• Google Plus
  • Rss
  • Youtube
January 14, 2023

حیجاب لە ئاوێنەی توێژینەوە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانەوە

پێداچوونەوەی ئەدەبیاتی بابەتی پرسی حیجاب لە ئێرانی هاوچەرخدا[1]

ڕەزبەری 1401 /  2022

وەرگێڕان: کەیوان قادری

  بەرهەمهێنراوی گرووپی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکانی میراس[2] (سەر بە ئەنجومەنی میراسی ئیسلامی)

بەڕێوەبەری گرووپ: ئەمیرمەهدی مەناقبی     بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوە: عەلیڕەزا ڕەحمانی

بەرایی

بە چاوخشاندنێکی مێژوویی لەسەر گۆڕانکارییەکانی پرسی حیجاب، بۆمان ڕووندەبێتەوە کە پۆشین و حیجاب، بە تایبەت پۆشینی ژنان لە ساڵەکانی پێش شۆڕشی ئێران و دوای شۆڕش، هەمیشە لە ناوەندی سەرنجی دامودەزگا سیاسی و پلاندانانەکان و جێبەجێکارەکاندا بووە. دەتوانین دیمەنی ئەم بەرەنگاربوونەوە لە چوارچێوەی یاسا و یاساکانی پێش شۆڕش و دوای شۆڕش ببینین. لە دوای شۆڕشی 1979ی ئێران و گرنگیپێدان بە سیمبولە کولتوورییەکان، بە تایبەت سیمبولە ئایینییەکان، سەرلەنوێ ئاواکردنەوەی کولتووری کۆمەڵگە بوو بە یەکێک لە ئەولەوییەتەکانی دەوڵەت لە دوای شۆڕش.

دوای چەند دەیە لەسەرکەوتنی شۆڕشی ئێران، خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕاستییەکانی حیجاب لەم ساڵانەدا، نیشاندەری پرۆسەی کەمبوونەوەی ئینتیمای ژنانە بەو پۆشینە ئیسلامییەی فەرمی دەوڵەت. ڕوون و ئاشکرایە کە هەر جۆرە سیاستدانان بۆ باشترکردنەوەی بارودۆخی داهاتووی بابەتی حیجاب، بەبێ لەبەرچاوگرتنی پێشینەی چالاکییەکان و درکی بارودۆخی ئێستای حیجاب لە کۆمەڵگە، سەرکەوتوو نابێت. لەسەر ئەم بنەمایە، لەم توێژینەوە، بە کەڵکوەرگرتن لە خوێندنەوەکانی ئەم سەد ساڵە، هەوڵدراوە تا هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە ڕوانگەکان سەبارەت بە حیجاب دەستەبەر بکەین، پێویستی و گرنگییەکانی پرسی حیجاب و توێژینەوەکان و ڕاپرسییە گشتیەکانیش بخەینە بەر باس؛ تا لەم ڕێگەیەوە بۆشاییەکان بناسێنین و پاڵپشتێک بین بۆ ئەو سیاسەتە عەقڵگەرایانەی کە دەتوانێت داهاتووی پرسی حیجاب باشتربکات.

گوتاری یەکەم  

ڕوانگەکان سەبارەت بە پرسی حیجاب و داوێنپاکی لە ئێرانی سەردەم [1] 

پرسی حیجابی یاسایی لە ئێران سەرەوەی ڕەهەندە سیاسی و یاساییەکانی، ئێستا بۆتە بابەت و پرسێکی کۆمەڵایەتی. هەبوونی گرووپە جیاوازە کۆمەڵایەتییەکان کە هەر کامیان هەڵگری چوارچێوەی فیکری و بنەما بەهادارەکانی خۆیانن، هۆکاری سەرەکین بۆ ئەوەی کە هەر یەکەو خوێندنەوە و ڕوانگەی تایبەت بە خۆی هەبێت کە هەندێکجار سەبارەت بە پرسی حیجاب، دژبەر و لە بەرامبەر یەکتردا ڕادەوەستێن.
بە تێپەڕبوونی زەمەن و گۆڕانکارییە خێراکانی سەردەمی هاوچەرخ، ئەم جیاوازیانە زیاتر دەردەکەون. وادیارە پێش ئەوەی بمانەوێت هەر جۆرە ڕاسپێری و باسکردن لەسەر گۆڕەپانە جیاوازە سیاسیەکان بکەین، پێویستمان بەوە هەیە کە لەگەڵ سەرەکیترین ئاڕاستەکانی کەشی کۆمەڵگەی ئێرانی کە لەژێر کاریگەری ئەو سیاسەتانە وا بە پرسی حیجابەوە سەرقاڵن، زیاتر بیاناسین.

لەم بەشەدا بابەتی ئەم ئاڕاستانە و شرۆڤەی ئەوانە دەخەینە بەر باس. جێ ئاماژەیە دابەشکردنی ئەم ڕوانگەیانە لەسەر پرسی حیجاب و داوێنپاکی بەپێی ناوبانگی دەنگەکان و، هەروەها ئاستی دەرکەوتنی گۆڕەپانی چالاکی گرێدراو بەم بابەتەوە، دیاریکراوە. هەر بۆیە ڕوانگەکانی ئەم دابەشکراوانە بێگۆمان لە بواری لۆژیکیەوە بەشکەری یەکتر نین و ئەم دابەشکاری و پۆلێنبەندییەی ئێستا، لەسەر بنەمای جیاوازی و جۆربەجۆری ڕوانگە جیاوازەکانە لەسەر پرسی حیجاب لە چەند گۆشەنیگای جیاوازەوە. لە 50 ساڵی ڕابردوو، هاوکات لەگەڵ گۆڕانکارییە جیهانییەکان گەشەکردنی ڕێژەی بەشداری کۆمەڵایەتی ژنان، هەڵچوونی هەندێک لە ڕەوتە مۆدێرنەکان و بەرەنگاربوونەوەی ئەوان لەگەڵ گوتارە نەریتییەکان و یاسا شەرعی و ئایینییەکان لە ئێراندا دەبینین.

بەشی هەرە بەرچاوی ئەم بەرەنگاربوونەوەیە لەسەر شێوازی پۆشینی ژنانبووە؛ ئەو پۆشینەی کە بە دڵی دەسەڵاتی سیاسی دەوڵەتە و ئەوەی لە کۆمەڵگە ڕوویداوە و ڕوودەدات.

ئەم ورووژاندن و بەرەنگاربوونە دەکرێت بە چەند جۆرە خوێندنەوە دابەشبکەین. ئەم ورووژاندنە لە ئێران گرێدراوی خوێندنەوە جیاوازەکانن لەسەر پرسی حیجاب. بەم واتایە کە لە دەیەکانی ڕابردوودا، حیجاب لە گوتاری گشتی کۆمەڵگە، گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردا هاتووە کە دەتوانین ئەم بابەتە لە گۆڕەپانی مەعریفی، گرێدراوی خوێندنەوە جیاوازەکان بزانین؛ کە هەندێک لەم خوێندنەوانە دژبەری شێوازی باو[2] و تەنانەت خودی حیجابن[3]. یان باوەڕیان بە جۆرێک لە سیمبۆلیزم[4] و باڵادەستی پەستانە سیاسییەکانی حیجاب[5] هەیە. گوتاری زاڵ لەبارەی حیجاب لەسەر بنەمای ڕەهەندگەلێک وەکو ئیسلامی ڕەسەن[6]، ڕەمزیەتی جەستەی ژن[7] و پابەندنەبوون بە شەرت و مەرجەکانی حوکمی لەسەر پۆشینن. [8]

هەبوونی فرەجۆری لە خوێندنەوەی حیجاب، خوێندنەوەی فەرمی لەسەر حیجاب تووشی ئاڵۆزیکردووە. بە شێوازێک کە ئیسلامی سیاسی و گوتاری جێندەری ئەم بابەتە، هەڵگری بنەچەگەلێک لە گۆڕانکارییە کە هۆکارن بۆ بەدیهاتنی هەڵوێستێک کە دەڵێت: حیجاب ماف و هەڵبژاردەی ژنانە. بەچاولێکردن بە گرنگی حیجاب، لەم زەمەنە هاوچەرخە، گرنگترین ئاڕاستەکان لەسەر حیجاب و داوێنپاکی لە ڕێگای خوێندنەوەی گوتار و قسەکانی کەسانی کاریگەر لە بابەتی حیجاب و داوێنپاکیمان کۆکردووەتەوە و بە میتۆدی گێڕانەوەیی و شیکاری دامانناوە.

خاڵی گرنگ ئەوەیە کە بۆ دەستخستنی ڕوانگەکان و خوێندنەوەکان لەسەر حیجاب و داوێنپاکی، گرنگترین ئەو کەسانەمان هەڵبژاردووە کە لە بەستێنی شۆڕشی ئیسلامییدا کاریگەربوون. بۆیە ئەم پۆڵێنبەندییە لەسەر بنەمای پاوانکاری عەقڵی نییە.[9] بەڵام توێژینەوە لە قسەکان و نووسراوەکانی ئەم کەسانە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی، دەسەڵات ڕووبەڕووی فرەجۆری خوێندنەوە لەسەر پرسی حیجاب بووە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم بابەتە و جگە لە بیروڕای دژبەرانی ڕاستی حیجاب[10]، ڕوانگەکان[11] لە خشتەی ژمارە (1)دا هاتووە. ئەو کەسانەی کە لە بەردەوامی ئەم گوتارە ناویان دەهێنین، دەرەوەی ڕوانگە و هەڵوێستی سیاسی و بیر و بڕوایان، تەنیا لەبەرئەوەی کە لەم بوارەدا خاوەن ڕا و بیروبۆچوونن ناویانمان هێناوە.

.1.1 ڕوانگەی نەریتی (دابونەریتی ئایینی، ئیمانی)

ئەم ڕوانگەیە لەچاو ڕوانگەکانیتر لە ئێراندا، کۆنترە. بە نووسینی گوتار و لە شێوازی نامیلکە لەسەر بابەتی حیجاب، پێداگری دەکات لە دووریکردنی ژنان و تێکەڵنەبوونیان بە پیاوانەوە، هەروەها نەهاتنی ژنان بۆ ناو گۆڕەپانە پیاوانەییەکان. هەرچەندە پێشینەی ئەم ڕوانگەیە بۆ پێش شۆڕشی ئێران دەگەڕێتەوە. ڕوانگەی شەرعی نەریتی بە حیجاب و قەڵەمڕەوی حیجاب لەم سەردەمەدا دەتوانرێت بکەوێتە ئەم چوارچێوەیەوە. لەو مەرجەعانەی کە پۆشینی تەواوی جەستەی ژن، تەنانەت دەموچاو و دەستەکانی بە پێویست دەزانێت، دەتوانین سەید موحەمەد ڕەزا گوڵپایەگانی[15] و سەید ئەبولقاسم خۆیی[16] ناو ببەین. کە جگە لەو تێبینیانەی کەوا لە دەرسە ئایینییەکاندا و لە نووسینە مەعریفەییەکاندا داویانە، وادیارە هەرچەند دەربارەی بە پێویست زانینی داپۆشینی دەموچاو و دەست بە فتوا نەگەیشتوون، بەڵام ئەو بەڵگانەی کە لەم بابەتەدا هەیە، ئەوەندە بە گرنگیان زانیوە کە ناتوانن دەست لەوە بەردەن کە پتەوکاری لە پێویستبوونی ئەم بابەتەدا نەکەن.  لە لایەکی دیکەوە زۆربەی مەرجەعەکانی سەردەم، فتوایانداوە کە داپۆشینی دەموچاو و دەست پێویست نییە. لە نێوانیاندا، سەید عەلی سیستانی[17] و ناسر مەکارم شیرازی[18] لە وانەن.

2.1. ڕوانگەی نوێگەرانە دەربارەی حیجاب

لەم سەردەمەدا، لە لایەن زانایانی ئایینی خوێندنەوەی جیاوازیان لەسەر حیجاب کردووە. شێوازێکیتر لە بیروڕا سەبارەت بە حیجاب، کە پەیوەندی بە ڕۆشنبیرە ئایینییەکانەوە لە بواری فەلسەفەی حیجاب و داوێنپاکی و چوارچێوەی پۆشینەوە هەیە. ئەم ڕوانگەیە جیاوازی بنەمایی لەگەڵ ڕوانگە باوە شەرعییەکان هەیە کە لە بەردەوامی ئەم بەشەدا ئاماژەی پێدەکەین.

  1. خوێندنەوەی پابەندنەبوونی ئەخلاقی

هەڵسەنگاندنی پۆشین و حیجاب لە گۆشەنیگای ئەخلاقەوە، یەکێک لە خوێندنەوەکانە لەسەر حیجاب. خوێندنەوەی عەبدولکەریم سروش و کوڕەکەی لەم چوارچێوەیەدایە. سروش دەباغ بە نووسینی دوو گوتار بە ناونیشانی «حیجاب لە تەرازووی ئەخلاق» و«بێحیجابی یان داوێنپاکی؛ کامیان نا ئەخلاقیە؟» ڕوانگەی خۆی سەبارەت بە حیجاب نیشانداوە و عەبدولکەریم سروشیش لە گوتارەکانیدا، بە ڕوونکردنی پابەندنەبوونی ئەخلاقی پۆشین و حیجاب و پەیوەندی نێوان حیجاب و هەڵسووکەوتی داوێنپاکانە لە کۆمەڵگەی ئێستادا، ئاماژە دەکات.

لە ڕوانگەی سروشدا، پرسی ژنان، پرسێکی ناگشتگیر و باوە. بەڵام لە دوو ڕوانگەی شەرعی (خوێندنەوەی زاڵی حکومی) و ئەخلاقی دەکرێت ڕوون بێتەوە. هەوڵدانی ڕۆشنبیرانی دینی، ڕزگاربوون لە زاڵبوونی شەرعی و گرنگیدان بە گۆڕەپانی ئەخلاقە[19]. سروش بە ڕەخنەگرتن لە حیجابی زۆرەملێ، لەو بڕوایەدایە کە هیچ حوکمێکی ئەخلاقی لەبارەی باشبوون یان خراپبوونی حیجاب هەبوونی نییە. بە واتایەکی دیکە حیجاب گرێدراوی جوانی یان ناشیرینی، خاوەن بیر و عەقڵیەتەکانی کۆمەڵگەیە و چونکە پەیوەندی بە ستایش و زەمی عەقڵەوە هەیە، بابەتێکی باو و کۆمەڵایەتی لە قەڵەم دەدرێت.[20]

ئەو بەم ڕوانگەیەوە ناحەقیقیبوونی حیجابی گرێداوە بە ئەخلاقیات و لەو باوەڕەدایە زۆربەی لە ئەخلاقیات هەر بەم ستایشە و سەرزەنشتە کۆمەڵایەتییانەوە دیاریدەکرێن و کەمتر کەسێک بەدوای حەقیقەتی باشە و خراپەیە.[21] لە ڕوانگەی ئەوەوە شەرعی نیشاندانی و دابەزاندنی حیجاب و پۆشین تا ئەو جێگایە کە لە ئیسلام حوکمی چەرمەسەری نییە. هەر بۆیە پۆشین و حیجاب ئەگەر لە چەرمەسەری و سەختی و گوشاردا بسەپێنرێت، هیچ پابەندبوونێکی ئەخلاقی بۆ لەبەرچاوگرتنی نییە.[22] بە زمانێکیتر، ئەم بەهایانە لەبەرئەوەی کە ئیلاهین، بەردەوام جێگای ڕێز و لەبەرچاوگرتنن، بەڵام کاتێک لەبەرچاوگرتنیان لە توانای کەسەکاندا نەبێت و جێبەجێ نەکرێت، دوادەکەون.[23] لەبەرگرتنی هەڵوێستێک وا لەسەر ئەم بنەمایە بوونی هەیە  کە تێگەیشتنی مرۆڤ لە چوارچێوە و فەرمانە ئایینییەکان لەگەڵ بیروبڕوای دەرەوە دینییەکانی مرۆڤ یەک بگرنەوە و خوێندنەوەی گونجاو لەگەڵ تێگەیشتنی مرۆڤی سەردەم و مافی مرۆڤدا پێشکەش بکرێت.[24]

دەباغیش لە دوو گوتاری خۆیدا، ڕەخنە لە شێوازی پێشینیان دەگرێت و لەسەر بابەتی حیجاب، زاڵبوونی ڕوانگەی ناسنامەیی و شەرعی ڕەخنە دەکات. ئەو لەو بڕوایەدایە کە لە ڕابردوودا، فەلسەفەی حیجاب سنووری نێوان ژنانی کۆیلە و ژنانی ئازاد بووە  و ئەمڕۆ پێویستە لە گۆشەنیگای ئەخلاقیش لێکۆڵینەوە لە سنووری ئەم حوکمە شەرعیە بکرێت.[25]

لایەنگرانی ئەم ڕوانگەیە، لەو بڕوایەدان لەبەرئەوەی کە سنووری هەڵسووکەوتی داوێنپاکیانە لەسەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکیتر دەگۆڕدرێت، بێ ئەوەی کە بەهای گەردوونییەکەی لەناو بچێت،[26] دانەپۆشینی مل و قژ، نائەخلاقی و داوێنپیسی نییە.[27] بە پێی ئەم خوێندنەوەیە، حیجاب خۆی حوکمێکی ئەخلاقی بە ئەژمار نایەت، بەڵکو بە هەڵسەنگاندنی ئەخلاقی دەربارەی حیجاب پێویستە پەیوەندی ئەخلاقی هەبێت، لە حاڵێکدا دەبینین وا نییە.[28]

دەباغ بۆ ڕوونترکردنەوەی ڕای خۆی پەیوەندی ئەخلاقی نێوان حیجاب و داوێنپاکی گووتووە و لەو بڕوایەدایە کە داوێنپاکی، ئەرکێکە کە لە تێکەڵی سێ ئەرکی دیکەی وەفاداری، ئاگاداربوون لە خۆت و ئازار نەگەیاندن بە ئەویتر پێکدێت. هەروەها ئەو دەڵێت: “دانەپۆشاندنی قژ و مل، قەناعەتنەکردن بە حیجابێکی شەرعی، نابێتە هۆی ئەوەی کە وەفاداری و ئازارگەیاندن بە خۆت و ئەویتر، عەدالەت، سوپاسگوزاری، دلۆڤانی و قەرەبووکردنەوە لەناو بچێت و نە ئازاری کەس بەدوای خۆیدا دەهێنێت.”[29]

  1. خوێندنەوەی پابەندنەبوون بە دابونەریتی ئایینی

“کەدیوەر” لە هەندێک لە گوتار و نووسینەکانیدا داپۆشینی مل و سەر و ئەژنۆ و ئانیشک بەرەوخوار بۆ ژنان بە پێویست نازانێت. ئەو بە دابەشکردنی حوکمی حیجاب بە دوو حوکمی یەکەمی حیجاب و دووەمی بگۆڕ،  حوکمی یەکەم و پێویست بە حوکمێکی سەلمێنراو و هەمیشەیی حیجاب لە بەرامبەر نامەحرەمدا دەزانێت کە گرێدراوی بارودۆخی کۆمەڵگە نییە. بەڵام داپۆشینی تەواوی جەستەی ژن جگە لە دەموچاو و دەستەکانی گرێدەدات بە دابونەریت و بارودۆخی شوێن و حوکمێکی سەلمێنراو بۆ بە پێویست زانینی دانانێت.[30] ئەو پێوەرەی حوکمی دووەمی بۆ پێشگرتن لە خراپی دادەنێت، بە شێوازێک کە لە نەبوونی کاری خراپە، پێویستبوونێکی شەرعی بۆ داپۆشینی ئەو شوێنانەی کە ئاماژەی پێکرا نامێنێت.[31]

لە ڕوانگەی ئەوەوە، نەبوونی بەڵگەی قورئانی لە داپۆشینی هەندێک لە شوێنی جەستە لە نامەحرەم، هۆکارێکە تا تەنیا پۆشینی لانیکەمی عەقڵانی (ئانیشک و مل تا ئەژنۆ) وەکو حوکمی سەلمـێنراوی دینی قبووڵ بکەین و پەسەندکردنی زیاتر لەمە، گرێدراوی بارودۆخی شوێن و دابونەریتە.[32]

  1. خوێندنەوەی پابەندنەبوون بە حکومەت

یەکێکی دیکە لە خوێندنەوە سەرنجڕاکێشەکان لەم ڕوانگەیە پابەندنەبوونی حکومەتە. لە خوێندنەوەی زاڵی سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی، پرەنسیب و ئەسڵی حیجاب وەکو ئەرکێکی شەرعی، پێویستە وەکو هەر شتێک پێویست و واجب چ پێویستی تاکەکەسی و چ پێویستێکی کۆمەڵایەتی، دژایەتیکردن و لابردنی حەرامە. پێویستە بەرەنگاری بێ حیجابی بین و پێشی بگیرێت. هەروەها پێویستە یاساگەلێکی تایبەت بۆ ئەم بابەتە پەسەند بکرێت.[33] لە بەرامبەر ئەم ڕوانگەیە کەسانێک وەکو “سەید عەلی ئەیازی” لەو بڕوایەدایە کە:” ئەسڵی حیجاب پێویست و واجبە و بە کولتوورکردنی و چالاکی بانگەشەیی و ڕیکلامی و ئاگادارکردنەوەی بۆ خەڵک بکرێت. بەڵام لەبەرچاونەگرتنی حیجاب نابێت سزای بەدوادا بێت. ناکرێت کەس بە هۆی بێ حیجابییەوە سزا بدرێت. تەنیا لەو حاڵەتەدا دەکرێت کە حیجاب بە پێویست بزانین کە بێ حیجابی و داوێنپاکی کۆمەڵگە بریندار دەکات و حیجاب نۆرم و بێ حیجابی دژە نۆرمی کۆمەڵایەتی و ناشەرعی لە قەڵەم دەدرێت. جگە لەوانەش پێویستە کارناسانە و زانستی بسەلمێنرێت کە ڕووتی دەبێتە هۆی لێکترازانی شیرازەی بنەماڵە، خراپەکاری و گەشەسەندنی بێ سەروبەری کۆمەڵگە و بە شێوازێکی سروشتی ئەم بابەتە (پابەندبوون بە حیجاب) لە دەرەوەی چوارچێوەی حیجابی شەرعییە و وەکو یاساێکی کۆمەڵایەتی و ماف، گرێدراوی یاسای کۆمەڵایەتی و یاسایی و عەقڵانییە.”[34]

“تورکاشوەند”یش لەم بڕوایەدایە کە:” هەروا کە پابەندبوون بە بێ حیجابی ڕاست نییە، پابەندبوون بە حیجابیش ڕاست نییە.”[35]

  1. خوێندنەوەی لێکدانەوەیی مێژوویی

خوێندنەوەی لێکدانەوەیی مێژوویی ڕەخنە لە خوێندنەوەی زاڵ و فەرمیە لەسەر بارودۆخی ژنانی سەردەمی ئێران. ئاخێزگەی ئەم ڕوانگەیە لە بیروڕای هەندێک لە ڕۆشنبیرە دینییەکان وەکو “موجتەهیدی شەبستەری” و “عەلیجانی” و “تورکاشوەند”. ڕۆشنبیری دینی، دین نۆژەن دەکاتەوە تا بەربەستەکانی لێکۆڵینەو مۆدێرنەکان کەم بکاتەوە و بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم گرنگیە، ڕەخنە لە پێگەی هەنووکەیی ژنان لە کۆمەڵگەی ئێستادا دەگرێت.[36] شەبستەری یەکێک لە ڕۆشنبیرە دینییەکانە کە بە ڕەخنەگرتن لە خوێندنەوەی فەرمی لە دین، خوێندنەوەیەکی ئینسانی کە لە ناوەڕۆکیدا بابەتە فەلسەفی و بەهاکان و ماف لەبەرچاو دەگرێت، دەخاتەڕوو[37] و ئەم بابەتەش لەسەر عەقڵی ئازادی مرۆڤ جێگیر دەکات. بە شێوەیەک ئیرادە و ناسنامەی مرۆڤی لێ لەدایک دەبێت.[38] لەم خوێندنەوە ڕەخنەییەدا، دەڵێت کە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە بە حەڵال و حەرامی شەرعی ناکرێت.[39] بەم واتایە کە خوێندنەوەی فەرمی لە دین، ئەمڕۆژە متمانەی زانستی خۆی لەدەستداوە. لەبەرئەوەی کە بنەما فەلسەفیەکانی ئیدی قبووڵکراو نییە.[40]

خوێندنەوەی نەریتی لەسەر بنەمای شەریعەت و ڕوانگەی ئاخاوتنی ئەم بابەتە، بە بنبەست گەیشتووە و تووشی پارادۆکس لە نێوان فەلسەفەی مرۆڤناسی و یاسا بووە.[41] بەرهەڵستی زۆر گرنگ نێوان خوێندنەوەی نەریتی و مۆدێرنیتە، لە بابەتی ژنان و بارودۆخی یاسایی ئەوان دیاریداوە. شەبستەری لە هەموو فتوای پێشینیان سەبارەت بە سیستەم و یاسای بنەماڵە هەموو پێشگریمانەکان و چاوەڕوانییەکان و پێشتێگەیشتنەکان لە حوکمە ئایینییەکان تێگەیشتووە و لەو بڕوایەدایە ئەو بەڵگانە بۆ پاساوکاری وەها سیستەمێک، باوەڕپێکراو نین.[42] ئەو هەروەها دیمەنی نیشاندراوی ژن لە ڕوانگەی ڕۆشنبیرانێک وەکو “موتەهەری” لەگەڵ لێکدانەوەی نەریتی پێشینیان، وەکو یەک دەزانێت.[43] ئەو لەو بڕوایەدایە بۆ گۆڕینی بابەتی ژنان، لەگەڵ سەرنجدان بە گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان لە کۆمەڵگەی موسڵمانان لەم چەند دەیەی ڕابردوو، نۆژەنکردنەوەی سیستەمی شەرعی و یاسایی پێویستی بە کاری بنگەیین هەیە.[44] جگە لەمانە، لێکۆڵین و قسەکردن لەسەر بابەتی حیجاب و پۆشینی ژنان پێویستی بە گۆڕانکاری ڕۆشنگەرانە و لێکدانەبڕانەیە.

تورکاشوەندیش بە نووسینی کتێبی حیجابی شەرعی لەسەردەمی پێغەمبەر  بارودۆخی کەسەکان لە بواری پۆشین و پەیوەندی لەسەردەمی جاهیلیەت و پێش هاتنی ئیسلام و کەمتربوونەوەی پۆشینی ئەوان لە گوێرەی دیندارانی ئەمڕۆژی، دیمەن دەکات و تەنیا بەوە گەیشتووە کە پۆشین، تەنیا پێویستە ناوقەد و ڕان و شان بگرێتەوە. تورکاشوەند لە بەشی سێهەمی کتێبەکەی بابەتەکانی شەرعی حیجابی تاوتوێکردوە. دەڵێت ڕوانگە بەناوبانگەکانی زانایانی دین دەربارەی حیجابی شەرعی ژن، “داپۆشینی هەموو جەستەی ژنە، جگە لە دەموچاو و دەستەکانی”، بەڵام ئەم حوکمە بە هەڵە و ناڕاست دەزانێت و هاودەق لەگەڵ حیجابی سەردەمی پێغەمبەر نازانێت و بیروڕای تایبەتی خۆی هاوشێوە و نزیک بە سەردەمی پێغەمبەر پێناسە دەکات).[45] ئەو بە خستنە ژێر پرسیاری دیمەنی حیجاب لەسەردەمی دەرکەوتنی ئیسلام تا سەدەی هەشتەم، حیجابی بەرگری بە واتای داوێنپاکی لە قەڵەم دەدات و پۆشینی سەر بە بابەتێک لێکدەداتەوەکە هیچ بەڵگەیەکی گێڕانەوەی بڕواپێکراوی نییە.[46]

3.1. ڕوانگەی ڕوونکردنەوە و لێکدانەوە (گوتاری کۆمەڵایەتی)

ئەم ڕوانگەیە لە ساڵەکانی پێش شۆڕشی ئێران بە هەڵوێستدانانی کەسانێک وەکو “موتەهەری” و “تەباتەبایی” سەبارەت بە ژنان دەرکەوت و دوای شۆڕشیش، گیانێکی تازەی گرت. بەرگری لە ناسنامەی مرۆڤایەتی ژن و یەکسانی ژن و پیاو لەسەر بنەمای قورئان بە بەڵگە و هەندێ جار عیرفانی ئیسلامی، قبووڵکردن و بڕوا بە هەبوونی جیاوازی جەستەیی و دەروونی و تەگبیر لە نێوان دوو جێندەرەکەدا، پێداگری و پاراستنی بەشداری کۆمەڵایەتی، جیاوازییەکانی نێوان ژن و پیاو، لەسەرەکیترین تایبەتمەندیەکانی ئەم ڕوانگەیە لە ئەژمار دەدرێت.[47] ئەم ڕوانگەیە لە پرۆسەی ژیانی خۆیدا، خوێندنەوەی جیاوازی لێکراوە کە لە درێژەی بابەتەکەدا ئاماژەی پێدەکرێت.

  1. خوێندنەوە لەسەر بنەمای داوێنپاکی

لێکدانەوەی قسەکانی زانایانی ئەم ڕوانگەیە ئەمە دەردەخات کە دیاردەی حیجاب لە پرۆسەی چەند دەیەی ڕابڕدوو تووشی گۆڕانکاری واتایی بووە و بە دالی ناوەندی داوێنپاکی، لێکدانەوەی تازەیەکی بۆ دەکرێت. لێکدانەوەی هەندێک لە خوێندنەوەکان[48] لە سەد ساڵی ڕابڕدوو نیشاندەری خوێندنەوەیەکی نوێ لە حیجابن کە بە داوێنپاکی لە قەڵەم دەدرێت کە لە ئێرانی سەردەم و لە هزری کەسانێک وەکو “سەید مەحمود تاڵەقانی” و “مورتەزا موتەهەری” و “خومەینی” لە پێشڕەوەکانی گوتاری زاڵی سیاسەتی حیجاب، ئەمە بابەتە ڕوون و ئاشکرا دەردەکەوێت. تاڵەقانی بە خستنەپاڵ حیجاب لە واتای وشەییەکەیدا و پاراستنی شەرم و حەیا و سەنگینی کەسایەتی ژن، سەربەخۆیی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە لە پاراستنی ئەم نەریتە مێژووییە دەزانێت.[49] موتەهەریش بە دژایەتیکردن لەگەڵ ئەوەی کە حیجاب و ژنی داخراوی سوچی ماڵ و خۆشاردنەوەی[50] بە یەک دەزانن بە گرێدانی نێوان حیجاب و داوێنپاکی، لەو بڕوایەدایە حەیا و داوێنپاکی و پۆشین تەگبیرێکە کە خودی ژن بە شێوەیەک لە ئیلهام بۆ بەنرخکردنی خۆی و پاراستنی پێگەی خۆی لە بەرامبەر پیاودا بەکاری دەهێنێت.[51] بنەمای یەکخستن و واتایی لە هزری خومەینی، داوێنپاکیە. لێکدانەوەی قسەکانی سەبارەت بە پۆشینی ژنان و چالاکیە کۆمەڵایەتییەکانیان، لە پەیوەندی نێوان پۆشین و پاراستنی داوێنپاکی، لەلایەکەوە، و لە لایەکی دیکەشەوە بە بەشداربوون لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی نیشان دەدات.[52] بەڕای ئەو ژنان بە لەبەرچاوگرتن و پاراستنی داوێنپاکی و حیجابی ئیسلامی دەتوانن لە هەموو گۆڕەپانە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا هاوشان لەگەڵ پیاوان، بەشدارییەکی چالاکیان هەبێت.[53] ئەو زۆرجار سەبارەت بەم بابەتە پێداگری کردووە[54] و لە بۆنە جیاوازەکاندا ئاماژەی بەمە کردووە.[55] لەبەر ئەم هۆکارەیە کە یەکێک لە تایبەتمەندیە گرنگەکانی شۆڕشی ئێران لە هەموو گۆڕەپانەکاندا کە ژن ڕاستەوخۆ ڕۆڵ دەگێڕێت و هەبوونی هەیە لەبەر ڕەچاوکردنی چوارچێوە و بنەمای ئیسلامیی و حیجابە، تا ئەو ڕادەیە کە شۆڕشی ئیسلامییان ناو لێناوە، شۆڕشی خۆداپۆشین.”[56]

خوێندنەوەی گوتاری زاڵ لە حیجاب و پۆشین، جۆرێک خوێندنەوەی ڕەسەن لە ئایەتەکانی حیجابە و بەکارهێنانی ئاوا ڕوانگەیەک لە لایەن زانایان و بیرمەندان و پیاوچاکان، نیشاندەری ئەوەیە حیجاب هۆکارێکە بۆ گرنگتربوونی بەها مەعنەوییەکانی ژن و زیاتر پتەوبوونی شیرازەی کۆمەڵگە.

  1. خوێندنەوەی ناسنامە-سەنتەرانە (ناسنامەگەرایانە)

لەسەر بنەمای ئەم ڕوانگەیە لە ڕابڕدووەوە، گرنگیدان بە جۆرێک پۆشین و جل وەکو سیمبولێک بۆ دابونەریتە نەتەوەییەکان و ئایینییەکان پێناسە کراوە. ئەمڕۆ، پۆشین بە واتا گشتیەکەی و حیجاب لە واتا تایبەتەکەی بە دابڕان لە ڕەهەندە پێداویستە ژیانییەکەی، لە واتای پێداویستییە کولتووری کۆمەڵایەتی، بۆتە سیمبولی ناسنامەی هەر موسڵمانێک و جێگای سەرنجی دەوڵەتە ئیسلامییەکان و هەروەها داگیرکەرانە. ئەو پێداچوونەوانە کە سەبارەت بە بارودۆخ و پرۆسەی حیجاب لە مێژووی ئێران پێش شۆڕشی ئیسلامی و دیاردەگەلێک وەکو پەچە و عەبا وەلانان، ئەنجامدراون، ئەم ڕاستییەمان بۆ دەردەخات کە وەلانانی باڵاپۆش، لەسەردەمێکدا ڕوویداوە کە دەوڵەتی ئەو کاتە لە لاوازترین بارودۆخی سیاسی خۆیدا بووە و ناڕەزایەتی خەڵک لە دەوڵەت، گەیشتووەتە هەرە ئاستی خۆی. لەبەرئەوەیە کە ئەم بابەتە بە سیاسەتێک دەزانن تا دەوڵەت پشتیوانی ژنانی چینی سەرەوە و چینی ناوەڕاست بۆ خۆی وەربگرێت.[57] بە شێوازێک کە هاوکات لەگەڵ سیاسیبوونی جل و پۆشین لە ئێرانی پێش شۆڕش، بابەتێکی نەریتی گۆڕدراوە بە پرسێکی سیاسی.[58] حیجابیش لە لایەکەوە بوو بە سیمبولێک بۆ بەدەستخستنی ناسنامەی ئیسلامیی و لەلایەکی دیکەوە بوو بە سیمبولێک بۆ خۆڕاگری و تێکۆشان بەرامبەر بە حکومەت. واتا حیجاب کە لەسەرەتای دەوڵەتی پەهلەوییەوە سیمبولی سەرکوتکاری و دواکەوتووی ژنانی موسڵمانی ئێرانی لەقەڵەم دەدرا، بوو بە سیمبولێک بۆ خۆڕاگری و دوایش بووە ناسنامە.[59] لە ڕوانگەی ئەحمەدەوە، گۆڕانکاری واتای حیجاب لە پرۆسەی کۆمەڵایەتییەکەیەوە لە سیمبولی دواکەوتوویی ژنی موسڵمان، بەرەو سیمبولی خۆڕاگری[60] بەم شێوازە بوو: ” ژنانی موسڵمان لە پۆشینی حیجابدا، لە لایەن گەلی ئەمریکاوە هێرشیان کرایەسەر و بەردەوام توندوتیژیان لەسەربوو، لە دۆخێکی وەهادا ژنانی دیکە (ناموسڵمان) بە زۆر حیجاب (لەچک)یان بۆ پشتگیری لە ژنانی بە حیجاب ڕێکخست و حیجاب واتای خۆی وەک سیمبولی خۆڕاگری لەبەرامبەر سەرکوتکاری وەرگرت.[61] ڕوانگەی سیمبولیکی حیجاب لە ڕۆژئاوا، لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە ژنانی موسڵمان ئیدی نەیاندەویست لەگەڵ ڕۆژئاواییەکان، وەکو یەک چاویان لێبکرێت. ئەوان بەدوای بەدەستهێنانی دووبارەی ناسنامەی خۆیان وەکو مسوڵمانێک بوون. هەڵبژاردنی پۆشینی نەریتی حیجاب، تەنیا بابەتێکی نەریتی و ئایینی نییە، بەڵکو ئەوان خودی حیجاب وەک هێمای ناسنامەی ئیسلامیی خۆیان، بە داخواز و ویستی خۆیان هەڵدەبژێرن.[62] بەم پێیە پۆشین کە لە ڕوانگەی ڕۆژئاواییەکانەوە، ناوبانگترین هێمای جیاوازی و بندەستی کۆمەڵگە ئیسلامییەکانە، ئێستاکە بووە بە سیمبولی سەرکوتی ژنان، -بە گێڕانەوە هەنووکەییەکەی– دابەزینی جێگە و پێگەی ژن لە ئیسلام و پاشڤەڕۆیی ئیسلامیی و خاڵی لاوازی کۆمەڵگە ئیسلامییەکان لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان.[63]

بەهەرحاڵ پرۆسەی گۆڕانکاری ناسنامەسەنتەری (ناسنامەگەری) حیجاب لەسەردەمی ئێستای ئێران، وەرچەرخانێکی ئەرێنی بەرەو بەهادانانی حیجاب لە هزری ڕۆشنبیرانی دینییە.[64] کە بە سڕینەوەی سیمبولە داگیرکارییەکان کە حیجاب بێ نرخ و بچووک نیشاندەدەن، هەڵبژاردنێکی تێگەیشتووانە، گەشەسەندن و ڕووخساری کولتووری ئیسلامی نیشاندەدات.

  1. خوێندنەوەی سیمبولیک و شۆڕشگێڕانە

لەم ڕوانگەیەدا، بە چاولێکردنی سیمبولیستی بە پۆشین و حیجاب لە گۆشەنیگای پەیام گەیاندن و ڕاگەیاندنی بە لەبەرچاوگرتنی ڕەهەندی ئیمانی و ئایینییەکەی لە حیجاب باس دەکرێت. ڕاگەیاندن شێوازێکی تایبەتی گەیاندنی پەیامێکە کە لەسەر سیستەمێک لە سیمبولەکان و کۆدەکان دامەزراوە.[65] میکانیزمی پەیوەندی، هەڵگری شێوازی دەموچاو، هەڵسووکەوت، جووڵە، تۆنی دەنگ، وشە و … یە.[66] بە لەبەرچاوگرتنی ڕاگەیاندنی و سیمبولیکبوونی جەستە و ڕۆڵی لە بەرهەمهێنانەوەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی،[67] حیجابیش جگە لە ڕاگوازەربوونی پەیامێکی تایبەت لە واتا بۆ ئەوانیتر، سیمبولیکیشە. جۆرێکی تایبەت لە واتا دەگەیەنێتە ئەوانیتر. بەم پێیە ڕوانگەی حیجاب وەکو جۆرێک لە هێما و سیمبول و ڕەمزیەت، ڕوانگەیەکە کە دەسەڵاتی ئێران بە تایبەت لەم چەند دەیەی ڕابردوو دەستەبەری کردووە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو چەمکانەی کە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران نیشانی دەدات کە حیجاب وەکو جلی نەتەوەیی ئێرانییەکان[68] یان تەنانەت لە خوێندنەوەیەکی دیکە “سیمبولی پەرەپێدانی ئیسلام و ڕاگوازەری پەیام بە کۆمەڵگەکانی دیەکە”[69] پێناسە دەکرێت. پەیتا پەیتا کۆمەڵێ ناوەڕۆکی وەکو “ئامرازی پڕوپاگەندەیی دوژمن لە بەرامبەر ئێران”،[70] “سەروەری حیجاب لەسەر ئاڵای وڵات”[71]، “هێما و سیمبولی کەسایەتی و ناسنامەی ژنی موسڵمان”[72] لە گوتارەکانی ڕێبەری شۆڕشی ئێران لە وەرچەرخانی حیجاب لە بابەتێکی تەنیا چوارچێوەی ئیمانی، بووەتە ڕاگەیاندنێکی ناسنامەگەری شۆڕشگێڕانە.

4.1. ڕوانگەی فێمێنیستی

لە ڕوانگەی فێمێنیستی هەوڵدەدرێت بە دووریکردن لە قبووڵی ڕەهەندی شەرعی و دینی دیاردەی حیجاب، جارجار ڕەتبکرێتەوە و لێکدانەوەی حیجاب بە هۆکارێک بۆ فەقیری و گۆشەگیرکردنی ژنان لە قەڵەم دەدرێت و جاری وا هەیە خوێندنەوەیەک لەسەری دەکرێت کە شتێکی تاکەکەسی و هەڵبژاردنی تاکە.

1.خوێندنەوەیەک لەسەر گۆشەگیربوون

بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییە جیهانییەکان دەربارەی ژن و خوێندنەوەگەلێک لە فێمێنیستی ئیسلامیی بە لێكدانەوەی حیجاب وەکو ئامرازی گۆشەگیری و سنووردارکردنی ژنان ئاماژە دەکات، ئاخێزگەی ئەم ڕوانگەیە سەبارەت بە حیجاب لە هزری کەسانێک وەکو “مەرنیسی” دەبینرێت.[73] مەرنیسی بە هاوچەشنکردنی نێوان چەمکی عیرفانی و وشەی حیجاب و بە بچووک کردنەوەی بە کوتەپەڕۆیەک بۆ خۆداپۆشین لە چاوی پیاوان و خاڵیکردنی وشەی حیجاب لە واتای خۆی لەبەرچاوگرتووە[74] و لەو بڕوایەدایە ناوەڕۆکی ئایەتەکانی حیجاب، زیاتر ڕاسپاردنێکە بۆ پیاوان نە ژنان.[75] جگە لەم کەسانە فێمێنیستە ئیسلامییە بەناوبانگەکان لە ئێران وەکو شەهلا شرکەت، مەحبووبە عەباس قولیزادە، فائیزە هاشمی، لەگەڵ فێمێنیستە سکولارەکان لە ئێران وەکو شیرین عیبادی، مێهرئەنگیز کار، شەهلا لاهیجی و نووشین ئەحمەدی خۆراسانی و زۆربەی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆکانی دەرەوەی ئێران، لەسەر بابەتگەلێکی وەکو مۆدێرنکردنی یاسای بنەماڵە و جێبەجێکردنی چاکسازی لە بابەتی حیجاب، پێکەوە هاوبیرن.[76] لە، خوێندنەوە، هەبوونی حیجاب نە تەنیا سپاردەیەکی یاسایی، بەڵکو پێویستییەکی ئیسلامییە کە بەسەر ژناندا دەسەپێنرێت.[77] مێهرئەنگیز کار هاوکات لەگەڵ ڕەخنەگرتن لە یاسا یاساییەکانی ئێران، کۆمەڵگە گرفتاری هێزە سەرکوتکارەکان دەبینێ کە ئایین و دینییان وەکو ئامرازێک بۆ توندوتیژی و نەهێشتنی ئازادییەکان بەکارهێناوە و بە هاوپەیمانی هێزە دژە ژنەکان، یاساکان بۆ زیاتر گوشارخستنە سەر ژنان دەگۆڕێن و ڕێگاکان دەبەستن.[78]

ئەو لەو بڕوایەدایە کە لە ساڵەکانی سەرەتای شۆڕش، یاساێک نەبووە بۆ ئەو پێویستییە حکومییە و زۆرەملێی حیجاب و پۆشین. ژنان لە بەرامبەر حیجابی زۆرەملێ، خۆڕاگریانن کردووە و مەترسیەکانیان بە گیان قبووڵکردووە. بەڵام دوای یاسایی بوونی حیجابی زۆرەملێ و دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنی ژنانی بێ حیجاب لە شوێنە گشتیەکان و پاکتاوکردنی ئەوان لە شوێنی کار و پەروەردە، حیجابی زۆرەملێ سەپێندرا و بە ئاستێک گەیشت ئیدی لە کۆمەڵگەی ئێران بە ڕاشکاوی کەست نەدەبینی کە بێ حیجاب بێت.[79] بە پێی ئەم ڕوانگەیە، زۆرەملێ بوونی حیجاب، لەگەڵ خۆی جیاکردنەوەی ژن و پیاو و ڕێگری لە پەیوەندی نێوان ئەوانی بەدوای خۆیدا هێنا.[80] بەم واتایە کە حیجاب وەکو پێکهاتەیەکی جەستەیی، بەربەستێک بوو لە بەشداری ژنان لە پانتاییە گشتییەکان.[81] و ڕێخۆشکەرە بۆ ئەوەی ژنان لە سروشتیترین مافی تاکەکەسی خۆیان لەوانە مافی هەڵبژاردنی هاوسەر و چێژی سێکسی بێبەشبکات.[82]

  1. خوێندنەوەی هەڵبژاردنی

ئەمڕۆ کەسەکان بە پۆشینی تایبەت و حیجابی تایبەت بە خۆیان و شێوازی نواندنی جەستە، لە ڕاستیدا لە بەرامبەر کۆمەڵگە و ئەو گوتارە زاڵەی حکومەت و ئەو بەهایانەی کە پێی ڕازی نین، جۆرێک لە خۆڕاگری سیمبولیک نیشاندەدەن.[83]

هەندێک لە فێمێنیستەکان بەم ئەنجامە گەیشتوون کە زۆرەملێ کردنی حیجاب و داسەپاندنی شێوازی پۆشین بەسەر ژناندا، خۆڕاگری ژنانی ئێرانی زیاتر کردووە و ژنانی جیلی گەنجتر لە بەرامبەر ئەم سنووردارکردن و ئەم زۆرەملێ کردنە زیاتر خۆڕاگری دەکەن. ئەمە بووەتە هۆکارێک کە بە کرانەوەی پانتایی سیاسی لە کۆمەڵگە (١٩٩٠ لە کۆنفرانسی بەرلین) ناکۆکیەکی نوێ لەسەر پرسی حیجاب پێکبێت.[84]  حیجاب وەکو دیاردەیەکی زۆرەملێ لە گوتاری زاڵدا، بکەوێتە بەر پرسیار و ببێتە ئامرازێک بۆ ڕەخنەگرتن لە گوتار و دیسکۆرسی فەرمی. لەبەرئەوەی ئەم کەسانە لەو بڕوایەدان کە ئەمڕۆ بە دابڕان و تێپەڕاندن لە گوتاری موتەهەری و شەریعەتی جۆرێک هەڵبژاردن لە پۆشین و حیجاب دێتە ئاراوە و کۆمەڵگەی ئەمڕۆی ئێران زیاتر لە هەر شتێک پێویستی پێیەتی.

گوتاری دووهەم

گۆڕانکارییەکانی یاسای پۆشین لە ئێران

یەکەمین یاسادانان لەسەر پۆشینی گەلی ئێران لەسەردەمی ڕەزاشاه بە یاسای “یەک فۆرمبوونی جلی ئێرانییەکان لە ناو وڵاتدا” لە ڕۆژی 6ی بەفرانباری ساڵی ١٣٠٧ (1928) تا ڕۆژی 9ی هەمان ڕێکەوت لە پەڕلمانی میللی پەسەندکرا.[85] لەم یاسایەدا شێوازی پۆشینی هاوڵاتیانی پیاو دیاریکرا. لە مادەی یەکەمی ئەم یاسادا هاتووە: “هەموو هاوڵاتیانی پیاو بە گوێرەی ئەو ئیش و کارە فەرمییەی لە دامودەزگا حکومییەکانی دەوڵەت دەیکەن، دەبێت پۆشینی هاوشێوە بپۆشن و هەموو ئەوانەش کە لە دامودەزگاکانی دەوڵەت دادەمەزرێن بە بەشەکانی داد و ئیداری، پێویستە پۆشینی تایبەت بە داد و ئیداری لەبەربکەن، بە پێچەوانەوە ئەوانیش پێویستە جلی هاوشێوە لەبەربکەن. لە دوای ئەمەش کۆمەڵێک یاسا و ڕاسپاردەی دەوڵەتی لەسەر لابردنی حیجاب لە ساڵی ١٣١٤ (1935) لە پەڕلەمان پەسەندکرا.[86]

1.2.  دەرکردنی پەخشنامەکان لە ساڵی 1979 تا 1984

دوای شۆڕشی ئیسلامیی لە 13 بەفرانباری 1979 خومەینی لە گوتارێکدا لە “مەدرەسەی ڕفاه”ی تاران بانگەوازیکرد کە پێویستە ژنان بە حیجابەوە بڕۆن بۆ دەوامی وەزارتخانەکان.[87] دوا بەدوای ئەمەش لە 15ی هەمان ڕێکەوت و لە “مەدرەسەی فەیزییە” گوتی کە “نابێت لە وەزارەتەکان گوناه هەبێت، لە وەزارەتی ئیسلامییدا نابێت ژنانی ڕووت هەبن، ژن دەتوانێت بڕوات بۆ ئەوێ، بەڵام بە حیجابەوە بڕۆن. دەتوانن بڕۆن و ئیش بکەن بەڵام بە حیجابی شەرعی و بە هەموو ڕەهەندە شەرعییەکانەوە.”[88]

  لە ساڵەکانی 1979 و 1981  پەخشنامەیەکی فەرمی سەبارەت بە جۆر و شێوازی پۆشینەوە دەرنەکرا. هێدی هێدی لە سیاسەتگوزارییە ڕەسمییەکاندا، پێداگرییان لە پۆشینی لەچک، مانتو و شەرواڵ لە فەرمانگەکان و شوێنە گشتییەکان دەکرد.[89]  لە 1981 خومەینی توڕەیی خۆی لە فەرمانگە حکومیەکان دەربڕی. [90]بۆ پشتگیریکردن لەم تووڕەبوونەی خومەینی لە لایەن وەزارەتەکان و فەرمانگە حکومییەکان پەخشنامەیەک بۆ پێویستبوونی حیجاب دەرکرا. ئەم ئاگادارکردنەوەی خومەینی لە لایەن دادگای شۆڕشی سوپای ئێرانەوە وەکو ڕاگەیەنراوێک بڵاوکرایەوە کە تێداهاتبوو: “ژنانی کارمەند لە سوپا بۆیان نییە بێ حیجابی ئیسلامی بێنە ناوەندە سەربازییەکان (نە هەموو شوێنە حکومییەکان) و ڕێگەیان پێنادرێت.[91] لە ڕاگەیەنراوی دادوەری گشتی شۆڕش لە پووشپەڕی 1981 باس لە بڕینی مەعاش و یارمەتییەکانی ئەو فەرمانبەرانە دەکات کە پۆشینی ئیسلامییان نەبێت. “بەم فەرمانە بە هەموو دامودەزگا و فەرمانگە حکومییەکان بە توندی ڕادەگەینین ئەگەر بێت و نیشانەیەک بە پێچەوانەی ئەو شتەی وا پەسەندی ئیمام خومەینییە و ویستی گەلی ئێرانە ببینرێت یان ژنێک بە بێ پۆشینی ئیسلامی لە شوێن کارەکەی بێت، لە زووترین کاتدا هەموو موچەکەی دەبڕدرێت.”[92]

گۆڕانکاری لە پۆشینی قوتابیانی کچ لە نێوان ساڵەکانی 1981 تا 1982 هەر وەکو ناوەندە حکومییەکان ڕوویدا.[93] ئەگەر چی لە ڕاگەیەنراوەکانی دەوڵەت پۆشینی مەقنەعە زۆرەملێ نەبوو،[94] بەڵام لە ساڵی 1984 بە گۆڕانکارییەک لە یاسا و ڕاگەیەنراوەکاندا ئەویش بوو بە زۆرەملێ و تەنانەت گۆڕینی ڕەنگی پۆشینی مەکتەبەکانی بەدوایخۆیدا هێنا.

تەواوترین پەخشنامە لە لایەن وەزارەتی ئابووری و دارایی لە چەند مادە ڕاگەینرا.[95] وەزارەتی ناوخۆش لە پەخشنامەیەک بە هەموو ڕێکخراو و فەرمانگەکانی گرێدراوی ئەو وەزارەتە ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی 14ی پووشپەڕی ساڵی 1981 هەموو کارمەندانی ژن پێویستە بە پۆشینی ئیسلامیی و جل و بەرگی شایستەی ئیسلام لە شوێنی کاریان ئامادەبن[96] و دوای ئەوەش شارەوانی تاران هەر لەو ڕێکەوتە پەخشنامەیەکی بۆ ڕەچاوکردنی پۆشینی ئیسلامی دەرکرد.[97]

لە لایەن وەزارەتەکان و دامودەزگا حکومییەکان وەکو وەزارەتەکانی کولتوور و پەروەردەی باڵا، تەندروستی، فەرمانگەی لێپێچینەوەی دارایی، دادگای باڵای ئێران، دابینکردنی کۆمەڵایەتی و هۆما ئایرلاین و… پێداگری لەسەر پۆشینی ئیسلامیی ڕاگەیەنرا. لەم پەخشنامەگەلە فەرمانی کارگێڕی بۆ لەبەرچاوگرتنی حیجاب هاتبوو؛ بەڵام گەرەنتی جێبەجێبوونی سەرپێچی لەم فەرمانانە تێدا نەهاتبوو. بۆیە لە 16ی پووشپەڕی هەمان ساڵ ئەنجومەنی شۆڕش بە دەرکردنی پەسەندکراوێک ئەم جێبەجییەی دیاریکرد: “ژنان بە بێ پۆشینی ئیسلامی ناتوانن بڕۆنە ناو دامودەزگا حکومییەکان و دامودەزگاکانیش پێویستە ڕێگریان لێبکەن.”[98]

لەدوای دەرکردنی ئەم پەسەندکراوە، بە فەرمانی حوجەتولئیسلام قودوسی دادوەری گشتی شۆڕش ڕاگەیەنراوێک بڵاوکرایەوە کە تێدا فەرمانیداوە بە هەموو وەزارەتخانەکان و دامودەزگای حکومەت، ئەگەر هەر فەرمانبەرێکی ژن بێ پۆشینی ئیسلامی لە شوێن کارەکەی بوو، دەستبەجێ هەموو مووچە و سەرمووچەی لێببڕدرێت.[99] لە پێناو ئەم بابەتە هەندێک لە مەرجەعە حکومییەکان سەبارەت بە پۆشینی ژنان لە شوێنە گشتییەکان پەخشنامە و فەرمانە حکومییەکانی خۆیان دەرکرد.[100] ئەم پرۆسەیە تەشەنەی کردە ناو ڕێکخراوە ئیسلامییەکان لە کەرتی تایبەت و هەر ڕێکخراوێک یاسا و یاسای تایبەتی خۆی بۆ حیجاب دانا.[101] هەروەها ڕێکخراوە کەمینە ئایینییەکانیش بە ڕاگەیەنراوەکانیان لەسەر بابەتی پۆشین و حیجاب شوێنکەوتوانی خۆیانیان ئاگادارکردەوە.[102]

بە دەستپێکردنی شەڕی ئێران و عێراق و ڕوولەزیادبوونی ئاوارەکانی شەڕ جگە لەوەی کە پەخشنامە و ڕاگەیەنراوەکان لەسەر پۆشین و حیجاب تا دەچوو زیاتردەبوو، ڕاگەیەنراویش بۆ ئاوارەکانی شەڕیش بڵاودەبۆە بۆ نموونە ڕاگەیەنراوی ئیبراهیمی غەفاری دادوەری شۆڕشی ئیسلامی شیراز، بۆ ئاوارەکانی شاری ئابادان و خوێندکارانی زانکۆ لەو کاتە بڵاوبوویەوە.[103]

بە لەبەرچاوگرتنی دامەزراندنی دادگای بەرەنگاربوونەوە دژی خراپە لە ساڵی 1981 بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوە دژی ئەم جۆرە خراپەکاریانە، دادستانی گشتی شۆڕش ژنانی بێ حیجابی ئاگادارکردەوە کە جلی نەشیاو لە بەر نەکەن و ماکیاژی تۆخ نەکەن تا ڕێز لە شۆڕش و کۆمەڵگە بگیرێت.[104] لە پووشپەڕی 1982 هاوکات لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان، جگە لە یاسا و ڕێسای حکومی ئەم مانگە، لە هەموو خاوەن شوێنە گشتییەکان داواکرا تا بە فەرمانی دادگای بەرەنگاربوونەوەی خراپەکان، میوان و موشتەرییەکان وا پۆشین و ڕووی ئیسلامییان نییە، پێشوازیان لێنەکرێت.[105] هەروەها فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی خراپەکان بڵاوی کردەوە کە “ئەوانەی لە شوێنە گشتییەکان خواردن یا خواردنەوە لێیان ببینرێت، حوکمی شەرعییان بە سەردا دەسەپێنن.”[106]

ئەم جۆرە فەرمانانە و ڕاگەیەنراوەکانی دادستانی گشتی تاران کە هەموو دامودەزگا و ڕێکخراوە دەوڵەتییەکان و کۆمپانیا دەوڵەتی و کەرتی تایبەتیش لێ ئاگادارکردنەوە کە ڕێگە نەدەن ژنان بێ حیجابی ئیسلامی بێنە ئەم شوێنانە، ئیدی بابەتی ڕێگری لە ژنان و بە یاسابوونی تەواو بوو.[107]

لێکۆڵینەوە لە پرۆسەی پەخشنامە و فەرمانەکان نیشانی دەدات لەسەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی تا ساڵی 1984 لەگەڵ ئەوەی کە خزمەتگوزاری دامودەزگاکانی ئیداری بۆ ژنانی بێ حیجابی ئیسلامیی بە گشتی قەدەغەکرا، ئەم بابەتە تەشەنەیکردە ناو پانتایی گشتیتر وەکو بازاڕ و تەکسی و شوێنە گشتییەکان و فەرمانیان بە ئەوانیشدا.

2.2. دانانی یاسا و یاساکانی پۆشین

یەکەمین یاسای پۆشین لە پەڕلەمانی ئێران (مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی) لە ڕەزبەری ساڵی 1981 پەسەندکرا کە بۆ نۆژەنکردنەوەی هێزی مرۆڤی وەزارەتخانەکان و نووسینگەکانی دەوڵەتی و گرێدراوی دەوڵەت بوو. لە بڕگەی 5 مادەی 18ی ئەم یاسا هاتووە کە نەبوونی حیجابی ئیسلامی یەکێکە لەو بابەتانەی کە پێچەوانەی ئەخلاقی گشتی لە قەڵەم دەدرێت و هەر لەسەر ئەم بنەمایە و بە پێی مادەی 20 سزاگەلێک وەکو نامەی سەرکۆنە و تەمبێکردن لە دۆسییەکەیدا، هەتا لە کار دوورخستن و دەرکردنی کەسی تاوانبار تێدا هاتبوو. لە ساڵی 1983 یاسای لیژنەکانی بەدواداچوون لە تاوانە ئیدارییەکان، بەها و گرنگی خۆی لە دەستدا و لەسەر یاسای نوێ بڕگەی 13ی مادەی 18ی ئەم یاسایە، تاوانەکانی بابەتی حیجاب، سزاگەلێک حکومی و ئیدارین و ئاوا پێناسەکرا. لە 18 گەلاوێژی 1983 لە مادەی 102 یاسای سزادان، “هەر کەس بە ئاشکرا لە شوێنە گشتییەکان و لە بەرچاوی گشتی کارێکی حەرام بکات جگە لە سزادانی ئەو کارە، تا 74 قامچی لێدەدرێت و ئەگەر ئەو تاوانە بکات کە خودی تاوانەکە سزای نییە، بەڵام داوێنپاکی گشتی بریندار دەکات، تەنیا 74 قامچی لێدەدرێت. له تێبینی ئەم مادە هاتووە :”ئەو ژنانەی کە بێ حیجابی شەرعی لە شوێنە گشیییەکاندا دەردەکەون 74 قامچییان لێدەدرێت”.

جێبەجێکەری ئەم یاسایە تا ساڵی 1992 کۆمیتەی شۆڕشی ئیسلامیی یان گەشتی سارۆڵڵا (ثار‌الله) و دادگای شۆڕش بوو. بە دامەزراندنی هێزی پۆلیس (هێزی ئینتزامی) لە ساڵی 1992 ئەم هێزە بوو بە جێبەجێکاری ئەم یاسایە. بە پێی تێبینی مادەی 102 هەروا کە لەسەرەوە ئاماژە بە سزای قامچی دراوە؛ بەڵام لە ساڵی 1996 ئەم مادە لابرا و ” تێبینی مادەی 638 کتێبی پێنجەمی یاسای سزاکانی ئیسلامی پەسەندکراوی 1996″ لە جێگەی ئەو یاسایەی گرتەوە کە “ژنانێک کە بێ حیجابی شەرعی لە شوێنە گشتییەکاندا دەربکەون بە 10ڕۆژ تا 2 مانگ دەکەونە زیندان یان بە 50 هەزار تا 500 هەزار ڕیال سزا دەدرێن.” واتا سزا لە قامچییەوە بە زیندان و غرامە گۆڕدرا.

لە ساڵی 1986 بە لەبەرچاوگرتنی مادەی 105 یاسای سزادان، یاسای شێوازی بەدواداچوون بە تاوان و سزا، بە پێی مادەی 2ی ئەم یاسایە دیاریکرا بۆ فرۆشیارانی ئەو جلانەی کە بەکارهێنانیان لە شوێنی گشتی لە لایەن شەرعەوە ڕێگەپێدراو نییە و ڕای گشتی بریندار دەکات. ئەم یاسایە لە یاسای ئاگادارکردنەوە و ڕێنوێنی، سەرکۆنەکردن تا سزای ماڵی تێدا گۆنجاوە.

ئەگەرچی لە یاسای جێبەجێکردنیدا پەسەندکراوی 1989[108] بڕیار بوو کۆمسیۆنێک بریتی لە هەندێک دەزگاکانی جێبەجێکار جۆرەکانی گەندەڵی دیاربکەن و بیدەن بە دادگا، بەڵام ئەم کۆمسیۆنە تا ساڵی 1991 سازنەکرا و دوای ئەوەش پۆلیس یاسا و ڕێسا و چوارچێوە و نموونەکانی پێشێلکردن و لە بەرچاونەگرتنی حیجابی شەرعی دیارکرد.[109]

ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی کولتووری و ناوەندە حکومییەکانی تر دوای ئەم ساڵانە پێشنیازەکانیان بۆ پۆشینی خوێندکاران، فەرمانبەران و سەردانکەرانیان پەسەند دەکرد کە جیاوازیگەلێکی گرنگی هەبوو. بۆ نموونە بەکارهێنانی عەبا لە هەندێک لە شوێنە پەروەردەییەکان و تەندروستییەکان پێویست و ئیجباری بوو؛ لە حاڵێکدا لە زۆربەی فەرمانگە دەوڵەتییەکان و شوێنە پەروەردەییەکان ئەو ئیجبارە ڕەچاونەدەکرا. لە ساڵی 1997 ئەنجومەنی باڵای شۆڕشێ کولتووری یاسای گشتی پۆشینی دەرکرد.

بۆ خوێندنەوەی باشتری پرۆسەی یاساکانی حیجاب و داوێنپاکی، ئەم بابەتە لە دوو بەشی گشتی و تایبەت پۆڵێنبەندی دەکەین و لە قاڵبی دایاگرامی ژمارە 2 نیشان دەدەین. پرۆسەی ئەم یاسایە لە یاسای سزاکانی ساڵی 1983  دەستپێدەکات کە یەکەمین یاسایە کە لەسەر پۆشینی ژنان پەسەندکراوە. ئەمە ئەو ڕاستییە دەردەخات کە تا 5 ساڵ دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەنجومەن (پەڕلەمان) لە بابەتی پۆشینی خەڵک دەستێوەردانێکی نەبووە و پەسەندکردنی ئەم مادەیە لەسەر ڕاسپاردەکانی ڕێبەری شۆڕش بووە. مادەی 102ی یاسای سزادان لە ساڵی  1983 دیاریکرا بۆ فرۆشیارانی ئەو جلانەی کە بەکارهێنانیان لە شوێنی گشتی لە لایەن شەرعەوە ڕێگەپێدراو نییە و ڕای گشتی بریندار دەکات. هەروەها پەسەندکراوی 1996 بە لابردنی سزای زیندان لە مادەی 102 و گۆڕینی بە غرامە، بە سزای خراپ حیجابی ناونرا و کەمکرایەوە.[110]

مەبەست لە یاسا گشتییەکان، ئەو یاساانەن کە بۆ هەموو هاوڵاتییان یەکسانە و جیا لە ئیش و پێگەیان هەبوونیان لە شوێنێکی تایبەت، جێبەجێدەکرێت. یاسا تایبەتەکان یاساگەلێکن کە بە هۆی پیشە یان تەنیا لە هەندێک شوێن جێبەجێدەبن. هەرچەند جیاوازییەکی زۆر بوونیان هەیە. بە گشتی یاسای یەکەم (گشتی) لە لایەن مەرجەعی یاسادانانی باڵا وەکو پەڕلەمان و لیژنەی باڵای شۆڕشی کولتووری پەسەند دەکرێت و یاسای دووهەم (تایبەت) زۆرتر وەکو پەخشنامە و یاسای ناوخۆیی و ئیداری و کۆڕبەندی سەندیکا و … پەسەندی دەکەن.[111]

خشتەی 2 یاسا گشتییەکانی حیجاب

 

هاوکات لەگەڵ یاسا سزاییەکان کە لە لایەن ناوەندە فەرمییەکانەوە بە شیوازێکی گشتی بارودۆخی حیجاب و پۆشینی دەستنیشانکردووە، ناوەندە بەرپرسیارەکانیش بە شیوازێکی تایبەت بە پێی هەر ڕێکخراو و فەرمانگەی تایبەت یاساگەلێکیان پەسەندکردووە کە بریتین لە دامودەزگا دەوڵەتییەکان، پیشەی دکتۆری، قوتابخانەکان، شوێنە ئایینییەکان، زانکۆ، بازاڕ و …هتد، کە لە دایاگرامی ژمارەی 3 پێشاندراوە.

 خشتەی 3 یاسا تایبەتەکانی حیجاب

ئەنجام

سیاسەتدانان لە بواری حیجاب و پۆشین لە کۆمەڵگەی ئێرانی سەردەم، بێ لەبەرچاوگرتنی پێکهاتە بەهاگەرایانەکانی کۆمەڵگە و ڕوانینێکی زیندوو بە پرسە ئایینی و شەرعییەکان، دەستکەوتێکی ئەوتۆی نابێت. بە چاوخشاندنێک بە خوێندنەوەکانی ئەم بابەتە لە 50 ساڵی ڕابردوو، پێکهاتەی بەهاگەرایانە، هەوراز و نشێوییەکی زۆری بە خۆیەوە بینیوە، کە لەسەر هەڵسووکەوتی تاک کاریگەری داناوە. ئەم گۆڕانکارییانە لە ڕاپرسییە نەتەوەییەکان و لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکان لە ساڵی 1353 / 1974 تا ئێستا هاتووە. بە لەبەرچاوگرتنی زۆربوونی قەبارەی چاپکراوەکان و ڕووداوەکان لە بواری حیجاب و داوێنپاکی لە دەیەی کۆتایی و جۆرێک گۆڕانکاری ڕوانگەیی لە بەڵگە شەرعی و یاساییەکان بە پرسە کۆمەڵایەتییەکان، دەتوانین ستراتیژی “قەناعەت پێکردنی ڕۆشنگەرایانەی دووەمین” بۆ بەدامودەزگاکردنی حیجاب لەبەرچاوبگرین. بەم واتایە کە لەسەرەتا حیجاب بە قەناعەت پێکردن و ڕوونکردنەوەی سەرەتایی پیشان نەدراوە. نە تەنیا دوای شۆڕش، بەڵکو  پێش شۆڕش قبووڵکردن و پەسەندکردنی حیجاب وەکو بەشێک لە کولتوور و نەریتی ئایینی و دینی و ئەتنیکی لە زەینی پیاوان و ژنانی ئێرانیدا جێگای گرتووە. بە سیاسیبوونی حیجاب لەسەردەمی پەهلەوی یەکەم (ڕەزاشا) و هەوڵدانی دەوڵەت بۆ بێ حیجابی زۆرەملێ، هەستی خۆڕاگری لە گرووپێک لە ژناندا دروستبوو، کە تا ئێستاش ئەم ڕوانگەیە بە حیجاب لە نێو بەشێک لە ژناندا ماوە. لە بەرامبەردا لە بەشێکی دیکەی ئەم شەپۆلە، ناڕەزایەتی بە شێوازی جیاواز و بە هۆکاری جیاوازەوە لە کۆمەڵگە هەر بەردەوامە. بە چاولێکردن لە بەڵگە مێژووییەکان، دەردەکەوێت کە لە چوار دەیەی دوای شۆڕشی ئێران، دزە و موداخلەی دەوڵەت لە بەڕێوەبردنی حیجاب و دیارکردنی سنوورەکانی پۆشین، ئەزموونێکی سەرکەوتووانە نەبووە. ڕەنگە لەو سەردەمانەدا ئەزموونێکی بەهێزی حکومەتکردن و دەوڵەتداری لە لایەن هێزە شۆڕشگێڕەکانەوە نەبووە و بەرەنگاربوونەوەیەکی بە پەلە و بە توندوتیژی لە جێبەجێکردنی حیجابی زۆرەملێ پەیڕەوکراوە، کە بۆتە هۆکار تا لە جیاتی ئەوەی کە گرنگی بە ژێرخانە کولتوورییەکان بدرێت، دەست بە توندوتیژی کرا لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بێ حیجابی. ئەم پرۆسەیە نە تەنیا سەرکەوتوو نەبوو، بەڵکو  لێکۆڵینەوە مەیدانییەکان دەریدەخەن کە ئەنجامێکی پێچەوانەی هەبوو.

بەم ڕاستییەی کە بەشێکی گرنگ لە گەنجانی سەرەتای شۆڕش کە ئەم ئەزموونەیان کرد و بەشێکیان وەکو پەڵەیەکی ڕەش باسی لێدەکەن هەر ئێستا لە پەروەردەی منداڵانی خۆیان، ئەو پێداگریە و تەنانەت هیچ ویست و خواستێکیشیان بۆ بەردەوامبوونی بارودۆخی ئێستای حیجاب نییە و لەگەڵ ئازادی پۆشینی خۆیان و ئەندامانی خێزانەکەیان کێشەیەکیان نییە.

بۆشاییەکان؛ چەند پێشنیازێك بۆ لێکۆڵینەوەکانی داهاتوو

  1. لە هەڵسەنگاندن و وەرگێڕانی پرۆسەی ڕوو لە زیادبوونی حیجاب لە کۆمەڵگەی ئیسلامیی و ئەزموونی ژیانی ڕۆژئاوا لە تێپەڕبوون لە ئازادی ڕەگەزی، هەست بە پێویستییەکان دەکرێت. هەروەها زۆر کەم بەو نووسراوانەی کە لە لایەن ڕۆژئاواییەکانەوە سەبارەت بە حیجاب لە کۆمەڵگەی ئێراندا نووسراوە، گرنگی پێدراوە. بۆ نموونە کتێبی، ئەوپەڕی حیجاب هەوڵدانی “بەهجەت یەزدخاستی” و “ماری کلودلوتراند” (2006) دوو کەس لە کۆمەڵناسە ئێرانی و فەرانسەییەکانن. دەربارەی هاندەر و ویست بۆ نووسینی ئەم کتێبە، خانمی لوتراند دەڵێت کە لە ڕابردوودا، حیجابی ژنانی ئێران بۆ ئەوان هێمایەک لە دەسەڵاتی ڕەگەزی نێر و پیاوسالاری و نادادپەروەری بوو و ژنی باڵاپۆش، هەبوونێکی کەم بەها و حیجابەکەی دژە نرخ بوو. ئەو لە حیجاب شتێک جگە لە فەقیری و لاوازی ڕواڵەت، زیندانی بوون لە زەنجیرە کۆنەکانی دابونەریت، شتێکی دیکە نابینێت و حیجاب وەکو ئاستەنگی هەرە گەورەی پێشکەوتنی ژنان دەبینێت. بەڵام هاوڕێیەتی ئەو لەگەڵ بەهجەت یەزدخاستی و دیتنی ئەو ژنانەی کە هاوکات ڕۆڵی دایک و هاوسەر دەبینن و بەشداری بوارە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان دەبن و لە ئەنجوومەنە ژنانەکاندا بەشدارن و حیجاب بۆ ئەوان جگە لە ڕەهەندە مادی و جێگەوپێگە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکەی ئێران و هێمای سیستەمی بەهاگەرایانە، ئەو دەگاتە ئەو ئەنجامە کە دیمەنی میدیای ڕۆژئاوا و بیرکردنەوەی هەندێک لە ئێرانییەکان و خوێندنەوەیان بۆ حیجابی ئێرانی، لەگەڵ ڕاستییەکاندا یەک ناگرنەوە و دژبەرن.

 دوای ئەم پارادۆکسە و بە ڕوانینێکی قووڵ لە ڕاستییەکان، بە هاوکاری لەگەڵ بەهجەت یەزدخاستی لێکۆڵینەوەیەک لەسەر حیجابی ژنی ئێرانی دەست پێدەکەن. کتێبی ئەوپەڕی حیجاب، ئەنجامی هەوڵدانی ئەم دوو کۆمەڵناسەیە کە سەفیە غائی وەریگێڕاوەتەوە و جێگری توێژینەوەیی و پەروەردەیی ڕێکخراوی پڕۆپاگەندەی ئیسلامیی ئێران بە تیراژی 5000 چاپیکردووە. ڕوانگەی سەرەکی نووسەرانی ئەم کتێبە ڕوانگەیەکی کۆمەڵناسانەیە و هەوڵیانداوە جگە لە ڕوانگە کۆمەڵناسییەکەیان، حیجاب لە ڕەهەندە جیاوازەکانەوە بکۆڵنەوە، لەبەرئەوەیە بە ڕوانگەیەکی عیرفانی، مێژوویی ئایینی، ئانترۆپۆلۆژی و کۆمەڵناسییەوە دیاردەی حیجاب تاوتوێ بکەن.

  1. خەسارناسیی کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی بە شێوازی ڕاستەوخۆ و بەرەنگاربوونەوەی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان، لە نێوان توێژینەوەکاندا نەبینران. لانیکەم لە ئاستی گشتی ئەم جۆرە نووسینانە کەمتر دەبینرێت و ئەگەر پلانێک لەم بوارەدا ئەنجامدرابێت، نهێنییە و نەگەیشتووەتە ئاستی بڵاوکردنەوەی زانستی. بڵاوکردنەوەی ئەم ئەنجامانە، دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی کە ناوەندە سیاسەتدانانەکان وەکو فەرمان بە چاکە و دوورکەوتنەوە لە خراپە، حەوزەی ئایینییەکان، و ناوەندە کولتوورییەکان هەڵسووکەتە بێ بنەما و نەشیاوەکان نەبینن و لێکەوتەیەکی گونجاو لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی کۆنترۆڵی دەرنەکەوێت. وەکو گوتاری “توێژینەوەی پلانی کۆمەڵگەی داوێنپاک، (گەشتی ئیرشاد) لەسەر گەشەپێدانی حیجابی کەسانی بەدحیجاب و بەرزکردنەوەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ئەوان”[112] بەم ئەنجامە گەیشتووە کە نە تەنیا گەشتی ئیرشاد لەم بوارەدا کاریگەرییەکی پۆزەتیڤی نەبووە، بەڵکو لێکەوتەی نێگەتیڤی بووە و ژنانی تووشی ترس و دڵەراوکێ کردووە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆکارێک بۆ دابەزینی هەستی ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە ژناندا.
  2. لە بواری منداڵان و مێردمنداڵاندا، لە ئاستی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا جگە لە یەک نموونە، هیچی دیکەمان نەبینیوە. خودی ئەمە کە کتێبی بواری منداڵان و مێردمنداڵان لەم توێژینەوە خوێندنی بۆ نەکراوە، خود بابەتێکە کە پێویستە توێژینەوەی جیاوازی بۆ بکرێت. وەکو نموونە کتێبی “لینالونا” نووسینی “کلر ژوبرت”، نووسەری فەڕەنسی، کتێبێکی جوان لە بواری منداڵانە کە بە شێوازێکی ناڕاستەوخۆ، بڕوا بە خۆ لە بواری بەهای وجوودی کچان بەهێز دەکات. لە ئەدەبیات و چیرۆک، بواری کولتووری ئێمە تووشی لاوازییەکی جدی بووە. ئەم بارودۆخە لە بواری منداڵ و میدیایش دیاریداوە و ئەو کەسانەی ویستیان پەروەردەی دینی منداڵەکانیان، بە چاولێکردنێکی گشتی بە پرۆگرامەکانی تەلفزیۆنەکانی ئێران دەتوانن ئەم بارودۆخە باش ببینن.
  3. لە نێو ڕوانگەکان سەبارەت بە حیجاب و داوێنپاکی بە لەبەرچاوگرتنی تیۆرە نوێیەکانی دەروونناسی، خوێندنەوە لەسەر بنەمای هەڵبژاردن، دەتوانین خوێندنەوە لەسەر بنەمای داوێنپاکی دابنێین و ئەم پێداچوونەوە دەبێت لە پرۆسەی بە دامودەزگاکردنی حیجاب لە لایەن بەرپرسانی کولتوور و پەروەردەییەوە لەبەرچاو بگیرێت. لەم بوارەدا توێژینەوەیەک نەبینرا.
  4. گرنگیپێدان بە پیشەی پۆشاک و ئابووری هاوردە لە پرۆسەی گۆڕانکارییە مۆدگەرایانەی پۆشین، بە شێوازی سەربەخۆ، لە ئاستی گشتیدا پێویستی بە توێژینەوە و سەرنجدانە، کە لە نێو توێژینەوەکاندا نەبوو. هەڵبەت کاریگەری لابردنی حیجاب لە بازاڕ و ئابووری کۆمەڵگەی ئەو سەردەمە لە توێژینەوەکاندا هەبوو. بەڵام لە گۆشەنیگای سیاسەتدانان و توێژەر، پێویستی بە سەرنجێکی زیاترە. بەرزبوونەوەی نرخی عەبای ڕەش لە بازاڕ و دەستخستنی عەبای ڕەش بۆ ژنانی بە حیجاب زۆر قورس و ئەستەمە، کە بە شێوازێکی زانستی خوێندنەوەی بۆ نەکراوە. بازرگانی ئەم کاڵا پێویستییە و نەبوونی پشتیوانی لە بەرهەمی ناوخۆیی جێگای بیرکردنەوەیە، لە لایەکی دیکەوە، هاوردەکردنی مۆدیلە جیاوازەکانی پۆشاک و گۆڕینی سەلیقە و ویستی کولتووری ژنان و پیاوانی ئێرانی بەرچاوە کە ئەم جۆرە بابەتانە پێویستیان بە توێژینەوەیە.
  5. نوێبوونەوەی شەرعی لە بابەتی پۆشین و حیجاب لەسەر بنەمای پرسە نوێیەکان پێویستی بە کاری مەیدانییە. بەم شێوازە کە هەندێک گۆڕانکاری پۆشینەکان، وەکو زیندووکردنەوەی پۆشینی نەریتی و بەکارهێنانی بە هۆی ڕەنگە جیاوازەکانییەوە، لە بواری جل، پێویستی بە چاولێکردنێکی جیاواز هەیە لەسەر حیجاب لە کۆمەڵگە. ئەم بابەتە و بە سەرنجدان بە قسەی زانایانی شەرعی پێویستی بە پێداچوونەوەیە. ئەم جۆرە توێژینەوانە لە پرۆسەی پرسی توێژەری حیجاب، پێویستییەکی گرنگە.
  6. پۆشەنە خۆجەیەکان، وەکو یەکێک لە ڕێکارە گرنگەکان، پێویستی بە ئاوڕدانەوەی جدییە. بۆ نموونە گوتارێک لە گوتارەکانی “سمیناری نەتەوەیی ڕوانگە زانستی و کردارییەکان بە حیجاب و داوێنپاکی” بە ناونیشانی “کۆکردنەوەی مۆدێلێکی پێکهاتەیی داوێنپاکی و حیجاب لە ڕوانگەی خۆجەییەوە (خوێندنەوەی بابەتی: پەروەردەی پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری)” کۆمەڵێک نموونە دەستنیشان دەکات و هەوڵدەدات لەسەر بنەمای خۆجەیی، مۆدیلێک پێشانبدات. زانیارییەکان دەریدەخەن کە دیزاینی مۆدێلی پێکهاتەیی داوێنپاکی و حیجاب لە کۆمەڵگەی ئێرانی لەسەر بنەمای پرۆسەی چەند ڕەهەندی لە ڕێکار تا پراکتیکە. هاوسەنگی و یەکێتی و هاوفۆرمی کولتووری داوێنپاکی و حیجاب لە سەر ئەم بنەمایە دروست بکرێت و هەندێک لە پرۆگرامەکانی گۆڕانکاری و کۆنترۆڵ جێبەجێبێت. بە لەبەر چاوگرتنی پرەنسیب و بنەماکانی داوێنپاکی و حیجاب، دەکرێت بە ویستەکان، ئاڕاستەکان، بەرژەوەندییەکان، بەهاکان و پێویستیەکان بگەین.
  7. ڕاستییەکانی حیجاب لە کۆمەڵگەی ئەمڕۆی ئێراندا دیار نییە و ناڕوونە. پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە. ئەم ناڕوونییە هۆکارێکە بۆ ئەوەی کە لە ناوەندە بەرپرسیارەکان، ڕاستییەک لە پۆشین پێناسە بکات و لە بەرامبەردا ئەوی دیکە پەسەندی نەکات. بۆ نموونە حەوزەی ئایینی (علمیە) (فێرگەی ئایینی) بۆ لایەنگرە عەبا بەسەرەکانی خۆی تەنیا یەک مۆدیل عەبا بە فەرمی دەناسێنێت و هەڵبژاردنێکی دەرەوەی ئەمە کە سیستەمی ئیداری و کاروباردا ڕووبەڕووی کێشە دەکاتەوە. هەر ئەم بارودۆخە لە هەندێک لە ناوەندەکانی گرێدراوی گوتاری زاڵ دەبینرێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە شار و هەیکەلی گشتی کۆمەڵگە، گۆڕانکاری لە ڕاستییەکانی حیجاب هاتووەتە ئاراوە کە هەموو ئەم ڕاستییانەی حیجاب و پۆشینیش، دژایەتی داوێنپاکی گشتی ناکات و لە ئاستی حیجابی شەرعی پەسەندکراوە. ئەگەرچی نەریت، تێبینیگەلێکی لەسەر زیادکردووە. بە هۆی بەهێزبوونی شەرعی لە وەڵامدانەوەی گۆڕانکارییەکان، دەتوانین پێداچوونەوە بۆ ئەم پرسە بکەین. ئەگەر زانایانی ئایینی، پرسە نوێیەکان لەبەرچاونەگرن دوور نییە لە داهاتوویەکی نزیکدا، ببینین کە حیجاب و سنوورەکانی حیجاب تەنیا لە ئاستی فەرمانگە حکومی و دەوڵەتییەکاندا ڕەچاو بکرێت. لە حاڵێکدا گشتی کۆمەڵگە لە پرۆسەی گۆڕانکاری حیجاب و داوێنپاکی، داهاتووی سیاسەتی پۆشینی ئێران بە شێوەیەکی دیکە پێکدەهێنێت.

[1]– ئەم توێژینەوەیە لە بنەڕەتدا ڕاپۆتێكی شیكاری و وەسفی گرنگە سەبارەت بە باڵاپۆشی لە ئێراندا. ناونیشانی بابەتەكە بە فارسی بریتییە لە (گزارش پژوهشی حجاب در آینه پژوه شهای اجتماعی و فرهنگی) كە لە لایەن گروپی لێكۆڵینەوە ستراتیژییەكانی میراسەوە ئامادە كراوە. بە ئامانجی بەرچاوڕوونی زیاتری خوێنەرانی وەرزنامە و لەبەر نوێبوونی بابەتەكە و كێشەكانی پەیوەست بە باڵاپۆشی ئەم سەد رۆژەی رابردوو بە پێویستمان زانی وەرگێڕانی بكەین. هەڵبەت دەبێ ئاماژە بەوەش بدەین كە لەبەر درێژیی بابەتەكە تەوەری سێیەم كە تایبەتە بەو ئەدەبیاتی پێشوو تەرك كراوە و لە ژمارەكانی ئایندەدا ئەو بەشەش بڵاو دەكرێتەوە.

[2] – ئەرکی گرووپی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکانی میراس، دیالۆگ، لێکدانەوە و توێژینەوەی ئامانجدارە لەسەر پرسە کۆمەڵایەتی–کولتوورییەکانی شیعەکانی ئێران و برەوپێدانە بە ڕیکارە نوێیەکان بۆ سیاسەتمەداران، شارەزاکان و ڕۆشنبیران و گەل. ئامانجەكانی ئەو گروپە بریتین لە:

  1. نیشاندانی دیمەنێکی ڕوون بۆ ئایندە، پرس و ڕێکارەکان
  2. بردنەسەرەوەی ئاگایی گشتی لەمەڕ پرسە ستراتیژییەکان
  3. وتووێژ و هەوڵدان بۆ گەیشتن و سەرخستنی ڕێکارە هاتنەئاراکانەوە

[1]. ئەم بەشە وەرگیراوە لە:

ئابیار، زەهرا و هاوکاران،«پرسە تیۆرییەکانی حیجاب لە ئێرانی دوای شۆڕش: توێژینەوەیەک سەبارەت بە ڕوانگە جیاوازەکان لە سەر حیجاب و داوێنپاکی»  وەرزنامەی ئیسلام و زانستە کۆمەڵایەتیەکان 1399 / 2020

[2] . کار، میهرەنگیز، توێژینەوەیەک دەربارەی توندوتیژی هەمبەری ژنان لە ئێران، تاران. چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕؤشنگەران و خوێندنەوەکانی ژنان 2000 ، ل 128.

[3] . تەرکاشوەند، ئەمیر، حیجابی شەرعی لە سەردەمی پێغەمبەر، 2010

[4] . شەفیعی سەروستانی، ئیسماعیل، حیجاب، بەپرسیارەتی و تواناییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی(تێبینی و ڕوانگەکان)، تاران، ناوەندی توێژینەوەی زانست و کولتووری ئیسلامی، 2008، بەرگی دووهەم، ل 9.

[5] . موتەهەری، مورتەزا، کۆی بەرهەمەکان، 2006، بەرگی ٩، ل 234.

 .[6] هەمان 5

[7] . حەق شناس، جەعفەر، پێکهاتەی ئیسلامی و پرسی حیجاب (کۆمەڵە گوتار و وتووێژەکان)، قوم، ناوەندی بەڕێوەبەری حەوزەی ئایینی خویشکەکان، نووسینگەی خوێندنەوە و توێژینەوەی ژنان، 2008، ل 18

[8] . ئەیازی، سەیدمحەممەدعەلی، “لێکۆڵینەوەی پێویستبوونی حیجاب لە حکومەتی دینیدا” وەرزنامەی شورای کولتووری و کۆمەڵایەتی ژنان،س 9، ژ63، 2007، ل85

[9] . زاهیدی و کاوە لە گوتاری ” دیسکۆرسەکانی پۆشینی نەتەوەیی لە ئێران” دوو جۆر خوێندنەوەیان وا پێناسەکردووە: ” گوتاری دینی و گوتاری لیبراڵ. بە لە بەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە دیندا بۆ پۆشین و جەستە واتایەک هەیە کە ئەمڕۆکە لە گوتاری دینیدا بە واتای ناسنامەی جەستەییە، پۆشینیش دیسکۆرسێکی دینییە. لە دیسکۆرسی پۆشینی دینی، لە بەرخۆکردنی جلی زۆر تەنگ یان ناسک بێت یان بە جۆرێک بێت کە جەستە سەرنجڕاکێش دەربخات و هەر جۆرە پۆشینێک کە دژی چوارچیوە نەریتییەکانی کۆمەڵگە بێت، پەسەندکراو نییە و هەلبژاردنی جلە لە سەر عەریزەی شاوەت. بەڵام لە دیسکۆرسی لیبراڵیدا حیجاب وەکوو ئامرازی جیاکردنەوەی ژنان لە کۆمەڵگە و پاشکەوتووبونی پێناسەدەکرێت. هەر شێوازێک لە کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی وا ئازادی بخاتە مەترسییەوە و هەر شیواز لە بەربەخۆگری لە بەرامبەر مەیلە دەروونییەکانەوە، رەتدەکاتەوە. پۆشینی ئایینیش تەنیایی و پێگەی کۆمەڵایەتی و سیاسی بندەستانەی ژن ئەسەلمێنێت. لەم گوتارەدا هەر جۆرە سنووردارکردن بۆ پۆشین جیگای قبووڵکردن نییە.” (زاهیدی، سەید سەعید، کاوە، مەهدی، ” دیسکۆرسەکانی پۆشینی نەتەوەیی لە ئێراندا”، وەرزنامەی زانستی توێژینەوەیی خوێندنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران، دەورەی1، ژ4، 1391 ص ؟

[10]. فەتاحیان، مریەم، “لێکۆڵینەوەی ڕوانگە هاوڕا و دژبەرەکانی حیجاب لە قۆناخی زەمەنی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی تا کۆتایی 1982 (بابەتی خوێندنەوەیی: ڕۆژنامەی کەیهان و ئیتڵاعات و ئایندەگان)”، بڕاونامەی ماستەر، زانکۆی نێودەوڵەتی ئیمام خۆمەینی، کۆلێژی زانست و لێکۆڵینەوەی ئیسلامی، گرووپی مێژووی کولتوور و شارستانییەتی ئیسلامی، 2019

[11]. خاڵی گرینگ ئەوەی کە مەبەستی توێژەر لە بەکارهێنانی”ڕوانگە”، تێڕوانین و میتۆدی هزریە کە گشتگیرتر لە خوێندنەوەیە. لە ڕاستیدا ڕوانگە جیهانی فیکرییە و ئەنجامی هزراندن و بیڕکردنەوەی جیاوازن کە زۆربەی بیرمەندان و خاوەن هزرەکان پشتگریدەکان

[12] .   وەگیراو لە:https://www.asriran.com/fa/news/344474

[13]. لە دەستەواژەی فێمێنیستی ئیسلامی و گۆنجانیئەم دوو چەمکە لە گەڵ یەک کێشە و ناکۆکی هەیە. لێرەدا مەبەست ئەو ڕوانگەیە کە لە لایەن بیرمەندانی ئەم قوتابخانە بە ئینتیما ئیسلامییەوە هێناویانەتە بەر باس.

[14] . مەرنیسی، فاتمە، ژنانی پەردە نشین و شارەزایانی زرێپۆش. وەرگێڕانی مەلیحە مەغازەیی، تاران، چاپ و بڵاوکردنەوەی نەی، 2011. ل 164

[15] . گوڵپایەگانی، تەوزێحولمەسائل (کتێب یان نامیلکەی ئایینی مەرجەعیەتەکانی شێعە). قوم، دارالقران الکریم، 1413 ک.م / ب1، ل413

[16]. ئەحمەدی جوڵفایی، حەمید، یاسا و ڕێساکانی حیجاب و داوێنپاکی لە گوڵستانی مەرجەعییەت، قوم،: چاپی زائیر، 2005، ل54.

[17] . سیستانی، توضیح‌المسائل، قوم: چاپی بینا، 2014، ل465

[18] . مەکارمی شیرازی، توضیح‌المسائل، قوم: چاپی مەدرەسەی ئیمام عەلی ،2005، ل402.

[19] . سرووش، عەبدولکەریم، “گوتاری تۆرێنتۆ”، 2014، لە سایتی “خودنویس”

[20] . سرووش، عەبدولکەریم، “بەربەستەکان و کێشەکانی دیموکراسی لە ئێڕان”، 2002، فایلی دەنگی لە سایتی: www.dsoroush.fa

[21].  سرووش، عەبدولکەریم، “بەربەستەکان و کێشەکانی دیموکراسی لە ئێڕان”، 2002، فایلی دەنگی لە سایتی: www.dsoroush.fa

[22] .  سرووش، عەبدولکەریم، گوتاری “حیجاب و ناسنامەی ئیسلامی”،  تۆرێنتۆ، 2010، فایلی دەنگی لە سایتی: www.dsoroush.fa

[23] .  سرووش، عەبدولکەریم، ئایدولۆژیای شەیتانی، تاران، چاپی صراط، 2000، ل126.

[24] . سرووش، عەبدولکەریم، سیاسەتنامە، تاران، چاپی صراط، 2008، ل358.

[25]. دەباغ، سرووش، “بێحیجابی یان داوێنپیسی؛ کامیان بێ ئەخلاقییە؟”،2013، لە سایتی صدانت

[26]. دەباغ، سرووش، “پەیوەندی ڕۆشنبیری دینی وفێمێنیسم”، وەرزنامەی ژنانی ئەمڕۆ، س1، ژ9، 2014، ل85.

[27] . دەباغ، سرووش، “بێحیجابییان داوێنپیسی؛ کامیان بێ ئەخلاقییە؟”،2013، لە سایتی صدانت

[28] . دەباغ، سرووش، “بێحیجابییان داوێنپیسی؛ کامیان بێ ئەخلاقییە؟”،2013، لە سایتی صدانت

[29] . دەباغ، سرووش، “حیجاب لە تەرازووی ئەخلاقدا”، لە سایتی صدانت

[30] . عەلی پوور، حەسەن، مەدرەسە لە پرۆسەی نوێبیریدا، قوم، چاپی معارف، 2015، ل206.

[31] . Kadivar.com

[32] . کەدیوەر. موحسین، “قووڵبوونەوەیەک لە پرسی حیجاب”، 2012، لە Kadivar.com

[33] . مەهدەوی زادگان، داوود، “توێژینەوەیەک لە سەر پابەندی حکوومی حوکمی حیجاب”، خوێندنەوە ستراتیژییەکانی ژنان، 2007، ژ36.

[34]. ئەیازی محەممەدعەلی، “لەکۆڵینەوەی هەبوونی حیجاب لە حکومەتی دینیدا”، وەرزنامەی شورای کولتووری وکۆمەڵایەتی ژنان،2007، ساڵی9، ژ36.

[35] . تورکاشوەند، ئەمیر، حیجابی شەرعی لە سەردەمی پێغەمبەردا، 2010.

[36] . عەلەوەی تەبار، عەلیڕەزا، ڕۆشنبیری، دینداری، دیمۆکراسی، تاران: فەرهەنگ و ئەندێشە، 2000، ل45.

[37] . موجتەهیدی شەبستەری، محەممەد، قووڵبوونەوەیەک لە خوێندنەوەی مرۆڤی لە دین، تاران، چاپی تەرحی نوێ، 2004، ل22.

[38] . موجتەهیدی شەبستەری، محەممەد، ئیمان و ئازادی، تاران، چاپی تەرحی نوێ، 1996، ل22.

[39] . موجتەهیدی شەبستەری، محەممەد، ڕەخنەیەک لە سەر خوێندنەوەوی فەرمی لە دین، تاران، چاپی تەرحی نوێ، 2022، ل18.

[40] . هەمان، ل31.

[41] . عەلیجانی، رەزا، شەریعەتی؛ ڕێگا یان ناڕێگا؟، تاران، قەڵەم، 2002، ل187.

[42] . موجتەهیدی شەبستەری، محەممەد، ڕەخنەیەک لە سەر خوێندنەوەوی فەرمی لە دین، تاران، چاپی تەرحی نوێ، 2022، ل502 تا 504.

[43] . هەمان.

[44] . هەمان، ل507 و 508

[45] . تورکاشوەند، ئەمیر حسێن، حیجابی شەرعی لە سەردەمی پێغەمبەردا، ل645 تا 684.

[46] . هەمان، ل696.

[47] . موتەهەری، مورتەزا، پرسی حیجاب، تاران: سەدرا، 2020

[48] . تەبەری، محەممەد بن جەریر، جامعه‌ البیان عن تاویل القران، ب19، عەمان: دارولعلم، بەیرووت: دار بن حزم، 1423ک.م، ل59،60؛ ڕازی ئەبولفتووح، روض الجنان و روح الجنان فی تفسیر القران، مەشهەد، توێژینەوکانی ئیسلامی. ب16، 1997 و 1996، ل21.

[49]. تاڵەقانی، سەیدمەحموود، “وتووبێژی تەلفێزیونی”، ڕەشەمەی1980

[50] . موتەهەری، مورتەزا، کۆی بەرهەمەکان، تاران، سەدرا، 2006، ب19، ل 432 و 433

[51] . هەمان، ل421.

[52] . خۆمەینی، ڕۆحوڵا، سەحیفەی نوور، نووسینگەی ڕێکخستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی خۆمەینی، 2010، ب5، ل294.

[53] . هەمان، ب18، ل264.

[54] . هەمان، ب19، ل185.

[55] . هەمان، ب5، ل541.

[56] . مورتەزەوی، سەید زیا، ئیمام خۆمەینی و نموونەناسییەکان لە پسی ژناندا، قوم، نووسینگەی پرۆپاگاندا، 1999، ل117.

[57] . سادقی، فاتمە، لابردنی حیجاب؛ خوێندنەوەی موداخلەیەکی مودێڕن، تاران: نیگای سەردەم، 2014، ل43.

[58] . نەجم ئابادی، ئەفسانە، 2017، ژنانی سمێڵی و پیاوانی بێ ڕیش، وەرگێڕانی ئاتێنا کامڵ و ئیمان واقفی، تاران: سینا، 2017، ب1، ل95.

[59] . Mir-hossini, Ziba, Hijab and choice: Bitween politics and Cal.ifornia Theology, p198

[60]. Ahmad, Lila, women and gender in Iran historical of a modern .de beut, New haven: Yale university press, 1992, p145

[61]. women in a non- Muslim community”, In Linda Arthur (Ed), Reli-.gion, dress and the body, oxford: Berg, 1999 p149

[62]. Daly, C.M, “The paalda’ expression of hejaab among Afghan women in a non- Muslim community”, In Linda Arthur (Ed), Reli-

.gion, dress and the body, oxford: Berg, 1999 p149.

[63]. Ahmad, Lila, women and gender in Iran historical of a modern .de beut, New haven: Yale university press, 1992, p152

[64] .شەریعەتی، عەلی، کۆی بەرهەم، تاران: سەوز، 1981، چ1، ب21، ل274.

[65] . هارجی و ئەوانیتر، ئون، کریستیەن ساندرز و دەیوید دیکسۆن، کارامەیی کۆمەڵایەتی لە پێوەندییەکانی نێوان تاکەکەس، وەرگێڕانی خەشایار بەیگی و میهرداد فیرووزبەخت، تاران: رۆشد، 1999، ل22.

[66] . موحسینیان ڕاد، مەهدی، پێوەندی شناسی، چ4، تاران: سرووش، 2001،ل48.

[67] . لۆبرۆتۆن، داوید، کۆمەڵناسی جەستە، وەرگێڕانی ناسر فەکوهی، تاران: سالس، 2013، ل13.

[68] . چاوپێکەوتن لە گەڵ کۆمەڵێک لە پەرستاراندا 1994

[69] . چاوپێکەوتن لە گەڵ کۆمەڵێک لە ژنانی دوکتۆری ئێران 1989

[70] . چاوپێکەوتن لە گەڵ کۆمەڵێک لە ژنان 1989

[71] . چاوپێکەوتن لە گەڵ بەڕێوەبەرانی کونگرەی شەهیدانی وەرزشی وڵات 2015

[72] . چاوپێکەوتنی ژنە قارەمانی کرماشانی وەرزشی ووشۆ لە گەڵ رێبەری ئێران 2015

[73] . مەرنیسی، فاتمە، ژنانی پەردەنشین و شارەزایانی زرێپۆش، وەرگێڕانی مەلیحە مەغازەیی، تاران: نەی، 2011، ل164.

[74] . هەمان، ل166.

[75] . هەمان، ل 138 تا 169

[76] .  Moghadam, M.valentin, Women in the Islamic Republic of Iran, Legal Status, Social, Position and collective, Action, 2004,.p8

[77].  Afshar, haleh, Islam and feminisms an Iranian case- study Palgrave Macmillan, 1999, p198

.[78]   کار، میهرئەنگیز، توێژینەوەیەک سەبارەت بە تۆندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە ئێراندا، تاران: بڵاوکراوەی ڕۆشنگەران و خوێندنەوەکانی ژنان، 2000،  ل 124.

[79] . هەمان، ل126.

[80] . Afshar, haleh, Islam and feminisms an Iranian case- study Palgrave Macmillan, 1999, p199

[81] . هەمان

[82] . وەحدەتی، سۆهەیلا، ڕۆڵی حیجاب لە زیادکردنی نایەکسانی حیجاب، تاران: بازتابی ئەندێشە، 2006، ل176.

[83] . فۆکۆ، میشێل، ئیرادە بە زانست، وەرگێڕانی نیکۆ سەرخۆش و ئەفشین جیهاندیدە، تاران: نەی، 2004، ل167.

[84] .  Mir-Hosseini, Ziba. “Hijab and choice: Between politics and theology.” Innovation in Islam: traditions and contributions, Universityof California Press

.190-212 :)2011(

[85] . ناوەندی لێکۆڵینەوەی بەڵگە مێژووییەکانی وەزارەتی ئیتڵاعات، گۆڕانکاری و لابردنی حیجاب بە گێڕانەوەی بەڵگەکان، ل10.

[86] . هەمان.

[87] . ڕۆژنامەی کەیهان، 16ی ڕەشەمەی 1357/ 1979، ژ،10655، ل1.

[88] . سەحیفەی ئیمام، ب6، ل329.

[89] . ڕۆژنامەی کەیهان، 4ی گەڵاوێژی 1358/ 1980، ژ10767، ل3.

[90] . ڕۆژنامەی کەیهان، 10ی پووشپەڕی 1359/1981، ژ11032، ل2.

[91] . هەمان

[92] . ڕۆژنامەی کەیهان، 16ی پووشپەڕی 1981، ل13.

[93] . ڕۆژنامەی کەیهان، 2ی گەلاوێژی 1981، ژ11053، ل2.

[94] . ڕۆژنامەی ئیتڵاعات، 19 خەرمانانی 1984، ژ11962، ل2.

[95] . کار، میهرئەنگیز، شۆڕش؛ گێڕانەوەیەکی ژنانە لە شۆڕشی ئیران،سوید: بڵاوکراوەی باران، ب1، 2006.

[96]. ڕۆژنامەی کەیهان، 12ی پووشپەڕی 1981، ژ11035، ل1.

[97] . هەمان

[98] . ڕۆژنامەی کەیهان، 16ی پووشپەڕی 1981، ژ11038، ل3.

[99] . ڕۆژنامەی کەیهان، 16ی پووشپەڕی 1981، ژ11038، ل13.

[100] . ڕۆژنامەی کەیهان، 22ی پووشپەڕی 1981، ژ11043، ل3.

[101] . ڕۆژنامەی کەیهان، 15 پووشپەڕی 1981، ژ11037، ل2.

[102] . ڕۆژنامەی کەیهان، 19ی پووشپەڕی 1981، ژ11037، ل2.

[103] . ڕۆژنامەی کەیهان، 1 گەڵازەردانی 1981، ژ11124، ل4.

[104] . ڕۆژنامەی کەیهان، 13ی جۆزەردانی 1981، ژ11299، ل10.

[105] . ڕۆژنامەی کەیهان، 6ی پووشپەڕی 1981، ژ11318، ل4.

[106] . ڕۆژنامەی کەیهان، 22ی جۆزەردانی 1981، ژ11043، ل3.

[107] . ڕۆژنامەی جمهوری ئیسلامی، 4ی گەلاوێژی 1984، ژ41492

[108] . پەسەندکراوی 5/4/1368 _  1989

[109] . سەدر، شادی، شاری قەدەخە، ڕۆژنامەی یاس نوێ، ژ23،  7ی جۆزەردانی 2005، ل،10.

[110] . ئەسەدی، لەیلا، لێکوڵینەوەی دەستوورە سزاییەکانی ئێران سەبارەت بە پۆشینی خەڵک، شەرع و خێزان، 2005، ل60

[111] . سەدر، شادی، کۆمەڵێک لە دەستوور و یاساکان لە کۆماری ئیسلامی ئێران، ل 11.

[112] . شەرەفی، مەهدیە، مستەفایی، ڕوباب، ” لێکۆڵینەوەی کاریگەری پلانی کۆمەڵگەی داوێنپاکی (گەشتی ئیرشاد) لە سەر پەرەپێدانی حیجاب لە سەر بەدحیجابەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ئەوان”، سمیناری نەتەوەیی ڕوانگەی زانستی و کردەویی بە داوێنپاکی و حیجاب، تاران: زانکۆی ئەلزەهرا، 2017.

Send this to a friend