری، وایكردووه كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له ئێران له مه‌حاڵ نزیك ببێته‌وه.
به‌درێژایی چل ساڵ، میدیاكانی ئێران ته‌نها بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه دڵخوازه‌كانی ڕژێمی ئێران نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ تۆقاندنی ڕۆژنامه‌نووسان و نه‌یاران و بێده‌نگكردنیان له ناوخۆی تاران یان ده‌ره‌وه به‌كارهێنراوه. ده‌سته‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئێران له‌ڕێگه‌ی چاوپێكه‌وتن و به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی و ته‌له‌فزیۆنی تایبه‌تمه‌ند به ناوزڕاندن و چه‌واشه‌كاری، هه‌موو جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌روونی و ناوزڕاندن و دانپێدانانی به‌زۆر و پێشێلكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نه‌یاران و خێزانه‌كانیانی پراكتیزه كردووه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ (FIDH) كه له ساڵی (2020) به‌ناونیشانی “میدیای ئێرانی وه‌ك ئامرازێك بۆ سه‌ركوتكردنی به‌كۆمه‌ڵ” بڵاوكراوه‌ته‌وه، دیمه‌ن و شێوازه‌كانی به‌كارهێنانی میدیای بۆ سه‌ركوتكردنی نه‌یاران تۆماركردووه، ڕاپۆرته‌كه خوێندنه‌وه‌یه‌كی شیكاری چڕوپڕی بۆ (151) به‌رنامه له‌خۆگرتووه، كه له‌ماوه‌ی ده‌یه‌ی ڕابردوودا له ده‌سته‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن بڵاوكراونه‌ته‌وه، له‌نێویاندا دانپێدانانی (355) كه‌سایه‌تی-قوربانی، جگه له ناواخنی ناوزڕاندن له‌دژی (505) كه‌س. به‌گوێره‌ی لێدوانی قوربانیان ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره میدیاییه سه‌ركوتكارانه جۆرێكه له ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌روونی و كاریگه‌ری درێژخایه‌نی هه‌بووه، جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه كاریگه‌ری ئه‌و به‌رنامانه له ژیانی خێزانی و ناوبانگیاندا به ئاسانی تێناپه‌ڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری بینه‌ران ناتوانن ده‌ستیان به سه‌رچاوه‌ی زانیاری سه‌ربه‌خۆ بگات، بۆیه وا بڕوا ده‌كه‌ن ئه‌و تۆمه‌تی ناوزڕاندنانه ڕاستن كه له‌و جۆره به‌رنامانه‌دا په‌خشده‌كرێن.
هیچ گومانی تێدانییه كه ژینگه‌ی میدیای ئێران سنوورداره، ته‌نانه‌ت سه‌ركوتكه‌ر و ڕێگریشه له پراكتیزه‌كردنی كاری میدیایی و ڕۆژنامه‌وانی. به‌گوێره‌ی وه‌سفی ڕێكخراوی “په‌یامنێرانی بێ سنوور”، تائێستا ئێران یه‌كێكه له پێنج گه‌وره‌ترین زیندانه‌كانی جیهان بۆ چالاكوان و كارمه‌ندان له بواری میدیادا. سه‌رباری ئه‌م دۆخه قه‌یراناوییه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشتر باسكران، هێشتا كاربه‌ده‌ستانی ئێران میدیا وه‌ك ئامرازێك بۆ دزه‌كردنه ناو ناوچه‌كه و پشتیوانیكردن له تێزه تائیفی و سیاسیه‌كانیان ده‌بینن.
له‌پێناوی ئه‌وه‌دا، ئێران پاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له بواری پیشه‌سازی میدیادا وه‌به‌رده‌هێنێت، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردنی میدیایه‌كی دیبلۆماسی ڕكابه‌ر خستۆته‌گه‌ڕ (وه‌كو هه‌ندێك له ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن)، به‌ناوی ڕژێمی ئێرانیه‌وه ده‌دوێت و بارودۆخی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ ده‌سازێنێت، جا له‌ڕێگه‌ی بریكاره‌كانیه‌وه بێت یان له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانبه‌ره فه‌رمییه‌كانی ڕژێمه‌وه بێت، به‌ڵام ئامانجی كۆتایی له هه‌موو ئه‌مانه‌دا دروستكردنی بۆچونێكی گشتی ناوخۆییه كه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕه‌كانی ڕژێمه‌كه‌دا بگونجێت، له‌وانه‌ش ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و ده‌روازه ده‌ره‌كیانه‌ی كه گوزارشت له دیدگای تاران له‌باره‌ی جیهانه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی به “به‌ها-هه‌نارده‌كردنی شۆڕش” ده‌ناسرێت، له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رفراوانی ناوچه‌یی بۆ خزمه‌تكردن به په‌ره‌سه‌ندنی ئاماده‌گیی ئێران له ناوچه‌كه‌دا وه‌كو زلهێزێكی ناوچه‌یی، جگه له ده‌سته‌به‌ركردنی فراوانبوونی بازنه‌ی هه‌ژموونی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره ناوچه‌ییه نهریتییهكاندا.
سێیه‌م: میدیای ئێران و مه‌یلی كۆنترۆڵكردن.. گره‌وی گواستنه‌وه له كاریگه‌رییه‌وه بۆ دروستكردنی هه‌ژموون
ڕه‌نگه چاودێرانی دۆخی ئێران جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌و ڕۆڵه پێشه‌نگانه‌ی كه میدیا له ژیانی سیاسی ئێران‌دا ده‌یگێڕێت. هه‌روه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی به‌شێكی دانه‌بڕاوه له مێژووی كۆماری ئێران. پڕوپاگه‌نده له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی زه‌به‌لاحدا ئاماده‌ده‌كرێت كه خۆی له “ده‌سته‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن”دا ده‌بینێته‌وه، كه گوزارشت له هێڵی نووسینی ئایدۆلۆژیای شۆڕشگێڕانه‌ی ئێران ده‌كات كه له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی بهرخۆدانو پێشخستنی له ئاست و بواره جیاوازه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌نده. ئه‌م ڕێبازه خۆی له چوارچێوه‌یه‌كی یه‌كگرتوودا له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه گه‌وره‌كاندا ده‌خاته‌ڕوو، هه‌ر له دامه‌زراوه‌ی ڕێبه‌ری باڵا‌و “پاسداران”ه‌وه تا ده‌گات به ده‌سته ئابووری و دیبلۆماسییه فه‌رمییه‌كان و بریكاره‌كانی ئێران له‌هه‌موو چین و توێژه‌كاندا، له ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه و ڕێكخراو و میلیشیا هاوتهریبهكاندا. له‌وانه‌یه یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی ئه‌مه‌ش، بانگه‌وازێكی ئه‌م دوایه‌ی خامنه‌یی بێت بۆ “جیهادی میدیایی” بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركاری میدیایی، هه‌روه‌كو ناوی لێنابوو25.
ئێران له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانیدا بۆ په‌لهاویشتن و فراوانخوازی له ناوچه‌كه‌دا گره‌و له‌سه‌ر میدیاكان ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی سیماكان و شێوه‌كانی ئاماده‌بوونی له فه‌زای گشتیدا، جا ناوخۆیی بن یان ده‌ره‌كی. تێبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت وه‌به‌رهێنانی تاران له پیشه‌سازی میدیاییدا بایه‌خی كه‌متر نەبێت له ته‌واوی پیشه‌سازییه ستراتیژییه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو سه‌ربازی و ئه‌منی، بۆیه له سه‌پاندنی باسكی میدیایی خۆی له ناوچه‌كه‌دا هیچ درێغییه‌ك ناكات، ئه‌مه‌ش به ئه‌نجامی ژماره‌یه‌ك ڕاپۆرتی چڕ‌وپڕ له‌باره‌ی دیمه‌نی میدیای ئێرانییه‌وه پشتڕاست ده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی پەرله‌مانی ئێران، داهاتی ده‌سته‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن ده‌گاته نزیكه‌ی (140) تریلیۆن ڕیاڵ كه ده‌كاته (560) ملیۆن دۆلار، ئه‌مه به‌بێ گوێدانه پشكه‌كه‌ی له بودجه‌ی حكومه‌تدا، كه یه‌كسانه به‌كۆی باجی مووچه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت و ده‌گاته (50) تریلیۆن ڕیاڵ كه ده‌كاته (200) ملیۆن دۆلار له بودجه‌ی حكومه‌ت26، جگه له‌وه‌ی حكومه‌تی تاران له بودجه‌ی ساڵی (2021)دا بڕی (71.4) ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی بۆ به‌رنامه‌كانی فه‌زای ئه‌لیكترۆنی ته‌رخانكردووه كه ده‌سته‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن به پشكی (63) ملیۆن دۆلار سوودی لێ ده‌بینێت، له‌كاتێكدا به‌شی سایبه‌ر له “رێكخراوی پڕوپاگه‌نده‌ی ئیسلامییIDO” بڕی ئه‌و (8.4) ملیۆن دۆلاره‌ی ماوه‌ته‌وه وه‌رده‌گرێت.
ڕاپۆرتێكی “ڕوانگه‌ی دیمه‌نی میدیایی”ی سه‌ر به “سه‌نته‌ری ڕۆژنامه‌وانی ئه‌وروپی (EJC)”، مۆنۆگرافیایهكی گشتی دیمه‌نی میدیای ئێرانی ده‌خاته‌ڕوو، ده‌سته‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن به گرنگترین دامه‌زراوه‌ی میدیایی له ناوچه‌ی ئاسیا‌و زه‌ریای ئارام‌و ته‌نانه‌ت له جیهانیشدا داده‌نێت، به‌هۆی بوونی توانایه‌كی وه‌به‌رهێنانی مرۆیی گه‌وره، چونكه زیاتر له چل هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌خۆده‌گرێت، له زیاتر له بیست ده‌وڵه‌تدا لقی هه‌یه، خزمه‌تگوزارییه‌كانی به چه‌ندین زمان پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ك حه‌ڤده كه‌ناڵی نیشتیمانی، سی كه‌ناڵی هه‌رێمی، نۆ كه‌ناڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌بات. له گرنگترینی ئه‌و كهناڵانهش: كه‌ناڵی (العالم) به زمانی عه‌ره‌بی، كه ساڵی (2003) ده‌ستی به په‌خش كرد، به شێوازێكی هاوشێوه‌ی كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه هه‌واڵییه گه‌وره‌كانی دیكه‌ی وه‌كو (الجزیره) و (العربیه). هه‌روه‌ها كه‌ناڵی “پرێس تیڤی” كه ساڵی (2007) به زمانی ئینگلیزی ده‌ستی به په‌خش كرد، كه‌ناڵی “سه‌حه‌ر” به چه‌ندین زمان، ساڵی (1990) ده‌ستی به په‌خش كرد و به‌رنامه‌كانی به زمانه‌كانی: كوردی، ئۆردی، ئازه‌ری، بۆسنی، فه‌ره‌نسی په‌خش ده‌كات28، زمانه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك زمانه ئه‌فریقییه‌كان له نموونه‌ی هاوساو سواحیلی29، جگە لە تۆڕی میدیایی “ئیسپان تیڤی” به زمانی ئیسپانی، كه به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ك كه په‌یمانگەی پۆڵه‌ندی بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامیداوه، به یه‌كێك له جه‌ماوه‌ریترین تۆڕه‌كان له ئه‌مریكای لاتین داده‌نرێت30.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی ئێران له چالاكترین ئاژانسهكانن له جیهاندا، له‌پێشی هه‌موویانه‌وه “ئاژانسی هه‌واڵی كۆماری ئیسلامیی” كه به ناوه كورتكراوه‌كه‌ی “ئێرنا: IRNA” ده‌ناسرێت، وه‌ك تاكه ئاژانسی فه‌رمی له كۆماردا خزمه‌ت ده‌كات، سه‌رباری “ئاژانسی هه‌واڵی فارس” كه خۆی به ئاژانسێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌ناسێنێت (لقێكی نیمچه فه‌رمی سوپای پاسدارانه)، له ئاژانسه گرنگه‌كانه چونكه هه‌واڵه‌كانی به چه‌ندین زمان په‌خش ده‌كات. له گرنگترین ئاژانسه نافه‌رمییه‌كانیش ئاژانسی “میهره: MEHR” كه تایبه‌ته به هه‌واڵه سیاسیه ده‌ره‌كییه‌كانی ئێران، له ساڵی (2003) دامه‌زرێنراوه، ڕووماڵی ڕووداوه سیاسی و ئابووری و كلتوری و ئایینیه‌كان به چه‌ندین زمانی جۆراوجۆر ده‌كات، وه‌كو: عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، توركی، ڕووسی، فارسی، ئه‌ڵمانی، زیاتر له (300) په‌یامنێری هه‌یه، پێنج نووسینگه‌ی هه‌رێمی هه‌یه، ڕێككه‌وتننامه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ زیاتر له حه‌ڤده ئاژانسی بیانی له ئاسیا و ئه‌وروپادا هه‌یه. جگه له‌م ئاژانسه گه‌ورانه كه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له كه‌رته جۆراجۆره‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی تایبه‌تمه‌ند هه‌ن كه جه‌خت له چه‌ند دۆزێكی دیاریكراوی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌كه‌نه‌وه، گرنگترینیان ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی “قودس”ه كه ئاژانسێكی تایبه‌ته به كاروباری فه‌له‌ستین، هه‌روه‌ك ئاژانسه‌كانی “ئاژانسی هه‌واڵی خوێندكاران”، “ئاژانسی هه‌واڵی ژنان”و “ئاژانسی هه‌واڵی قورئان” هه‌ن31.
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م دیمه‌نه، ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌نجامێكی پوخت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه په‌لهاویشتنی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا به‌كتوپڕی نه‌هاتووه، یاخود ده‌ره‌نجامی ڕاسته‌وخۆی شكستی ڕژێمه عه‌ره‌بییه‌كان و هه‌ژموونی ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا نه‌بووه وه‌كو پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵكو به‌شێكی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و هۆكارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، جگە لە كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری یه‌كانگیر، هه‌روه‌ك بۆ هۆشیاری تاران ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌باره‌ی ئه‌و ڕۆڵه ستراتیژییه‌ی كه پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی له به‌هێزكردنی هه‌ڵوێسته‌كانی و به‌ره‌و پێشبردنیان له ئاستێكی به‌رفراواندا ده‌یگێڕێت، له‌وانه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕای گشتی و له‌وێوه فشار خستنه سه‌ر حكومه‌ته‌كان.
ماوه‌ی زیاتر له چوار ده‌یه‌یه ئێران كار بۆ گه‌شه‌پێدانی تۆڕه میدیاییه‌كانی ده‌كات، به‌ڕاده‌یه‌ك ئاستی كاریگه‌ری هه‌ژموونه‌كه‌ی سنووری ناوخۆیی و ناوچه‌یی تێپه‌ڕاندوه و گه‌یشتۆته ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، به‌جۆرێك پێشتر ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌ڕی سه‌ر به ژماره‌یه‌ك ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئێرانی داخست، هه‌ندێكیان فه‌رمی و هه‌ندێكی دیكه‌شیان هی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران بوون، چونكه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ و به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌تی چه‌واشه‌كاری ئاڕاستهكراودا تێوه‌گلابوون. بۆ نموونه كه‌ناڵی (المسیره) كه حوسییه‌كان به‌ڕێوه‌یان ده‌برد، كه‌ناڵه‌كانی (العالم، الكوثر، الفلسطین الیوم، الؤلؤه)و چه‌ندین كه‌ناڵی دیكه. ئێرانیش ئه‌وه‌ی قبووڵ نه‌كرد، چونكه به پێشێلكردنی ئازادی ڕاده‌ربڕینی داده‌نێت، هه‌روه‌ها نه‌یهێشت ئه‌م ده‌رفه‌ته به‌بێ باسكردن له “میحوه‌ری به‌رخۆدان له به‌رامبه‌ر میحوه‌ری ته‌سلیمبوون” تێپه‌ڕێت. ده‌سته‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی له ماڵپه‌ڕه‌كه‌یدا ڕوونیكردۆته‌وه “له‌كاتێكدا حكومه‌تی دیموكراسی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان جه‌خت له پشتیوانیكردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به پاڵپشتی دوو هاوپه‌یمانه مێژوییه‌كه‌ی واشنتۆن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا: ئیسرائیل و سعودییه، به‌كرداری چه‌ندین كه‌ناڵ داده‌خات”32.
له‌وانه‌یه له‌نێو ئه‌و شتانه‌ی كه سه‌رنج ڕاده‌كێشن هه‌وڵی تاران بێت بۆ به شه‌یتانكردنی هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی نادۆست له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌كو بینیمان چۆن له‌گه‌ڵ شانشینی عه‌ره‌بی سعودییه‌دا كردی، كه له‌دیدگای تیۆری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رچاوه‌كانی هاوسه‌نگی هێز له‌ناوچه‌كه‌دا له‌نێوان بلۆكی سووننی و شیعی‌دا داده‌نرێت.
ساڵانێكی زۆره كه‌ناڵه‌كانی دهنگوباسی ئێران خۆیان خزاندۆته ناو بازاڕی میدیای عه‌ره‌بیه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ڕێگه‌ی كه‌شتی سه‌ره‌كی سه‌ته‌لایت هه‌ڵگری عه‌ره‌بی “عه‌ره‌بسات”و “نایلسات” به پله‌یه‌كی كه‌متر، ئێرانیش كه‌وتۆته شه‌ڕێكی ستراتیژییه‌وه له‌سه‌ر دڵ و میشكی جیهانی عه‌ره‌بیی. بۆیه ئێران هه‌وڵی شێواندنی ناوبانگی ڕكابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی له ناوچه‌كه و كه‌ناڵه میدیاییه‌كانیان ده‌دات، له‌ڕێگه‌ی بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌و بیرۆكەیەی كه میدیا ڕكابه‌ره نزیكه‌كان له كۆشكی سپی، متمانه‌ی ئه‌و له‌ناوچه‌كه‌دا تێكده‌دات. زۆرجار میدیاكانی ئێران میدیاكانی كه‌نداو به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه لایه‌نگری زایۆنیزمن، ئه‌مه‌ش گه‌مه‌كردنی “پڕوپاگه‌نده‌ی ئێرانه” له‌سه‌ر ژێی قه‌یرانه‌كه‌و قۆستنه‌وه‌ی هه‌ستی دژه ئه‌مریكایه له سه‌رانسه‌ری جیهانی عه‌ره‌بیدا، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی هه‌ژموون و بره‌ودان به مۆدێله پڕوپاگهندهییهكهی. له‌مباره‌یه‌وه قه‌یرانی یه‌مه‌ن به نموونه‌یه‌كی ڕوون داده‌نرێت، كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و گوتاره میدیایه‌ی پێوه‌ی گرێدراوه ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكی عه‌ره‌بی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه به ئامانج ده‌گیرێت. بۆ نموونه زۆرجار ده‌بینین له میدیاكانی لایه‌نگری تاران‌دا به كه‌ناڵی بیانی ئاماژه به هێزه ئه‌مریكییه‌كان ده‌كرێت، كه‌ناڵه‌كانی كه‌نداویش به‌كرێگیراو ناوده‌به‌ن، ئه‌م وێناكردنه‌ش یارمه‌تیده‌ره له شێواندنی ناوبانگی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه و هاوپه‌یمانه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانیاندا، شه‌رعیه‌تیش ده‌به‌خشێت به هه‌ر كۆمه‌كێكی سه‌ربازی یان لۆجیستی گریمانه‌كراو كه ئێران پێشكه‌ش به حوسییه‌كانی بكات33. هه‌روه‌ها چه‌ندین مامه‌ڵه‌ی میدیایی دیكه كه ئێران به‌بێ گوێدانه ئاستی ڕاستگۆیی و بێلایه‌نی، بۆ گه‌یاندنی دیدگای خۆی به‌جیهان به‌كاریانده‌هێنێت.
ئه‌گه‌ر ئێران توانیبێتی مۆدێلی میدیای پاوانخوازی خۆی بنیات بنێت، ئه‌وا ڕه‌نگه گۆڕه‌پانی میدیای عه‌ره‌بی به ڕاده‌ی پێویست له گرنگی ده‌زگای ڕاگه‌یاندن بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌دا تێنه‌گه‌یشتبێت، به ئامانجی كارتێكردن له بیروبۆچوونیان و له‌كۆتاییدا له حكومه‌ته‌كانیان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی ده‌ره‌نجامی پرۆسه‌ی چاودێری و ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ست و له‌به‌ر چاودایه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵگه‌ش نه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی میدیایی عه‌ره‌بییه كه به‌رنامه‌كانی به زیاتر له ده زمان په‌خش بكات، هه‌روه‌كو چۆن له په‌خشی نێوده‌وڵه‌تی ئێران‌دا هه‌یه. بۆیه به‌ڕێكه‌وت نییه كه تێبینی فراوانبوونی چالاكی پڕوپاگه‌نده‌ی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی سنووره نه‌ریتییه‌كان بكرێت، كه ئه‌ورووپای ڕۆژهه‌ڵات و ئهمریكاو ئه‌فریقاو ئاسیای به ئامانج گرتووه.
له‌كاتێكدا هه‌ر یه‌كێك له كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه گه‌وره‌كان، جا له‌لایه‌ن قه‌ته‌ر، سعودییه، ئیمارات یان ده‌وڵه‌تانی دیكه‌وه كۆمه‌ك بكرێت، له دروستكردنی ڕای گشتی ناوخۆیی و جیهانیدا مۆدێلێكی میدیای دیبلۆماسی كاریگه‌ریان چێكردووه، بوونه‌ته ڕكابه‌رێكی به‌هێزی میدیای ئێرانی، به‌ڵام نه‌بوونی تۆڕێكی هه‌ماهه‌نگی ڕوون له ئاستی دیدگاكاندا، كاریگه‌ری بێ ئه‌ندازه‌ی له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی میدیایی له ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت، بوارێكی زیاتر ده‌كاته‌وه تاوه‌كو گێڕانه‌وه‌ی ئێرانی زیاتر بچێته ناوه‌وه، چونكه له‌باره‌ی ئه‌و دۆزانهی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌خرێنه‌ڕوو، هه‌ر لایه‌نێك كه‌ناڵه‌كانی خۆی وه‌ك میكانیزمێك بۆ به‌ره‌و پێشبردنی دیدگای تایبه‌تی خۆی ته‌یار ده‌كات.
پێده‌چێت ئه‌م كێبڕكێیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ژموونی تاران له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یش بێت. كه ده‌ڵێین كاریگه‌ری ڕێژه‌یی له‌بنه‌ڕه‌تدا هۆكاره‌كه‌ی بۆ دۆخی گرژی ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ نه‌یاره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی نێوان وڵاته جیاوازه‌كانی ناوچه‌كه، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی ئه‌و دامه‌زراوه میدیاییانه ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كاریگه‌رییان له فه‌زای گشتیدا ده‌بێت. له‌كاتێكدا پڕوپاگه‌نده‌ی ئێرانی به‌دیاریكراوی سه‌رقاڵی شێواندنی وێنه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌و به‌هێزكردنی هه‌ژموونی خۆیه‌تی، له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی ئایكۆنی ئایینی و سیاسی و ئابوری كاریگه‌ره‌وه، به‌ڵام میدیای عه‌ره‌بی زیاتر سه‌رقاڵی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان و ململانێ هاوبه‌شه‌كانه.
له باسكردنی ئه‌م ڕاستییانه‌دا ده‌توانین هه‌ندێك ده‌ركه‌وته‌ی ئه‌و كاریگه‌رییانه ببینین، كه پڕوپاگه‌نده‌ی ئێرانی له‌ناوچه‌كه‌دا له ئاست جیاجیاكاندا دروستیكردووه. سه‌رباری ئه‌و زنجیره قه‌یرانه ناوخۆییانه‌ی كه تاران تیایدا ده‌ژی، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوونی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی هێزه كاریگه‌ره‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ سنوورداركردنی ڕۆڵی گهشهكردوانهی ئێران له ناوچه‌كه‌دا، توانیویه‌تی پێگه‌ی خۆی وه‌ك زلهێزێكی ناوچه‌یی بچه‌سپێنێت، به‌تایبه‌تی دوای ڕووداوه‌كانی “به‌هاری عه‌ره‌بی” له ساڵی (2011)دا. ئێران له سیاسه‌تی په‌لهاویشتن له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌ركه‌وتوو بووه‌و هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه، به‌ڕاده‌یه‌ك چوار پایته‌ختی عه‌ره‌بی كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی تارانه‌وه، كه بریتین له: دیمه‌شق، به‌غدا، به‌یروت، سه‌نعا، جگە لە هه‌ژموونی پاوانخوازانه‌ی له هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تانی كیشوه‌ری ئه‌فریقادا.
بونیاد له‌سه‌ر ئه‌و واقیعه، میدیای ئێرانی به‌نزیكه‌یی له هه‌موو شوێنێكدا هه‌یه، ئاڕاسته‌ی هه‌موو چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان ده‌كرێت، بۆ نموونه ده‌بینین له پیشه‌سازی سینه‌مادا به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ هاوتا عه‌ره‌به‌كانیدا، پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه. هه‌موو ساڵێك كێبڕكێی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌كو “ئۆسكار” ده‌كات، به‌جۆرێك له دوو بۆنه‌ی پێشوودا له به‌شی فیلمه بیانییه‌كان توانیویه‌تی ئه‌و خه‌ڵاته به‌ده‌ستبهێنێت. یه‌كه‌میان له ساڵی (2012) بوو بۆ فیلمی “جیابوونه‌وه”، دووه‌میان له ساڵی (2017) بوو بۆ فیلمی “فرۆشیاره‌كه” كه له ده‌رهێنانی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی بوو، فه‌رهادی وه‌كو ناڕه‌زاییه‌ك له‌دژی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، كه ڕێگه‌ی به هاووڵاتیانی هه‌ندێك وڵات نه‌ده‌دا بچنه ناو ئه‌مریكاوه، له‌نێویاندا ئێرانییه‌كان، بایكۆتی ئاهه‌نگی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكاری كرد34. هه‌مان شت بۆ ئه‌و كهناڵانهش ده‌گونجێت كه ئاڕاسته‌ی منداڵان ده‌كرێن، به‌و پێیه‌ی فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی ئێرانی “ئه‌وه من گورگم و مه‌ڕه‌كان ده‌خۆم” له ساڵی (2021) له لیستی فیلمه كارتۆنییه پاڵێوراوه‌كانی خه‌ڵاتی ئۆسكاردا بوو35. ئه‌م بایه‌خدانه به فیلمی منداڵان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر تۆڕی میدیای ئێرانی یان شیعه‌كاندا هه‌بووه كه ئاڕاسته‌ی منداڵان ده‌كرێن، كه له هه‌ردوو مانگی ده‌ستكردنی “عه‌ره‌بسات”و “نایلسات”دا به‌فراوانی بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی نه‌وعین له ناوچه‌كه‌دا، وه‌كو كه‌ناڵه‌كانی “هودهود” و “ته‌ها”.
پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێت كه پڕوپاگه‌نده‌ی ئێرانی ته‌نها وه‌كو بابه‌تێكی خۆش و كات به‌سه‌ربردن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فیلمه ئهنیمهیشنهكاندا ناكات، به‌ڵكو له چه‌قی كاره پڕوپاگهندهییهكانێتی، پێشتریش كۆمه‌ڵێك فیلمی به‌رهه‌مهێناوه كه پشتگیری له ئه‌جێندای تاران ده‌كه‌ن، وه‌كو فیلمی “تیرۆركردنی دۆناڵد تره‌مپ”، كه مشتومڕێكی زۆری نایه‌وه و ده‌ستبه‌جێ دوای كوژرانی فه‌رمانده‌ی “فه‌یله‌قی قودس” قاسم سوله‌یمانی بڵاوكرایه‌وه. كاره‌كه له‌م ئاسته‌دا نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو تاران بڕی سه‌د ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكرد بۆ به‌رهه‌مهێنانی زنجیره‌ی منداڵان بۆ به شه‌یتانكردن و شێواندنی وێنه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، له نموونه‌ی ئه‌و فیلمه‌ی دوای ڕووداوی كوژرانی سلێمانی له سه‌ره‌تای ساڵی (2020)دا به‌رهه‌مهێنرا36.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێران ده‌سه‌ڵاتی میدیایی خۆی وه‌ك سه‌كۆیه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی زیاتر و سه‌رلێشێواندنی نه‌یاره‌كانی به‌كارده‌هێنێت، به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو. له‌كاتێكدا شه‌ڕێكی میدیایی درێژخایه‌ن له‌نێوانیاندا هه‌ڵگیرسا، كه تیایدا هه‌ردوولا چه‌ندین شێوازی پڕوپاگه‌نده و میدیایی جۆراوجۆریان به‌كارهێنا، تاران به ئاماده‌بوونی چڕ و پڕی له ڕێگه‌ی تۆڕی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی عه‌ره‌بییه‌وه ده‌ریخست ئه‌و شێوازی پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی گرتویه‌تیه‌به‌ر، به ته‌ماحی فراوانخوازانه، هیچی له پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی دیكه‌ی دیپلۆماسی و سه‌روه‌ری ئێران كه‌متر نییه.
ئه‌م ئاماده‌ییه‌ی تاران به‌م شێوه‌یه له میدیاكاندا كه ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ی به ئامانج گرتووه، ئه‌و هه‌ستی پاوانخوازییه ڕوونده‌كاته‌وه كه بونیادی سیستمی سیاسی ئێرانی كۆنترۆڵ كردووه، كه بۆ به‌هێزكردنی هه‌ژموونی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌كو مافێك ده‌یبینێت كه ڕه‌وایی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ڕۆژئاوا‌و له سه‌ركردایه‌تیكردنی پرۆژه‌ی ئیسلامیی له ناوچه‌كه‌دا وه‌رگرتووه، كه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ مۆدێلی ئایدۆلۆژیای شیعه كه دژی ته‌سلیمبوونه، هه‌روه‌كو تێزی ئێرانی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات. له‌كاتی شۆڕشی “ئیسلامییه‌وه” ئێران بانگه‌شه بۆ خۆی ده‌كات كه ته‌نها سایه‌ی شه‌رعی ته‌واوی شیعه‌كانی ناوچه‌كه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌و خواسته‌ی تێرده‌كات كه گه‌وره‌ترین و تاكه نوێنه‌ری هه‌موو موسڵمانانه. ئه‌م خواسته فراوانخوازییه كه به‌سه‌ر عه‌قڵی ئێرانی‌دا زاڵه، به‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه‌دا ده‌چه‌سپێت كه پشتیوانی له پرۆژه‌ی تائیفی له ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
له‌ڕێگه‌ی چاودێریكردنی هه‌ڕه‌مه‌كی گرنگترین كه‌ناڵه میدیاییه‌كان كه ئاڕاسته‌ی ناوچه‌كه ده‌كرێن، ده‌كرێ سه‌دان كه‌ناڵ بژمێردرێن كه پاشخانی تائیفی و سیاسی ئێرانیان هه‌یه، جا له ناوخۆی تارانه‌وه یان له‌ڕێگه‌ی بریكاره‌كانیه‌وه له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بی و ئه‌ورووپیه‌كاندا په‌خش بكرێن، كه ژماره‌یان (85) كه‌ناڵه‌و په‌یوه‌ستن به ئایدۆلۆژیای سیاسی و ئایینی ئێرانه‌وه. له‌ماوه‌ی چل و دوو ساڵی ته‌مه‌نی ڕژێمه‌كه‌دا، ئه‌م كه‌ناڵانه به‌شداربوون له جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی میدیایی و پڕوپاگه‌نده‌ی سیستماتیكدا كه ژینگه‌ی ناوچه‌كه به تایبه‌تی ده‌كاته ئامانج، به‌و پێیه‌ی زیاتر سه‌رنجیان له‌سه‌ر: بانگه‌شه‌كردنه بۆ هاوكاری و وابه‌سته‌یی ڕژێمه عه‌ره‌بییه‌كان به ڕۆژئاواوه، بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆوی ململانێی تائیفی به گومانكردن له ئیسلامی سووننه، زه‌مینه سازكردن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی شیعه، بره‌ودان به پرۆژه‌ی فراوانخوازی ئێران له وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، بازرگانیكردن به دۆزی فه‌له‌ستینه‌وه.
له‌ڕاستیدا، پێده‌چێت ئه‌م كه‌ناڵانه به‌رده‌وام له‌زیادبووندا بن، به‌تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌م كه‌ناڵانه له ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی سووننه‌دا ده‌بنه خاوه‌نی جه‌ماوه‌ر و توانا، وه‌كو كه‌ناڵه‌كانی (المیادین، ئای فیلم، العالم، فدك، هودهود، ته‌ها، الكوثر…تاد)، به‌بێ پشتگوێخستنی ئه‌ندازیاری كۆمه‌ڵایه‌تی ناوخۆیی شیعه كه لقێكی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی پێكده‌هێنێت كه ناتوانرێت تێپه‌ڕێنرێت یان نكۆڵی لێ بكرێت، به‌ڵام ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی كه له ڕێگه‌ی هه‌ندێك میدیاوه ئاڕاسته‌ی ناوچه‌كه ده‌كرێت، هێشتا به بیرۆكه‌ی “ئێمه و ئه‌وی دیكه” تێر ده‌كرێت. كه‌ناڵی (فدك) به مۆدێلێكی نموونه‌یی بۆ ئه‌م جۆره پڕوپاگه‌نده تائیفیه داده‌نرێت كه به‌رمه‌بنای گوتاری ڕق لێبوونه‌وه‌یه. بۆیه ئه‌وه‌ی له‌م میانه‌یه‌دا به‌لای ئێمه‌وه گرنگه لایه‌نی تائیفیه كه له زۆرێك له ئه‌زموونه میدیایه‌كاندا ده‌یبینین.
به ئاسانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پڕوپاگه‌نده‌ی ئێرانی له ڕێگه‌ی میدیای جۆراوجۆرهوهكانهوه، مه‌رج نییه به شێوه‌یه‌كی میكانیكی و ڕاسته‌وخۆ ببێته هۆی پشتیوانیكردنی پرۆژه‌ی ئێران له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام ڕه‌نگه له غیابی هه‌ماهه‌نگی لایه‌نی دژبه‌ری ئه‌م پرۆژه‌یه ببێته هۆی ده‌رئه‌نجامی نه‌خوازراو، هه‌روه‌ها له‌ده‌ستدانی خاڵی زیاتر له نیشانده‌ره‌كانی متمانه له‌نێوان هاووڵاتیان و ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كاندا (وه‌ك سیاسه‌تمه‌داران، میدیاكاران، پیاوانی ئایینی و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه)دا، له‌وێشه‌وه كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر ئاڕاسته‌كانی ڕای گشتی عه‌ره‌بی، له‌نێویاندا پشتیوانیكردنی ناڕاسته‌وخۆی هه‌ڵوێسته سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت ئایینیه‌كانیش، هه‌ڵوێستگه‌لێك كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواسته پڕوپاگه‌نده‌ییه‌كانی ئێرانن. سیاسه‌تی “به‌خێوكردنی پڕوپاگه‌نده”ی تاران له میدیای جۆراوجۆردا، چ له ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆن، ڕادیۆ، ڕۆژنامه یان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بێت، بۆ دروستكردنی تۆڕێكی هاوسه‌نگ و بزۆز سوودێكی نموونه‌یی یان تاكتیكی پێده‌به‌خشێت، تاوه‌كو به شێوه‌یه‌كی نه‌رم و نیان به هه‌موو ئاڕاستهكاندا بجووڵێت و هه‌موو گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكاته ئامانج.
بۆ ته‌واوكردنی دیمه‌نی پڕوپاگه‌نده‌ی ئێران له ناوچه‌كه‌دا، ده‌بێت باس له تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش (سۆسیال میدیا) بكه‌ین، كه فه‌زایه‌كی گونجاوه بۆ بووژاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی “به‌خێوكردنی پڕوپاگه‌نده” كه ئێران كردویه‌تی به ڕێبازێك بۆ به‌هێزكردنی هه‌ژموونی هه‌رێمی خۆی، له‌كاتێكدا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ خومه‌ینییه‌كان بۆ په‌لهاویشتنی زیاتر له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها به‌لای ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه ده‌بێته ئامرازێكی ده‌ربازبوون ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یش بێت له كۆنترۆڵی چاودێری سه‌پێنراو له‌لایه‌ك، پاشان له قۆرخكاری “ده‌سته‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن” به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی په‌خشدا له‌لایه‌كی تره‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵاتداران به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌و پێگانه قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئاڕاسته گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگەی ئێرانی‌دا به نه‌گونجاوی ده‌زانن. وه‌كو ماڵپه‌ڕه ناحه‌زه‌كان به به‌ها ئیسلامییه‌كان و ڕۆحی شۆڕش.
ئێرانییه‌كان به‌زۆری پێیان باشه له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت و وێستگه بیانییه‌كانه‌وه به‌دواداچوون بۆ هه‌واڵه‌كان بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به‌كارهێنانی سه‌ته‌لایت قه‌ده‌غه‌كرا، نزیكه‌ی (70%) ئێرانییه‌كان ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایش بێت، سه‌رباری بلۆككردنی ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌كو سه‌كۆكانی “یوتیوب”و “فه‌یسبووك”و “تویته‌ر”و “تیلیگرام”و سه‌كۆكانی دیكه. ملیۆنان هاووڵاتی به‌كاریانده‌هێنن، به چالاكوانان و ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه كه له‌ڕێگه‌ی شكاندنی فیلتهرهكانهوه (وه‌كو گۆڕینی VPN) خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ماڵپه‌ڕه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان. هه‌روه‌ك گرنگترین به‌رپرسانیش په‌ڕه‌ی تایبه‌تیان له “فه‌یسبووك” و “تویته‌ر” هه‌یه 39.
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكارییانه‌دا كه ژینگه‌ی ئینته‌رنێت به‌سه‌ر دیمه‌نی میدیایی و به‌سه‌ر سیاسه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی ئێرانی‌دا سه‌پاندویه‌تی، تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه تاران چۆن هه‌وڵده‌دات به‌پێی توانا و بهتوندكردنهوهی چاودێری و خنكاندنی ئازادییه‌كان و كۆنترۆڵكردنی ڕۆیشتنی زانیارییه‌كان له‌ڕێگه‌یه‌وه، كۆنترۆڵی خۆی به‌سه‌ر ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌دا بسه‌پێنێت، له هه‌مانكاتدا په‌یڕه‌وی له سیاسه‌تی شێواندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته‌و زانیاری ناڕاست ده‌كات. كۆمه‌ڵێك سه‌كۆی دیجیتاڵی وه‌ك “تویته‌ر” و “فه‌یسبووك” پێشتر تۆڕه ئێرانییه‌كانیان قه‌ده‌غه‌كردبوو، كه به ئامانجی بره‌ودان به به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی ئێران، له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست تێوه‌گلابوون.
به‌لای ئێرانه‌وه له سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا، كۆنترۆڵكردنی زانیارییه‌كان ته‌وه‌رێكی ناوه‌ندییه. ئێران خۆی به تێوه‌گلاو له شه‌ڕی زانیاری هه‌میشه‌یی له‌دژی هێزه عه‌ره‌بیه سووننه‌كان، له‌دژی هێزه داگیركه‌ره نوێیه ڕۆژئاواییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا ده‌زانێت. ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئێران پێیانوایه ئه‌گه‌ر جه‌نگی زانیاری بدۆڕێنن، ئه‌وا ڕوخانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ده‌بێته حه‌تمی. به‌گوێره‌ی ئه‌م بڕوایه‌ش ئێران گه‌شه‌پێدانی تواناكانی په‌خشكردنی دیجیتاڵی كردۆته پێشینه‌ی كاره‌كانی، كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه به ئاسانی ناتوانرێت به ئامانج بگیرێن.
له‌پێناوی ههژموونكردن به‌سه‌ر زانیاری‌دا، تاران له ساڵی (2010)ه‌وه ده‌ستیكردوه به دامه‌زراندنی سوپایه‌كی ئه‌كاونتی دیجیتاڵی له سه‌كۆ دیجیتاڵییه جۆراوجۆره‌كانی وه‌كو “فه‌یسبووك”و “تویته‌ر”دا كه به “بوكه‌ڵه‌ی گۆره‌وی: (Sockpuppets)” ناسراوه. كاتێك ئهمریكاو ئێران ده‌چنه قۆناغی دانوستانه‌وه، ژماره‌ی ئه‌و ئه‌كاونتانه بێ‌شومار زیاد ده‌كه‌ن، كه بۆ شێواندنی ڕای گشتی و بره‌ودان به پێشنیاره‌كانی ئێران به‌كارده‌هێنرێن، زۆرجار ئه‌مه له‌ژێر په‌رده‌ی ڕاپۆرتی میدیا ناوخۆییه‌كاندا ده‌كرێت. تا ساڵی (2020) زیاتر له (2200) ئه‌كاونت ده‌ستنیشانكراون كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر شه‌ش ملیۆن به‌كارهێنه‌ری “فه‌یسبووك” هه‌یه، له‌كاتێكدا سه‌كۆی “تویته‌ر” نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار ئه‌كاونتی ده‌ستنیشانكرد كه به‌رپرسن له نزیكه‌ی (8.5) ملیۆن نامه40.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك له توێژه‌ران له زانكۆی ئۆكسفۆرد له ساڵی (2019) توێژینه‌وه‌یه‌كی شیكارییان له‌باره‌ی نزیكه‌ی (770) ئه‌كاونتی ئێرانی ساخته له‌سه‌ر سه‌كۆی “تویته‌ر” كردووه، كه له ساڵی (2018)دا قه‌ده‌غه‌كران. توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتووەته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌كارهێنانی ناوه‌ڕۆكی عه‌ره‌بی له “تویته‌ر” ئامانج لێی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌رانی عه‌ره‌بدا نییه، به‌ڵكو بره‌ودانه به پێگه دیجیتاڵی و میدیاییه‌كانی دیكه‌ی ئێران. توێژینه‌وه‌كه بۆی ده‌ركه‌وتووه كاریگه‌ری پڕوپاگه‌نده‌ی ئێرانی له سه‌كۆی “تویته‌ر”دا به به‌راورد به “فه‌یسبوك” و “ئینستاگرام”و “یوتیوب” به سنوورداری ده‌مێنێته‌وه. سه‌رباری سنوورداری كاریگه‌رییه‌كه‌ی، به‌ڵام پڕوپاگه‌نده‌ی ئێرانی كه ئاڕاسته‌ی به‌كارهێنه‌ری عه‌ره‌بی ده‌كرێت بره‌و به گوتاری ئێران له ناوچه‌كه‌دا ده‌دات، له‌نێویاندا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شانشینی سعودییه‌و ماڵباتی پادشایه‌تی، له‌به‌رامبه‌ردا پشتگیری له به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا و حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كات.
به شیكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی زیاتر له (23) هه‌زار هاشتاگ به زمانی عه‌ره‌بی، توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتووه به بوونی په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م هاشتاگانه و ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به تارانه‌وه هه‌یه، له‌نێو هاشتاگه زۆر بهربڵاوهكاندا له پله‌ی یه‌كه‌مدا هاشتاگێكی دژی شانشینی سعودییه ده‌بینین، له‌لایه‌ن (#Anti Saudi Arabia#)، پاشان به پله‌ی دووه‌م یه‌مه‌ن دێت به هاشتاگی (#المسیره – عاجل/ #الیمن)، سوریا سێیه‌م بوو به هاشتاگی (#سوریا)، عێراق چواره‌م بوو به هاشتاگی (#عێراق)، فه‌ڵه‌ستین پێنجه‌م بوو به هاشتاگی (#فه‌ڵه‌ستین)، لیبیا شه‌شه‌م بوو به هاشتاگی (#لیبیا – المختار)، بۆ پاساودانی ئه‌م هاشتاگانهش ده‌زگای پڕوپاگه‌نده‌ی ئێران كاریكردووه بۆ به‌كارهێنانی شێوازی جۆراوجۆر، له‌وانه‌ش خۆدزینه‌وه له شێواز و خه‌سڵه‌تی دامه‌زراوه هه‌واڵی و سیاسییه‌كان، له ماڵپه‌ڕی كه‌سایه‌تییه گشتییه‌كان، له میدیاكاران و چالاكوانانی مافی مرۆڤ و سیاسه‌تكاران و پیاوانی ئایینی، سه‌رباری به‌كارهێنانی زمانی عه‌ره‌بی كه‌متر فه‌رمی (شێوه‌زاره عه‌ره‌بییه ناوچه‌ییه‌كان) له هه‌موو تویتهكاندا41.
ئه‌م شێوازانه‌ی كه به‌كارهێنراون به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تا یه‌كه‌مینه‌كانی بووژانه‌وه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه‌كه‌دا، به‌و پێیه‌ی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵا له ساڵی (2009)دا به‌ڕاشكاوی داوای په‌ره‌پێدانی ناوه‌ڕۆكی ئێرانی له ڕێگه‌ی دیجیتاڵ میدیاوه كردبوو، به‌راوردی كردبوو به‌وه‌ی: “په‌ره‌پێدانی ناوهڕۆك بریتییه له كاریگه‌رترین چه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی نه‌یارانی بیانیمان”. بنیاد له‌سه‌ر ئه‌م بانگه‌وازه، له ساڵی (2011) ده‌سته‌ی ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆن حه‌وت كه‌تیبه‌ی ئه‌لیكترۆنی له شاره‌زایانی ڕاگه‌یاندن و پسپۆڕان دروستكرد كه له (84) هه‌زار ئه‌ندام پێكدێت، تایبه‌تمه‌ندن به په‌ره‌پێدانی ناوه‌ڕۆكی ئێرانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا42.
له ساڵی (2018)دا “یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی میدیای ئه‌لیكترۆنی (IUVM)” سه‌ر به ئێران ڕایگه‌یاند نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ببنه گه‌وره‌ترین تۆڕی میدیای ئه‌لیكترۆنی له جیهاندا، به‌جۆرێك “له‌گه‌ڵ به‌ها پته‌وه‌كانی ئێران بۆ به‌رگریكردن له گه‌لانی سته‌ملێكراوی جیهان بگونجێت”43. تۆڕه‌كه له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زه‌به‌لاح پێكدێت، هه‌وڵده‌ده‌ن كاربكه‌نه سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی ئینته‌رنێت و له‌پشت هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی چه‌واشه‌كاری میدیایین، به‌رهه‌مه‌كانیان به زیاتر له (11) زمانی جیهانی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، بایه‌خ به دروستكردنی بابه‌ت له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌ده‌ن، وه‌كو خزمه‌تگوزاری هه‌واڵی به‌په‌له و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنی مۆبایل، به‌رهه‌مهێنانی وێنه‌ی ئه‌نیمه‌یشن و كاریكاتێری ته‌نز ئامێز، بابه‌تی ئایینی و جۆره‌كانی تری په‌یوه‌ندی، به ئامانجی بانگه‌شه‌كردن بۆ سه‌كۆی میدیا ئێرانییه‌كان، له‌نێویاندا به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تی سیستماتیكی زانیاری چه‌واشه و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته، به‌و جۆره‌ی خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی ئێران ده‌كات. به‌هۆی سروشتی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كان و ژێرخانی جیۆپۆله‌تیكییه‌وه، ئه‌م دیدگایه‌ی “خامنه‌یی” دیدی تاران بۆ ئامرازه‌كانی میدیای دیجیتاڵی ده‌رده‌خات، چونكه ئامرازێكی ستراتیژی هاوته‌ریبه. یه‌كێك له توێژه‌رانی “ناوه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ئه‌تڵه‌سی” ده‌ڵێت: “وه‌ك بڵندگۆیه‌كی گه‌وره بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانی ڕژێمی ئێران خزمه‌ت ده‌كات”44.
هه‌موو ئه‌م دیمه‌نانه كه ده‌توانرێت به ئاسانی له سۆشیال میدیادا ببینرێن و ده‌ستیان پێ بگات، نیشانی ده‌ده‌ن كه ئێران چۆن سه‌یری ئامانج و ململانێ جیۆپۆله‌تیكییه‌كانی ده‌كات، جا چ به زیاده‌ڕه‌ویكردن له قه‌باره‌ی تاران وه‌ك میحوه‌ری به‌رخۆدان (موقاوه‌مه) له ناوچه‌كه‌دا، یان زیاده‌ڕه‌ویكردن له قه‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، هه‌روه‌ها به شه‌یتانكردنی سعودییه و هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانی. ئه‌وه‌ش هه‌مان ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه كه له په‌خشی میدیای فه‌رمی یان لایه‌نگری تارانیشدا ده‌بینرێت، وه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان پێدا.
به‌كورتی، هه‌موو ئه‌م میكانیزمانه‌ی په‌یوه‌ندیكردن، چ دیجیتاڵی بێت یان بیستراو و بینراو، دواجار ئامانجی یه‌كه‌میان پاراستنی ده‌سه‌ڵاته، پاشان پاراستنی هه‌ژموون و پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌ڕێگه‌ی پاراستنی هاوپه‌یمانه تهقلیدییهكانییهوه، له‌وانه‌ش فراوانكردنی هه‌ژموونی خۆی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی هاوپه‌یمانی نوێ، جا چ له‌ناو هه‌ژموونی نه‌ریتی تاران یان له‌ده‌ره‌وه‌ی خولگه‌ی هه‌رێمیدا بێت، له‌سه‌ر حیسابی زلهێزه ناوچه‌ییه كێبڕكێكاره‌كان له‌گه‌ڵیدا.
له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێدا، ده‌توانین تێبینی ئه‌وه بكه‌ین كه گوتاری میدیایی ئێران به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، له چوارچێوه‌ی تاكتیكی پڕوپاگه‌نده‌دا ده‌جووڵێت كه تۆڕێكی به‌رفراوان له په‌یامی ئاڵۆزی سیاسی و ئایینی داده‌مه‌زرێنێت، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یش بێت له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراواندا هاوته‌ریبه، به‌دیاریكراوی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌وه‌ش به قۆستنه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی هه‌سته نه‌رێنییه‌كان كه ئێستا فه‌زای گشتی عه‌ره‌بی داگیركردووه، وه‌كو ئاماژه‌دان به لاوازی ئه‌دای حكومه‌ت، دابه‌زینی متمانه و هۆكاره‌كانی تر. بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م تۆڕه، تاران كۆمه‌ڵێك ته‌كنیكی وه‌ك ته‌كنیكی “بوكه‌ڵه‌ی گۆره‌وی” و زیادكردنی به‌كارهێنه‌رانی میدیا به‌كارده‌هێنێت، وه‌كو میكانیزمی ناوه‌ندی له ستراتیژییه‌تی كاریگه‌ری میدیا و دروستكردنی ڕای گشتی، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا هاوته‌ریب بێت.
هه‌ندێك پێیانوایه پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی له‌ڕێگه‌ی میدیا نه‌ریتییه‌كانه‌وه كاتی نه‌ماوه، به‌هۆی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه تهكنهلۆژییهی له بواری پیشه‌سازی میدیا و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی په‌خشی كراوه‌و به ئاسانی ده‌ستگه‌یشتن به سه‌رچاوه‌كانی زانیاری‌دا ڕوویداوه، به‌ڵام ئێران به باشی ئاگاداری ڕۆڵه كلاسیكه‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌ریتییه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌ك ته‌نها بۆ گه‌یاندنی تێڕوانینی خۆی بۆ جیهان به‌كاریانده‌هێنێت، به‌ڵكو بۆ دروستكردنی جۆرێك له هاوسه‌نگیه له‌نێوان ئه‌و په‌یامانه‌ی كه تاران له ناوخۆدا وه‌ریده‌گرێت، یان بۆ ناردنی به‌ره‌و ده‌ره‌وه به‌رهه‌می ده‌هێنێت. هه‌وڵدان بۆ ڕێگریكردن له ده‌ستڕاگه‌یشتن به په‌خشی نێوده‌وڵه‌تی، قه‌ده‌غه‌كردنی ماڵپه‌ڕه دیجیتاڵییه‌كان، ناوزڕاندنی نه‌یاران له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و پراكتیزه‌كردنی دیكه كه له‌سه‌ر بنه‌مای “تۆقاندنی ناوخۆیی”یه، به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ڕه‌وتی گوتاری ئۆپۆزسیۆنه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پشت به میدیای مانگی ده‌ستكردی نه‌ریتی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌به‌ستێت، نه‌وه‌كو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕاستگۆیی په‌یامه میدیاییه‌كانی دژه تاران و شێواندنیان هه‌بێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته میدیاییه‌كانی ئێران له فه‌زای گشتی عه‌ره‌بیدا زیاتر به‌ناوبانگتر بێت، به‌م شێوه‌یه بگاته به‌رزترین ئاسته‌كانی كاریگه‌ری كه له “چوارچێوه‌ی لایه‌نگری”دا خۆی ده‌نوێنێت، واته به هاندانی وه‌رگر بۆ هاوسۆز بوون له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی به تۆڕی په‌یام و بابه‌ته‌كانه‌وه په‌یوه‌ستن كه خۆی له ناوه‌ندی پرۆسه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی ئێرانی‌دا ده‌بینێته‌وه، ده‌رئه‌نجامی چاوه‌ڕوانكراویش ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و ئۆتۆماتیكی وه‌رگر هانده‌دات تاوه‌كو بكه‌وێته داوی بره‌ودان به پڕوپاگه‌نده‌ی ئێرانیه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی ئاگاداری ئه‌وه بێت، ئه‌مه‌شمان له یه‌كه‌م ساته‌وه‌ختی ده‌ستپێكی شۆڕشی ئێران له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه ئیسلامییه سووننه‌كاندا بینیوه، كه میدیاكانیان كرده ناوه‌ندێك بۆ بره‌ودان به “ڕۆحی شۆڕش”، به له‌به‌رچاوگرتنی چوارچێوه‌و مه‌رجه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كاره پڕوپاگه‌نده‌ییه.
پوخته
ئێران له ده‌یان ساڵی ڕابردوودا، له سایه‌ی سیاسه‌ته پڕوپاگهندهییهكانیدا توانیویه‌تی گێڕانه‌وه‌ی سیاسی و تائیفی خۆی به‌ره‌وپێش ببات. توانیویه‌تی به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و ڕاگه‌یاندن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زاڵ بێت. به‌بێ گوێدانه هه‌موو ئاماژه‌كان و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌نجامه جیاوازه‌كانی به‌ده‌ستهاتوو له بواره‌كه‌دا، هه‌روه‌ها به‌هۆی خێرابوونی ڕه‌وتی گۆڕانكارییه جیۆسیاسییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و فراوانبوونی خولگه‌ی جوگرافیی به‌ئامانجگیراو، ده‌ره‌نجامێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌ركردنی حوكمێكی ڕاشكاوانه یان ڕێگه‌پێنه‌دراو سه‌باره‌ت به ئاستی كاریگه‌ری و ڕاده‌ی چالاكی پڕوپاگه‌نده‌ی ئێرانی بابه‌تێكه زۆر به‌ڕێژه‌یی ده‌مێنێته‌وه. له‌ڕاستیدا ئه‌م جیاوازییه له ئاسته‌كانی كاریگه‌ری، بابه‌تێكی زۆر گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له پرۆسه‌ی دروستكردنی كاریگه‌ری و پرۆسه‌ی هاتنه ناوه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای ئێران بۆ ناو فه‌زای گشتی عه‌ره‌بی و ئیسلامیی، له‌پێناوی په‌ره‌پێدانی میكانیزمه‌كانی چاودێری، به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندندا.
له‌ڕاستیدا لانیكه‌م سێ دیدگای بنه‌ڕه‌تی بۆ پێوانه‌كردنی ڕاده‌ی كاریگه‌ریی هه‌یه، به‌بێ گوێدانه هه‌وڵه‌كانی تاران بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی خۆی وه‌ك به‌دیلێكی پێشه‌نگ بۆ جیهانی ئیسلامیی، له‌وانه دزه‌كردنه ناو سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تان یان به‌هێزكردنی هه‌ژموونی خۆی. دیدگای یه‌كه‌م پێمان ده‌ڵێت كه سه‌ركه‌وتنی پڕوپاگه‌نده‌ی ئێران زۆر به‌ڕوونی په‌یوه‌سته به شكستی هێزه هاوسهنگكهرهكانی ناوچه‌كه، له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كان (سیاسه‌تمه‌داران، میدیاكاران، كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان)، بۆشایی چاوه‌ڕوانكراوی ئه‌و دۆخه‌ش، ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه به‌ره‌و وروژاندنی هه‌ستی ساخته‌ی به‌ره‌نگاری له‌سایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ستی ناڕازیبوون و ناڕه‌زایی گشتیدا، به‌تایبه‌تی كه ئێمه له‌به‌رده‌م گوتارێكی پڕوپاگهندهداین كه هه‌میشه خۆی وه‌ك لایه‌نێكی بێلایه‌ن بۆ ئه‌وانی دیكه نمایشده‌كات، هه‌روه‌ها خۆی وه‌كو پشتیوانی به‌سه‌رهاتی كۆمه‌ڵگە چه‌وساوه‌كان/سته‌ملێكراوه‌كان پیشانده‌دات، له‌كاتێكدا وێنه‌یه‌كی شێواوی ڕكابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌گوازێته‌وه، وه‌كو پێشتر باسمانكرد.
سه‌باره‌ت به دیدگای دووه‌م، بریتیه له زانینی ئه‌وه‌ی میدیا ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌باره‌ی خۆمانه‌وه چیمان پێ بڵێن، ئێمه له ڕوانگه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی ئێرانه‌وه كێین؟ سه‌رقاڵبوون به‌م جۆره پرسیاره ڕێنماییكارانه به‌سه بۆ ده‌ستنیشانكردنی هه‌ندێك وه‌ڵامی سه‌ره‌تایی، كه له به‌رامبه‌ردا پێویستی به تۆڕێكی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمه‌ڵناسیانه هه‌یه كه په‌یوه‌ندی به نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی تاكه‌وه هه‌بێت سه‌باره‌ت به نیشتمانه‌كه‌ی، پاشان سه‌باره‌ت به ئێران و ئه‌و پرسانه‌ی پشتیوانی لێده‌كات. پاشان ده‌توانین ڕاده‌ی كاریگه‌ری و دزه‌كردنی ئایدۆلۆژیای ئێران له فه‌زای گشتی ناوخۆییدا ئاشكرا بكه‌ین، له‌وانه‌ش پێوانه‌كردنی پله‌ی ئه‌گه‌ری كه‌میی یان لاوازی پڕوپاگه‌نده‌ی دژ به ده‌ستدرێژی ئێران بۆ ناوچه‌كه.
دیدگای سێیه‌میش، بریتیه له تێگه‌یشتن له پڕوپاگه‌نده‌ی ئێران، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی دروستبوونی “میحوه‌ری خۆڕاگری”یه‌وه وه‌ك میكانیزمی ته‌یاركردنی سیاسی، بۆ به‌رده‌وامبوونی هه‌ژموونی هه‌رێمی خۆی پشت ده‌به‌ستێت به‌ڕاده‌ی به‌ده‌ستهێنانی هاوپه‌یمانی نوێ، چ له ناوچه نهریتیهكهیدا بێت یان له ده‌ره‌وه‌یدا، بۆیه درێغی ناكات له پاڵپشتیكردنی میلیشیاكان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه وا ده‌رده‌كه‌ون له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه په‌راوێزخراون، یان باشتر بڵێین هیچ گرنگییه‌كی ستراتیژی بۆ ئه‌وان نییه، بۆیه تاران په‌ره‌ی به ده‌زگای پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی خۆی داوه تاوه‌كو زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهان بگرێته‌وه، له‌وانه‌ش ڕۆژئاوا و باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا، جگە لە ئه‌مریكای لاتین و هه‌ندێك وڵاتی ئاسیا.
ده‌زگای پڕوپاگه‌نده‌ی ئێران خاوه‌نی بونیادێكی فراوان و فره‌لایه‌نه، هاوشێوه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئهكتۆپوس، به‌و پێیه‌ی میدیاكانی ئێران ته‌نها له ئاستی هه‌واڵه‌كاندا سنووردار نییه، به‌ڵكو ڕكابه‌ری تۆڕه میدیاییه نێوده‌وڵه‌تییه گه‌وره‌كانی پێده‌كات، له پیشه‌ییترین ئاسته‌كانیدا له گرنگی پیشه‌سازی میدیا تێگه‌یشتووه. زۆر به‌كورتی، فه‌رامۆشكردنی ئه‌م په‌لهاویشتنه ڕه‌نگه له داهاتوودا ببێته ڕێگه‌یه‌ك بۆ تێكدان و كۆنتڕۆڵكردنی ڕكابه‌ره ناوچه‌ییه‌كانی.
مجلة الدراسات الإيرانية • السنة السادسة • العدد السادس عشر • أكتوبر 2022 م
المراجع والمصادر
- سُس وإستراتيجيات الدعاية الإيراني.ة في المغرب، )دبي: مركز المسبار للدراسات عبد الحكيم أبو اللوز، ياسين بوشوار، أوالبحوث، الكتاب 140 ، أغسطس 2018 م(، ص 175 .
2- محمد ضريف، الحقل الديني المغربي، ثلاثي.ة السياسة والتدين والأمن، )الرباط: منشورات المجلة المغربي.ة لعلم ا لاجتماع السياسي، 2017 م(، ص 264 .
3- وأنتم يا علما‌ء المسلمين يا ملح الأرض، يا أيها الناعسون، أنتم أهل الحق فتكلموا، وإن العمامة أعاد إليها مجدها إخوانكم في إيران… انظر: مجلة الجماعة، العدد الأول، السنة الأولى، جماعة العدل والإحسان، ) 1979 م(، تاريخ ا لاطلاع: 15 أغسطس 2022 م، https://bit.ly/3TiJoU
4- عبد الحكيم أبو اللوز، تحو لات الموقف المغربي الرسمي من التشييع 2014 – 1981 م، من كتاب «إيران ودول المغرب.. المسألة الشيعية »، كتاب رقم 115 ، )دبي: مركز المسبار للدراسات والبحوث، يوليو 2016 م(، ص 40 .
5-ياسين بوشوار، جمال صيفي، تحو لات الموقف التونسي من التشيع 2016 – 1981 م، من كتاب «إيران ودول المغرب.. المسألة الشيعية »، كتاب رقم 115 ، )دبي: مركز المسبار للدراسات والبحوث، يوليو 2016 م(، ص 145 .
(6) Haggai Ram, Multiple Iconographies: Political Posters in the Iranian Revolution, In: Picturing Iran: Art, Society and
Revolution, Shiva Balaghi , Lynn Gumpert (Eds), (London: IB Tauris, 2002), p 90.
(7) The University of Chicago, The Graphics of Revolution and War: Iranian Poster Art, 2011, Accessed on: 12. August 12, 2022, https://bit.ly/2Hj9xBm
(8) Guide to the Middle Eastern Posters Collection 1970s-1990s, the University of Chicago, 2010, Accessed on: August
12, 2022, https://bit.ly/3dEMql3
(9) Haggai Ram, Multiple iconographies: Political posters in the Iranian Revolution, op. cit., p 90.
10- عبد الحكيم أبو اللوز، تحو لات الموقف المغربي الرسمي من التشييع 2014 – 1981 م، ص 39 ..
11- من الأساليب التي اعتمدتها إيران في هذه الحرب نشر الأخبار المضللة والمزيفة، إذ عمدت إلى تجاهل الحديث عن الخسائر الميداني.ة التي لحقت بها، في مقابل تضخيم خسائر الخصوم. كما تمكنت الأجهزة الإيراني.ة من اختراق نظام التليفزيون العراقي، والبث على قناتين السابعة والثامنة العراقيتين حينما ينتهي البث العراقي عليهما، وإعداد برامج خاصة بالمناسبات الشيعية، واستخدام الأغاني الحماسية باللغة العربي.ة مثل نشيد «الله واحد.. خميني قائد ». انظر: نهال عمر الفاروق، الدعاية الشيعية: من سرداب الإمام إلى عرش الفقيه، )القاهرة: العربي للنشر والتوزيع الطبعة الأولى، 2017 م(، ص 59 . وبعد سقوط نظام صدام حسين حاولت إيران وضع اليد على العراق من خلال دعم الحواضن الشيعية الموالية لها من جهة، والميليشيات العسكرية المناهضة للوجود الأمريكي من جهة أخرى، وذلك بكل الوسائل الممكنة سياسيا، وعسكريا، وماليا، وديني.ا، وإعلاميا.
12- وقائع فناك، الإعلام في إيران، ) 15 مايو 2017 م(، تاريخ ا لاطلاع: 05 أغسطس 2022 م، https://bit.ly/3AKd3hH
13- حسام ميرو، الإعلام الإيراني وخطابه تجاه دول الخليج العربي، )الدوحة: مركز حرمون للدراسات المعاصرة، 2017 م(، ص 7.
(14) Media Landscapes, Iran, European Journalism Centre, Media landscapes Expert Analyses of the State of Media, (2021), Accessed on: August 11, 2022, https://bit.ly/3Aq5RWL
14- مراسلون بلا حدود، ا لانتهاكات الراهنة.. حالة إيران، تاريخ ا لاطلاع: 12 أغسطس 2022 م، https://bit.ly/3Cl4R8R
15- مراسلون بلا حدود، حالة إيران، تاريخ ا لاطلاع: 05 أغسطس 2022 م، https://bit.ly/3Kbjo92
16- العربي.ة، رسم يغلق صحيفة.. يد خامنئي فوق أرقام الفقر في إيران، ) 08 نوفمبر 2021 م(، تاريخ ا لاطلاع: 11 سبتمبر 2022 م،https://bit.ly/3wujcvV
17- Iran International, Iran International TV Most Popular News Channel In Iran, Poll Shows, Iran International, (April 04, 2021), Accessed on: Sep. 12, 2022, https://bit.ly/3Q6bfnD
18- إيران إنترناشيونال، صحيفة إيرانية:«إيران إنترناشيونال » أكثر وسائل الإعلام الأجنبي.ة تأثيرا في الشارع الإيراني، ) 09 أغسطس2022 م(، تاريخ ا لاطلاع: 19 أغسطس 2022 م، https://bit.ly/3D1PmTN
20-Matthew Moore, Iran Tries to Silence BBC Persian by Harassing Journalists’ Families, The Times, (Nov. 18, 2017), (2) Accessed on: Sep. 12, 2022, https://bit.ly/3RsHApL
(21) Marc Horne, BBC Adds to Accusations of Intimidation, The Times, (May 15, 2019), Accessed on: Sep. 12, 2022, https://bit.ly/3wM7wot
22- إيران إنترناشيونال، «إيران إنترناشيونال » أكثر وسائل الإعلام الأجنبي.ة تأثيرا في الشارع الإيراني.
(23) Marc Horne, BBC Adds to Accusations of Intimidation, op. cit.
(24) Orwellian State: Islamic Republic of Iran’s State Media as a Weapon of Mass Suppression ; Country: Iran, (International Federation For Human Rights (FIDH), 2020), P 17.
25- إيران إنترناشيونال، المرشد الإيراني يدعو إلى الجهاد لمواجهة «الغزو الإعلامي » ويؤكد: النظام يتعرض لهجوم مركب، ) 02 أغسطس 2022 م(، تاريخ ا لاطلاع: 11 أغسطس 2022 م، https://bit.ly/3e1VWy
[1] – الخطاب الإعلامي الإيراني وصناعة التأثير والنفوذ في العالم العربي، مجلة الدراسات الإيرانية، دراسات وأبحاث علمية متخصصە، السنة السادسة – العدد السادس عشر – أكتوبر ٢٠٢٢ م