• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
August 29, 2017

ڕێکەوتنی نەوەوی نێوان ئێران و دەوڵەتانی ٥+١ و کاریگەریەکەی لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دکتۆر زمکان علي سلیم
کۆلێژی یاسا و ڕامیاری/زانکۆی سلێمانی

پوختە
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە هەڵسەنگاندنی كاریگەری ڕێككەوتنامەی ئەتۆمی نێوان ئێران و گروپی 5+1 لەسەر هەریەك لە ستراتیژی هەرێمیی كۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها لەسەر ئاسایاشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە كاتێكدا كە ئامانج لە ڕێككەوتنامەكە ( كە ناسراوە بە پلانی كاركردنی هاوبەش) بریتی بووە لە دورخستنەوەی ئەگەری ڕوودانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا, بە پێی ئەم توێژینەوەیە ڕێككەوتنامەكە دەكرێت ببێتە هۆكاری ناجێگیری و نا ئارامی زیاتر لە ناوچەكەدا لە رێگەی ئاسانیكاریكردن بۆ كۆماری ئیسلامی بۆ بەردەوامیدان بە ستراتیژی بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی لەسەر ئاستی هەرێمی و لە دژی ویست و بەرژەوەندییەكانی ڕكابەرە هەرێمییەكانی ئێران, بە تایبەتی سعودییە و ئیسڕائیل. ئەم توێژینەوەیە پێشبینی ئەوە دەكات كە چانسی گۆڕانكاری بەرەو میانڕەوی لە سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا زۆر كەمە و كۆماری ئیسلامی بەردەوام دەبێت لە داهاتوودا بۆ بەدیهێنانی ئامانجی هەیمەنە لەسەر ئاستی هەرێمی.

 

مجلة دراسات قانونية وسياسية/ السنة الرابعة/ عدد ٨ / ٢٠١٦
کلیة القانون و السیاسة
جامعة السلیمانیة
للقراءة کاملة أنقر هنا

Send this to a friend