لە مانگی ئازار 12 ملیۆن کەس لە ناوچەی یۆرۆ بێکار بوون
به‌هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێژه‌ی بێكاری له مانگی ئازار له ناوچه‌ی یورۆ گه‌یشتووەته له‌سه‌دا 7.4.
نووسینگه‌ی ئاماری ئه‌ورووپا لە راگەیەنداوێکدا بڵاویکردەوە، له كاتێكدا له ده‌ره‌وه‌ی كاری وه‌رزی رێژه‌ی بێكاری له مانگی شوبات له ناوچه‌ی یورۆ له‌سه‌دا 7.3 بووه، له مانگی ئازاردا، بۆ له‌سه‌دا 7.4 بەرزبووەتەوە.
بەم جۆرەش 12 ملیۆن و 156 کەس کارەکانیان لەدەستداوە و بێکاربوون.
ئەم بەرزبوونەوەی رێژەی بێکارییە له یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش بەردەوامە.
بەپێی ئامارەکە له كاتێكدا رێژه‌ی بێكاری له مانگی شوبات له‌سه‌دا ٦،٥ بووه، له مانگی ئازاردا، بۆ له‌سه‌دا ٦،٦ بەرزبووەتەوە.
ئامارەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، له كۆی ئه‌و 14 ملیۆن و 141 هه‌زار كه‌سه‌ی مانگی ئازار له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بێكار بوون، 12 ملیۆن و 156 کەسیان له وڵاتانی ناوچه‌ی یورۆ بوون.