لێککەیشتننامەی نێوان سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی و سکوڵی توێژینەوە بیانییەکان لە زانکۆی سری گۆرچس لە کۆماری چین
پاش چەندین کۆبوونەوە و ڕاگۆڕینەوە، لەسەر بنەمای کاری هاوبەش و سوودگۆڕکێی ئەکادیمی، ڕۆژی سێشەممە ٢٦/١٢/٢٠٢٣، سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی و سکوڵی توێژینەوە بیانییەکان لە زانکۆی سری گۆرچس لە وڵاتی چین، لێکگەیشتننامەیەکیان لە بواری ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی و توانا مرۆیی و زانستییەکاندا واژۆ کرد.
بە گوێرەی ئەم لێکگەیشتننامەیە، لە ماوەیەکی نزیکدا لە هەرسێ بواری دابینکردنی هەلی توێژینەوە و کاری هاوبەشی کولتووری بۆ توێژەران، ئەنجامدانی کۆنفرانس و چالاکی ئەکادیمیی هاوبەش لە هەردوو وڵات، دابینکردنی کورسی خوێندن لە وڵاتی چین، دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.
دەستپێکی کاری هاوبەشیش بەشداریی تایبەتی نوێنەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەییە وەک قسەکەری تایبەت (کینۆت سپیکەر) لە کۆنفرانسی تایبەتی سکوڵی ناوبراو لە وڵاتی چین دەبێت.