ئێران و سعودیە، ململانێ له‌سه‌ر باڵاده‌ستی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
ئارمینا ئارم
وەرگێڕانی: جەواد حەیدەری
کورته‌یه‌ک
ئێران و سعودیه به‌سه‌رنجدان به پێگه‌ی جوگرافیا سیاسییه که هه‌یانه گرنگترین ئه‌کته‌ری ناوچه‌یین له که‌نداوی فارس و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا که به جۆرێک ڕکابه‌ری ناوچه‌ییش له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
ئه‌و دوو وڵاته به‌سوود وه‌رگرتن له پێگه‌ی ستراتیژی له‌ناوچه‌که‌دا گرنگێکی زۆریان هه‌یه. به بڕوای توێژه‌ران، په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و سعودیا به‌هۆی گرنگی ئه‌و دوو وڵاته له‌ناوچه‌که‌دا و کاریگه‌ریه‌کی که ئه‌وان به‌سه‌ر ئه‌کته‌ره‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌دا هه‌یانه، گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه. په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته به‌درێژایی مێژوو هه‌میشه ڕه‌وتێکی ناهاوسه‌نگ و بگۆڕی هه‌بووه و به له‌به‌رچاوگرتنی پێشهات و گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی له‌ناوچه‌که‌دا ململانێیه‌کی جدی له‌نێوان ئێران و سعودیا ده‌بینین. هه‌نووکه به‌سه‌رنجدان له‌ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاواییدا له‌لایه‌ک و ڕۆڵی کاریگه‌ری ئێران له قه‌یرانه ناوچه‌ییه‌کانی وه‌ک سوریا، عیراق و یه‌مه‌ن له‌لایه‌کی دیکه‌وه زه‌مینه‌کانی زۆربوونی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی ئێران و شیعه‌کانی له‌ناوچه‌که‌دا فه‌راهه‌م کردووه که ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆته توندبوونه‌وه و چڕبوونه‌وه‌ی ململانێ ناوچه‌ییه‌کان له ئێوان ئێران و سعودیادا.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به به‌کارهێنانی شێوازی ته‌وسیفی و شیکارانه به دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یه که هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاڵۆزی و گرژی له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانی ئێران و سعودیا چییه؟ گریمانه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه هه‌ڵچنراوه که به‌رده‌وامبوونی مۆدێل و پارادایمی ناته‌بایی و ناسازگاری له په‌یوه‌ندییه‌کانی دوو وڵات به‌هۆی ململانێی ناوچه‌یی نێوان ئێران و سعودیا و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی هێزی ناوچه‌یی ئێران له‌دوای ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی ئایدیۆلۆژیکی و جوگرافیای سیاسی.
پێشه‌کی:
گۆڕانکارییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له‌وانه ڕۆڵی کاریگه‌ری ئێران له‌قه‌یرانه‌کانی عیراق و سوریا و ئاماده‌بوونی ئێران له‌یه‌مه‌ن له لایه‌ک و ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆته هۆی به‌هێز بوونی ئێران له ناوچه‌که و مایه‌ی نیگه‌رانی ڕه‌کابه‌ری ئێران له‌ناوچه‌که‌دا که ئه‌ویش سعودییه. به له‌به‌رچاو گرتنی که‌شی واقیع گه‌را زاڵ به سه‌ر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و که‌نداوی فارس، سعودیه هه‌رجۆره دهسهتخوازی ئێران به زیان و زه‌ره‌ری خۆی ده‌زانێت و له‌چوارچێوه‌ی گه‌مه و یارییه‌کدا هه‌ستاوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه له دژی هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئێران له ناوچه‌که‌دا.
له‌لایه‌کی دیکه ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و که‌نداوی فارس وه‌ک به‌شێکی گرنک له سیستمی نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی هه‌لومه‌رجی جوگرافیای سیاسی و ستراتیژی جوگرافی تایبه‌ت هه‌میشه له سه‌رده‌مه مێژووییه‌کانی خۆی تا ئێستا وه‌ک به‌شێکی گرنک له ئارادابووه. به تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می ئێستادا که مه‌سه‌له‌ی ئابووری و وزه گرنگی به‌و ڕۆڵهداوه. که‌نداوی فارس له ڕیزی ئه‌و ناوچانه دێته ئه‌ژمار که هه‌میشه له‌گه‌ڵ نیشانه‌گه‌لی کێشمه‌کێش و تێکهه‌ڵچوون و کێشه و شه‌ڕی ناوچه‌یی به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه. به‌ڕای فرێد هالیدی جوگرافیای سیاسی هاوچه‌رخی که‌نداوی فارس له‌ژێر کاریگه‌ری کێشمه‌کێش و ڕه‌کابه‌ری له نێوان سێ وڵاتی به‌هێزی ناوچه‌که ئێران و سعودیه و عیراق دایه. ئه‌و شه‌ش بواری گرژی و ئاڵۆزی له‌ناوچه‌که به سه‌رکردایه‌تی سێ وڵاتی به‌هێزی ناوچه‌که ئێران و عیراق و سعودیه ناساندووه، قه‌ڵه‌مڕه‌و، که‌مایه‌تییه ئایینی و نه‌ژادی، نه‌وت، پێشبڕکێی چه‌ک و کێشمه‌کێش له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆیی یه‌کتر. به‌ڵام دوای ڕوخانی سه‌دام به ده‌رچوونی عیراق له ململانێی له‌گه‌ڵ ئێران و سعودیه ، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ململانێ و کێبه‌رکێ له‌نێوان ئێران و سعودیه له‌ناوچه‌ی که‌نداوی فارس ببێته گرنگترین گۆڕه‌پانی نه‌ریتی کێشه بۆ ئه‌وه‌ی زاڵبوونی ده‌سه‌ڵات له‌ناوچه‌که زیادتر بێت.
هه‌ر بۆیه په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو هێزی گه‌وره‌ی ناوچه‌که له‌چوارچێوه‌ی مۆدێلی ململانێی ناته‌بایی و ناکۆکی یان هاوکاری کاریگه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که داده‌نێت.
هه‌رچه‌ند ئێران له‌چه‌ند خول و قۆناغێکدا سیاسه‌تی وه‌لانانی ئاڵۆزی گرته‌به‌ر و له‌چه‌ند بابه‌تێکدا په‌یوه‌ندییه‌کان به‌ره‌و باشی ڕۆیشت، به‌ڵام ناکۆکی و لێکدژی ئایدیۆلۆژییه‌کان بابه‌تێک نه‌بوو هه‌روا به ئاسانی له‌نێوان دوو وڵات بکرێت به ئاسانی لێی تێپه‌ڕ بی. چونکه ئه‌گه‌ر دژایه‌تیکردنی سیاسی وڵاته‌کان له بواری جوگرافیای سیاسی بۆ گۆڕه‌پانی ئایدیۆلۆژێک ته‌شه‌نه و پێدزه بکات له‌وه‌ها هه‌ڵومه‌رجێکدا میکانیزم و ڕێوشوێنی گونجاو له‌سه‌ر بنه‌مای ئاڵۆزی و گرژی سڕینه‌وه له سه‌رکه‌وتن و کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆ به‌هره‌مه‌ند نابێت.
سعودیه هه‌میشه بنه‌مای سه‌ره‌کی هێزه‌کانی له‌دژی حکومه‌ته‌کانی سوریا و عیراق و حزبوڵڵا له‌لوبنان و شیعه‌کان له ناوچه‌که ڕێکخستووه و ڕۆڵی گێڕاوه. ئه‌نجامی وه‌ها پڕۆسه‌یه‌ک ده‌بێت له‌په‌ره‌سه‌ندنی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی سعودیه له وڵاته‌کانی وه‌ک یه‌مه‌ن و به‌حرین ببینین.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به سعودیه
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به سعودیه به‌درێژایی قۆناغه مێژووییه‌کان جیاواز و بگۆڕ بووه. ده‌توانین په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و سعودیه له‌دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی له ئێران به‌سه‌ر چوار قۆناغدا دابه‌شبکه‌ین.
قۆناغی یه‌که‌م:
له‌دوای شۆڕشی ئیسلامی و ده‌ستپێکی جه‌نگی نێوان ئێران و عیراق که له ڕوانگه‌ی مێژوویی سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی سیاسه‌تی رادیکالی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بوو.
له‌م قۆناغه‌دا به‌هۆی شوناسی ئایدیۆلۆژیکی شۆڕش ئیسلامی و هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی دۆخی هه‌نووکه له‌پێناو ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به سیستمی نێوده‌وڵه‌تی بوو. مۆدیڵی ناکۆکی و ناته‌بایی به‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا زاڵ بوو. به‌ربه‌ره‌کانی و خه‌بات له‌دژی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و سیاسه‌تی زۆره‌ملێ ڕازی ئه‌م وه‌رچه‌رخان و گۆڕانکارییه بوو. وه‌ها ڕوانینێک سه‌باره‌ت به سیستمی نێوده‌وڵه‌تی به باشترین فۆرم له چوارچێوه‌ی بنه‌مای (نه ڕۆژهه‌ڵاتی – نه ڕۆژئاوایی) له‌چوارچێوه ستراتیژی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هاوسه‌نگ و هاوکێش له‌گه‌ڵ دوو زلهێز و دوو جه‌مسه‌ری ده‌رده‌که‌وێت.
دوای شۆڕش و هه‌ره‌سهێنانی مۆدێلی هاوسه‌نگی ناوچه‌یی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و سعودیه به‌ره‌و لێڵی و ئاڵۆزی ڕۆیشت. شۆڕش ئیسلامی شوناسێکی نوێی بۆ ئێران به‌دواوه بوو. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێران له‌ڕیزی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا ده‌رچوو و له‌سه‌ر شوناسی شۆڕشگێڕی و ئایدیۆلۆژیکی خۆی وه‌ک کێشه‌یه‌ک بۆ سیستمه‌کانی پاشایه‌تی و موحافزه‌کاره‌کانی ناوچه‌که هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ کرا. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌دوای شۆڕش، ئێران و سعودییه‌کان به‌پێی شوناسی خۆیان تێبنییه‌کانیان سه‌باره‌ت به یه‌کتر گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و ئایدیۆلۆژییه‌کی که دوو ئه‌کته‌ر و ڕۆڵگێڕ خۆیان له‌سه‌ر بنیات ناوه و به دوایدا گه‌ڕاون و به‌ره‌وڕووی دژایه‌تیکردنی و ناکۆکی بوونه‌ته‌وه.
له‌وکاته‌وه له ئاستی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس ئامانجه‌کانی ئێران بانگه‌شه‌ی ئیسلام ( له‌سه‌ر بنه‌مای شیعه)بوو بۆ په‌ره‌پێدانی نفوز و زاڵبوون و سه‌قامگیری خۆی وه‌ک هێزێ زاڵ له ناوچه‌دا، که‌مبوونه‌وه‌ی نفوز و بوونی سه‌ربازی ئه‌مریکا، بێ بایه‌خکردنی حوزووری ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که، پهرهسهپێدانی نفوز و ڕۆچوونی خۆی له‌ناو گرووپه‌کانی نه‌یاری ئه‌مریکا و ململانێ له‌گه‌ڵ سعودیه له‌ڕێگه‌ی سوودوه‌رگرتن له دووبه‌ره‌کی و ناکۆکییه ده‌روونییه‌کان له ناوچه‌ی که‌نداوی فارس بوو.
قۆناغی دووه‌م:
هاوکاته له‌گه‌ڵ قۆناغی سه‌رۆکایه‌تی عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی و ڕه‌چاوکردنی ئاراسته‌یه‌کی کرده‌وه‌خواز له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران که به‌ڕاستی ئه‌و میتۆدی پێکه‌وه ژیان به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و سعودیه زاڵ بوو. هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێک هۆکاری ده‌ره‌کی له‌م ئاڕاستهبوونهدا کاریگه‌رییان هه‌بوو، له‌وانه هێرشی عێراق بۆ کوه‌یت و داگیرکردنی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، هه‌ره‌سهێنان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و کۆتایی سیستمی دووجه‌مسه‌ری. له‌و سه‌رده‌مه له‌گه‌ڵ گۆڕینی نوخبه‌ی ده‌ستڕۆیشتووی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران و گۆڕانکارییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئاڕاسته‌ی کرده‌وه‌خوازی له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون و هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووری و ئاسایشی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ک ئه‌وله‌ویه‌تێک ڕه‌چاو کرا.
قۆناغی سێیه‌م:
ئه‌م قۆناغه هاوکاته له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌رکاری حکومه‌ت چاکسازی( ڕیفۆرمخوازه‌کان) که بنه‌مای سیاسه‌تی ده‌ره‌که‌ی خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌لانانی ئاڵۆزی و دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و دراوسێکانی. بنه‌ماکانی وه‌ک گه‌شه‌خوازی سیاسی و کلتووری، ئاڵۆزی سڕینه‌وه، متمانه‌سازی، ئاشتی گه‌رایی و چه‌ند لایه‌نه‌گه‌رایی له ماوه‌ی 8 ساڵ به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌کان له‌ناو گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران زاڵ بوو. له‌لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تیش ڕووداوی تیرۆریستی 11ی سێپته‌مبه‌ر، هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق و دهستێپکی قه‌یرانی ئه‌تۆمی چوار گۆڕانکاری و وه‌رچه‌رخانی گرنگ بوون که که به قوڵی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی خستبووه ژێر کاریگه‌ری خۆیانه‌وه.
هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاڵۆزی و متمانه‌سازی له‌پاڵ دروستکردنی که‌شێکی گونجاو و له‌باری ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئێران و سعودیه قۆناغێکی ئارام ئه‌زموون بکه‌ن و تێگه‌یشتنێکی دۆستانه‌یان سه‌باره‌ت به یه‌کتر هه‌بێت و بۆ یه‌که‌مینجار له دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هاوکارییه‌کانی نێوان دوو وڵات له بواره‌کانی ئابووری و وزه و سیاسی و ئه‌منی گه‌یشت به لوتکه‌ی خۆی.
قۆناغی چواره‌م:
به‌هاتنه سه‌رکاری حکومه‌تی نۆیه‌م و سه‌رۆکایه‌تی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ساڵی 2005 سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ڕوانگه‌ی شوناسه‌وه له دوو خوله‌که‌که‌ی پێشووتر جیاواز ده‌بێت و رادیکالیزمی شۆڕشگێڕی ده‌یه‌ی ( 1980) دووباره زیندوو ده‌بێته‌وه. هه‌ربۆیه سروشتییه که په‌یوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ جیهان و وڵاتانی دراوسێ به‌ره‌و سارد و سڕی ده‌ڕوات. له‌م قۆناغهداش هه‌مدیسان ده‌بینی که میتۆدی ناکۆکی و ناته‌بایی له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات زیاتر ده‌بێت.
زه‌مینه‌کانی ناکۆکی و ناته‌بایی
ئێران و سعودیه به‌هۆی شوناسی جیاواز، ئێرانی – عه‌ره‌بی و ململانێیه‌کانی دوو وڵات له‌ناوچه‌ی که‌نداوی فارس و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیچکات تێگه‌یشتنێکی ئه‌رێنیان له‌یه‌کتر نه‌بووه.
به‌ر له شۆڕشی ئیسلامی و له سه‌رده‌می په‌هله‌وی دووه‌م( محه‌مه‌د ڕه‌زاشای په‌هله‌وی) ئه‌م دوو وڵاته له‌ژێرکاریگه‌ری گوتاری زاڵ به‌سه‌ر جه‌نگی سارد و دۆخی دوو جه‌مسه‌ری به تایبه‌تی بۆ ڕێگری‌کردن له نفوز و ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت له‌ناوچه‌که‌دا به ناچاری هاوکاری یه‌کتریان ده‌کرد.
ئه‌م دوو وڵاته به‌هۆی ترس له به‌هێزبوونی ڕکابه‌ری ناوچه‌یی خۆیان که عێراق بوو له‌ژێر ئاڵای سیاسه‌تی دوو ستوونی نیکسۆن و کیسنجه‌ر، تا ڕاده‌یه‌ک پێکه‌وه بوون، که شۆڕشی ئیسلامی له ئێران ڕوویدا سیاسه‌تی دوو ستوونی کارایی خۆی له‌ده‌ستدا.
سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی له‌ئێران نه‌ک ته‌نها درێژه‌ی به ململانێیه جوگرافیای سیاسی نێوان دوو وڵاته‌که دا، به‌ڵکوو به زیندووبوونه‌وه‌ی شیعه‌کان له‌ناوچه‌که بووه هۆی زیاتربوونی هۆکاری ئایدیۆلۆژی له ململانێی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌که. دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئه‌مریکا وه‌ک یه‌کێک له هاوپه‌یمانانی تایبه‌ت یه‌کێک له‌ناوچه‌کانی ژێر نفوزی خۆی له‌ده‌ستدا. له‌مڕۆوه سعودیه وه‌ک جێگره‌وه‌ی جدی بۆ ئێران له‌ناوچه‌که خۆی نیشاندا. له‌دوای ئه‌مه سعودیه ورده ورده بوو به یه‌کێک له هاوپه‌یمانه ستراتیژییه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا. ئه‌م په‌یوه‌ستبوون و هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌کاتێکدا بوو که په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و ئه‌مریکا له‌دوای شۆڕشی ئیسلامی به‌ره‌و خراپی ڕۆیشتبوو.
به واتایه‌کی دیکه ئاماده‌بوون و نفوزی یه‌کێک له‌وڵاتانی ناته‌با له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ناو خاکی سعودیه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ڕوانین و به‌ها هاوبه‌شه‌کانی نێوان ئێران و سعودیه له‌یه‌ک هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و دیواری بێ متمانه‌یی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌رزتر بێته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئیسلامی ئایدیۆلۆژی شیعه‌ی شۆڕشگێڕی وه‌ک رکابه‌رێکی به‌هێز له به‌رامبه‌ر شوناسی عه‌ره‌بی وه‌هابی موحافزه‌کار قوت بۆوه. له‌ڕاستیدا سعودیای پاشایه‌تی به پشتبه‌ستن به ئایدیۆلۆژی وه‌هابی له‌به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران بهئایدیۆلۆژی شیعه له‌سه‌ر هێڵی( ولایت فقیه ) ڕاوه‌ستا، که هه‌رکام له‌م دوو وڵاته بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کرد که ئه‌وان ڕابه‌رایه‌تی جیهانی ئیسلام ده‌که‌ن.
داڕمانی تاڵیبان و سه‌دام، به قازانجی ئێران و به زیانی سعودیه
هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و عیراق له‌دوای ڕووداوه‌کانی 11ی سصپتهمبهر و ڕووخانی حکومه‌تی تاڵیبان و لابردنی سه‌دام حوسێن که له نه‌یارانی سه‌ره‌ی ئێران له قه‌ڵه‌مده‌دران، زه‌مینه‌یه‌کی قوڵی بۆ نفوز و ده‌ستڕۆیشتوویی ئێران له ئاسیای ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فه‌راهه‌م کرد.
حکومه‌تی تاڵیبان که پێشتر که لایه‌ن سعودییه‌وه پشتیوانی دارایی و سیاسی و مه‌عنه‌وی ده‌کرا له‌ناوچوو و ئه‌مه‌ش له قازانجی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران بوو. مه‌به‌ستی سعودیه له‌پشتیوانیکردنی تاڵیبان له‌ڕاستیدا ململانێی بوو له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌ستڕۆیشتوویی و نفوزی ئێران له ئه‌فغانستان و په‌راوێزخستنی ئێران بوو له ئه‌فغانستان و ئاسیای ناوه‌ڕاست.
گۆڕینی ڕژێم له‌عێراق و به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی شیعه و کورده‌کان له چوارچێوه‌ی ڕه‌وتی دیموکراسی و که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی سوننه له عیراق، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که سیستمێکی سیاسی نوێ له عیراق دروست ببێت و که به له‌به‌رچاوگرتنی سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه جیاواز له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی سه‌رده‌می به‌عس، هاوکێشه‌ی ستراتیژی و هاوسه‌نگی هێز له‌ناوچه‌که بچێته قۆناغێکی نوێیه‌وه. سیستمی نوێی سیاسی عیراق به پێچه‌وانه‌ی ڕژێمی به‌عس که مه‌یل و ڕوانینێکی دژه ئێرانی هه‌بوو، به‌گشتی وه‌ک ئه‌کته‌رێکی هاوسه‌نگ له‌به‌رامبه‌ر ئێران هه‌ژمار ده‌کرا، له‌ئێستادا ڕابه‌رانی سیاسی عێراق هۆگری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانن له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران. هه‌لومه‌رجه نوێیه‌کان ئومێد و زهمینهگهلێکی بۆ پێکهێنانی په‌یوه‌ندییه‌کی ستراتیژی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات فه‌راهه‌م کردووه و ئه‌م بابه‌ته به واتای گۆڕینی هاوسه‌نگی ستراتیژی نه‌ریتیه و بۆته هۆی نیگه‌رانی سعودیه.
ڕووخانی سه‌دام له‌لایه‌ک، عێراقی له سێکوچکه‌ی ململانێیه‌کان له که‌نداوی فارس ده‌رکرد و له‌لایه‌کی تره‌وه عێراقی کردۆته‌وه گۆڕه‌پانێکی نوێ بۆ ململانێیه‌کان له‌نێوان ئێران و ئه‌مریکا و سعودیه. به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی شیعه‌کان له عێراق بووه هۆی به‌رجه‌سته‌بوونی هاوسه‌نگی ئه‌منی له که‌نداو به تایبه‌تی که سعودییه‌کان پێیانوایه که ئێران قازانجی سه‌ره‌کی کردووه له نه‌مانی سه‌دام.
له‌سه‌ر بنه‌مای ڕوانگه‌ی شرۆڤه‌کاران، ئێران و سعودیه به‌دوای به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕه‌وته‌کانی لایه‌نگری خۆیان و سنووردارکردنی نفوزی رکابه‌ری خۆیان له عێراقن. سه‌رچاوه‌ی گه‌ڵاڵه‌بوونی هیلالی شیعه له لایه‌ن سعودیه و ئوردن، زیادبوونی نفوزی ئێرانه له‌عێراق. ئه‌وان به ڕه‌خنه‌گرتن له پێشهاته‌کانی عێراق و ڕۆڵی ئێران، نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی هیلالێکی پڕ نفوزی شیعه له‌لایه‌ن حزبوڵڵا له لوبنان هه‌تا سووریا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌له‌وییه‌کان له ئێران و عێراق ده‌ربڕێوه.
سعودیه هه‌میشه خۆی وه‌ک هێزێکی هه‌ژموونی له‌ناوچه‌که ده‌زانێت و به‌رده‌وام ڕابه‌رایه‌تی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. هه‌ربۆیه له‌سه‌ر بنه‌مای لۆژیکی نیۆرئالیزمی هێرشبه‌ران، وه‌ها ئه‌کته‌رانێک سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه بۆیان ده‌بێته هاندان. به‌و واته‌یه که ئه‌م وڵاته هه‌میشه خۆی له‌ناو دۆخێکی ململانێی ناوچه‌یی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بینێت که په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو وڵاته هیچ جۆره فه‌زایه‌کی متمانه‌پێکراوی نییه.
قه‌یرانی سوریا:
شه‌ڕی ناوخۆی سوریاش بۆته یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی که ئاڵۆزی له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ڕیاز و تارانی پتر له جاران زیاتر کردووه. پشتیوانی ئاشکرای سعودیه له نه‌یارانی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌م وڵاته‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئێران کههاوپهیمان و به‌رگریکاری ئه‌سه‌ده به‌رامبه‌ر یه‌کتر ڕاگرتووه. حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به‌هۆی دژایه‌تی کردنی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و پێکهێنانی به‌ره‌ی به‌رگری له‌گه‌ڵ لوبنان، یه‌کێکه له بنکه ستراتیژییه‌کانی ئێران. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م و به‌هۆی پێشینه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ی حافز ئه‌سه‌د بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ئێران به پێچه‌وانه‌ی سعودیه، پشتیوانی له حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بکات. له قه‌یرانی سوریه‌دا ئه‌کته‌ر ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌رکامیان به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانی خۆیانن له ڕووداوه‌کانی سوریادا. سعودیه وه‌ک یه‌کێک له گرنگترین ئه‌کته‌ره‌کانی کاریگه‌ر له قه‌یرانی سوریا له‌م یارییه به‌ده‌ر نییه و پێده‌چێت ئه‌و وڵاته به له‌به‌رچاوگرتنی ململانێی به‌رفراوانی ناوچه‌یی که له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌تی پیتر له هه‌ر هۆکارێکی دیکه به‌دوای ڕووخانی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بێت تا بتوانێت له‌و ڕێگایه‌وه هێزی ناوچه‌یی ئێران که‌م بکاته‌وه.
به‌مه‌به‌ستی تێگه‌یشتنی باشتر له ڕۆڵی سوریا له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌بێت ته‌رکیز بخه‌ینه سه‌ر یه‌کگرتوویی ستراتیژی سوریا و ڕۆڵی جێگره‌وه‌ی ئه‌و له‌ناوچه‌که.
سوریا وه‌ک پێهکهێنهری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا و وه‌ک که‌ناڵی سه‌ره‌کی بۆ به‌هێزبوونی به‌ره‌ی به‌رگری( جبهه مقاومت) دێته ئه‌ژمار. هه‌ر بۆیه سعودیه بۆ لاوازکردنی یه‌کێک له هاوپه‌یمانه سه‌ره‌کییه‌کانی ئێران له‌ناوچه‌که به‌شێوه‌ی کرداری هاتۆته ناو جه‌نگێکی ته‌واو له‌ناو خاکی سوریادا. به‌شێوه‌یه‌ک که به پشتیوانییه‌کانی ئه‌و وڵاته و هه‌ندێک له وڵاتانی ناوچه‌که و هه‌روه‌ها هاتنه‌ناوه‌ی هێزه توندڕه‌وه‌کانی ئه‌لقاعیده و چه‌کدارکردنی هێزه توندڕه‌وه‌کانی ناوخۆی سوریا، به ته‌واوه‌تی له‌به‌هاری ساڵی 2012 شاهیدی جه‌نگێکی فیرقه‌یین له‌سوریا له‌نێوان نه‌یارانی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی له گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د. سعودیه به دیاریکراوی سوریا له‌ناو چوارچێوه‌ی ململانێیه ناوچهکهییه له‌گه‌ڵ ئێران(پێش‌گرتن به نموونه‌ی نفوزی مه‌عنه‌وی ئێران) سه‌یر ده‌کات. له‌ڕاستیدا له به‌رامبه‌ر سیستمی ئه‌سه‌د و له‌به‌رگری له شۆڕش له‌دژی ئه‌و سیستمه هه‌نگاو ده‌نێت.
له‌ڕاستیدا که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی ده‌ستڕۆیشتووی ئێران له‌ناوچه‌که به کۆنترۆڵکردنی نموونه‌ی نفوزی شۆڕشی ئیسلامی له‌ناوی عه‌ره‌بدا که کاتی خۆی له چوارچێوه‌ی هیلالی شیعه له‌ئارادا بوو ئامانجی سه‌ره‌کییه. هه‌ربۆیه سعودیه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کرداری ڕۆژئاوایی – عه‌ره‌بی هه‌وڵده‌دات که پێگه‌ی ئێران له سوریا دابه‌زێنێت. هه‌ر له‌وباریه‌وه و وه‌ها هه‌لومه‌رجێکدا سعودیه بۆ سنووردارکردنی هێزی ئێران له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پشتیوانی له گروپه نه‌یاره‌کانی حکومه‌تی ئه‌سه‌د ده‌کات.
خاڵێک که سیاسه‌تدارێژه‌رانی سعودیه له‌سیاسه‌تی ناوچه‌یی خۆیان له‌به‌رچاوی ده‌گرن گۆڕانکاری و پێشهاته گشتییه‌کانی وه‌ک به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی شیعه‌کانه له عێراق که له‌ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجه ناوچه‌ییه‌کان بۆ سعودییه‌کان گرنگێکی زۆری هه‌یه.
ئه‌م وه‌رچه‌رخانانه بۆته گۆڕانکاری له ژینگه‌ی ناوچه‌یی که ئاراسته‌ی تێکدانی هاوسه‌نگی هێزی ناوچه‌یی به زیانی سعودیه و به قازانجی ئێران لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت.
سعودیه به پشتیوانیکردن له ئۆپۆزسیۆنی سووری و گێڕانی ڕۆڵی چالاک له کۆنترۆڵ و ئاڕاسته‌کردنی قه‌یرانه‌کانی سوریا هه‌وڵده‌دات پێگه‌ی خۆی له‌و وڵاته به‌رز بکاته‌وه و به ده‌ستێوه‌ردان و ده‌ستێخستن له ناو دانیشتوانی سوننه به تایبه‌تی سه‌له‌فییه‌کان یارمه‌تییان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سوریا بگرنه ده‌ست. به‌ڵام ئێمه شاهیدی ئه‌وه بووین به له‌به‌رچاوگرتنی ئێران له دانوستانه‌کانی ئاشتی له سوریا و هه‌روه‌ها هاتنه‌ناوه‌ی ڕووسیا بۆ ناو جه‌نگی ناوخۆیی سوریا به ئاشکرا بینیمان که پێگه‌ی ئێران به‌هێز و به زیانی سعودیه شکایه‌وه. که‌وابوو سه‌ره‌ڕای پشتیوانییه‌کانی سعودیه له‌نه‌یارانی ئه‌سه‌د و هه‌وڵدان بۆ له‌سه‌رکارلابردنی ئه‌سه‌د له‌حکومه‌ت، پشتیوانی ئێران له ئه‌سه‌د له‌ئێستادا وای کردووه ئه‌و بابه‌ته سهرنه گرێت.
یه‌مه‌ن:
هه‌ره‌سهێنانی سیاسه‌ته‌کانی سعودیه له یه‌مه‌ن و عێراق و نفوز و ده‌ستڕۆیشتوویی ئێران، ئه‌م وڵاته‌ی له‌به‌رامبه‌ر شه‌ڕوپێکدادانه‌کانی ناوخۆی یه‌مه‌ن سه‌ره‌ڕای پشتیوانه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی خۆی، ناچارکرد ڕاسته‌وخۆ ده‌ست بۆ هێرشی سه‌ربازی ببات. هاتنه‌ناوه‌وه ڕاسته‌وخۆ و هێرشی سه‌ربازی وه‌ک په‌رچه‌کردارێک بۆ نائارامییه‌کانی یه‌مه‌ن له پێناوی هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی هاوسه‌نگی ناوچه‌یی له‌لایه‌ن سعودیه بۆ به‌ره‌نگاربوونه له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونی ئێران له‌ناوچه‌که هه‌ڵسه‌نگاندنی و لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. له‌کاتێکدا ڕێکار و ستراتیژی ئێران چاره‌سه‌کردنی کێشه‌کانه به هاوکاری وڵاتانی ناوچه‌که به بێ ئاماده‌بوونی ئه‌و وڵاتانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که‌دان.
له‌م چوارچێوه‌دا هۆکاری هه‌نگاوه‌کانی سعودیه له یه‌مه‌ن کاتێک باش لێی تێده‌گه‌ین که ببینین که نه‌ک ته‌نها سیاسه‌ته‌کانی سعودیه بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئێران له عێراق و سوریا هه‌ره‌سی هێناوه، به‌ڵکوو ئێران پێناوه‌ته سنووری نفوزی سعودیه له یه‌مه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌ک ته‌نها سعودیه و هاوپه‌یمانه‌کانی تا ئێستا به گرنگترین ئامانجه‌کانی خۆیان نه‌گه‌یشتوون، به‌ڵکوو مه‌ترسی گه‌لێک هه‌ن له‌وانه نائارامی له مه‌رزی باشووری سعودیه و هێرشی مووشه‌کی قه‌بیله‌کانی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر داموده‌زگا نه‌وتییه‌کان و سه‌رهه‌ڵدانی پشێویی و نائه‌منی له ناوچه نه‌وتییه‌کان و دانیشتوانی شیعه له پارێزگای ڕۆژهه‌ڵاتی سعودیه. ئه‌مه له‌کاتێکدا که نیوه‌ی سوپای سعودیه به‌ڕه‌گه‌ز یه‌مه‌نین. دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێک به‌سه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌کانی سعودیه بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن تا ئێستا سعودیه نه‌یتوانیوه به ته‌واوه‌تی حوسییه‌کان شکست بدات و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی شکستی سعودیه له‌ناو گۆڕه‌پانی شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌ندا.
ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایی
سعودیه له ڕیزی ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌یه که لهدوخی دوای ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ڕازی نییه. تێڕوانین و ئایندهی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و وڵاته نابێت. ئه‌م ناڕازییه تا ڕاده‌یه‌که که هه‌ندێ له شرۆڤه‌کاران باسیان له ده‌ستی شاراوه‌ی سعودیه و ڕۆڵی نه‌رێنی ئه‌و وڵاته‌یان له ڕێککه‌وتننامه‌ی جنێڤ کردووه. ئه‌م ڕوانینه به‌و هۆکاره‌یه که سعودیه یاری سیاسی نێوان خۆی له‌گه‌ڵ ئێران به یاری براوه- دۆڕان پێناسه ده‌کات.
یاری براو- دۆڕان به‌و مانایه‌یه که سعودیه، ئێران وه‌ک ڕه‌کابه‌ری خۆی له ناوچه‌که ده‌بینێت و به‌هێزبوون و زۆربوونی ڕۆڵی ئێران له پێشهات و گۆڕانکارییه ناوچه‌ییه‌کان وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
قوڵبوونه‌وه‌ی کێشه‌کانی نێوان ئێران و ڕۆژئاواییه‌کان له‌سه‌ر چالاکییه ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران و په‌ره‌سه‌ندنی سزاکان له‌وانه له‌بواری نه‌وت، بووه هۆی ئه‌وه‌ی سعودییه و عه‌ره‌به‌کان سوود وه‌ربگرن له هه‌لومه‌رجی پێشهاتوو بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان به تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ردا ئێران‌دا. له نموونه‌کانی ئه‌و بابه‌ته ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به هاوڕێیه‌تی دیپلۆماسی ڕۆژئاواییه‌کان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کان به دژی ئێران له بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌باره‌ی زمینهی پڕوپاگه‌نده‌ی تیرۆری باڵوێزی سعودیه، یان هاوڕێیه‌تی عه‌ره‌به‌کان و سعودیه له‌گه‌ل ڕۆژئاواییه‌کان له‌باره‌ی جێبه‌جێکردنی سزاکان له‌دژی ئێران، له‌وانه‌یه به‌ڵێنی پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی نه‌وتی ئێران له بازاڕه‌کان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی سزای نه‌وتی ئێران.
له‌ئێستادا به کۆتاییهاتنی سزاکان له‌دژی ئێران و گه‌یشتن به ڕێککه‌وتننامه، نیگه‌رانییه‌کانی سعودیه سه‌باره‌ت به به‌هێزبوون و متمانه‌ی ئێران له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی زیاتر بووه. له‌ڕاستیدا ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی گڕی کێشه‌کانی نێوان ئێران و سعودیه خۆش کردووه و سعودیه ئه‌و ڕێککه‌وتن به بادانه‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ لای ئێران له قه‌ڵه‌م ده‌دات و ئه‌م بادانه‌وه‌یه نه‌ک ته‌نها پێگه‌ی ئێران به‌ڵکوو پێگه‌ی شێعه‌ش له‌ناوچه‌که‌دا به‌هێز ده‌کات. له‌ئێستادا هه‌ر دوو لایه‌نی ئه‌م ئاڵۆزییه سه‌رقاڵی یارییه‌کن به به‌رهه‌می کۆی سفر. ڕکابه‌ره‌کانی ئێران له‌ناوچه‌که‌دا له‌مه ترسیان لێنیشتووه که ئێران و ئه‌مریکا ڕێککه‌وتوون له‌وه‌ی که ئه‌مریکا چاو له په‌ره‌سه‌ندنی ڕۆڵ و نفوزی ئێران له‌ناو ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی عه‌ره‌بی بپۆشێ و له‌به‌رامبه‌ردا ئیمتیازات له بابه‌تی ئه‌تۆمی وه‌ربگرێت. قۆناغه‌کانی کۆتایی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌کان هاوکاته له‌گه‌ڵ زۆربوونی هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ به‌رفراوانبوون و په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ناو وڵاتانی دراوسێ.
ئێران و هێزه‌کانی سه‌ربه ئێران له ئێستادا توخمێکی سیاسی و سه‌ربازی به‌رجه‌سته‌ن له چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بی. به زۆربوونی شه‌ڕوپێکدادانه‌کانی ئه‌مدوایانه‌ی یه‌مه‌ن ، تاران پێگه‌ی ستراتیژی خۆی له ڕێگا ئاوییه‌کانی گشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ده‌ستده‌هێنێت و سعودیه گه‌مارۆ ده‌دات، سعودییه یه‌کێکه له هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا.
ئه‌نجام …
ئێران و سعودیه به‌له‌به‌رچاوگرتنی لێهاتوویی و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیان وه‌ک دوو وڵاتی گرنگ و دیاریکه‌ر له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و که‌نداوی فارس ئه‌ژمار ده‌کرێن که به هۆکارگه‌لی جیاواز بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئاڵۆزی له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات به‌رده‌وام و درێژه بکێشێت. ئه‌م دوو وڵاته له ده‌یه‌ی 1950 به‌ملاوه یه‌کتر وه‌ک ره‌کابه‌ر سه‌یر ده‌که‌ن. ململانێى ئێران و سعودیه زه‌مینه‌یه‌کی به‌رفراوانی له‌خۆ گرتووه، ململانێ له که‌نداوی فارس، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌ناو جیهانی ئیسلامدا و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا. ئه‌م دوو وڵاته خۆیان به ڕکابه‌رێکی جدی ده‌بینن بۆ نفوز له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی له که‌نداوی فارس له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌ساڵی 1979 و شه‌ڕی ئێران و عیراق له ساڵانی 1980 تا 1988.
سعودیه له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق پشتیوانی دیپلۆماسى و ئابوورییه‌کی به‌رفراوانی له عێراق کرد. شوناسی ئه‌م ململانێیانه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له ده‌یه‌کانی ڕابردوو پاش شۆڕشی ئێران هه‌ڵکشان و داکشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و ئه‌م ململانێیانه له‌ساڵه‌کانی دوای ڕۆخانی شای ئێران به‌ده‌ستی شۆڕشگێڕان به ئاستی شه‌ڕی سارد گه‌یشتبوو.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هاوکارییه‌کی سنووردار له‌نێوان دوو وڵات له‌چوارچێوه‌یه‌کی گشتی به‌دگومانی و ململانێ بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له باشترین دۆخدا هاوکاری نێوان دوو وڵات هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌دگومانی و دڕدۆنگی بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له ساڵی 2011 په‌یوه‌ندی سعودیه و ئێران به‌هۆی ئاڵۆزییه قوڵه‌کان سه‌باره‌ت به شه‌پۆلی نائارامییه‌کان که به به‌هاری عه‌ره‌بی ناسرا و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی به سه‌رۆکایه‌تی سعودیه له به‌حرین به‌مه‌به‌ستی به‌رگریکردن له شای ئه‌و وڵاته ئاڕاسته‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌خۆ گرتووه.
ململانێ و ناته‌بایی له‌نێوان دوو وڵات زۆرجار له‌ژێر کاریگه‌ری کێشه ئایدیۆلۆژیک و جوگرافیای سیاسی زۆر ته‌شه‌نه ده‌کات که له‌کاتی ئاژاوه و ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌ییدا دوژمنایه‌تییه‌که‌ی ئه‌وان زیاتر ده‌بێت.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانین به‌و ئه‌نجامه بگه‌ین که ململانێیه ئایدیۆلۆژیکی وجوگرافیای سیاسی ئێران و سعودیه له عێراق، لوبنان، ناوچه‌ی که‌نداوی فارس و له‌به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌کانی ئه‌مدوایانه‌ی به‌حرین و یه‌مه‌ن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وان له سوریا ئاشکرابوون و ده‌رکه‌وتنی زاڵبونی مۆدیڵی ده‌ستدرێژی و ناته‌باییه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه له ئاستی پێکهاته‌ی سیستمی نێوده‌وڵه‌تی، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی سهقامبهخشی ئێران له نه‌زم و دیسیپلینی ناوچه‌که و قوڵبوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ترس له ئێران به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به بابه‌تی پڕۆگرامه ئاشتیخوازییه‌که‌ی ئێران و له‌ئاستی ناوچه‌که‌شدا تۆخبوونه‌وه‌ی توخمی شیعی له سیاسه‌ته‌کانی ناوچه‌ییدا له‌ژێر تیشکی گۆڕانکارییه‌کان عێراق و دواتر لوبنان هه‌ستیاری و حه‌ساسییه‌تی سعودیه و عه‌ره‌به‌کانی سه‌باره‌ت به ئێران لێکه‌وته‌وه.
گوشاری سعودیه و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ سه‌ر حکومه‌تی شیعه له عێراق، هه‌وڵدان بۆ لاوازکردنی ڕه‌وته شیعه‌کان و حزبوڵڵای لوبنان، پشتیوانی له ده‌سه‌ڵاتداری سوننه له به‌حرین و ڕێگری له سه‌قامگیربوونی دیموکراسی و به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی شیعه‌کان له به‌حرین و ده‌رکردنی سووریا له ڕیزی هاوپه‌یمانی ئێران له‌ڕێی گۆڕینی حکومه‌تی سوریا به پشتیوانی گروپه توندڕه‌وه و جیهادییه‌کانی سوننه و سه‌له‌فی، ده‌رکه‌وتنی ناته‌بایی و ناکۆکی ئێران له‌به‌رامبه‌ر سعودیه و ڕۆژئاواییه‌کان له‌ژێرکاریگه‌ری سێ هۆکاری شوناسی، جوگرافیای سیاسی و پێکهاته‌یی بووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆڵی سه‌ربازی ڕۆژ له دوای ڕۆژی ئێران له عێراق له دوای ساڵی 2003 وه و له‌سوریا له دوای ساڵی 2011 وه تا ئێستا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس له ئامانجه‌کانی هه‌ژموونی ئێران بترسن، ئه‌مه له کاتێکدایه که وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس پشتگیری له گروپه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له سوریا و لوبنان و تا ڕاده‌یه‌ک له‌ئۆپۆزسیۆنی عێراقیش ده‌که‌ن. ململانێ له‌سه‌ر هێز و ده‌سه‌ڵات و نفوز له‌نێوان ئێران و سعودیه له‌ناوچه‌که، وه‌ک ململانێ له‌سه‌ر شوناس به تایبه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شیعه و سوننه، ئێرانی و عه‌ره‌بی ده‌رکه‌وتووه. نیگه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌ندای فارس له ئه‌گه‌ری ئاشتی و سازشی نێوان ئێران و ئه‌مریکا ڕه‌نگدانه‌وه و کاردانه‌وه‌یه‌که له هه‌ستی نائه‌منی ئه‌وان سه‌باره‌ت به به‌ڵێنی درێژخایه‌نی ئه‌مریکایه بۆ گره‌نتی ئاسایشی ئه‌وان ، گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدوایانه‌ی له بازاڕه‌کانی وزه‌ی جیهانی و گۆڕان له ستراتیژی به‌رگری ئه‌مریکا نیگه‌رانییه‌کانی زیاتر کردووه.
به‌کورتی په‌یوه‌ندی ئێران و سعودیه وه‌ک دوو وڵاتی گرنگی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و که‌نداوی فارس هه‌میشه نێوان دوو مۆدێلی پێکه‌وه ژیان و هێرشکردن و ناته‌بایی له‌هه‌ڵکشان و داکشاندا بووه.
دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران مۆدێلی ناکۆکی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵات زاڵ بووه و به وته‌ی زۆربه‌ی توێژه‌ران ده‌توانین ناونیشانی جه‌نگی ساردی ناوچه‌یی لێ بنێین. هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م بابه‌ته ململانێی ناوچه‌یی، ئایدیۆلۆژیکی و جوگرافیای سیاسی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌یه. له‌ڕاستیدا به زاڵبوونی یاری به کۆی سفر زۆری هێزی هه‌ریه‌ک له‌م دوو ئه‌کته‌ره‌ی ناوچه‌یی وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له‌دژی ئه‌وی تر له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. له‌ئێستادا به له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕانکارییه ناوچه‌ییه‌کانی وه‌ک قه‌یرانی سوریا، عێراق و یه‌مه‌ن و ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایی، ده‌سه‌ڵات و نفوزی ناوچه‌یی ئێران به‌رز بۆته‌وه و ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌ڕوانگه‌ی سعودییه‌وه وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌که بۆ سه‌ر سعودیه. هه‌ر ئه‌م شته بۆته هۆی زیادبوونی ئاڵۆزی و کێشه‌کان له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات که به له‌به‌رچاوگرتنی تێگه‌یشتنی هه‌ردوو وڵات له یه‌کتر ده‌توانێت زیاتر بێت و درێژه بخایه‌نێت.
سه‌رچاوه/ فصلنامه سیاست شماره 9 بهار 1395
لینكی بابەت: ایران و عربستان، رقابت بر سر نفوذ در خاورمیانه (ensani.ir)
وەرزنامەی ئێرانناسی ژمارە (١) تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢١ ساڵی یەکەم.