دوای تێپەربونی سەد ساڵ بەسەر دامەزراندنی تورکیادا چۆن تورکیا بناسین؟
دکتۆر یوسف گۆران
ئه‌مساڵ سه‌د(١٠٠) ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆماری نوێی توركیا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌م یاده جگه له‌وه‌ی مانایه‌كی سیمبولی هه‌یه بۆ ئه‌م كۆماره، له ڕوی مێژوییه‌وه پارادۆكسێكی سه‌یری تێدایه، پێده‌چێ ئه‌و كۆماره نوێیه‌ی بۆ ڕوخاندنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و خه‌لافه‌ته‌كه‌ی دامه‌زرا ئێستا به پێچه‌وانه ڕه‌وتی مێژوو ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن و یادی ده‌كه‌نه‌وه كه‌سانێكن ئه‌وه‌ندی نزیكن له دونیابینی عوسمانییه‌كان به ستایلێكی نوێوه، ئه‌وه‌نده له دامه‌زرێنه‌رانی كۆماره‌كه و باوكی نه‌ته‌وه‌ییان( ئه‌تاتورك) نزیك نین! ئه‌م ڕاستییه وا ده‌كات بۆ تێگه‌یشتن له‌م واقعه نوێییه‌ی توركیا خوێندنه‌وه‌ی نوێمان بۆ سه‌رجه‌م بواره‌كانی ده‌وڵه‌تی نوێی توركیا له سایه‌ی حوكمڕانی زیاتر له ٢٠ ساڵی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی توركیا هه‌بێ.
سه‌رده‌می پارتی داد و گه‌شه‌پێدان جیاوازییه‌كی ته‌واوی له‌گه‌ڵ مێژووی ٨٠ ساڵی ده‌وڵه‌تی توركیا دروست كرد، ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی توانیان له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونیان سه‌ركه‌وتنی ئابوری به‌رچاو له ڕاكێشانی سه‌رمایه‌گوزاری بیانی بۆ وڵاته‌كەیان دابین بكه‌ن. له‌ناوخۆدا ڕۆڵی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی سنوردار كرد و كرانه‌وه‌یه‌كی سهرهتاییشان به‌ڕوی كێشه‌ی كورد ده‌ست پێكرد.
له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی توركیا له‌بری خۆبینینی خۆی وه‌ك به‌شێك له ڕۆژئاوا و هه‌وڵی گه‌یشتن به یه‌كێتی ئه‌وروپا و بوون به پردێك له نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، ستراتیج و سیاسه‌تێكی ته‌واو جیاوازی گرته‌به‌ر بە پێگەی خۆی وه‌ك سه‌نته‌رێكی هه‌رێمی جیۆپۆڵه‌تیكی گه‌وره له ئاسیا و ئه‌وروپا و ئه‌فریقا ده‌بینی و هه‌وڵی داڕشتنی ستراتیجێكی پان توركیایی دور له ڕۆژئاوا ده‌دا، به‌م شێوه‌یه له هه‌مان كاتدا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا بۆ دروست بوو به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌وڵی دورنهكهوتنهوهشی ده‌دا!
كێشه‌ی ماف و ئازادییه‌كان~ به‌تایبه‌ت ڕۆژنامه‌گه‌ری~ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داواكارییه كلتوری و سیاسییه‌كانی كوردان له ناخۆ و پێكدادانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا و نزیك بونه‌وه له ڕوسیا و به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات چه‌ند ڕوخسارێكی دیاری سیاسه‌تی توركیای پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بوو له نیوه‌ی دووه‌می(٢٠١٣-٢٠٢٣) حوكمڕانی ئه‌ردۆگان. ئه‌م كێشانه، به‌تایبه‌ت دوای په‌ره‌سه‌ندنی كێشه داراییه‌كانی به‌شێكی زۆری سه‌ركه‌وتنه سه‌ره‌تاییه‌كانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی له‌ناو برد یان لاواز كرد.
ئێستا پاش دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی له ئایاری ئه‌مساڵ(٢٠٢٣) توركیا توشی ئاڵه‌نگاری گه‌وره بۆته‌وه، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ناوخۆیی چۆنیه‌تی ڕزگاركرنی دارایی و لیره‌ی وڵاته‌كه‌یه كه گورزێكی كوشنده‌ی له پلانی گه‌شه‌پێدانی توركیا وه‌شاندوه، له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رباری سه‌ركه‌وتنی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایار به‌ڵام له‌ڕوی كورسی و جه‌ماوه‌ره‌وه لاواز بوو، ڕه‌نگه ئه‌م لاوازییه ببێته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م تواناكانی ئه‌ردۆگان بۆ گۆڕانكاری ناوخۆیی بنه‌ڕه‌تی. به‌م شێوه‌یه پاش زیاتر له ٢٠ ساڵی توركیای ئه‌ردۆگانی كێشه سه‌ره‌كییه‌كان وه‌ك مه‌سه‌له‌ی كورد، ئابوری و دارایی و ئایندهی توركیا له نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته زیاتر له ٥٠% سه‌رجه‌م كوردان له‌خۆ ده‌گرێت، به‌هۆی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ئیقلیمی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێڕاق و ڕۆژئاڤا گرنگه بۆ لێكۆڵیارانی بواری سیاسه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی ئێمه زانیاری ته‌واویان ده‌رباره‌ی ئه‌م وڵاته‌و په‌ره‌سه‌ندنه نێوخۆیی و كاریگه‌رییه ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌بێت. توركیا~ چ وه‌ك ده‌وڵه‌ت و چ وه‌ك كایه‌یه‌كی جیۆپۆڵه‌تیكی ~ سه‌دان ساڵه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان و سه‌رجه‌م كوردستان هه‌بووه، پێشبینی ده‌كرێت كاریگه‌ی توركیا~ به‌ده‌ر له ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان~ وه‌ك زلهێزێكی ئیقلیمی بۆ ده‌یان ساڵی تریش بمێنێته‌وه. بۆیه گرنگه بۆلێكۆڵیاران و توێژه‌رانی ئه‌م وڵاته و سیاسه‌تمه‌دار و بڕیارده‌رانی هه‌رێم به‌وردی ئاگاداری سه‌نگ و ڕۆڵی ئه‌م وڵاتهبن، تاكو بتوانن به‌رنامه‌یه‌كی واقعی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و كوردستانی دابڕێژن و په‌یڕه‌و بكه‌ن.
به‌م شێوه‌یه ده‌ركردنی گۆڤارێكی تایبه‌ت به توركیا( توركیاناسی) هه‌وڵێكی جددی ناوهندهكهمانه بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری ئه‌م كایه مه‌عریفی و سیاسییه‌و ئاشناكردنی زیاتری خوێنه‌رو سیاسه‌تمه‌دارانی كورده به ئه‌م وڵاته، كه له كۆتاییدا له پاڵ گۆڤار و بڵاوكراوه‌كانی ترمان~ هه‌وڵێكی تری ئه‌كادیمی~ نیشتمانی ده‌بێت بۆ هاوكاریكردنی بڕیارده‌رانی سیاسی هه‌رێم و كوردستان له‌لایه‌ك و توێژه‌رانی ئه‌م بواره له‌لایه‌كی تر.