ڕێنمایی بڵاوکردنەوە
ئایندەناسی؛ گۆڤارێکە گرنگی بە توێژینەوەی ستراتیژیی و ئایندەیی دەدات و سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی دەریدەکات. دوومانگ جارێک دەردەچێت، ئامانجی گرنگی دانە بە لێکۆڵینەوەک ستراتیژی و ئاییندەیی بە تەوەرێتی و گرنگیدانی بە کوردستان و هەرێمایەتی و دۆخی نێودەوڵەتی پەیوەست بە ناوچەکەوە بە ئامانجی تێگەیشتن لە ئێستا و ئایندەی وەرچەرخانە جیهانیی و هەرێمییەکان و کاریگەرییان لەسەر کوردستان، بواری توێژینەوەی بریتی دەبێت لە سیاسەتڕێژی کورتمەودا و دورمەودای کوردستانی، شرۆڤەی سیاسەتی وڵاتانی هەرێمایەتی، توانای ئێستا و ئاییندەیی سەربازیی و سیاسیی وڵاتان، هەل و هەڕەشەکان، توانا و نەرمەهێز و سەختەهێزی هەرێم و هەرێمایەتی، ئاستەنگ و هۆکار و ڕێکارەکانی بە دامەزراوەییکردنی دەزگاکانی سیاسەت، یاسادانان، میریی و توانا بەرگرییەکان…تاد. مەرجیشە هەر بابەتێکی بڵاوکراوە لە خۆگرییگریمانە و سیناریۆی ئاییندەیی و گریمانەیی بێت ئەمەش لەپێناو هاوکارییکردنی سیاسەتڕێژیی و شرۆڤەی دۆخی ئێستا و هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لەوەی ڕوویداوە و ڕوودەدات.
- میتۆدی کارپێکراوی توێژینەوەکان بریتی دەبێت لە بەکارهێنانی میتۆدەکانی چەندپسپۆڕێتی (Multidisciplinary ) و نێوپسپۆڕیی ( Interdisciplinary )، بە سوودوەرگرتن لە زانست و لێکۆڵینەوە هاوچەرخەکان، لە ڕێگەی بە پشتبەستن بە زانیاریی و ئاماری نوێی ناوچەیی و جیهانی و دەوڵەمەند بە گرافیک و چارت ئاماریی.
- هەر ژمارەیەکی ئایندەناسی لە خۆگری توێژینەوە، وەرگێڕان، شرۆڤە و ڕاپۆرتی ئاماریی و گریمانەسازیی بۆ وەرچەرخان و گەشەکردنەکانی کەرتەجیاوازەکانی حکومەتداری و کۆمەڵگە، چاوپێکەوتنی پسپۆڕ و خاوەن بۆچوونەکان.
ڕێنمایی نووسین و وەرگێران
١. ڕێنمایی نووسین
- نووسین بە تایپكراوی و بە فایلی Word وەردەگیرێت.
- پەیکەری نووسین و توێژینەوەكان لەم بەشانە پێكدێت: پێشەكی، ناوەڕۆك، سیناریۆکان، ئەنجام، پێشنیار و ڕاسپاردە(ئەگەر هەبوو)، لیستی پەراوێز و سەرچاوەكان.
- پێشەكی توێژینەوە لە نێوان 100 بۆ 150 وشەدا بێت.
- كۆی توێژینەوەكە لە نێوان 3000 بۆ 5000 وشەدا بێت.
- جێهێشتنی (2.سم) بۆشایی بۆ هەر چوارلای لاپەڕە.
- بۆشایی نێوان دێڕەكان (1.15سم) بێت.
- قەبارەی فۆنتی ناونیشانی سەرەكی توێژینەوە 16-ی بۆڵد بێت و ناونیشانە لاوەكییەكان 14-ی بۆڵد بێت.
- قەباڕەی فۆنتی ناوەڕۆكی توێژینەوە 14 بێت.
- سەرجەم توێژینەوە، ڕاپۆڕت، شیكار و چاوپێكەوتنەكان بە زمانی كوردی بڵاودەكرێنەوە.
- پێویستە توێژەر فۆنتی یۆنیكۆد(Unicode 55-Sarchia-Kurdish) بەكار بهێنێت.
- وێنە و چارتەكان بەشێوەی (JPG) و هاوپێچی فایلی نووسراو بە جیا بنێردرێن.
- توێژینەوەكان لە لایەن دوو پسپۆری نێوخۆیی گۆڤار یان دەرەکی هەڵدەسەنگێندرێن.
- توێژینەكەوە لە هیچ شوێنێكی بڵاونەكرابێتەوە و پاش بڵاوکردنەوەش مافی بۆ گۆڤاری ئایندەناسی پارێزراوە.
- لە ئەگەری ڕەچاونەكردنی ڕێنماییەکان یان پێویستیی چاککردن، توێژینەكەوە بۆ توێژەر دەنیردرێتەوە.
- پادداشتی توێژینەوە لە بەشی كارگێڕی گۆڤارەكە وەردەگیرێت و پێویستە توێژەر یان ڕاسپێردراوێكی بە نووسراو ئامادەی وەرگرتنی بێت.
٢. شێوازی نووسینی پەراوێز و سەرچاوە:
- پەراوێز و سەرچاوە پێکەوە لە کۆتایی توێژینەوەکەدا دەبێت و بە شێوازی (Insert footnote) لە پرۆگرامی (Word)دا دەبێت.
- ژمارەی هەر پەراوێزێك لە كۆتایی ڕستە یان پەرەگراف لە ناو كەوانە(…)دا دابنرێت و لە لیستی سەرچاوەكاندا بە هەمانشێوەی ڕیزبەندی ناو توێژینەوەكە دابنرێتەوە.
- پەراوێزی خوارەوەی لاپەڕە پەسەند نییە و بەكارناهێنرێت.
- لە لیستی سەرچاوەكان، بۆ هەر جۆرە سەرچاوەیەك بەمشێوە بنووسرێت:
كتێب
- ناویی خێزانی نووسەر، نووسەر(ساڵی چاپ)، ناونیشانی كتێب، وەڕگێڕ و پێداچوونەوە(ئەگەر هەبوو)، شوێنی چاپ: دەزگای بڵاوکردنەوە گەر نەبوو چاپخانە، ل (لاپەڕە).
نمونە: م.س.لازیف و ئەوانیتر(2010)، مێژووی كوردستان، وەرگێڕان هۆشیار عبدالله سەنگاوی، هەولێر: ڕۆژهەڵات، ل (لاپەڕە).
تێبینی: بەوپێیەی كە لە عێڕاق و هەرێمی كوردستان بە گشتی ناوی خێزانی بوونی نییە، لەم كاتەدا ناوی سیانیی نووسەر دەنووسرێت، ل (لاپەڕە).
نمونە: توانا ڕەشید كەریم(٢٠١٢)، سلێمانی لە نێوان ساڵانی ١٩٤٥-١٩٥٨، لێکۆڵینەوەیەک لە بارودۆخی سیاسی و رۆشنبیری، سلێمانی: ئەندێشە ل (لاپەڕە).
گۆڤار و توێژینەوە
- ناویی خێزانی نووسەر، نووسەر(ساڵی چاپ)، “ناونیشانی توێژینەوەكە”، ناوی گۆڤار، ژمارەی خول(بەرگ)، ژمارەی گۆڤار، ل (لاپەڕە).
نمونە: حضرتی، حسن و دیگران(1395)، “جنگ ایران و عراق در گفتمان سیاسی نهضت آزاد اسلامی”، فصلنامه ژرفا پژوه، سال چهارم، شماره 10، ل (لاپەڕە).
رۆژنامە
- ناوی خێزانیی نووسەر، نووسەر(ڕۆژ و مانگ و ساڵی دەرچوون)، “ناونیشانی بابەتەكە”، ناوی رۆژنامە، ژمارەی ڕۆژنامە، لاپەڕە.
تێبینی: ئەگەر بابەتەكە نووسەری نەبوو، بەمشێوەیە: ناوی ڕۆژنامە(ڕۆژ و مانگ و ساڵی دەرچوون)، “ناونیشانی بابەتەكە”، ژمارەی ڕۆژنامە، ل (لاپەڕە).
نمونە: رەهبەر سەید احمد(26/2/2020)، “ووردی: دانەری سروودی شەهیدان”، ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ، ساڵی بیست و نۆیەم، ژمارە 8095، ل (لاپەڕە).
ماڵپەڕ
- ناوی خێزانیی نووسەر، نووسەر(ڕۆژ و مانگ و ساڵی دەرچوون)، “ناونیشانی بابەتەكە”، لینكی ماڵپەڕەكە.
نمونە: Adler, Katya(2/3/2020), “Brexit: What to expect from UK-EU trade talks “, https://www.bbc.com/news/world-europe-51657084.(accessed: 11/3/2020).
نمونە: سەرتیپ جەوهەر(24/2/2020)، “حوكمڕانی تۆقێنەر”، https://www.sharpress.net/op-detail.aspx?jimare=164145، (بەردەستە: 3/3/2020).
نمونە: الساقل، فراس(3/3/2020)، “حقيقة اللاجئين أمام أبواب أوروبا”، https://blogs.aljazeera.net/blogs/2020/3/3، (متوفر: 6/3/2020).
نمونە: محمد قراسويى، محمد(28/11/1396)، “محور مقاومت اسلامی، ابعاد و مؤلفه¬ها”، قابل دسترسی: http://alwaght.com/fa/News/124389/، (قابل دسترسی: 30/11/1396).
تێبینی1: بەوپێیەی كە لینكی ماڵپەر لەوانەیە دوای ماوەیەك لەبەردەست نەمێنێت و بسردرێتەوە، پێویستە لە كۆتایی لینكی سەرچاوەكە، ڕێككەوتی تەواوەتی سەردانیكردنی توێژەر بۆ ماڵپەڕەكە بنووسرێت.
تێبینی2: ئەگەر بابەتەكە نووسەری نەبوو، بەمشێوەیە: ناوی ماڵپەڕ(ڕۆژ و مانگ و ساڵی بڵاوبوونەوە)، “ناونیشانی بابەتەكە”، لینكی ماڵپەڕ.
تێبینی3: ئەگەڕ بابەتی ماڵپەرێك، ڕێككەوتی پێوەنەبوو، لەم كاتەدا تەنیا ڕێككەوتی سەردانكردنە دەنووسرێت.
چاوپێكەوتن
- چاوپێکەوتنی (ناوی دیداركەر)، کەسی دیداركراو، ڕێككەوتی دیدار، شوێنی دیدار.
نمونە: چاوپێکەوتنی یاسین تەها، لەگەڵ هشام الهاشمی، (25/2/2020)، سلێمانی.
ڤیدیۆ
- ناونیشانی ماڵپەڕ(رۆژ و مانگ و ساڵی دانانی ڤیدیۆ)، “ناونیشانی ڤیدیۆ، لینكی ماڵپەڕ.
نمونە: یوتیوب(26/2/2020)، “الاتجاه المعاكس – هل ينفجر الوضع بين تركيا وروسيا في شمال سوريا؟”، متوفر علی الرابط: https://www.youtube.com/watch?v=MxGY4GLu4nw.
ڕێنمایی وەرگێڕان
- وەڕگێڕان تەنیا بە زمانی كوردی وەردەگیرێت.
- پێویستە لە پەرەگرافێكدا پرۆفایلی (٥٠)وشەیی نووسەری بابەتەكە یان ئەو سەنتەر و گۆڤارەی كە توێژینەوەی لێوەرگیراوە ئامادە بكرێت.
وەڕگێڕانی بابەت، پێویستە بە هەمان شێواز