October 11, 2021
وەرزنامەی ئێرانناسی ژمارە (١) تشرینی یهكهمی ٢٠٢١ ساڵی یەکەم.
سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی، یەکەمین ژمارەی “وەرزنامەی ئێرانناسی” بڵاوکردەوە
وەرزنامەی ئێرانناسی ژمارە (١) تشرینی یهكهمی ٢٠٢١ ساڵی یەکەم.
گۆڤاری ئێرانناسی؛ گۆڤارێکە گرنگی بە توێزینەوەی سراتیجی و ئایندەیی سەبارەت بە ئێران دەدات و سێ مانگ جارێک سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی بڵاوی دەكاتەوە. ئامانجی گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوە ستراتیجی و سیاسییەکانی ئێران و کارلێکە هەرێمایەتی و جیهانییەکان و کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان و ناوچەکە. مەودای کاری گۆڤاری ئێرانناسی بریتی دەبێت لە توێژینەوە لە سیاسەتی کورتمەودا و دوورمەودای ئێران و شرۆڤەی سیاسی و ستراتیجیی ئێران و ناوچەکە و توانای ئابووری، سەربازی، سیاسی و کولتووریی پەیوەست بە ئێران. مەرجە بابەتەکانی لەخۆگری دیدگای ئایندەی و ستراتیژی بن و سیناریۆکان و ئەگەرەکان بخەنە ڕوو، لە پێناو سیاسەتڕێژیکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران.
ھەوڵێکە لە پێناو ھاوکاریکردنی پڕۆسەی سیاسەتڕێژی و سیاسەتی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران ..
لە یەکەم ژمارەی ئێرانناسی ئەم بابەتانەی لە خۆ گرتوە:
♦️ ئێرانناسی بۆ؟ کە ئەم بابەتە لە سەرووتاری گۆڤارەکە و لە لایەن بەرێز دکتۆر یوسف گۆران نوسراوە وەک یەکەم ژمارەی وەرزنامەی ئێرانناسی.
♦️ كابینەی ئیبراهیم ڕەئیسی، گەڕانەوە بۆ حكومەتی یەكدەست.
♦️ لیبراڵیزمی سیاسی و لێکدانەوەی لیبراڵیستی لە ئایین: ڕووناکبیرانی ئایینی لە ئێران
♦️ مەرجەعیەتی شیعە و کاریگەرییان لەسەر کایەی سیاسی.
♦️ شۆڕشی 1979ی ئێران و پڕۆسەی دەوڵەت-نەتەوە لە ڕوانگەی داریوشی ئاشوورییەوە
♦️ عێراقی ئایندە لە دیدی ئێرانەوە چاوپێكەوتن لەتەك ”د. رەزا واعیزی“
♦️ هێزە سیاسییەکانى ڕۆژهەڵات و کابینەى نوێی حکومەتەکەى ئیبراهیم ڕەئیسی
♦️ نزیکبوونەوەی ئێرانییەکان لە تاڵیبان: تێگەیشتن و بەردەوامیی گۆڕانکارییەکان
♦️ ئێران و سعودییه، ململانێ له سهر باڵادەستی له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا